uk
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

Відкрити в Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

Показати більше

📈 Аналітичний огляд Telegram-каналу Skilled Study

Канал Skilled Study (@skilled_study) є активним учасником. На даний момент спільнота об'єднує 23 803 підписників, посідаючи 8 194 місце в категорії Освіта та 14 258 місце у регіоні Іран.

📊 Показники аудиторії та динаміка

З моменту свого створення невідомо, проект продемонстрував стрімке зростання, зібравши аудиторію у 23 803 підписників.

За останніми даними від 18 вересня, 2026, канал демонструє стабільну активність. Хоча за останні 30 днів спостерігається зміна кількості учасників на -2 178, а за останні 24 години на -68, загальне охоплення залишається високим.

  • Статус верифікації: Не верифікований
  • Рівень залученості (ER): Середній показник залученості аудиторії становить 12.91%. Протягом перших 24 годин після публікації контент зазвичай збирає 5.82% реакцій від загальної кількості підписників.
  • Охоплення публікацій: В середньому кожен допис отримує 3 078 переглядів. Протягом першої доби публікація в середньому набирає 1 386 переглядів.
  • Реакції та взаємодія: Аудиторія активно підтримує контент: середня кількість реакцій на один пост – 33.

📝 Опис та контентна політика

Автор описує ресурс як майданчик для висловлення суб'єктивної думки:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

Завдяки високій частоті оновлень (останні дані отримано 19 вересня, 2026), канал підтримує актуальність та високий рівень охоплення публікацій. Аналітика показує, що аудиторія активно взаємодіє з контентом, що робить його важливою точкою впливу в категорії Освіта.

23 803
Підписники
-6824 години
-2787 днів
-2 17830 днів
Архів дописів
وەرن وتوێژبکەین دەربارەی بریارەکانی وەزارەت❤️ https://t.me/Poli12_0

لەگەڵ قسەکانی وەزیر دەنگی چوار موشەک لە ئاسمانی شاری هەولێر بیسترا 😃 گرێنتی ژیانی قوتابیان لە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردەیە!

🔴وەزیری پەروەردە بۆ پۆلی 12 تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم دوو بژاردە هەیە 🟢قوتابخانە هەیە ئەتوانێ 21/4 دەست پێ بکات 30 کۆتای پێ بێت 🟢قوتابخانە هەیە دەتوانێ 25 / 4 دەست پێ بکات. واتا مەرج نیە ٢١ مانگ تاقیکردنەوەی گشتی وەرزی دووەمی پۆلی دوانزە بکرێ

🔴وەزیری پەروەردە نابێت زۆری لە قوتابی بکرێت بێتە دەوام واتا ئارەزوومەندە بیکاتە ئۆنڵاین یاخود نا

بەپەلە 🔴 ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی ئازیز ی پۆلی 12و9 دەکەینەوە، کاتی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت: 🟢 تاقیکردنەوەکانی کۆ
بەپەلە 🔴 ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی ئازیز ی پۆلی 12و9 دەکەینەوە، کاتی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت: 🟢 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم (٦٠ نمرە): 📅 دەستپێکردن: ٢٠٢٦/٤/٢١ 🟢 تاقیکردنەوە وزاری (خولی یەکەم): 📅 دەستپێکردن: ٢٠٢٦/٦/١٤

هەر هەواڵێك هەبێت سەبارەت بە ئەگەری دووبارە کرانەوەی پشوو لەم کەناڵە پۆست ئەکرێت ، هەواڵ هەیە پێداچوونەوە بە بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت!

ئەمشەو إن شاء اللە بۆتان پۆست ئەکەم بە ووردەکاری و شەرحی تەواوی تەکنیکەکانەوە چاوەڕێبن و بینێرن بۆ زۆرترین هاوڕێیانتان❤️‍🔥

