uk
Feedback
مامۆستا كرێكار

مامۆستا كرێكار

Відкрити в Telegram

پێگه‌ی فه‌رمیی مامۆستا كرێكار به‌كوردی. پێگه‌ی فه‌رمی: www.krekar.co كه‌ناڵی فارسی: @fatih_krekar

Показати більше
4 372
Підписники
-424 години
-47 днів
+330 день
Архів дописів
بسم الله الرحمن الرحيم {ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ} برایان و خوشکانی بەڕێز؛ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکەین، داواکارین لەپەروەردگاری بەبەزەیی: پەرستش و بەندایەتیمان بەباشترین شێوە لێوەربگرێت، ئەم یادە پیرۆزەیش بکات بەهۆکاری هەڵسانەوەی سەرتاسەریی ئوممەتەکەمان، لەپێناوی بەرز راگرتنی ئیسلام و جێبەجێکردنی شەریعەتەکەیدا. تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال. پێگەی دووربین Pegay Durbeen مامۆستای گەورە - شێخی زیندان. هاوپێچ په‌یامی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا كرێكاره‌وه‌ (فك الله أسره). پێشی 20 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ساڵی 2006دا پێشكه‌شی كردووه‌. https://www.youtube.com/watch?v=TzIPBvLpOtc

بسم الله الرحمن الرحيم {ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ} برایان و خوشکانی بەڕێز؛ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکەین، داواکارین لەپەروەردگاری بەبەزەیی: پەرستش و بەندایەتیمان بەباشترین شێوە لێوەربگرێت، ئەم یادە پیرۆزەیش بکات بەهۆکاری هەڵسانەوەی سەرتاسەریی ئوممەتەکەمان، لەپێناوی بەرز راگرتنی ئیسلام و جێبەجێکردنی شەریعەتەکەیدا. تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال. پێگەی دووربین Pegay Durbeen مامۆستای گەورە - شێخی زیندان. هاوپێچ په‌یامی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا كرێكاره‌وه‌ (فك الله أسره). پێشی 20 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌ساڵی 2006دا پێشكه‌شی كردووه‌. https://www.youtube.com/watch?v=TzIPBvLpOtc

زنجیرە کتێبی (شەرعناسی ١-١٠) نووسینی: مامۆستا كرێكار ئەم زنجیرەیە تەنها پەڕەی چاپکراو نییە، بەڵکو گەشتێکی گشتگیرە بەناو فیقهی
زنجیرە کتێبی (شەرعناسی ١-١٠) نووسینی: مامۆستا كرێكار ئەم زنجیرەیە تەنها پەڕەی چاپکراو نییە، بەڵکو گەشتێکی گشتگیرە بەناو فیقهی ئیسلامیدا. بەرنامەیەکی تۆکمە و زانستییە بۆ ژیانی ڕۆژانەی موسوڵمان، تا لە هەموو ڕەفتارەکانیدا هاوسەنگیی نێوان ئایین و ژیانی سەردەم بپارێزێت. پێکهاتەی ئەم گەنجینە ١٠ بەرگییە: ١. پاكژی (تەهارەت): دەستپێک و مەرجی سەرەکی بۆ قبوڵبوونی پەرستش. ٢. پرس و ڕاوێژ له‌سەر ئه‌حکامی نوێژ. ٣. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌ت. ٤. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی جومعە و جه‌ماعه‌ت: کۆڵەکەی بەهێزی پەیوەندیی نێوان خودا و بەندە. ٥. ئەحکامی زەکات. ٦. ئەحکامی ڕۆژوو. ٧. ئەحکامی حەج. ٨. ئه‌حکامی هاوسه‌رگیری: نەخشەڕێگایەکی دروست بۆ بونیادی خێزانێکی بەهێز. ٩. ئه‌حکامی ده‌ست لێک به‌ردانی هاوسه‌ران (الطلاق): ڕوونکردنەوەی ئەحکامەکان بە جۆرێک کە دادپەروەری و مافی هەردوولا پارێزراو بێت. ١٠. ئه‌حکامی سوێند و نه‌زر، ئه‌حکامی پۆشاک و جوانی و ڕوانین: دیاریکردنی سنوورە شەرعییەکان بۆ ژیانی ڕۆژانە.

