ریـــسالـــە 🖤
Відкрити в Telegram
816
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
-830 днів
Архів дописів
دڵتەنگیت لەبەر ئەوەی خوا بەخەمێک تاقیت ئەکاتەوە ؟
لەکاتێکدا ئەیەوێت لەخۆیی نزیکت بکاتەوە 🖤
« ثق بأن️ اللّٰه لن ينسى دُعائك أبدًا »
متمانەت هەبێت کە️ اللّٰه هەرگیز دوعاکانت لەبیر ناکات 🖤
وەکو ئافرەتێک..🖤
· نە سەرسامی جوانی ئافرەتێکم..
· نە سەرسامی دەست و پەنجەی زێڕداریم..
· نە سەرسامی خواردنە خۆشەکانی دەستیم..
· ئەمن سەرسامی ئافرەتێکم ئەگەرچی خاوەنی شەهادەبێ یان نا خوێندنی تەواو کردبێ یان نا، سەرسامی پەروەردەکردنی منداڵەکانیم، بۆ نموونە کاتێک دەڵێن : بەیارمەتیت دایکە دەتوانم ئەمڕۆ کەمتر قورئان بخوێنم سوێندبێ بەیانی تۆڵەی بکەمەوە زیاتر بخوێنم 🖤
دڵم هێشتا هیوای هەیە،
چونکە پشت بەو زاتە دەبەستم کە هیچ
شتێ لە توانای ئەو بەدەر نییە 🖤
دوعای نوێژی بەیانی ...
خودایە عاقیبەتمان خێر بکە، دڵمان پڕ بکە لە نووری خۆت، هیدایەتمان بدە بۆ باشتر و باشتر، ئەوەی لە دڵمانە بۆمانی بەدی بهێنە، خودایە رەحم بە هەموو موسوڵمانان بکە، خودایە لە بەڵا و موسەیبەت دوورمان بخەرەوە و ڕەحم بە مردووکانمان بکەو گەنجەکانمان هیدایەت بدە و ئاقیبەت هەموومان بەخێر بکە.
اللهـــم آمیـــن🤲🏻🖤
+ نازانم وشەکانم چۆن ڕێکبخەم تا بۆ خودای باسبکەم!
· خودا پێویستی بە ڕێکخستنی وشەکان نییە هەتا ئەگەر
قسەشت بۆ نەکرا، بگری ئەو ئاگای لێتە🖤
فەرموودەیەکی پیرۆزی قودسی هەیە کە هەمیشە هیوایەکی گەورە دەبەخشێتە دڵ:
«من لەگەڵ گومانی بەندەکەمدا دەژیم کاتێک گومانم پێدەبات با هەر ئەوەی دەوێت لە من چاوەڕوان بکات 🖤
دوعای نوێژی بەیانی
یاڕەبی لە بەڵا و کاراسات و
موسیبەتی ئەم سەردەمە
پارێزراومان بکەیت🖤🤲🏻
بە دوای چ دەستێکدا بگەڕێم بۆ پەنا، لە کاتێکدا دەستی ڕەحمەتی تۆ هەمیشە لە ئامێزم دەگرێت ؟
پەروەرگاری من من چۆن چاکە و کەرەمەکانت لە یاد بکەم، لە کاتێکدا تۆیت کە بۆ ڕۆژێکیش ئەم دڵەی منت فەرامۆش نەکردووە🖤
لە تاریکترین ڕۆژەکانی ژیانمدا بێ هیواتان کردم ، بەڵام سۆز و میهرەبانیی خودا تیشکێک بوو کە ڕێگای بۆ ڕوون کردمەوە و هەرگیز بەتەنیا جێی نەهێشتم 🖤
گەر نوێژی بەیانیت ئەنجامدا و
خەوی شیرینت بۆی كردە قوربانی
ئەوا دیارە تۆ لای پەروەردگار خۆشەویستی 🖤
الحمدلله 🤲🏻
بێ ئومێد مەبە ...
موعجیزەكەت بەڕێوەیە و ئارامگرتنت جوانتـــری دەكات ، تەنهـــا متمانەت بە خودا هەبێت و دوعا بكە هەموو شتێك باش دەبـــێت 🖤
دڵنیابە، کاتێک خودا دەبێتە پشت و پەنات، پێویستت بە هیچ کەسێک نابێت. بەسیەتی کە ئەو دەزانێت تۆ چیت لە دڵدا هەیە🖤
کاتێک دەریا لەبەردەم موسا بوو، ڕێگا نادیار بوو،
بەڵام بە متمانە بە خودا، دەریاش بووە ڕێگا 🖤
لەبیری مەکە، ئەو نزایەی کە تۆ پێتوایە لەبیر کراوە، خودا لە باشترین کاتدا وەک دیارییەک بۆتی دەکاتە واقيع🖤
صبر گەنجینەیەکە خودای گەورە بە بەندەیەکی دەبەخشێت کە لای خۆشەویست بێت
هیوادارم هەموو مان یەکێک بین لە بەندە خۆشەویستەکانی🖤
مرۆڤ لەپڕ ناگۆڕێت ، کە پڕ بوو ئینجا دەگۆڕێت خوداش کە دڵی بەندەیەکی پڕ دەکات ، بۆ ئەوەیە بە بەهێزتر لە پێشووی دروستی بکاتەوە 🖤
من هیچ نەهامەتیەکم نیە جگە لە نەفسی خۆم، ئەو بە دوایی لە ناوچوونی منەوەیە و ، منیش بەهەشتم بۆ ئەو دەوێت !
وَلَا تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ، آمین🤲🏻🖤
ئەی خودایە …
لە ئەم ئێوارە هەینییەدا، دڵم بە تۆ دەسپێرم و ئەو ئارەزووە شاراوەیەی ناو دڵم بە تۆ دەسپێرم.
﴿وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ﴾
یا رب، ئەگەر ئەوەی دڵم دەیخوازێت خێرە، بە جوانترین شێوە بۆم بنووسە، و دڵم بە خۆشییەک پڕ بکە کە لە هیچ کەسێک نەخوازرێت، تەنها لە تۆ🖤🥺🤲🏻
