uk
Feedback
دوالیزم

دوالیزم

Відкрити в Telegram

من کە مەحکومی نەمانم پڕ بە دڵ مانتم ئەوێ...

Показати більше
7 731
Підписники
-124 години
-97 днів
-8530 день
Архів дописів
هەندێکجار چارەسەری هەموو شتێک ئەوەیە کە بچیت دەستنوێژێک بگریت و دوو ڕکات نوێژ بکەیت.

ماویەتی ….

. وتی ئەی یارم تۆ ژیری لای خۆت چۆن ئەم گومانە ئەگریتە ئەستۆت چەند ساڵە ئێمە بە داوێن پاکی بە پارێزراوی ماوین بە چاکی دڵێکی روونی وەکو ئاوێنە پاکی لەناویا بوە بە وێنە گەر ئێستا کامی یەکتر وەرگرین گەر مردین لای خوا چۆن سەر هەڵبرین ؟ ئەم ئاوێنەیە بۆچ پەڵەدار بێ روورەشی ئێمەی تێدا دیار بێ ئەزانی ئێمە ئەچینە گۆرێ بۆچ بۆ شەوێ هەمووی بدۆرێ منیش لەدوای تۆ ژیانم تەنگە تەڵی ژیانم بەتۆوە بەنگە بەیانی گەر تۆیان لەناو برد خۆم نەجات ئەدەم منیش دەست و برد گەر ئەم ۆەندەی من گومانی تیایە تاقی کەرەوە بزانە وایە ؟ چاوێک بگێرە نزیک سێدارە سوارێکی رەش پۆش لەوێ دیارە بیناسە ئەوە دڵداری خۆتە دۆستێکی پەیمان گوزاری خۆتە منیش بتبینم کە چۆن شێرانە ئەچیتە پێشی نەڵێن ترسانە ئەم زەردەخەنەی لێوت ون نەکەی بەرامبەر دوژمن من شەرمن نەکەی لەگەڵ باڵای تۆم دی بەدارەوە جەرگم بە خەنجەر دێنمە خوارەوە ئەوسا دوو لاشەی پاکی پر خەبات یەک ئەگرن ئەڵێن ئەمە تا ئاوات باوەریش ناکەم بۆ لەناو چونت چەنێک چاکەت کرد لەم جیهانەدا هەر دێتەوە رێت لە تەنگانەدا نەتبیستوە چاکە بکەی لەگەڵ ئاو نەجاتت ئەدات لەدەم قفڵی داو ؟ منیش ڵێڵاو نیم ئەو ئاوە پاکەم بەتەمای بەشی خزمەت و چاکەم

. کامی دڵداریم بردە گڵەوە ناسۆری دووریم وا بە دڵەوە هەستە ئاهەنگێک بێنە پێشەوە با وەبزانین دوونیا ئەم شەوە لە ماچی لێوت بێ نیازم کە لە کامی دڵدار سەرفرازم کە لە یەک بئاڵێین وەک توڵی لاو لاو چونکە لەیەکتر ئەبین لە ناکاو ئەم تێنویەتیەی دڵم بشکێنە بەر لە پاشا خۆت گیانم دەربێنە کە وای وت شیرین ئاهێکی هەڵکێشا دوکەڵی لەبن جگەر دەرکێشا