پێگه‌ی مامۆستا كرێكار رۆژانه‌ وانه‌و نووسراو بینراوه‌كانی مامۆستا كرێكاری لێ داده‌نرێت... سه‌بسكرایبی بكه‌ن https://t.me/shekhkrekar

شـۆڕشـی عـەقـڵ بـەسـەر وەهـمـی بـێـدیـنـیـدا... کاتێک زریانی گومانەکان لە هەموو لایەکەوە هەڵدەکات، تەنها قاچی ئەو کەسانە جێگی
شـۆڕشـی عـەقـڵ بـەسـەر وەهـمـی بـێـدیـنـیـدا... کاتێک زریانی گومانەکان لە هەموو لایەکەوە هەڵدەکات، تەنها قاچی ئەو کەسانە جێگیر دەبێت کە عەقڵیان بە بورهان و یەقین چەسپاندووە 🎬 زنجیرە وانەی : (گەشتی عەقڵ) ئەمە تەنها (١١) وانەی ڤیدیۆیی نییە، بەڵکو «مەیدانێکی جەنگی فیکرییە»! لێرەدا لۆژیک ڕووبەڕووی خەیاڵدانی عەلمانییەت دەبێتەوە. لەم گەشتەدا پێکەوە فێر دەبین کە چۆن: 💥 کۆشکی کارتۆنیی ئینکارکەرانی (خالق و ڕۆژی دوایی) لەڕەگەوە هەڵتەکێنین. 💥 تاریکیی گومانەکان لەسەر (جیهانی غەیب و حەقیقەتی وەحی) بڕەوێنینەوە. 💥 بەرسڤێکی پۆڵاین بدەینە ئەوانەی تانە لە پەیامی (پێغەمبەران عليهم السلام) دەدەن. 💥 گرێ کوێرەکانی تێگەیشتن لە (قەزا و قەدەر) بکەینەوە و دڵەکان بە یەقین ئارام بکەین. مەچنە هیچ مەیدانێکی گفتوگۆوە پێش ئەوەی مێشکتان بەم حوججانە پڕچەک بکەن! با هیچ بڵق و کەفێکی فیکرە هاوردەکان نەتوانێت زەڕەیەک لە ئیمانتان بلەرزێنێت، عەقڵی باوەڕدار، بە بەڵگە دەجەنگێت نەک بە عاتیفە. 🔗 له‌م به‌سته‌ره‌دا، خۆتان پڕچەک بکەن بەم گەشتە پڕ لە نوورو بەسیرەتە... https://www.youtube.com/playlist?list=PLdW15ZzW6p7AVjMQBwXBc7RIpS0RvsAxW

📢 موژدەیەک بۆ پێشڕەوانی کاروانی دينداريي و پەروەردەی ئیمانی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بناغەی بیروباوەڕیان لەسەر شاڕێگەی ئەهلی سون
📢 موژدەیەک بۆ پێشڕەوانی کاروانی دينداريي و پەروەردەی ئیمانی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بناغەی بیروباوەڕیان لەسەر شاڕێگەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت جێگیر بکەن، تێگەیشتنێکی ڕوون و بێگەردیان بۆ دینەکەیان هەبێت. 📖 کتێبی (ئیمان و ئیسلام) لە نووسینی زاناى زیندانیکراو: مامۆستا کرێکار (خوای گەورە بیپارێزێت و ئازادی بکات). 🎯 ناوەڕۆکی کتێبەکە: ئەم پەڕتووکە زێڕینە، نەخشەڕێگایەکە بۆ: تێگەیشتن لە بنەماکانی عەقیدەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت. پێناسەیەکی دروست، ڕەسەن و ورد بۆ پێنج پایەکانی ئیسلام. 🛡 چەکێکی فیکری و مەنهەجیی پێویستە بۆ هەر تاکێک کە بیەوێت ببێتە مەشخەڵی ڕێگەی گۆڕانکاری، پێشەنگ بە لە بەدەستهێنانی و بیکە یەکەمین وێستگەی پەروەردەیی بۆ خۆت و کاروانەکەت. كتێبه‌كه‌ له‌ نووسینگه‌ی ته‌فسیر ده‌ستده‌كه‌وێت. به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ كتێبی ناوازه‌و به‌هێزتریش به‌ڕێوه‌یه‌! https://krekar.co/babet.aspx?jimare=1191&babet=12

