uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

Відкрити в Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

Показати більше
813
Підписники
Немає даних24 години
+17 днів
-530 днів
Архів дописів
رێگای گەیشتن بە خودای میهرەبان زۆرن.. بەڵام لە تاریکی شەودا جوانترینیانە، "شەو نوێژ" ئەو نوێژەی بانگی بو نادرێت لەسەر زەوی بەڵکو لە ئاسمان بانگی سەر زەوی دەکرێت، وە جوانترین دیمەنی ئەم نوێژە ئەوەیە کە خودای گەورە بانگی بەندەکانی دەکات،، وە پاکترین بەندەکانی بە دڵ بەدەم بانگی ئیلاهی  دەچن،، #سەڵاوات_لەبیرمەكەن أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ🖤 #شەونوێژونزاكـــانتان🖤🤲🏻

تێدەگەیت لەوەی زۆر خودات خۆشبوێت پێش هەموو شتێک و کەسێک ،تێدەگەیت لەوەی پێش ڕەزامەندی هەموو کەس ڕەزامەندی خودات لەپێش هەموو رەزامەندیەکانی تر دابنێیت باکاتی خۆی بێت تێدەگەیت،، خودا کەهەرگیز جێت نایەڵێت🖤

. ئەگەر خودا ئاسمانەڪان و زەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا لە نەبوونەوە هێنابێتە بوون، ئەڪرێ لە ڕۆژێڪیدا ژیانی تۆش بگۆڕێت..!! 🖤

لە نێوان خودا و بەندەکانی، ھیچ نێوەندگیرێک نییە! لە نێوان ئاسمانەکان و زەویش، ھیچ بەربەستێک نییە! بۆ گەیشتن بە خودا ڕێگای زۆر ھەن، ئاسانترینیان، [دەستنوێژێک و کڕنوشێکە} تەنھا نێوەندگیریش لە نێوان خودا و بەندەکانی، {نزایە، نزایە، نزایە،.........،نزایە} لەبیرت بێت، بەزەیی و میھرەبانی پەروەردگار ، لەبن نەھاتووە! لێخۆشبوونی خوداش، بێ سنوورە🖤 #شەونوێـــژونزاكانتان🖤🤲🏻

• داوا لە خودا دەکەم کە تەنیا پێویستم بە خۆی هەبێت، نەك بەندەکانی!!. 🖤

بڵاوکردنەوەی ئارامی و گەشبینی لە دەروونەکاندا، لە ساتی ناڕەحەتی و دوودڵیدا، کاری پێغەمبەرانە... خودا دەفەرموێت: ﴿ لَا تَقۡنَطُواْ ﴾ بێ ئومێد مەبەن. پێغەمبەر یوسف بە براکەی وت: ﴿ فَلَا تَبۡتَئِسۡ﴾ خەمگین مەبە. پێغەمبەر شوعەیب بە مووسای گوت: ﴿ لَا تَخَفۡۖ ﴾ مەترسە. پێغەمبەر یەعقوب بە کوڕەکانی وت: ﴿ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ ﴾ نا ئومێد مەبن. پێغەمبەری خودا ﷺ بە ئەبوبەكری فەرموو: ﴿ لَا تَحۡزَنۡ ﴾ خەمبارمەبە...🖤

خودا بێ هیوام ناڪات لەڪاتێڪدا من هیوام پێیەتی🖤

سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی بێ ئومێدیان کردین فێریان کردین کە خــودا تاکە ئومێدە🖤

خودا پێتان ببه‌خشێت ئه‌و ژیانه‌ی ڪه‌ له‌ خه‌یاڵتاندایه‌...🤲🏻 خەیاڵەکانتان بکەن بەنامەیەک و بۆ خودای بنێرن .. دڵنیابن بێئومێدتان ناکات #شەونوێژونزاكانتـــان🤲🏻🖤

خــودایە بێبەشم مەکە لەم شتانە : میهرەبانیت،، لێخۆشبونت ، رازیبونت، بەهەشتت 🖤

خودا لە شادەماری ملمانـــەوە نزیكترە لێمان 🖤

الحمدلله دائمآ و أبدًا🖤🤲🏻

شێخ نابلسی دەڵێت: لەوانەیە ڕۆژانێک ڕوو لە تۆ بکات قورساییەکەی بەهێندەی چیاکان بێت،  بۆ خەمباربوون نا، بەڵکو بۆ نزیک بوونەوەتە لە خودا‌🖤🤲🏻

هێشتا خودا رزگارم دەکات لە هەموو جارێک کە وامەزانی ئەمە کۆتاییە🖤

بیکە یاسای ژیانت ،،، نزا قەدەر دەگۆڕێت ، دڵنیابە دەیگۆڕێت ،،، چونکە خوا خۆی داوامان لێدەکات نزا بکەین ئەویش وەڵاممان دەداتەوە ... زوو بێت یان درەنگ خوا دەتگەیەنێت بەئامانجەکانت بێ ئومێد نەبن گەر درەنگیش وەڵامی دایتەوە .. نزاکانت بەرزبکەوە بۆ ئاسمان لەزەوییەوە وەڵام دەدرێیتەوە ....🖤 #شـــەونوێژونزاكانـــتان🥹🖤🤲🏻

جەهەنەم لەسەر كـــێ حەرامـــە ؟🖤

ئیلاھی چارەنوسێکمان بە نسیب بکەی لە میھرەبانی خۆت بچێت🖤

ئەو ســاتەی «خودا» قەرەبووی نارەحەتییەڪانـــت بۆ دەڪـاتەوە لە حیڪمەتی دەرگا داخراوەڪان تێدەگەیت🖤

ئەو نزاییەی لە کاتی دانیشتنی شەونوێژ دەکرێت .. وەك تیرێک وایە .. کە هەرگیز ئامانجەکەی بەهەڵە نەپێکێت. -ئیمامی شافیعی🖤 لە شەونوێژ و دوعا و موناجات لەگەڵ خواگیان.. دۆستان و خوشک و برایانتان لە غەززە لەیادمەکەن، بەجەستە پێیان نەگەین .. بە دڵ و بەدوعا پێیان دەگەین💔🤲🏻 #شەونوێژونزاكانمان🖤

IMG_2418.MP451.41 MB