cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

سەمابکە

کەدڵ تەنگ بوی سەمابکە گریان عادەتێکی کۆنە

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаЕротика109 576
Рекламні дописи
1 500
Підписники
-224 години
-187 днів
-5730 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Показати все...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
سڵاو هاوڕێیانی قاوەخانەی کلتوری ☕️•℡ لەدرێژەی کارو چالاکیەکانماندا ئەمشەو : هەینی بەروار:24/5/2024 🔹کاتژمێر : (10:٠٠) بە کاتی کوردستان  کاتژمێر(..:9)بەکاتی سوید ناونیشان و بابەت : 🔹 فشاری خوێن. 💠 بە میوانداری : دوکتۆرە نازفەتاح. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ https://t.me/qawaxanayklture
Показати все...
Repost from N/a
00:21
Відео недоступнеДивитись в Telegram
هەمیشە دڵ شتێکی دەوێت و چارەنووس شتێکی تر ..
Показати все...
Repost from N/a
‏ئەمەوێ یەك یەك ئەو نامەنەت  بۆ بنێرم كە ئەبوایە لە كاتی خۆیدا بۆت بنێرم و نەمنارد باسێكی بچوكن  لە دەربڕینی خۆشەویستی و گرینگی تۆ ئەكەن بۆ من، ئینسان زۆر سەیرە  كە كاتی تەواو بوو  دەیەوێ ھەموو ئەو شتانە بكات كە كاتێكی زۆری ھەبوون نەیكرد شتێك بچووكت بۆ ئەنوسم لێرە  كە نایبینی: من كەسێكم ناتوانم ناخی خۆم دەربڕم خراپم لە  ووتنی خۆشمەوێی گرینگی بۆم  بەڵام ھەموو ئازارەكان خۆم ئەیچێژم بە بێ بەشكردن لەگەڵ تۆ
Показати все...
Repost from N/a
00:16
Відео недоступнеДивитись в Telegram
ئەگەر ڕۆژێک پرسیاری منیان لە تۆ کرد کەمێک بوێریت کۆ بکەوەو بڵێ مرۆڤێکی غەمگین بوو لە پشتی دیوارە ماندووەکانی یەکێک لە ماڵەکانی ئەم شارە تەنیای خۆی لە باوەش گرتبوو من بووم باوەشێکی کورتم لێداو کەمێک سەیری چاوەکانیم کردو ڕۆشتم و ئاوڕم لێ نەدایەوە…. ئاڵتان محمد
Показати все...
Repost from N/a
00:55
Відео недоступнеДивитись в Telegram
….کاک کریڤانی ئەزیز موزیک ژەنێکی بەتوانا، هەم برا هەم هاو کارم ، هەواڵی مەرگی بۆتە پەتێک لەملم هیچم بۆ نانوسرێت…. جێگەت بە هەشت بێت برای ئەزیزم. 💔 خوا سەبووری دڵمان بدات انشااللە✨
Показати все...
Repost from N/a
00:50
Відео недоступнеДивитись в Telegram
ئەشكی ئێوارە; لەگەڵ هەنسك و گریانی.. هەوری خوێنینی ئێوارە بەكوڵ گریا فرمێسكی ڕشت.. ئەم دڵە پڕ لە پرسیارە * وتم.. ئای ڕەنگە هەورەكان لەتاو ئازاری قامچی بروسكەكان بێ.. بەخوڕ دابكەن؟ یان بۆ دیمەنی پڕ ماتەمینیی گەڵا مردووەكان.. شین و زار بكەن؟ یان بۆیە ئاسمان وا بە كوڵ گریا.. چونكە گوڵی هەور لەوەرینایە و دەستی بەربووە لە چڵی دەریا! * گریام و كەسێك نەبوو لێم بگا.. باخی ئومێدم بووە خاكستەر گریام كەس نەبوو دڵی بەفرینی بكا بە دەست و كراسی ڕەشم دادڕێ لەبەر * هەتا ساماڵ شانی دادا.. هەر وەستابووم.. كەس پێكی دڵی نەهێنا و لێوڕێژ بوو سوراحیی چاوم ئاڵتان محمد
Показати все...
1
Repost from N/a
00:26
Відео недоступнеДивитись в Telegram
من هیچ کات بەرگەی دووری تۆم نەگرتووە، ئێستاش بەهەمان شێوە بەرگەی ناگرم چونکە دوری تۆ گەورەترین بۆشایی خستە ناو ژیانی منەوە، گەورەترین ئێشی بەدونیای من ئاشناکرد. ئاڵتان محمد
Показати все...
Repost from N/a
00:56
Відео недоступнеДивитись в Telegram
نازانم چەند ڕۆژ بەسەر یەکەم دیداری من و تۆدا تێپەڕیووە .. مەگەر بەس خودا بزانێت لەو ڕۆژەوە، تۆ چەنێک دوور ڕۆیشتووی ..!! تۆ چەند میل منت جێهێشتووە ..!! ئەگەر قەرارە .. بەر لە مردن، تەنها یەک جاری تر من و تۆ یەکتر ببینینەوە، لەگەڵ خۆمدا شووشەیەکی بەتاڵ دێنم، دەمهەوێت پڕی بکەم لە عەتری هەناسەت، کاتێک تۆ لێرە نابیت .. کاتێک دونیا .. دەبێت بە گۆڕێکی تەنگ و هەوای شار پڕ تۆز و غوبار دەبێت، خراپ نییە شووشەیەک لە هەناسەی تۆ لەژوور سەری منەوە بوونی هەبێت.. “ئاڵتان محمد
Показати все...