Muhammad✨
Відкрити в Telegram
727
Підписники
Немає даних24 години
-27 днів
-1230 день
Архів дописів
727
ئازاری دوو جەمسەر؛ بێ ئاگاییە!
کە هەژارە، خەفەتبارە،
کە دەوڵەمەند دەبێت، بێزارە لە سەرقاڵی بەهۆی مامەڵەکانی!
کە بێ هاوسەرە، هەلە پەلیەتی بۆ پێگەیشتن،
کە هاوسەرگیریشی کرد، ئەوەی بیبینێت پێی دەڵێت نەکەیت کاری وا بکەیت!
کە ناوبانگی نییە،
خۆی لەمرۆڤبوون دەخات بۆ بەدەستهێنانی،
کە بەدەستیهێنا،
هاوار دەکات: نەکەن نەکەن هەوڵی بۆ بدەن، ژەهرە!
بڕوانە؛
هەر کەسێک بەگەیشتن لە هەردوو حاڵەت ناڕەحەت بوو، ئازاری چەشت، بێ ئاگاو نەزانە، بێ ئاگا لەژیان و ئامانجەکەی، نەزانیش لەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخ.
ئەمەم لێ وەرگرە؛
جوانی مرۆڤ لەوە دایە، بەڵکو جوانی مرۆڤەکان لەو کاتە دەردەکەوێت کاتێک لەواتای ژیان گەیشتوون و تێگەیشتوون کە ژیان ئازاری تێدایەو، دەبێت ئازارەکان قبوڵ بکەین.
بۆیە ئازار مەچێژە ، گەشبین بە، دڵخۆش بە بەو بارودۆخەی تێیدات، هەر بارودۆخێک بێت، بەڵێ هەر بارودۆخێک!
فتأمل.
727
کلیلی ڕزگاری
ڕەنگە کتێبی زۆر بخوێنیتەو گوێ لەوتاری زۆر بگرین، جاروبار بابەتیش بڵاوبکەیتەوە سەبارەت بە ژیان، خودناسی و خوداناسی، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لەخودی خۆمان دوور دەکەوینەو هەستمان بۆ ژیان و خۆشییەکان و دەوروبەر نامێنێت.
مرۆڤ ئەو کاتە هەست بە ڕاستیی ژیان دەکات و ژیانی مانا پەیدا دەکات، کە هەست بە ئەوانی تر بکات؛ هەست بە ئازار و ناڕەحەتییەکانیان بکات. ئەو کاتەی خەمی ئەوانی ترت لە یاد بوو و هەوڵت دا دەردێکیان چارەسەر بکەیت، ئەو کاتە لە لوتکەی مرۆڤایەتیدایت.
گەر گەیشتیتە ئەو ئاستە، ئەوا موژدەت لێبێ خودا کلیلی خودناسی و خوداناسی پێت بەخشراوە، لەدوای ئەم ساتە واتای ڕاستەقینە بۆ ژیان دەدۆزیتەوە، تەنانەت ناڕەحەتی و ئازارەکان پڕ دەبن لەواتا. ئەم هاوسەنگییە دەروونییە، هاندەرێکی بەهێزە بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر بەدوای کلیلە ونبووەکاندا بگەڕێت؛ کلیلی ڕزگارکردنی ئەوانی تر، کە ئەم هەوڵە خۆی لە خۆیدا پڕە لە بەها.
کورتەی کەلام؛
تاوەکو زیاتر کار لەسەر بەرژەوەندی خودی بکەیت، ئەوا زیاترو زیاتر لەئەوانی تر دوور دەکەویتەوە، بەمەش بەرەبەرە دوور دەکەویتەوە لەماناو کڕۆکی ژیان، بەمەش ئاسوودە نابیت با لەڕواڵەت گشت دونیا لەژێر کۆنتڕۆڵت بێت.
فتأمل.
727
ئەرێ بەتەنها وشەکان ڕزگارمان دەکەن؟
هەستناکەیت زۆر بابەتی شەرعی وەکو ناوی خۆت دەیزانی، لەکاتێکدا گەر هەر ئێستا لەخۆت وردبیتەوە، نەتتوانیوە جێبەجێی بکەیت بەشێوەی پێویست!!
ئەوەندەش نا، زۆر جار هەمان بابەت بۆ ئەوانی تر باس دەکەیت، جا وەکو مامۆستایەک، وتاربێژەک، یاخود وەکو کەسێکی ئامۆژگاریکاری ئاسایی…
سەیرە هاا…
ئەو بابەتەی دەتوانی دەیان خولەک قسەی لەسەر بکەیت کەچی لەئاست هەمان بابەت ناتوانی خۆت کۆنترۆڵ بکەیت و لاڕێ دەبی تێیدا !!
