uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

Відкрити в Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

Показати більше
812
Підписники
Немає даних24 години
-47 днів
-730 днів
Архів дописів
دەروونت ئارام ڪەرەوە بێ هیوا مەبە , غەم و ئازار وەڪو  هەورە , ڪۆبـێتـەوە بـارانـی خۆشبەختی بەرهەم دێنێ 🖤

دوعای نوێژی بەیانی.. یارەبی خۆشترین ڕۆژمان ئەو ڕۆژە بێت بە لیقا و دیدارت ئەگەین🤲🏼🖤

تاریڪی شەو ڕوناڪییە بۆ دڵ واتە عیبادەتی نھێنی بەشەو لە شەونوێژ و پاڕانەوە و قورئان خوێندن کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر دڵ وەك و لە هەندێڪ عیبادەت ڪە خەڵڪی بە ئاشڪـرا دەیڪـەن 🖤 #شـــەونوێژ_نزاكانتان #نوێـــژی_ویتر🖤

ڕێگایەڪ نەماوە بۆ گەیشتن بەڵام ئومێد بوون بە خودا خۆی ڕێگایـــە 🖤

وەك مرۆڤێکی لاواز و کەم تەرخەم داوای لێبووردن دەکــەم خودایە خۆت من ببەخشـــە🖤

نوێژی چێشتە نگاو ... ناسراو بە نوێژی (الاوابین ) الاوابین  ئەوڪەسانەن ڪە ھەمیشە  گوناھێڪیان ڪرد یەڪسەر تەوبە دەڪەن . فەزلی نوێژی چێشتەنگاو ::- پێغه مبەر -صلى الله عليه وسلم - فەرمویەتی  ڪەسێک پارێزگاری لەنوێژی چیشتەنگاو ناڪا مەگەر (الاواب )نەبێت. الاواب واتە :زۆر گەڕانەوە بۆلای خوا . ڪاتەڪەی لەدوای خۆر ھەڵاتن بە ئەندازەی ڕمێڪ دەست پێ دەڪات دوای  دەرڪەوتنی خۆر، ھەتاپێش گەیشتنی خۆربە ناوەڕاستی ئاسمان  واتە 10 دەقە پێش بانگی نیوەڕۆ —باشترین ڪات ئەوڪاتەیە ڪە زۆرگەرم دەبێت ،ڪە دەڪاتە 2سعات پێش بانگی نیوەڕۆ  ولله اعلم .... ژمارەی رڪعاتەڪان له 2 رڪعات دەست پێ دەڪات ھەتا8 رڪعات بەشێوەی دوو ڕکعات دووڕکعات  دەڪرێت .. فەزڵەڪەی وەڪ ئەوەیەسەدەقەت بەرامبەر ھەر ئەندامێڪ لەئەندامەڪانی لاشەت ڪردبێت .. وەبەنوێژی تەوبەڪاران ناسراوە . ئەم نوێژە سونەتێڪی موئەڪدەیە 🖤

لەکۆتایی شەودا دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە و چپەیەك لەزەویدا لە  سوجدە ڕاستەوخۆ دەگاتە ئەو زاتەی لەئاسمانە و دەفەرمووێت : داوام لێ بکەن وەڵامتان دەدەمەوە 🖤 #شـــەونوێژ_نزاكانتان #نوێـــژی_ویتر🖤

مـوعجـیزەت بۆ دەخولقێنێت خودایەك کە ســەبری تــۆ دەبینێت🖤

🖤

لەو دڵە ئارامتر نابینیتەوە کە کێشەکانی و ژیانی ڕادەستی خودا کردووە 🖤

ئەمە ڕزقی تۆیە ،ئەمە ژیانی تۆیە! لە ڕازیبوونت پێی ئومێدی زیادبوون هەیە، بەلام لە ناشكوریت  ئازارو نارەحەتیەكان زیاد دەكات🖤

سوژدەێکی درەنگانی شەو جوان ترین شتە لەدوای رۆژێکی پڕ ماندوو بوون.. #شـــەونوێژ_نزاكانتان #نوێـــژی_ویتر🖤

لە تاریڪیدا خودا ڕووناڪی ئێمەیە🖤

🖤🥰

دڵێک ڕوو لە خوا بێت ئازاریش بدرێت سەبر دەگرێت🖤

جوانترین فرمێسڪ ئەو فرمێسڪەیە ڪە لەڪاتی قسەڪردن لەگەڵ خودایە دەڕژێـت.. #شـــەونوێژ_نزاكانتان #نوێـــژی_ویتر🖤

مەگەر چی شتێ لای خودا مەحاڵ بووە تائەوەی تۆ پێت ئەستمە نێتە دی؟🖤

دوعاکانتان…🖤🤲🏻 « ئێوارەی رۆژی جومعە » با منیش لە سوچێكی نزاكانتان بم 🤲🏻

شەوێک شەونوێژم دەکرد و سوورەتی تەوبەم دەخوێند، ئەوە هات بە خەیاڵمدا تۆ بڵێیت خودا منی قبوڵ بێت، کە ڕۆژێک نزیکم و ڕۆژێک دوورم؟ ڕۆژێک تاعەتی دەکەم و ڕۆژێک سەرپێچی دەکەم؟ لەم خەیاڵەدا بووم گەیشتم بە ئایەتی سەدودوو، خودا دەفەرموێـت: ﴿وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴾ واتە: که‌سانێک هه‌ن دان به‌ تاوان و هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن، کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه‌ نزیکه‌ خودا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه‌ خودا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌. پڕبوو لە پەیام بۆ من، خودا نەک تەنها قبوڵـم دەکات، بەڵکوو ئاواتەخوازیشم لێم خۆشببێت و ڕەحمم پێ بکات و هیدایەتم بدات🖤 #شـــەونوێژ_نزاكانتان #نوێـــژی_ویتر🖤

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🖤!