گەشتی عەقڵ له‌گه‌ڵ عه‌له‌مانییه‌كان وانەی: سێیەم. زنجیرە دەرسی گەشتی عەقڵ، ئەم بابەتە وتووێژێکە لەگەڵ عەلەمانییەکان و ئەو کەسانە کە باوەریان بە بوونی خوا و ڕۆژی دوایی، غەیبیات، باوەڕهێنان بە وەحی، پێغەمبەران عليهم السلام، قەزاو قەدەر نييه، پێکهاتووە لە ١١ دەرس! لینكی یوتیوب: https://youtu.be/bNgyf61-Anw?si=7bLd5_CPlKIg4rc0

گەشتی عەقڵ له‌گه‌ڵ عه‌له‌مانییه‌كان وانەی: دووه‌م. زنجیرە دەرسی گەشتی عەقڵ، ئەم بابەتە وتووێژێکە لەگەڵ عەلەمانییەکان و ئەو کەسانە کە باوەریان بە بوونی خوا و ڕۆژی دوایی، غەیبیات، باوەڕهێنان بە وەحی، پێغەمبەران عليهم السلام، قەزاو قەدەر نييه، پێکهاتووە لە ١١ دەرس! لینكی یوتیوب: https://www.youtube.com/watch?v=2G5BaTGGU4E

گەشتی عەقڵ وانەی: یەکەم. زنجیرە دەرسی گەشتی عەقڵ، ئەم بابەتە وتوێژێکە لەگەڵ عەلەمانییەکان و ئەو کەسانە کە باوەریان بە بوونی خوا و ڕۆژی دوایی، غەیبیات، باوەڕهێنان بە وەحی، پێغەمبەران عليهم السلام، قەزاو قەدەر نييه، پێکهاتووە لە ١١ دەرس! لەیوتیوبی (مامۆستا کرێکار نوێ) بڵاودەکرێتەوە:- https://youtu.be/jJkbQgr5nms?si=vr5_fbYKEzDw7jXo

گەشتی عەقڵ وانەی: یەکەم. زنجیرە دەرسی گەشتی عەقڵ، ئەم بابەتە وتوێژێکە لەگەڵ عەلەمانییەکان و ئەو کەسانە کە باوەریان بە بوونی خ
گەشتی عەقڵ وانەی: یەکەم. زنجیرە دەرسی گەشتی عەقڵ، ئەم بابەتە وتوێژێکە لەگەڵ عەلەمانییەکان و ئەو کەسانە کە باوەریان بە بوونی خوا و ڕۆژی دوایی، غەیبیات، باوەڕهێنان بە وەحی، پێغەمبەران عليهم السلام، قەزاو قەدەر نييه، پێکهاتووە لە ١١ دەرس! لەیوتیوبی (مامۆستا کرێکار نوێ) بڵاودەکرێتەوە:- https://youtu.be/jJkbQgr5nms?si=vr5_fbYKEzDw7jXo

ئایا کورد کافرن؟! وەڵامی مامۆستا کرێکار https://youtube.com/shorts/J6LP6KyelC8?si=gOVznGC2vWetXJus

داوا ئه‌كه‌ن مه‌لا بێت به‌ده‌نگیانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ته‌شجیع بكات! وه‌ڵامێكی ده‌نگی مامۆستا كرێكار پێش نزیكه‌ی 20 ساڵ! https://youtube.com/shorts/cBepbkLVikw?si=0_DnkGgqpEiTzITy

چاوەڕوانی کۆتایی هات! ساڵی نوێی زانکۆی (زادی) دەستیپێکرد... چاوەڕوان بن لینکی ناونووسین دادەنێین ان شاء اللە❤️ داخڵ بن: https://t.me/zankoyzady

شیعری ساتێكی خه‌ڵوه‌ت: بۆ پێغه‌مبه‌ر ﷺ هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار https://youtu.be/Wb0hWZWqIu4

سه‌حیحی بوخاری له‌ چه‌ند دێڕێكدا نووسینی: مامۆستا كــرێــ..كار بابه‌تێكی جیاواز له‌ پێگه‌ی KREKAR.CO بخوێنه‌وه‌ https://kreka
سه‌حیحی بوخاری له‌ چه‌ند دێڕێكدا نووسینی: مامۆستا كــرێــ..كار بابه‌تێكی جیاواز له‌ پێگه‌ی KREKAR.CO بخوێنه‌وه‌ https://krekar.co/babet.aspx?jimare=1176&babet=5

