War News
Відкрити в Telegram
2 345
Підписники
Немає даних24 години
-37 днів
-2830 день
Архів дописів
2 345
وەزیری جەنگ:
٤٧ ساڵە ئەم دڕندە بەربەرییانە لە ڕژێمی ئێراندا بە چەکەوە براکانمان دەکوژن، کوڕەکانی من، کوڕەکانتان، کوڕەکانمان.
2 345
خالید عەزیزی، گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران:
ئەگەر ستراتیجیی ئێمە پێویست بکات ئێستا بچینە نێو شەڕەوە، ئەوا دەچین، بەڵام لەم کاتەدا نیازێکی لەو جۆرەمان نییە.
پەیامێکی ڕونمان لە ترەمپەوە پێنەگەیشتووە.
2 345
سەرۆك پەڕلەمانی ئێران:
بەدوای ئاگربەستەوە نین، دەبێت مشتێك لە دەمی دەستدرێژیكار بدرێت .
2 345
هۆکاری نەخستنی فڕۆکەی جەنگی
- موشەکی 358/359 و قائم-118 بەتایبەت دیزاین کراون بۆ خستنی ئامانجە خاوەکانی وەک درۆن و هەلیکۆپتەر، چونکە خێراییان سنوردارە و توانانی لەناوبردنی فڕۆکەی جەنگییان نیە.
- لەناوبردنی بەتاریەکانی بەرگری ئاسمانی مەودا ناوەند و درێژی ئێرانی.
2 345
چەند شێوازێکی ڕێنماییکردنی ئەلێکترۆ ئۆپتیکاڵ :
کامێرای گەرمی، موشەک ڕاستەوخۆ دیمەنی گەیشتنی بە ئامانج دەگوازێتەوە بۆ سەرباز، ئەمە لەموشەکی قائم-118 هەیە.
بەکارهێنانی هەستەوەری گەرمی بۆ ڕێنوێنی کردنی مووشەک بەرەو بەهێزترین سەرچاوەی گەرمی کە بزوێنەری درۆنەکەیە.
بەکارهێنانی لەیزەر بۆ دیاریکردن, کاتێک لێزەر لە ئامانج دەدات تەنەکە ڕوناک دەکاتەوە لە کاتێکدا هەستەوەری مووشەکەکە ڕێنمایی خۆی دەکات بەرەو چەقی بەرکەوتنی لێزەرەکە.
2 345
بەپێی دیمەنەکانی ئەم چەند ڕۆژە بێت کەخوێندنەوەم بۆ کردووە، درۆنەکانی ئیسرائیل/ئەمریکا، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ناچالاکی" ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە وەک موشەکی 358/359 و قائیم-118، کە پشت بە سیستەمی ڕێنمایکراوی "ئەلێکترۆ ئۆپتیکاڵ" دەبەستن.
لەخوارەوە زیاتر ئاماژەی پێدەدەم.
- ئەم سیستەمە توانای کارکردنیان هەیە بەبێ دەردانی تیشکی ڕاداری، وە پشت دەبەستن بە کامێرای گەرمی و ڕێنمایی تیشکی ژێر سور بۆ ڕێنوێنیکردنیان، ئەمەش توانای خۆشاردنەوەیان پێدەبەخشێت، دەرنەدانی تیشکی ڕادار ڕێگرە لە وەرگری ڕاداری سیستەمی سەرکوت کردن و لەناوبردنی بەرگری ئاسمانی فڕۆکەی جەنگی کە لەو ڕێگەوە شوێنی سیستەمە بەرگریە ئاسمانیەکە دەستنیشان دەکەن.
2 345
- بۆچی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی - ئەمریکی خراوەتە خوارەوە، بەڵام یەک فڕۆکەی جەنگی وەک F-15 و F-16 تاکو ئێستا نەخراوەتە خوارەوە ؟
2 345
- دیمەنی لەناوبردنی هەڵدەرێکی سیستەمی موشەک هاوێژی کورت مەودای فەتح-360 و ژمارەیەک بارهەڵگری تر.
2 345
- کەناڵی 14 ئیسرائیل لیستێکی نوێی تیرۆرکردنی بڵاوکردەوە :
لەوانە :
موجتەبا خامنەیی
عەلی لاریجانی
غوڵامحوسێن موحسینی
عەلی عەبدوڵاهی
محمد باغر غالیباف
ئەحمەد وەحیدی
2 345
تڕەمپ:
ئەمە دیارییەکە لە ئەمریکاوە بۆ چین و هەموو ئەو وڵاتانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام گەرووی هورمز بەکاردەهێنن.
2 345
تڕەمپ:
ئەو ئامانجانە تێکدەشکێنین کە بە ئاسانی لەناو دەبرێن و وا دەکەن کە ئیتر بۆ ئێران مەحاڵ بێت وەک نەتەوەیەک خۆی بنیات بنێتەوە، مەرگ، ئاگر و تووڕەیی بەسەریاندا دەبارێت، بەڵام من هیواخوازم و نزا دەکەم کە کار نەگاتە ئەوە.
2 345
ترەمپ:
ئەگەر ئێران هەر کارێک بکات کە ببێتە هۆی ڕاگرتنی جوڵەی نەوت لە گەرووی هورمز، ئەوا بیست هێندە توندتر لەوەی تا ئێستا لێیان دراوە، لێیان دەدرێتەوە.
