uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

باوەشێک خۆشەویستی

باوەشێک خۆشەویستی

Відкрити в Telegram

ئەو گەلە ئەمێنێتەوە کە ئەخوێنێتەوە @shivaamini

Показати більше
1 017
Підписники
-724 години
+47 днів
+3530 днів
Архів дописів
Repost from N/a
🔴پاییز هات و تۆ نەهـاتی ،، ئەمێستا، لە نەبوونی تۆدا ، پەنا ئەبەم بۆ خەیاڵت .. بۆ ڕێگای ئەوین و ئاشتی .. بۆ بیرەوەرییەکانم ــ لە ڕەنگ و بۆی لێوی ئاڵت .. خۆزگە دەبوویی و دەستەکانت لە ملم دەئالاند . خۆزگە دەبوویی و دڵتەنگییەکانمت وەک گەڵای پاییز هەڵدەوەراند . ئێستایش من ماوم، لەگەڵ دار و گیا و گیاندار لەگەڵ کانیاو و ڕووبار کە بە ڕوومەتی زەردهەڵگەڕاو و ژاکاو ، چاو پڕ لە ئەسرین ، هەواڵی تۆم لێ دەپرسن ئـەی نەیـــار 🍁🍂 بو به شداری لیست وره😍🫵👇 @cccccccccc12345
21 лист, 03:35
21 лист, ~09:41

دوو پیاڵە چایی کۆپلەیێک شێعر له ریتمی چاوەکانت، ئاژاوەیێکی جوانە هێونی ڕەوتی نیگای تۆ و ترپەی ناڕێکی دڵی من، لەم دیمەنە بڕوانە ڕۆح مەیلی فڕین و باران لە بارین و کاژمێریش حەزی لە وەستانە. @shivaamini شیوائەمینی✍
21 лист, 00:42

photo content
21 лист, 00:35

4_6050797480482709649.mp37.59 MB
21 лист, 00:32

دەتوانی زۆر دڵ بشکێنیت و ، چەندیشت دەوێ داوای لێبووردن بکەیت بەڵام لەبەر ئەوەی ناتوانیت هەموو شتێکی شکاو وەک خۆی لێبکەیتەوە بۆیە تا دەتوانیت کارێکی وا مەکە کە دواتر ناچار بیت داوای لێبووردن بکەیت @shivaamini #دوکتۆرعه‌بدولڕه‌حمان‌سدیق
21 лист, 00:31

photo content
21 лист, 00:29

سڵاو و ڕێز هاوڕێیان و هاودڵانی باوەشێک خۆشەویستی، بەیانیتان باش، ژیانتان پڕ لە شێعری ئەوین و جوانی، دڵتان کانگای خۆشەویستی و مێهرەبانی، لەشتان ساغ، ئاسوودەیی و هێمنایەتی هەوێنی ساتەکانتان. @shivaamini بەهیوای ڕۆژێکی خۆش🌹 ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
21 лист, 00:29