كتێبی: بڵق و كه‌فی یه‌ك دوو گومانی سه‌له‌فی نووسنی: محمد بونێت وه‌رگێڕان و له‌سه‌ر نووسینی: مامۆستا كرێكار پێشکەشە بەو موسوڵم
كتێبی: بڵق و كه‌فی یه‌ك دوو گومانی سه‌له‌فی نووسنی: محمد بونێت وه‌رگێڕان و له‌سه‌ر نووسینی: مامۆستا كرێكار پێشکەشە بەو موسوڵمانە زیتەی دین و بەرە و مافی سەلەف لەدیدو بەڕەو لافی مەدخەلیزم جیا دەکاتەوە بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتنی كتێبه‌كه‌ كرته له‌م به‌سته‌ره‌دا بكه‌ https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=45

كتێبی بڵق و كه‌فی یه‌ك دوو گومانی سه‌له‌فی نووسینی: محمد بونێت وه‌رگێڕان و له‌سه‌رنووسینی: مامۆستا كرێكار بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتنی كتێبه‌كه‌ كرته‌ له‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ https://krekar.co/krebxanadetail.aspx?TypeID=45

سوپاسنامەی دەستەی پشتگیری و خانەوادەی مامۆستا کرێکار بسم الله الرحمن الرحیم الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على سيّدِنا محمدٍ وعلى آلِه وصحبِه أجمعين. بەناوی دەستەی پشتگیری و خانەوادەی بەڕێز مامۆستا کرێکارەوە –فکّ ‌اللهُ أسره- سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین، کە لەڕێپێوانە مەزنەکەی ئەمڕۆی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیادا، بەشێوەیەکی ئاشکراو دڵسۆزانە بەشدارییانکردو بۆ پشتگیریی مامۆستا کرێکار دەنگیان بڵندکردەوە، داوای گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی و بەزووترین کات ئازادکردنی مامۆستایان دەکرد. ئاشکرایە ئەو رێپێوان و خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەمەبەستی نیشاندانی: برایەتی، بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی، پابەندیی بەبنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بوو؛ ئەو ئایینەی کە دادپەروەری، ڕەحمەت، پاراستنی رێزو شکۆو شەرەفی مرۆڤ، بنەما سەرەکییەکانی پێکدەهێن، هەروەها زۆر سوپاسی تایبەتیمان ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانان بەگشتی و زانایان و کەسایەتییە ئیسلامییەکان بەتایبەتی دەکەین، کە لەهەر شوێنێکی تریش بە: وشە، هەڵوێست، یان پەیام، پشتگیریی خۆیان بۆ ئازادکردنی مامۆستا کرێکار ڕاگەیاندو پاڵپشتییان بۆ بەرپاکردنی دادپەروەری و گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی نیشاندا، ئەم هەڵوێستانە نیشانەی ئەوەن کە دەنگی حەق بەهیچ شێوەیەک کزناکرێ و ئەوانەی کە لەسەر ڕێبازی ڕاست، باوەڕی درووست و خزمەتکردنی خەڵکی چاکەکارن هەرگیز بەتەنها نابن. لەپەروەردگاری بێهاوتا داواکارین: هەموو ئەو بەڕێزانەی پشتگیریی جەنابی مامۆستایان کرد، باشترین پاداشتیانبداتەوەو تەرازووی چاکاکانیان سەنگینتربکات، بەو پەڕی رێزەوە دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو برا بەڕێزانە دەردەبڕین، کە ئامادەکارو سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکە بوون، تەنها مەگەر پەروەردگاری بێهاوتا پاداشتتانبداتەوە. + خانەوادەی مامۆستا کرێکار + دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار ١٤٤٧/٦/٢١ی کۆچی – ٢٠٢٥/١٢/١٢ ز. KREKAR.CO https://krekar.co/babet.aspx?jimare=1166&babet=2

"براکەم تۆ ئازادی لەو دیو بەندینخانەوە براکەم تۆ ئازادی بەو کۆتوو کەلەپچانەوە" بە دڵێکی پڕەوە باسێک لە ژیاننامەی شێخی زیندان دەکات د.نەجات عەباس #شاهیدییەکان

پەیامی کاک سەیدی کوڕی مامۆستا کـــ.رێـــ.کـــ.ار بەناوی بنەماڵەی مامۆستاوە بۆ بەشداری کردنی خەڵکی لە ڕێپێوانە گەورەکەی لەندەن بۆ پشتیوانی مامۆستا ناونیشان و کاتی ڕێپێوان : STAND FOR FAIR PROCESS 📅 Friday, 12 December 2025 ⏰ 11:00 AM – 3:00 PM 📍 Italian Embassy, London 14 Three Kings’ Yard, W1K 4EH