ڕاگەیەندراوی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن : ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٦/٣/٢٩) دەوامی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان (حکومی و تایبەت) دەستپێدەکاتەوە، بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: ١. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٣/٢٨) دەرگای سەرجەم بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبێت بۆ پێشوازی کردن لە قوتابییان و خوێندکاران. ٢. زانکۆکان دەسەڵاتییان هەیە بۆ پێداچونەوە بەڕێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن ئەگەر پێویست بکات. ٣. زانکۆکان ئەولەویەت ئەدەن بە وانە کرداری و پراکتیکییەکان بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە کات. ٤. پرۆسەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی پێداگۆجی و خوێندنی سەنتەرەکانی زمان بەپێی پلان و بەرنامەی پێشووی خۆیان بەڕێوەدەچن. ٥. قوتابییان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا ئەگەر بەهۆی ئەم ماوەی پشووی ڕابردوو کاتی فەرمی خوێندنیان تەواو بوە و نەیانتوانیوە گفتوگۆی نامەکانییان بکەن ئەوا قەرەبوی ئەو ماوەیە دەکرێنەوە. ٦. بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دەروونی و سەلامەتی گیانی خوێندکاران پێویستە لەسەر زانکۆکان ئاسانکاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەرجێک کار نەکاتە سەر کواڵیتی خوێندن. ٧. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان بەووردی و بەردەوام هەڵسەنگاندن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، لەحاڵەتی هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.

سەبارەت بەم بڕیارانەی وەزارەتی پەروەردە قوتابیان دەتوانن لێرە گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەم بڕیارە 👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻 https://t.me/Poli12_0

زۆرت نەمـاوە و دەتـوانی زۆر بکـەی 🙌🤍

#فیزیا پوختەی سەرجەم یەکەکانی بەشی ٥ و ٦ ، ئامادەکراو لەلایەن : نور علی ، بە سەرپەرشتی مامۆستا: ئومێد ڕەشید. - @skilled_study

Powered by @Manybot

🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️ ​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خو
🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️ ​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە: https://ewane.krd ​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ڕۆژی یەکشەممە ٢٩-٣-٢٠٢٦ دەوامی خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە، بەم مەرجانەی خوارەوە: ✅ سەرپشکردنی خێزانەکان: دایکان و باوکان دەتوانن منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە یان لە ماڵەوە بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام بن. ✅ تۆمارنەکردنی غیابات: ئەو قوتابیانەی نایەنەوە بۆ پۆل، غیاب نادرێن بە مەرجێک فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکەنەوە. ✅ تاقیکردنەوەکان: ئامادەبوون لە قوتابخانە تەنها لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئیجبارییە. ✅ پۆلە کۆتاکان (٩ و ١٢): ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکرێتەوە بۆ ڕەچاوکردنی تاقیکردنەوە نیشتمانی و وەزارییەکان. 🌐 پلاتفۆرمە کاراکان: 🔹 پۆلی ١ تا ١٢: ewane.krd 🔹 پۆلی ١ تا ٦: qutabxanekem.krd

🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️ 🔴 بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشت
🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️ 🔴 بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️ 🔴 قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕ
🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️ 🔴 قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

🚨 ڕاگەیەنراوەکە ‼️ 🔴 هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابا
🚨 ڕاگەیەنراوەکە ‼️ 🔴 هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت. کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت، 🔴 تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. 🔴 هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

بەپەلە ‼️ 🔴 ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: ​ 🔴 ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکوم
بەپەلە ‼️ 🔴 ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: ​ 🔴 ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە: ڕاگەیەندراوەکە لەم خاڵانە پێک دێت ؟؟؟

🚨 بڕیاری فەرمی ‼️ 🔴هەر قوتابیەک ئەگەر ئامادە نەبێت لە قوتابخانە ئەوا بە نەهاتوو یان غیاب بۆی هەژمار ناکرێت بەڵام ئەوە بە پێ
+1
🚨 بڕیاری فەرمی ‼️ 🔴هەر قوتابیەک ئەگەر ئامادە نەبێت لە قوتابخانە ئەوا بە نەهاتوو یان غیاب بۆی هەژمار ناکرێت بەڵام ئەوە بە پێ ڕینمای و وە بەس کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبێت پۆلی9و12 ساڵنامەیان هەمووار دەکرێتەوە واتا تاقیکردنەوەکانیان دوادەخرێن بڵاوی بکەنەوە بنێرن بۆ هاورێکانتان بەهێزترین چەناڵ 👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻

سەبارەت بە پۆلی 12 🔴 تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لە ئارادا نییە و هیچ قسەیەک دەربارەی گۆڕانکاری یان بڕیاری نوێ نەکراوە. هەموو ئەوانەی دەگوترێن تەنها دەنگۆن, تکایە تەنها خەریکی خوێندن بن و چاوەڕێی هەواڵی پشتڕاستکراوە بن ❤️