- برای من خوشکی من گەر بەتەمای فرۆشتنی سیمەکەت بوویت ئەوە پێش هەموو شتێک سەیری هەموو سۆشیاڵ میدیاکانت بکە بزانە ئەو ڕەقەمە لەسەر هەر ئەکاونتێکی سۆشیاڵ میدیاتە لای ببە.
چونکە دوو ڕۆژی تر یەکێک بیکڕێت و بزانێ کە ئەو ڕەقەمە سۆشیاڵ میدیاکانی تۇی لەسەرە ئەوا چی بوێت پێی ئەکا
بۆیە پێش ئەوەی بیفرۆشێت ئەو ڕەقەمە لەسەر هەموو سۆشیاڵ میدیاکانت لابدە.
- وە هەروەها برای من خوشکی من گەر سیمێکت کڕی زانیت هی یەکێکە کە ئەم سیمکارتە فەیسبووک یان سناپ هتد... لەسەر ئەم ڕەقەمەیە ئەوە هەم خێرێکە وە هەم بۆ خۆت جوانتریشە و بۆ ئەو کەسە خۆشترە کە ئاگاداری بکەیتەوە کە شتێکی وا هەیە
چونکە تۆ کە سیمکارتەکەت لابوو وە ویستت داخڵ فەیسبووکەکە بیت ڕێک داخڵ ئەبێت و هەر شتێک بوێت لە ناو ئەو ئەکاونتەیا بێت ئەتوانی بیکەی
بەڵام لەبەر خوا بیگەڕێنەوە باشترە
چونکە هەرچیەک بکەی خوا ئەیهێنێتەوە ڕێگات
04 груд 2023, 19:50