. کاتێ نەژاد نوست فەرەیدوون هەستا تا دەرگای ماڵی نەژاد نەوەستا بە سووکی بێدەنگ دەرگای کردەوە لەلانە دەرچوو بەدەم دەردەوە لەگەڵ لەم سەری کۆڵانا دەرکەوت هەم دیسانەوە شا چاوی پێی کەوت وتی سەیریکەن ئەم نەو جەوانە بەچ سەودایەک وا هەراسانە ئێوە بوەستن تەنها و نهێنی من دوا بە دوای ئەو ئەکەومە شوێنی تاکو بزانم ئەو شەو کوێ ئەچێ رازی ئەم کورە با لەکیس نەچێ فەرەیدوون ئەرۆیی و پاشا لەدواوە دی لەبەردەم ماڵێ وەستاوە کەمەندی هاوێشت لە خانوو سەرکەوت پاشاش کەمەندی هاوێشت و دوای کەوت فەرەیدوون یەکسەر رووی کردە ژورێ ( چوو بۆ ژێر سەری باڵا بلورێ نازدارێ دەرکەوت لە تۆێی پۆپەشمین پەری روخسارێک ، سەرپەنجە رەنگین لە بەرگی جوانی ئاوریشما بوو رووی بە وێنەی مانگ لەناو تەما بوو سەرکوڵمی ئەت وت پارچە ئەڵماسە نوخشی سەر لێوی دانە گێڵاسە نەرم و ناسک و شۆخێکی تەواو فریشتەیەکی لەبەهەشت هێنراو ) پاشا ئەمەی دی چونکە هشیار بوو زوو ناسیەوە کچی سەردار بوو ئەو شیرین ناوەی بەجوانی شاز بوو هەزاران دڵی ئاواتەخواز بوو فەرەیدوونی دی لەجێی خۆی هەستا بەرامبەر بە یار وەک چنار وەستا وتی ئەی جوان هێزوو هەناوم بۆچ درەگ هاتی روناکی چاوم هەناسەی گەرمم دڵی برژانم شەوو رابورد بۆ مانگ هەر چاوەروانم دانیشە لەلام سەر چاوم هاتی مەینەتت پێ دام وا درەنگ هاتی فەرەیدوون گریا وتی ئەی نازدار بەسم پێ بدە خەفەت و ئازار بەتەنیا ئەم شەو لەلای تۆ ماوم سبەی ئەبینی دار دراوم

..

ماویەتی….

فەرەیدوون وتی توخوا پاشا گیان دۆستێکم ماوە با بچینە لای ئەویش ناسیاوە جار جارێ لەڕێ یەکترمان دیووە بە چۆنی و چاکی یەکمان ناسیوە کورێکی باشە ناوی نەژادە بۆ دەست گیرۆیی ئەوم لەیادە فەرەیدوون لەگەڵ ۆاشا نیوەشەو نەژادیان لەجێ راپەراند لە خەو فەرەیدوون گریا وتی برادەر هاتوومە دەرگات مەمکە دەر بەدەر هەتا بەیانی من بگرە لای خۆت چۆنم چار دەکەی خۆت و خودای خۆت کە وای وت نەژاد زۆر بە نەرمەوە بە پاشای وت کەژێر پەردەی شەرمەوە گەر لەسەر پارە ئەم کورە بەندە من زیاتر ئەدەم خوێن باوی چەندە ئەگەر لەسەر ژن گیراوە لاتان من خێزانی خۆم ئەنێمە پاتان ئەم دوو شتەیە کە لە دەستم بێ وە یان سەریشم دادەنێم لەرێ پاشا سەرسام بوو لەم گوفتارانە بژی ئەو کەسەی گوفتاری جوانە وتی چونکە تۆ ئەوەندە مەردی هەمووم پێگەیوو ئازادم کردی بەڵام تا سبەی با ئەمەت لابێ لای تۆ بمێنێ نەک بەرەڵا بێ سبەی کە ناردم بۆمی بنێرە هەر کەسێکم نارد بەوی بسپێرە شا فەرەیدوونی سپارد بەو و رۆێ لەگەڵ سوارانی بۆ پەیکاری خۆی نەژاد دەست بەجێ جێگەی بۆ داخست لای خۆی نوادیو دەرگای لێ داخست خۆشی چوە ناو جیگاو لێی خەوت فەرەیدوون وەستا تا خەوی لێکەوت

… فەرەیدوون گریا وتی ئەی سالار لێبوردنت بێ بۆ منی هەژار بزانە زەردەی دەستی نیگارم بەم شەوە وێڵی کۆڵان و شارم ئەم شەو تا سبەی لە یارم مەکە بێ ماڵاوای دڵدارم مەکە من خۆم شەست و شەش برادەرەم هەن ئەمەندە یاری گیان پەروەرم هەن کامیانت دەوێ بارمەتە بن لات هەتا بەیانی دێمەوە بۆ لات زۆر پارایەوە لە شاو سوارانی گەیشتە گەردوون ناڵەو گریانی شا زۆر بەزەیی پێیدا هاتەوە وتی ناتکوژم بەم ئاواتەوە کام برادەرت بەباش دەزانی تۆی بدەمە دەست هەتا بەیانی فەرەیدوون چو بۆلای هەر هاورێیە دەری کرد وەکو نەزانن کێیە هەناسەیەکی هەڵکێشا ناچار وتی بە پاشا لەگەڵ شین و زار ئەم برایانەی منت کە بینی هەمووی یارم بون لە دەوری سێنی نەمزانی هەمووی دۆستی سەر نانن رۆژی تەنگانە دوژمنی گیانن بەڵێنم وابێ لەگەڵ دڵی خۆم گەر مام لەمەو لا تەفرەی کەس نەخۆم هەموو دۆستێکم باش هەڵسەنگێنم ئەوسایە سەری بۆ دانەوێنم

