cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

🥹نزا و پارانەوە🤲

🌺اللَّهُمَّ لَا سَهۡـلَ إِلَّا مَـا جَعَلۡتَهُ سَهۡـلًا  وَأَنۡتَ تَجۡـعَلُ الۡحَــزۡنَ إِذَا شِئۡـتَ سَهۡـلًا🌺

Більше
Рекламні дописи
2 351
Підписники
Немає даних24 години
-57 днів
-8030 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
📖سورة الأحزاب - اية 56📖 إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا به‌ڕاستی خواو فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن). اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ واتە: خودایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بەسەر موحەممەد و خانەوادەی موحەممەددا، ھەر وەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراھیم و خانەوادەی ئیبراھیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت، خودایە پیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەممەد و خانەوادەی موحەممەددا، ھەر وەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراھیم و خانەوانەدەی ئیبراھیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن گەورەیی و شکۆیت.
Показати все...
14🥰 2🤩 1
فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الْمُـلْـك) پرسیار: ئایا فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الْمُـلْـك) چیە ؟وە ڕاستە دەبێتە شەفاعەتکار و لە سزاى گۆڕ دەتپارێزێ؟ بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. سەبارەت بە فەزڵی سورەتى (الملک) واتە (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ) ئەم فەرمودانە هاتوون : 1_ (أَبو هُرَيْرَة) رضی الله عنه فەرمویەتى پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (سُورَةٌ مِنَ الْقُرْآنِ ثَلَاثُونَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ حَتَّى غُفِرَ لَهُ وَهِيَ [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ](١))(٢). واتە: (سوڕەتێك لە قورئانى پیرۆزدا هەیە، كە (سى) ئایەتە، شەفاعەت بۆ پیاو دەكات، هەتا خوا لەو كەسە خۆش ئەبێت، ئەویش بریتیە لە سوڕەتى: [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْك]). 2_ لە ڕیوایتێكى تردا، كە هەر هاوەڵى بەڕێز (أَبو هُرَيْرَة) رضی الله عنه ڕیوایەتى كردووە، پێغەمبەرى خوا  فەرمویەتى: (إنَّ سُورَةً مِنْ كِتَابِ اللَّهِ مَا هِيَ إِلا ثَلاثُونَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ، فَأَخْرَجَتْهُ مِنَ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَأَدْخَلَتْهُ الْجَنَّةَ)(٣). واتە: (بەڕاستى سوڕەتێك لە قورئاندا هەیە، كە تەنها (سى) ئایەتە (واتە: سورەتى الملك)، شەفاعەت و تكاى كرد بۆ پیاوێك، كە لە ئاگرى دۆزەخ دەرى كرد و كردیە ناو بەهەشتەوە). 3_ فەزڵ و گەورەیی خوێندنى ئەم سوڕەتە پیرۆزە لە شەواندا (پێش نوستن): پێغەمبەرى خوا  شەوان پێش نوستنى ئەم سورەتە موبارەكەى دەخوێندەوە(٤). هەروەها ئیمامى (نەسائى) بە سەنەدى خۆى گێڕاویەتەوە لە هاوەڵى خۆشەویست (عبدالله)ى كوڕى (مەسعود) رضی الله عنه، كە فەرمویەتى: (مَنْ قَرَأَ (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الملْك) كُلَّ لَيلةٍ مَنَعَه اللهُ بِها مِنْ عَذابِ القَبْرِ، وكُنا في عَهْدِ رَسولِ الله ﷺ نسميها المانعة)(٥). واتە: (هەر كەس هەموو شەوێك سورەتى (تبارك) بخوێنێ، ئەوا بەهۆیەوە خواى پەروەردگار ڕێگرى لەو كەسە دەكات لە سزاى قەبر، وە ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا  ئەم سورەتەمان ناو دەبرد بە (ڕێگرەكە)) واتە ڕێگرە لە سزاى قەبر بۆ كەسێ كەوا شەوان پێش نوستن بیخوێنێت.
Показати все...
10👍 4🤩 2
Фото недоступнеДивитись в Telegram
(13) پاڕانەوە لەدوای بانگ : پێغەمبەر  فەرموویەتی :{ من قال حين يسمع النداء: اللهم ربَّ هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة، آت محمداً الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاماً محموداً الذي وعدته، حلّت له شفاعتي يوم القيامة } [رواه البخاري]. واتە: هەر کەس دوای گوێگرتن لە بانگ دان بڵێت : (اللهم ربَّ هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة، آت محمداً الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاماً محموداً الذي وعدته) هەر کەس ئاوا بڵێت دوای بانگ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا شفاعەتی منی بۆ حەڵاڵ دەبێ .
