سێبەری ئەوو🌚
Відкрити в Telegram
6 635
Підписники
-324 години
-217 днів
-8330 день
Архів дописів
6 635
من ئەو کەسەبووم هەمیشە ڕووبەڕووی شکستەکان بوومەوە تا فیربووم . هیچکەس دەستی نەگرتم و ڕێگەم نیشان بدات . ئەو کەسەی سەختیەکان مامۆستای بێت قەت ناکەوێت .
6 635
من دەمەوێت لەو قسانە تێبگەیت کە نایانکەم ، ئەگەرنا ئەوانەی دەیکەم هەمووی بە زمانی کووردیە .
6 635
مرۆڤ یەکجار بە قوڵی ڕەگ و ڕیشەی کەسێک لەنێو دڵی دەچەسپێت ، وەک ئەوەی هەر لە دروستبوونەوە لەناودڵی ئەو چەکەرەی کردبێت وەک منداڵێک کە یەکەم ساتەکانی ژیانی لە باوەشی دایکیەوە دەست پێدەکات . بە ئەندازەیەک قووڵ کە چاوپۆشی لە هەموو هەڵەیەک دەکات . بەرامبەر هەموو ناڕەواییەکی پاکانەی بۆ دەکات ، بەڵام باوەڕناکەیت لە چرکەساتێک ڕەنگە شتێکی زۆر بچووک وەک شکاندنی پەرداخێک بە ئاگای بهێنێتەوە نەک هەر بە ئاگاهێنانەوە بەڵک و هەموو هەست و خۆشەویستی ناو دڵ دەکاتە یەک پارچە خۆڵەمێش و بەیانیەک لەگەڵ شنەبای سەحەر دەیبات ..
6 635
بەدوای کەسێک کەوتبووم کە ڕایدەکرد
بەڵام بەردەوام ئاوڕی بۆ دواوە دەدایەوە بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە کە هێشتا بەدوایەوەم .
6 635
-
هەندێک خودایان لە قووڵایی گوناحەکانیان دۆزیەوەو هەندێکیش لەناو ناز و نیعمەتا ونیان کرد .