2_5188667252047651463 (1).m4a2.41 MB
20 лист, 08:36

20 лист, 08:35

"هەڵە، نەک کۆتایی" هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە هەڵە بکات تایبەت له تەمەنیی هەرزەکارێتی کە قۆناغێکە مرۆڤ لە نێوان منداڵی و گەورەبووندا دەوەستێت؛ قۆناغی هەستە توندەکان، بڕیاری پەلە، خەونی گەورە و هەڵەیەکی زۆر. بەڵام هەڵەکردن کۆتایی نییە؛ بەشێکە لە گەشەکردن. گرنگ ئەوەیە لە هەڵەکانمان فێر ببین، نەک ئەوەی تاوانی هەموو ژیانمان بخەینە ئەستۆی یەک هەڵە. چونکە هەرزەکارێک پێویستی بە سەرزەنشت نییە، هەندێک جار پێویستی بە کەسێکە کە تێی بگات. بەڕاستی ئەوەی کە لە بارودۆخی گرینگ و هەستیاردا بتوانین خۆمان ڕاچاو کەین و دەسەڵاتمان بەسەر ڕۆح و ڕەوانی خۆماندا بێت وە زاڵ بین بەسەر تووڕەیی خۆماندا ئەوە یانی کەسێکی عاقڵ و تێگەیشتووین کە لە ڕوانگەی فکرییەوە کامڵ و بێعەیب و پێگەیشتووین. بەڵام بەداخەوە، هەموومان لە هەموو کاتێکدا ناتوانین ئەوەندە عاقڵ و ئارام بین کە هەموو هەنگاوەکانمان بە بیرکردنەوە بنێین. هەندێک جار هەستەکانمان لە عەقڵمان پێش دەکەون، تووڕەیی لە شوێنی ژیری دادەنیشێت و پەلەکردن دەبێتە هۆی بڕیارێک کە دواتر پەشیمانی لێ دەخۆینەوە. بەڵام نابێت لەبەر هەڵەیەک، کەسێک لە خۆمان و لە ژیان بێزار بکەین. نابێت هەڵەکانی قۆناغێکی تەمەن ببنە حوکمێکی هەمیشەیی بەسەر کەسایەتیماندا. هەرزەکارێک مافی هەڵەکردنی هەیە، مافی فێربوونەوەی هەیە و پێویستی بە دەرفەتێکی نوێ هەیە. @shivaamini شیوائەمینی✍
19 лист, 09:31

ئێوارە باش هەڤاڵانی هێژا @shivaamini چرکەساتی ژیان بە کاوی دڵتان🌹
ئێوارە باش هەڤاڵانی هێژا @shivaamini چرکەساتی ژیان بە کاوی دڵتان🌹
19 лист, 09:31

Repost from N/a
میران علی او دلی خوم بوتو داوه❤️‍🔥 بو عه شداری لیست😍🫵👇👇 @cccccccccc12345
19 лист, 03:37
19 лист, ~09:31

2_5255710046565697885.mp33.13 MB
19 лист, 02:46

#هایکۆ دار ئاوس بە "با" زاوزێی گەڵایێکی زەرد لە نێو پاییز. @shivaamini شیوائەمینی✍
19 лист, 01:24

4_5994781911417885288.mp31.55 MB
19 лист, 01:20

سپاس و ڕێز بۆ دیاریی بەنرخی خاتوو پەرێ ئازیز هاوڕێی هەمیشەیی کەناڵ🌹🙏 @shivaamini شیوائەمینی✍
سپاس و ڕێز بۆ دیاریی بەنرخی خاتوو پەرێ ئازیز هاوڕێی هەمیشەیی کەناڵ🌹🙏 @shivaamini شیوائەمینی✍
19 лист, 01:10

سڵاوتان لێبێت و بەیانیتان ڕازاوە هاوڕێیان و هاودڵانی ئازیزی باوەشێک خۆشەویستی @shivaamini سپاس بۆ دیاریی جوانی هاوڕێی زۆر بەڕ
+2
سڵاوتان لێبێت و بەیانیتان ڕازاوە هاوڕێیان و هاودڵانی ئازیزی باوەشێک خۆشەویستی @shivaamini سپاس بۆ دیاریی جوانی هاوڕێی زۆر بەڕێزی کەناڵ🌹🙏
19 лист, 01:05

Repost from N/a
«ژیان هەمیشە بە پێڪەنین ناڕوات، بەڵام ڪاتێڪ ڪەسێڪت هەبێت لە تەنیشتت بمێنێتەوە،سەختییەڪان ئاسانتر دەبن.»❤️ بو به شداری لیست ور
«ژیان هەمیشە بە پێڪەنین ناڕوات، بەڵام ڪاتێڪ ڪەسێڪت هەبێت لە تەنیشتت بمێنێتەوە،سەختییەڪان ئاسانتر دەبن.»❤️ بو به شداری لیست وره😍🫵👇👇 @cccccccccc12345
18 лист, 03:31
18 лист, ~09:44

بێ‌گومان چاوەکانت بەقەڵافەتی هەتاو و پانتایی ئاسمان پەڕگەیێکی ئەستوورە لەسەلماندنی عەشق. @shivaamini شیوائەمینی✍
18 лист, 02:56

photo content
18 лист, 02:51