ریـــسالـــە 🖤
Відкрити в Telegram
813
Підписники
+124 години
-27 днів
-530 днів
Архів дописів
خودا ، بەندەکەت بە ھەموو
قەدەرەکانت ڕازیە، بە ناخۆشیەکان
بە ئازارەکان بە ئاستەنگیەکانی ژیان ..
ڕاستە، ژیان پڕیەتی لە ئازاری نەبڕاوە،
بەڵام بڕوام وایە لە بەشێکی بچووکدا
ڕووناکی و جوانی و ئارامی ھەیە
کە ئەو کاتەی سەرم دائەنوێنم بۆت
خودای مـن تەنیا ئومێدم بە تۆ ھەیە
ئیلاھی، بێ ئومێدم مەکە 🖤!
﴿ إِذْ نَادَى رَبّهُ نِدَاءً خَفِيَّاً ﴾
پێویست ناکات دەنگ بەرزکەیەوە..
چـرپــــەیەکی دڵ دەرگاکانی ئاسمــــــان دەبــڕێ🖤!
︎
وَرَاءَ کُلُّ شَيْءٍ لَمْ یَتَحَقَّقْ
خَیرٌ أَرَادَەُ اللەُ لَكَ
لەدوای هەر شتێکی بەدی نەهاتوو
چاکەیەک هەیە'
خوای گەورە بۆتی ویستووە🖤!
خودایە
دەزانم هەڵەم زۆرە و
خەیاڵم دەڕوات لە نوێژەکانم
دەزانم هەنێک جار بە هەنێک ڕووداو بێتاقەت دەبم و سەبرم نییە زۆربەی کات
تووڕە دەبم و قسە دەکەم
بەڵام ئەوەی ئەیکەم بۆ ڕەزامەندی تۆیە
من گوومانم لە ڕەحمەتت نیە بەرانبەر من و دەزانم منت خۆشدەوێت
خودایە
خۆشم دەوێیت سەرەڕای هەڵەکانم ،لەتۆش زیاتر کەسم نییە ڕووی تێبکەم
بەگەورەی خۆت بمبەخشە🖤!
ئەی خوای من،
من دێمە لات لە کاتێکدا باری شانم زۆر قورسەو ماندووم دەکەن
هەردێم ودێم گـەرچی بەشەرمیشەوە بەرەو لات دێم، بەڵام ئیتر تۆ خاوەنی منی خوایە،منیش بەندەی تۆم، خەمی سەرشانم هەڵگرە نەبادا بەرگەنەگرێ...🖤!
بە ئـەندازەی یەقین بوونت بەخودا شتەكانت پێ دەبەخشرێت، ئـەو نەبوونیەی لە ژیانتدا هەتە ڕەنگە هۆكارەكەی ئـەوەبێت هێشتا یەقین بوونت بە خودا ئـەو ئـاستە نەبێت كە خودا چاوەڕوانە لێتەوە.
چەند جوانە چاوەكانت دابخەی و هەناسەیەك هەڵبمژی و بڵێیت یەقینم هەیە بەهەرچی شتێكە كەتۆ لە ژیانی مندا دەیڕوێنی🖤!
هەناسەیەک بدە
بۆچــی ئەوەندە ماندوویت بەبیرکردنەوە لە شتانێک لای تۆ مەحاڵە ڕوبدات،لەکاتێکدا لای خوا ئاسانە🖤!
هەینی: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٧
شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٨
یەک شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٩
دوو شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٠
سێ شەممە: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١١
چوار شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٢
پێنج شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٣
هەینی: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٤
شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٥
خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و
یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین🖤
خودای من، هەمیشە لە خۆم دەگەڕام، بەڵام هەرگیز خۆم نەدۆزییەوە
تاکو ڕۆژێ تۆم دۆزییەوە، ئیدی لەگەڵ تۆدا خۆشم دۆزییەوە
زانیم من بێ تۆ، هیچ نیم🖤!
سڵاواتی ئبراهیمی مەحاڵەڪانت
بۆ بە دی ئەهێنێت
خەم و نارەحەتی و ناخۆشیت
هەیە و ئاواتێڪت هەیە ڕۆژانە
ئەم سڵاواتە بەردەوام لەسەر دەمتان بێت ئەوەی لە دڵتە خوا بۆت بەدیئەهێنێت إن شاء الله 🖤
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد🖤!
فەزڵی سورەتی كهف
من قَرَأَ سُورَة الْكَهْف فِي يَوْم الْجُمُعَة
أَضَاء لَهُ النُّور مَا بَيْنَ الْجُمْعَتَيْنِ) .
واتە: هەركەسێك لەڕۆژى (هەینى)دا
سورەتى (الْكَهْف)ى خوێند، ئەوا ئەوەندە ڕۆشنایی بۆ دائەگیرسێت بەئەندازەى نێوان هەردوو هەینیەكە 🖤!
لە وتاری ماڵئاواییدا پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
" له ڕۆژی قیامەتدا لەنێو ئوممەتەکاندا
شانازیتان پێوە دەکەم و سەربەرزم بە ئێوە "
سەڵاوات لەبیرمەکەن
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🖤!
دەست بەهیواکانتەوە بگرە
با مەحاڵیش بێت تەنها بە هێواشی بڵێ
إنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ 🖤!