🔗زنجیرە پۆست.
Показати все...
👍 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
14🤩 2👍 1
پێغەمبەری خوا ﷺ بەریە لەو کەسەی................... لەکاتی موسیبەتدا ،وسەری دەتاشێت ، وجلەکانی دەدڕێت. ؟Anonymous voting
  • دەنگی بەرز دەکاتەوە
  • زۆر دەگری
  • دووعا ناکات
  • هەمووی
0 votes
3🤩 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
33
Фото недоступнеДивитись в Telegram
(10) پارێزگاری کردن لەدەست نوێژ : پێغەمبەر  فەرموویەتی : { استقيموا ولن تحصوا، واعلموا أن خير أعمالكم الصلاة، ولن يحافظ على الوضوء إلا مؤمن } [رواه ابن ماجة]. واتە : بەردەوام بن لەسەر دینداری ، وئێوە ناتوانن نیعمەتەکانی خودا بژمێرن ، وبزانن باشترین کردەوەکانتان نوێژە ، وەهیچ کەسێک پارێزگاری ناکات لەدەس نوێژ تەنها کەسی باوەڕدار نەبێت
🔗زنجیرە پۆست.
Показати все...
10👍 5🤩 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
📖سورة الأحزاب - اية 56📖 إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا به‌ڕاستی خواو فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن). اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ واتە: خودایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بەسەر موحەممەد و خانەوادەی موحەممەددا، ھەر وەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراھیم و خانەوادەی ئیبراھیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت، خودایە پیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەممەد و خانەوادەی موحەممەددا، ھەر وەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراھیم و خانەوانەدەی ئیبراھیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن گەورەیی و شکۆیت.
Показати все...
11👍 2🤩 2
  ئافرەتان زۆر دەچنە بازاڕ جا چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆیان و چی پێویستە لەسەریان کە ئەنجامى بدەن؟ ئافرەتان زۆر دەچنە بازاڕ جا چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆیان و چی پێویستە لەسەریان کە ئەنجامى بدەن؟ 1- خوشكم بزانە كە بازاڕەكان خراپترین شوێنی زەوین بەلای خوای گەورەوە لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر () كە دەفەرموێت [ أحَبُّ الْبِلادِ إِلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلادِ إِلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ أَسْوَاقُهَا] واتە: خۆشەویستترین شوێن وجێگا بەلای خواوە مزگەوتەكانەو بێزراوترین شوێنیش بازاڕەكانە. 2- بازاڕ شوێنێكە كە شەیتانەكان تێیدا كۆ دەبنەوە، چونكە سەلمانی فارسی (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت " ئەگەر توانیت هەوڵ بدە یەكەم كەس مەبە كە دەڕۆیتە بازاڕەوەو دوایەمین كەسیش مەبە كە لێی دێیتە دەرەوە، چونكە بازاڕ شەڕگەی شەیتانەكانە وئاڵای تێیدا هەڵ دەدات". 3- ئەی خوشكی بەڕێزم ئەگەر لەبەر پێویستیەكی زۆر گرنگ نەبێت مەچۆ بۆ بازاڕ. 4- ئەو شت ومەكانەی كە دەتەوێت دیاری بكە پێش چوونە بازاڕت، وە ئەگەر تەواویش بوویت لە كڕینی ئەو شتانە بەبێ‌ دواكەوتن بگەڕێوە ماڵەوە. 5- ووریابە لەگەڵ بەسەربردن وبەفیڕۆچوونی كاتەكانت لە بازاڕدا. 6- خۆت بەتەنها هەرگیز مەچۆ بۆ بازاڕ، چونكە خراپەكاران چاوت تێ دەبڕن. 7- هەرگیز لەگەڵ شۆفێرێكی نامەحرەم بەتەنها سواری ئۆتۆمبیل مەبە چونكە ئەوە بەتەنها كەوتنی حەرامە، وە لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر() كە دەفەرموێت: [ لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا ومَعَهَا ذُو مَحْرَمٍ ] واتە: هەرگیز پیاوێك بەتەنها نەكەوێت لەگەڵ ئافرەتێكدا مەگەر لەگەڵ مەحرەمێكدا نەبێت. 