https://www.instagram.com/channel/AbZI5xsfn8OnO_-J/ جۆینی ئەم چەناڵە بن

ماویاتی ……

فەرەیدوون ئەم وتارانەی گشتی لەبیر چوو لەلانەی باوکی شێرانە دەرچوو بەرگی شەوپۆشی رەشی کردە بەر بە گورجی رێگای هیوای گرتەبەر تیر و کەوانی توند کرد لە شانی چوو بۆ هەواری جاری جارانی نەیزانی ئەمشەو نەگبەتی دیارە توشی پاشا بوو لەگەڵ دە سوارا تێی خوری مەرۆ زەڵام چ کارەی بەم شەوە وێڵێ ئەم قەراغ شارەی وتی واز بێنە ، مەپرسە من کێم بەتۆ ناگیرێم ، دەست مەیەنە رێم شا فەرمووی برۆن دەست بگیری کەن دیارە سەرچڵە ، زوو زنجیری کەن فەرەیدوون چەکی لە شانی داگرت ژێیی تیری ، لەگوێی کەوانا راگرت چووە کەمینی نیشان لەوێدا دووانی لێی خست بەرووی زەویدا فریشتەی نەبوو دەرچێ لەوێدا گەینە سەری ، گیرا لەوێدا شا فەرمموی بیبەن بۆ بەندیخانە سبەی بیکوژن ، کوشندەی دووانە .

شەوێکیان پێی وت رۆڵەی بە کامم گوێ لەمن بگرە چۆنە مەرامم ئەوا من پیر بووم و بەتەنها تۆم هەی بۆچی ئەمەندەم خەفەت پێ ئەدەی بەشەو لەمەولا بیکە بە پیشە لە دیوەخانا لەلام دانیشە با تۆ بناسن خزم و یارانم نەتەوەی منی و تۆوی دامانم کە مردم هەرچیم لێ جێبمێنێ بەتۆی بسپێرم کەس لێت نەسێنێ گەر لەو کردەوەی خۆت واز نەهێنی برۆ ، تۆم ناوێ لای من نەمێنی باوکی ئەمانەی فەرموو و فەرەیدوون سەری خۆێ داخست سەرسام و دڵخوون چونکە بەدەردی دڵی دووچار بوو ئەم پەندەی باوکی لا زەهری مار بوو

بەناوی خودا وەکو بیستوومە ئاخایەک لە شار بازرگانێک بوو ناودار و دیار کورێکێ هەبوو ژیرو بەتوانا فەرەیدوون ناو بوو بەهێز و دانا جوان و پگەیوو ، دڵتەر و روخۆش ورد و لەسەرخۆ ، زیرەک و بە هۆش بەڵام ئەم کورە شەوخانە بێزار هەردەم لە باوکی ون دەبوو شەوگار لەسەر شەو لەماڵ دەرچوونی چەند جار لێی تورە ئەبوو باوکی باوکی بە ناچار

هەموو کەسێکی باش , بۆ تۆ باش نییە.

هەندێک جار مرۆڤ تەنها پێویستی بە کەسێکە کە گوێی لێبگرێت.

"گەر ڕاست بکەیت لەگەڵ ئامانجەکەت، هەر ڕێگەیەک دەدۆزیتەوە."

«تۆ لەلای من دەتوانیت ھەرچەندێکت پێخۆشبوو شێت بیت ئازیزم!»

ئازارێکی جیاوازە کاتێک کەسێک بێ هیوات دەکات دوای ئەوەی بەرگریت لێکردبوو بۆ کەسانی تر.

ئاشنابوون بە هەر شتێک دەتوانێت پشتگوێخستن ئاسانتر بکات.