cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

شێعری ئەمڕۆ

شێعر بەڕێوەبەر @Zqadermarzi

Більше
Іран206 104Мова не вказанаКниги22 466
Рекламні дописи
193
Підписники
Немає даних24 години
-27 днів
-1230 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
گەرەکمە هەمیشە لە لام بی تا هەرکات خەمی گەردوون لەسەر شانەکانم کەوت بۆ لای تۆ لار ببمەوە نزار قەبانی
Показати все...
👍 3
هەرچیم هەیه، لێم بسێنن بەڵام تۆ خوا بەر لەوەی كه بممرێنن، چنگێ خۆڵی وڵاتەكەم له دڵەكەم بپرژێنن هه رچیم هەیه لێم بسێنن هەرچی ئێسقان له لەشمایه یەكه یەكه هەمووی به گاز دەربهێنن بەڵام تۆ خوا نەكەن هەرگیز چڵێ داری ئەم نیشتمانه بشكێنن. هەرچیم هەیه لێم بسێنن مووی لەشی خۆم تەڵه تەڵه دەربهێنن، وەك گوریسێك بیچنن و بمخنكێنن بەڵام نەكەن یەك بەردێكی ئەم وڵاته بسووتێنن. بەڵام نەكەن تو خوا نەكەن! مامۆستا؛ #لەتیف_هەڵمەت ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌|° @hasty_hafrat °| https://t.me/tirsexolinekan
Показати все...
شێعری ئەمڕۆ

شێعر بەڕێوەبەر @Zqadermarzi

👍 2
Фото недоступнеДивитись в Telegram
"خەتێک لە زیندان" لە ژووری زیندانێکدا لە ئامەد خەتێک لە سەر دیوار ئەکێشم قووڵ و ئارام ئەمە ڕاس هەزارەمین ڕۆژی کوردبوونمە زاهێد قادرمەزی ۳  ٤  ۱٤۰۰
Показати все...
👍 3👏 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
🌿💫 ئەم بەیانییە ڕۆژباشم لە پەنجەرەی ژوورەکەم کرد بەڵام جوابی نەدامەوە سەرسام بووم و قەیرێ ڕامام تا دەرگای ژوورەکە وتی لێو عاجزە. وتم بۆچی؟ وتی چونکە تۆ دەمێکە هەر دوو دەستیت بەستۆتەوە و نایکەیتەوە. "شێرکۆ بێکەس" ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher https://t.me/tirsexolinekan
Показати все...
👍 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئازادی ئازادیت کێشا لەسەر تەختەڕەشەکە هەموو پۆلەکە تێیدا جێی بوونەوە جیا لە خۆت تۆ دەتزانی ئازادی پاڵەوانەکانی ئەکوژێ زاهێد قادرمەرزی ۱۹  ۲  ۱٤۰۲
Показати все...
👍 2👏 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
بەهار بۆ دارگێڵاسەکان من بۆ تۆ وام پابلو نرودا
Показати все...
👍 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
"کۆڵبەر" کە شەوێک سفرەکەمان بەتاڵ بوو شەرمەندە بووم و بەشێک لە من مرد ڕۆژێک نەمتوانی وەویلەیەک بو کچۆڵەکەم بکڕم دڵم شکا  و بەشێک تر لە من مرد ئێوارەیەک کەوتینە ناو مینەکان ترسام و بەشێک تر لە من مرد بەشێک لە ژیانم جارێک بەفر هەرەسی کرد هاوڕێیەکم مرد  و بەشێک تر لە من دوایین جار گولەی سەربازانی سنوور دڵمی پێکا فرەیەک لە گیانم نەمابوو بەشێک تر لێم مرد و من تەواو بووم ئەوەندە زیندوو نەبووم باش هەستی پێیبکەم ئەوندەیش کەم بووم کە مردنم بێ دەنگی بێ دەنگ بوو زاهد قادرمەزی ۱۳ ۱۱ ۹۹ کتێبی"بیرەوەرییەکی بەفری
Показати все...
👍 4
Фото недоступнеДивитись в Telegram
باران باران ناوی بچووکی ئەوینە ئەبارێ تا لە دڵە خۆڵینەکانمان شتێک شین ببێ زاهێد قادرمەرزی ۱٤   ۲   ۱٤۰۳
Показати все...
👍 5👏 3
Фото недоступнеДивитись в Telegram
کرێکار ئارەق ئەڕژێتە نێو ئاجۆرەکان هەناسەیێک داخ دەستگەلێک تەرەکخواردو کاتژمێرێک خێی گرتووە بە شەکەتی و شکان زاهێد قادرمەرزی ۱۲  ۲  ۱٤۰۰
Показати все...
👍 6
Фото недоступнеДивитись в Telegram
تەنیایی مەلتان لە ئاسمان سەند ئاسمان تەنیا دار تەنیا لانە تەنیاتر بوو ئەم هەموو تەنیاییە لە هیچ قەفەسێکدا جێ نابێتەوە زاهێد قادرمەرزی ۲٥   ۱۰   ۱٤۰۱
Показати все...
👏 3