351
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
-2730 днів
Архів дописів
351
Repost from •°𝕤𝕨𝕖𝕖𝕥 𝕕𝕣𝕖𝕒𝕞°•
له مه‌کته‌ب بووم
ده‌یان پرسی دوو دانه دوو ده‌کاته چه‌ند؟
هه‌موو پێکڕا ده‌یان نووسی ده‌کاته چوار.
هه‌ر چه‌ند ئه‌من له حیسابا
نمره‌ی که‌مم ده‌هێناو ده‌هاتمه خوار
به‌ڵام لای من وا بوو دوو دانه دوو ؛
نابێ به چوار؛ ده‌بێ به یه‌ک '
ددان و دوو لێو و زمان ؛ نابێ به چوار
ده بن به زار
به پێکڕای ده‌که‌ن هاوار..
دوو لاق و دووده‌ستی مرۆڤ؛ نابێ به چوار
له له‌شێکدا وا دێنه کار..
گه‌ڕه‌ک ؛ کۆڵان ؛ خان‌و و شه‌قام؛ نابن به چوار
ده‌بن به شار؛
تێدا ده‌ژین ده‌وڵه‌مه‌ند و خه‌ڵکی هه‌ژار..
لای من وا بوو کۆرکه و ڕێشه لق و گه‌ڵا
نابن به چوار ده‌بن به دار؛
هێندێ کورت و هێندێک درێژ وه‌کوو چنار..
ئه‌وین و دڵ؛ جوانی و پاکی؛ نابێ به چوار
ده‌بن به یار؛ به‌لای دڵدار..
ئه‌م هه‌موو دوو به دووانه
ده‌بن به یه‌ک ؛ نابن به چوار
یه‌کجار زۆرن؛
به‌ڵام له کوێ وا دێنه ژمار؟
ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانم
ئه‌گه‌ر له‌شم سه‌د پارچه که‌ن؛
بمده‌نه به‌ر گولله‌و ره‌گبار؛
بچمه سه‌ر دار
قسه‌ی دڵمه دێته سه‌ر زار:
کوردستانم وڵاتێکه‌و
نابێ به چوار
351
Repost from مــانــگــــہ شــــه‌و🌘✨
•بڕوا بکەن کەسێک تۆی خۆش بوێ ! ھەرگیز بۆ یەک چرکەش ئیھمالت ناکا گرینگیت پێدەدا .. کەسێک ئەگەر حەز بکا قسەت لەگەڵ بکات زوو وەڵامی نامەکانت دەداتەوە ھەرگیز ناھێڵێت بە چاوی فرمێسکەوە بخەوی بۆ چرکەیێکیش بێ ھەستت بریندار ناکا ئەگەر کەسێکی وا نەبوو لە ژیانی بڕۆ دەرەوە خۆت کەم مەکەوە 🖤:)•