زۆر جار دەزانی ئەمە حەققەو خوداو پێغەمبەر جەختی لەسەر دەکەنەوە، کەچی هەڵەکە دووبارە دەکەیتەوەو دەستەوسانی لەئاستیا !
وەکو نەزەرو خۆشەویستی زیاد لەپێویست بۆ پارەو چێژە دونیاییەکانی تر..
خوڵاسەی کەلام؛
تەنها زانین بەس نییە، زانست هۆکارە و ئەنجام نییە، تەنانەت زۆر جار پێی لاڕێ دەبیت گەر نائاگایانە هەوڵت بۆی دا.
بیر لەخۆت بکەوە، کەسی تر نا.
فتأمل.
فـذکر.
727
جیهانی هیواکان
ئەم ژیانە دەکرێت ناوی بنێین جیهانی ئومێد و خەونەکان؛ هەر یەکەو خاوەن جیهانێکی تایبەت بە خۆیەتی و کۆمەڵێک ئامانجی هەیە کە دەیەوێت لە داهاتوودا بەدەستیان بهێنێت. بەڵام کێشەی گەورەی ئێمەی مرۆڤ ئەوەیە، کاتێک خەونە چەند ساڵەیییەکانمان بەدەست دەهێنین، زوو بەخششەکانمان لەیاد دەچێتەوە، سوپاسگوزارییان لەسەر ناکەین و چیتر بە گەورەیی سەیریان ناکەین!
لە کتێبی “دوایین پیاوی ئەندەلوس" دا هاتووە:
دوای داگیرکردنی غەرناتە (دوا مەنزڵگەی موسوڵمانان لە ئەندەلوس)، دادگاکانی پشکنین کە فەرمانڕەوایی وڵاتیان دەکرد، دژی گشت بنەمایەکی ئیسلامی بوون و چارەنووسی موسوڵمانانیان بەرەو سووتاندن دەبرد. موسوڵمانان دەیان ساڵ بە نهێنی دینداریی خۆیان دەکرد؛ لە ڕواڵەتدا مەسیحی و لە ناخدا موسوڵمان بوون، چونکە ئاشکرابوونیان تەنها یەک واتای هەبوو ئەویش سووتاندن!
لە بەرامبەردا، لە هەمان ئەو سەردەمەدا دەیان و سەدان کەسی تر هەبوون کە خۆشترین ژیانیان دەگوزەراند، ناڕەحەتییان نەدەبینی و ئازادانە ئەوەیان دەکرد کە دەیانویست.
بەڵام ڕاستی کۆتایی بابەتەکە لێرەدایە:
هەموویان ژیان، مردیشن، ناویانیش نەما، لە چاکترین و دەوڵەمەندترین کەسەوە تا دڵڕەقترین و بێ ویژدانترین کەس.
ئەوان ڕۆیشتن، ناویان لەمێژووش نەما، ئێمەش ناومان نامێنێ، پێگەو زانست و پارەمان دەبێت بەپووش، مەگەر بۆ خودا بووبێت.
ئەمانە پێمان دەڵێت؛
بژی، خۆشترین ژیان بژی و زۆرترین هیوات هەبێت، بەڵام هەمیشە بە ئاگا بە؛ کاتێک دێت کە تۆش دەبیتە ڕابردوویەکی دوور و لە بیردەچیتەوە.
ئەمە بابەتێکی تەزکییە نییە، بەڵکو بانگەوازێکە بۆ وشیاربوونەوە و بەئاگا هاتنەوە لە ڕاستی ئەم ژیانە و چارەنووسی کۆتایی هەموومان.
727
.
دووبارە الحمدللە.
نیعمەتەکانی خودا گەلێک زۆرن، تا سوپاسی خودا بکرێت هەر کەمە، ڕەنگە بەگیرابوونی دوعایەکت، ژیانت تەواو گۆڕابێت.
وریابە؛
گیرابوونی دوعایەکت، دەبێ نزیکترت بکاتەوە لە خودا، نەوەک بیکەیتە مایەی دووری لێیەوە.
وردبەوە؛
دوور ناڕۆین، پار ساڵ کامە دوعات زۆر دەکرد و لەخودا دەپاڕایتەوە بۆت بێنێتە جێ و ئێستا پێی بەخشیوی؟ گەر وایە زۆر سوپاسی بکەو لەیادی مەکە.
فذکر.
727
ئەوەی زۆر زۆر لەلات گرنگەو بەدەسکەوتی دەزانیت و حەز دەکەیت زۆرترین کەس بیزانێت، ئەوا دڵنیابە زۆرترین کەس هەر گوێی پێنادەن و لەلایان زۆر ئاساییە.
