uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

Відкрити в Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

Показати більше
816
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
-730 днів
Архів дописів
ڕازی دڵەکانتان کۆ بکەنەوە عەرەفە لە ڕێگایە 🖤

ڕۆژێك ئەڵێم : دوعاكانم بۆ گوڵ بوو باخچەكەی بووە نسیبم 🖤

ئەگەر قسمەتت لە شتێکدا هەبێ پەروەردگار هەموو ئاڕاستەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بگەیت پێی ، نا ئومێد مەبە “وَتَوَكَّـلْ عَلَى ٱللَّهِ”🖤

ئیلاهیم هیچ کەسێک لە خۆشی خەونێک بێ بەش نەکەیــت کە چاوەڕێی بە دی هاتنی دەکـــــــــــات🖤🤲🏻

ئـەگەر “لیلة القدر” نەزانراوبێت خۆ ” عەرەفە” ئـاشكرایە. ئـەگەر “لیلة القدر” مەلائـیكەتەكان دابەزن، لە ڕۆژی “ عەرەف” خودا خۆی لە ئـاسمانی یەكەمە 🤲🏻🖤🥺

‏" ئاواتەکانتان ئامادە بکەن، دوعای ڕۆژی عەرەفە بۆتان بەدی دەهێنێت" 🖤

قەرەبوت بۆ دەکاتەوە و گەورەی خۆیت نیشاندەدات تێتدەگەیەنێت کە داخستنی ھەر دەرگایەک بەڕووتدا بۆ گەشتن بووە بەو شوێنەی کە خودا ب
 قەرەبوت بۆ دەکاتەوە و گەورەی خۆیت نیشاندەدات تێتدەگەیەنێت کە داخستنی ھەر دەرگایەک بەڕووتدا بۆ گەشتن بووە بەو شوێنەی کە خودا بە شایستەی تۆی دەزانێت🖤

زەوی ئامـــادە دەكرێ بۆ عەرەفە و ئاسمانیـــش بۆ دوعاكـــان 🖤

دوعا دەکەم  ئـەم #هەینیە پـەروەردگار دڵی ئەو کەسانە چاک بکاتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆرە شکاون، دوعا دەکەم ئەم هەینیە ئەو دڵانەی خۆیان وون کردن بوو خۆیان بدۆزنەوەو بگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، دووعا دەکەم ئەم هەینیە ئەوانەی پێوستیان بەشیفایە خوای گەورە شیفایان بۆ بنێرێت وە ئەوانـەی ئاواتێكیان لە دڵە بۆیان بێتە دی 🖤🤲🏻

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🖤

شەوێک شەونوێژم دەکرد و سوورەتی تەوبەم دەخوێند، ئەوە هات بە خەیاڵمدا تۆ بڵێیت خودا منی قبوڵ بێت، کە ڕۆژێک نزیکم و ڕۆژێک دوورم؟ ڕۆژێک تاعەتی دەکەم و ڕۆژێک سەرپێچی دەکەم؟ لەم خەیاڵەدا بووم گەیشتم بە ئایەتی سەدودوو، خودا دەفەرموێـت: ﴿وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴾ واتە: که‌سانێک هه‌ن دان به‌ تاوان و هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن، کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه‌ نزیکه‌ خودا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه‌ خودا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌. پڕبوو لە پەیام بۆ من، خودا نەک تەنها قبوڵـم دەکات، بەڵکوو ئاواتەخوازیشم لێم خۆشببێت و ڕەحمم پێ بکات و هیدایەتم بدات🖤

ئیلاهـــی بێبەشمان مەكە لە : میهرەبانیت ، لێخۆشبوونت ،ڕازیبوونت ، بەهەشتت 🖤

ئەگەر صبری خودا و یەقینی دڵ و سوجدە نەبوایە ، زۆربەمان بە قەدەری خۆمان نەدەمردین و بكوژی خۆمان دەبووین 🖤

ڕۆژێڪ دێت گریان و پێڪەنینت تێڪەڵ دەڪەیت..! سەرێڪ بەرز دەڪەیتەوە بۆ ئاسمان..! بەدەنگێڪی تێڪەڵ لە گریان و پێڪەنینەوە..! دەڵێت : خودایە قەرەبووەکەت زۆر لەوە زیاتر بوو ڪە چاوەڕێم ڪرد🖤😔🤲🏻

‎ئەی پەروەردگارم لە هەر دڵشکانێکمدا ‎بە نزیک کردنەوە لەخۆت قەرەبووم بۆ بکەوە 🖤🥺

پەروەرێنە ئەو دڵنیایەی یەعقوبم پێ ببخەشه: ﴿فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ‌عَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَنِي بِهِمْ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ﴾ واتە: بۆیه چارم دان بەخۆدا گرتنه به جوانی، بەو ئومێدەی خوا هەموویانم بۆ بهێنێتەوه، بەڕاستی هەر ئەو زانای کار دروسته🖤

خــودایــە ئــەو بـەندانــەی چــاوەرێی ئـومێــدت لێ ئــەکەن بــێ ئــومێدیــان نەکــەی🖤🤲🏻

یـــا فتـــاح ... دەرگـــای ڕەحمەتی خۆتمان لێبكەرەوە 🖤

جگە لەوەی حەزم لە بەهەشتە و لە ئاگر ئەترسم هەر بە جدی ئەمەوێ خودا ببینم ئەمەوێ ئەوە ببینم كە هەمیشە لە ناڕەحەتیەكان ڕزگاری دەكردم كەم وكوڕی و هەڵەكانمی بۆ داپۆشیم لە نا ئومێدبوونەكانا سەركەوتنی پێ بەخشیم ڕزق و ڕۆزی پێدەبەخشیم شیفای ئەدام دەمەوێت ئەو زاتە ببینم كە هەمووان لێم نائومێد دەبوون و دەستیان بەردام ئەو لەگەڵم مایەوە ئەوەی بێ ئەمریشم كرد كەچی فڕێی نەدامە جەهەننەم و دەرفەتی تری پێدامەوە ئەوەی من لەبەر مەشغوڵیەتی سەر زەوی ئاگام لەو نیە ئەو لە ئاسمانەكانەوە وەك منداڵ ئەمپارێزێت ئەوەی ناشكوریم بەرامبەری كرد ئەو لێم بورا خودایە لە چێژی بینینت بێبەشمان مەكە 🥺🤲🏻🖤

نـــا بیست بە ! ئـــەو كاتەی بە مەحاڵ ناوی ئاواتەكان دەهێنن 🖤