ریـــسالـــە 🖤
Відкрити в Telegram
813
Підписники
Немає даних24 години
+17 днів
-630 днів
Архів дописів
وتم خودایە بینیت چیان وت :
وە چیان بەسەرم هێـنـا دە
حەقم بسێنە ، فەرمووی :
وازیان لێبێنە ڕۆژێك دێت بۆ
دڵخوشی خۆیان ڕوو لەمن دەکەن
حەقی تۆ با بمێنێ بۆ ئەوکات🖤
بچنە حزوور خواگیان و بەدڵ موناجات بکەن..
ئیلاهی...
ئەمشەو هەرچیم هەیە ئەیپێچمەوەو جانتاکەم پڕ ئەکەم و دێم بۆ لات میوانت ئەوێ..؟
دەستە خاڵیەکانم بگرە،ئەزانم بەندەیەکی باش نیم،بەڵام دڵنیام خودایەکی باشیت...
تۆ تەنها کەسی کە بە بێ قسە ئەتوانم بانگت بکەم..بێ قاچ ئەتوانم بە شوێنتا بگەڕێم
تەنها کەسی کە هەمووان ئەڕۆن تۆ دێیت..کە هەموان پشتم تێ ئەکەن تۆ لە باوەشم ئەگری..
کە سەیری تۆ ئەکەم تۆ ئەبینم
کەسەیری خۆم ئەکەم تۆ ئەبینم..
(من) لە هیچ شوێنێک نیە
ئیلاهی
ئەشزانم هەندێجار بە گەورە ئەتبینم و هەندێجار بچوک، ئەوە تۆ نیت گەورەو بچوک ئەبیتەوە
ئەوە منم هەندێجار نزیک ئەبمەوە لێت و هەندێجار دوور.
ئیلاهی
...من کێشەم نیە بەهەشت هەیە یان نا
بەهەشت هەر ئەو ڕۆژانەن لەگەڵ تۆم..جەهەننەمی من ئەو کاتانەیە کە بێ تۆم..
من جەهەننەمەکەی تۆ لە ناو چاوە گریاوەکانی مناڵێکی هەژاردا ئەبینم..
بەهەشتیشت لە سەر بەرماڵەکەی دایە گەورە
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
” خـــــودا “
خاوەنی هەموو دەرگاڪانە، بچووڪ و گەورەیان..
دوور و نزیڪیان..
ئاسان و قورسیان..
گەر ویستی لێ بیت پێت دەبەخشێت،
گەرچی لە نێوان تۆ و ئەوەدا
هەزاران دەرگا هەبێت🖤
تَحزن ربُ يقول
" وَرَحْمتَيِ وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ "
دڵتەنگ مەبە پەروەردگار دەفەرموێ
"ڕەحمەتی من هەموو شتێک دەگرێتەوە"
🖤
سوجــدەی درەنــگانـێکـی شەو جوانترین ئامـێزە،
فرمێسـك و ئاوات و خەمەکانت لەئامێـز دەگرێت.
نوێژی ویتر ڕۆحـی ژیـانــە...!
#شەونوێژ _ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ئوسامەی کوڕی زەید خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: گوتم: (( يا رسول الله، لمْ أرَاكَ تصوم شهْرًا من الشهور ما تصوم مِنْ شعْبان، قال: ذلك شهْرٌ يغْفُل الناس عنْه بيْن رجب ورمضان، وهو شهْرٌ تُرْفَع فيه الأعْمال إلى ربِّ العالمين، فأحبّ أنْ يرْفعَ عملي وأنا صائمٌ)) رواه النسائي ( ۲۳٥۷) ، وحسنە الٲلباني في الصحیحة ( ۱۸۹۸) .
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ هیچ مانگێک نەم بینیوی بەقەد شەعبان بەڕۆژوو بیت ، فەرمووی: ئەوە مانگێکە خەڵک لێی بێ ئاگان لەنێوان ڕەجەب وڕەمەزاندایە ، وئەوە مانگێکە کردەوەکان تیایدا بەرز دەبێتەوە بۆلای خودا ، بۆیە پێم خۆشە کاتێ کردەوەکانم بەرز دەبێتەوە بەڕۆژوو بم
(١) ى مانگی شەعبانە
فەرموون بۆ (١٥) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان
1- مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
2- پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
3. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
4- چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
5- بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
6- مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
7- ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
8- ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
9- پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
10- مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
11- هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
12- تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
13- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ و قسەیان پێکەوە نەبێت.
14- سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
15- ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (30) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .
دونیا دادپەروەر نیە خودا دادپەروەرە
ئەیبینیت چۆن نوقمی خەم ئەبیت و
تاکە کەس هانای بۆ بەریت ئەوە🖤
ئیلاهی …چۆن بۆ نوێژی بەیانی هەڵت ساندین
ئاوهاش دڵەکانمان لەخەوی غەفڵەت بێدارکەی و لەبێئاگایی بەخەبەری بێنی و بەنوری ئیمان روناکی کەی
اللهم امين 🤲🏻🖤
دڵتەنگیت، ماندوویت ..؟
سوجدە بردنێ لە دڵــەوە بۆ خودا
هەموو شتەکان دەگۆڕێت
#شەونوێژ
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ھەندێک کات بەتەنھا دابنیشەو ؛
بانگی خودا بکە بانگی خودا بکە بێ ئەوەی شتێکت لێی بوێ بێ ئەوەی گلەیی بکەی ، بێ ئەوەی بڵێی بۆجی ..خۆزگە ...ئەگەر ، بێ ئەوەی تەواوی ئەوەی کە نیتە بیدەیتە پاڵ ئەو ، بێ ئەوەی تەنانەت بتەوێ تەوبە بکەی ، ھەندێ کات تەنھا بانگی خودا بکە چونکە ئەو بۆ جوڵاندنی پیتەکانی ناوی لەسەر زمانی "تۆ" ھەمیشە چاوەڕوان دەبێت ، بڕوا بکە خودا دەنگی تۆی خۆش دەوێت..🖤🥺
گەورەیی سورەتی الکهف..
قال النبي (ﷺ)من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة ، أضاء له من النور ما بين الجمعتين
واتە : ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا.
🖤
کەسێک دەڵێـت:
دەمویست قورئان لەبەربکەم و تەمبەڵیم تێدا دەکرد،
شەوێک هەستام و شەونوێژم کرد،
دواتر دوعام کرد و وتم:
خودایە قورئانەکەت لە سینەمدا کۆبکەرەوە.
لە ماوەیەکی زۆر کەمدا حەوت جوزئم لەبەرکرد...
#شەونوێژ
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🖤
لەوانەیە لەو كاتەی تۆ ئەگریەیت لە شەونوێژ دا خوا بە فریشەتەكانی بفەرمووێ داواكەی بۆ جێبەجێ بكەن....
کارێکی ئەوەندە قورس نیە کە نەتوانین ئەنجامی بدەین ئێستا یا خود تا پێش بانگی بەیانی بە دڵ دەستنوێژ هەڵگرن دوو ڕکعات نوێژی شەونوێژ یاخود هەتا ئەتوانن ئەنجام بدەن چێژێکی نەبڕاوەی هەیە دواتریش هەتا ئەتوانن لە خوا گیان بپاڕێنەوە ئەوەی ئەتانەوێ تەنیا بەو بڵێن ئەوەندە لە دەرگاکەی بدەن تا وەڵامتان ئەداتەوە ....
#شەونوێژ
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