8- پابەندبە بە حیجابی ئیسلامی (عابا) و بەڕێزو سەنگینیەوە بچۆرە ناو بازاڕەوە، چونكە بازاڕەكان شوێنانێكن كە زۆربەی خراپكارو خاوەن دڵە نەخۆشەكان تێیدا كۆدەبنەوە. 9- سووربە لەسەر خوێندنی دوعای بازاڕ، چونكە پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت: [مَنْ دَخَلَ السُّوقَ فَقَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ حَيٌّ لَا يَمُوتُ، بِيَدِهِ الْخَيْرُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، كَتَبَ اللَّهُ لَهُ أَلْفَ أَلْفِ حَسَنَةٍ وَمَحَا عَنْهُ أَلْفَ أَلْفِ سَيِّئَةٍ وَرَفَعَ لَهُ أَلْفَ أَلْفِ دَرَجَةٍ ] واتە: ئەوەی بچێتە بازاڕو ئەم دوعایە بخوێێنێت: [لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ حَيٌّ لَا يَمُوتُ، بِيَدِهِ الْخَيْرُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] ، ئەوا خوای گەورە هەزار هەزار چاكەی بۆ دەنووسێت وهەزار هەزار خراپەی لێ‌ دەسڕێتەوەو هەزار هەزار پلە بەرزی دەكاتەوە. 10- چاوت داخە لەئاست پیاوی نامەحرەم، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: [وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ] واتە: بەژنانی باوەڕدار بڵێ‌: با چاویان دابخەن لە تەماشای نامەحرەم وعەورەتیشیان بپارێزن لە گوناه. 11- ووریابە لەوەی بۆنی خۆش بەكاربهێنی، چونكە پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت: [أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا مِنْ رِيحِهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ ] واتە: هەر ئافرەتێك خۆی بۆن خۆش بكات وپاشان دەربچێت وبەلای كۆمەڵە پیاوێكدا تێپەڕبێت بۆ ئەوەى بۆنەكەی بێت بەسەریاندا ئەوا ئافرەتەكە زیناكارە. 12- پرسیار لە شتێك مەكە پەیوەندی پێتەوە نەبێت و جێی گرنگی تۆ نەبێت، چونكە لەچاكێتی موسڵمانێتی مرۆڤەوەیە كە واز لەشتێك بهێنێت پەیوەندی پێیەوە نەبێت. 13- زۆر ووریابە لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ فرۆشیارانداو بەلەنـجەو نەرمیەوە قسە مەكە، وە زۆر بەلای چەپ وڕاستتدا لا مەكەرەوە، خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفاً] واتە: لەگەڵ نامەحرەمدا قسە بەنەرمی وناسكی ونازەوە مەكەن، واتە لەكاتی گوفتارتاندا دەنگتان نەرم وناسك مەكەن لەگەڵیاندا نەوەكو ئەو كەسەی كە دڵی نەخۆشە تەماح بیگرێ‌ وبورووژێت ئەبێ‌ ئێوە هەمیشە قسەی چاك و شیاو بكەن.
Показати все...
👍 7 3🤩 2
14- قسە درێژمەكەرەوەو بابەت مەكەرەوە لەگەڵ فرۆشیارەكاندا. 15- هەرگیز بەتەنها نەكەویت لەگەڵ دوكاندارو فرۆشیارەكاندا لە دووكان وجێگای مەخزەن وشوێنی تر، چونكە ئافرەتی بڕوادار خۆی دەپارێزێت لە شوێنی گوماناوی چ جای شوێنێكی حەرام، كەبە دڵنیاییەوە بەرەو حەرامیش دەتبات. 16- كاتی گونجاو هەڵبژێرە بۆ چوونە بازاڕت. 17- شتی زیاد لە پێویستیش مەكڕە، چونكە ئیسراف وزیادەڕۆییەو نیشانەی پشتگوێ‌ خستنی نیعمەتی خوای گەورەیەو لەكاروكردەوەی شەیتانەكانە. 18- شوێنی داب ونەریت وشتی مۆدێرن وتازەباوی ناشیاوو نادروست مەكەوە، چونكە ئافرەتی موسڵمان تایبەتمەندی خۆی هەیە. 19- ببە بەسەرمەشق و مامۆستایەكی چاولێكار بۆ دەوروبەرت و خوشكانت لە قسەوگوفتارو ڕێكردن و دیمەن و هەڵسوكەوتت. 20- ئەگەر كەلو پەلێكی ماڵت پێویست بوو ئەوا دەتوانی بە مێردەكەت یا براكەت یان باوكت بڵێی و مەرج نیە بۆ هەموو شتێكی بچووك سەردانی بازاڕ بكەیت ئیللا مەگەر شتانێك نەبێت كە تایبەت بێت بە ئافرەتانەوەو ئەوان نەتوانن یان نەزانن بۆت بكڕن وەكو جلو بەرگ و....
Показати все...
👍 7 4🤩 2
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.