هەر کەسەو جیهانی خۆی هەیە، وامەزانە خەڵکی هەر خەریکی ئەوەن بزانە تۆ چی دەکەیت و گەیشتیتە کامە قۆناغ، گەر یادیشت بکەن ئەوا چەند چرکەیەک ناپەڕێنێت، با زیرەکترین و دەوڵەمەندترینی جیهان بیت.
بۆیە چاومەبڕە کاردانەوەکان، چاوببڕە خودای گەورە ئاخۆ ئامانجت ئەوە، کار بۆ ئەو دەکەیت، یاخود هەموو شتێک جگە لەو؟!
727
هەرکاتێک ئامانجت دونیایی بوو، ناگەیت بەخاڵی کۆتایی! تا زیاتر لێی نزیک ببیتەوە، زیاتر لێت دوور دەکەوێتەوە و زیاتر ماندووت دەکات، چونکە خاڵی کۆتایی نییەو ئەوەیشی هەیە وەهمە!!
پارە، چێژی دونیایە، بەڵام کاتێک بووە ئامانجی سەرەکیت، ئەوا تا زیاتر بەدەستبهێنی ئەوا تەماعت زیاتر دەبێت و قەت ناگەیت بە خاڵی خوازراو تاوەکو چێژی لێ ببینی.
زەواج و ناوبانگ و پلەوپێگەی کۆمەڵایەتی و هتد… یش بەهەمان شێوەن.
با هەمووان بەدەستبێنی ، بەڵام با تەنها خودی خۆیان ئامانجت نەبن و بەسس، بەڵکو با ئامانجی گەورەتر دەوریان بدات و گرێت بدەنەوە بە دونیای دووەم، ئەوسا پێی دەگەیت و تێدەگەیت.
727
بابەتگەلێک لەبارەی کاتی ڕۆحکردن بەبەر کۆرپەدا، لەدیدی زانست و ئاییندا.
تێبینی:
لەم باسە، فەرموودە و ئایەتی زۆر هاتوون،
درێژەی باسەکە بۆخۆت بەجێ دێلم.
727
سەرەڕای کۆدەنگی زنایانی پێشین، ڕای نوێ هەیە لەسەر دیاریکردنی کاتی ڕۆح بەبەرکردنی کۆرپەلە لەلایەن زانایانی پاشین… ئەوەی پێی گەیشتوویت:
727
بەفەزڵی خودا گەیشتین بە نۆمینەی حاجیان،
با ئەمانە بکەینە بەشێکی ژیانمان لەم چەند ڕۆژە؛
١. بەڕۆژووبوونی گشت ڕۆژەکان، مەگەر حوزرێکی شەرعیت هەبێت،
٢. خەتمێکی قورئان، ڕۆژەو سێ جزء،
٣. فەرزکردنی شەونوێژ لەسەر خود،
٤. ژمارەیەک زیکری دیاریکراوی ڕۆژانە.
تەمەن کورتە، عیبادەت پڕ بەرەکەتی دەکات، زیاتر لەوەی چاوەڕێی دەکەیت.
727
کلیلی بەختەوەری
دەمانەوێ واتا بەژیانمان ببەخشین، چێژ لەژیان ببینین، واتایەک بۆ کرداری ڕۆژانەمان بدۆزینەوە، کەچی ڕۆژ بەڕۆژ وێڵ و سەرگەردانتر دەبین بەرچاوت تاریکترو دوورتر دەکەوینەوە!
ڕوونتر بڵێم:
گەردوون گشتی دەبەخشێت، لەئاوو هەوا تاوەکو دارو بەردەکان گشتیان دەبەخشن. کەوایە هەموو گەردوون دەژین بۆ ئەوانی تر، لەپێناو خزمەتی بوونەوەرانی تر.
ئێمەی مرۆڤ دەژین، بەڵام دەمانەوێ ئەوان خزمەتی ئێمە بکەن، ژیانمان خۆش بکەین لەسەر حسابی ئەوانی تر، یاخود تەنهاو تەنها دەمانەوێ ژیانمان ئارامترو خۆشتر بکەین بەبێ گوێدانە ئەوانی تر.
خوڵاسەی کەلام:
بژی بەو شێوەی خودا داوای لێکردوویت، هەموو هەوڵت با بۆ یارمەتی ئەوانی تر بێت، ئازارو ناڕەحەتی ئەوان بە ئازاری خۆت بزانە، ئەوکاتی دەزانیت و تێدەگەیت لەواتای ژیان و کلیلی بەختەوەری دەدۆزیتەوە.
