War News
Відкрити в Telegram
2 408
Підписники
-124 години
+37 днів
+4530 днів
Архів дописів
2 409
نیویۆرک تایمز:
دانیشتوانی تاران لە یەکێک لە گەورەترین کۆچەکان لە سەرەتای دەسپێکی جەنگەوە بەرەو باکوری ئێران بەڕێکەون، لە ترسی هێرشی ئەگەری بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا، ئێستا لە زۆربەی ڕێگاکان قەڵەبالغی زۆر دروست بووە.
2 409
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
گفتوگۆکان لەسەر درێژکردنەوەی وادەی مۆڵەت چڕبوونەتەوە، نەک ڕێککەوتنی ئاگربەست.
2 409
ئیسرائیل مووشەکێکی دەیڤد سڵینگی بەکارهێنراوە کە سەر بە کۆگاکانی ساڵی 2026ە و تەنها چەند مانگێک لەمەوبەر بەرهەم هێنراوە.
ئەگەر هەیە ئەمە دەرخەری بەتاڵبوونەوەی کۆگای مووشەکی بەرگری ئیسرائیلە، بەتایبەت Arrow.
2 409
فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا بە چڕی لە سەڵاحەدین و دیالە و موسەنا و بەغداد هەن، پێدەچێت ئەمشەو بۆردومانێکی گەورەیش لە عێراق ئەنجام بدرێت بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی
2 409
بەرەی دژە شەڕ: پاکستان، میسر، تورکیا...
بەرەی بەردەوامی شەڕ: ئیسرائیل، سعودییە، ئیمارات و وڵاتانی تری کەنداو.
2 409
+2
🇺🇸❌🇮🇶 هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بارەگایەکی حەشدی شەعبی عێراقی لە ناوچەی سەبع ئەلبور لە بەغدای پایتەخت کردە ئامانج.
2 409
+1
حەشارگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە کێوەکانی شیراز بە بۆمبی سەنگەرشکێن کرایە ئامانج ئەم شوێنە پێش ئەوەی ببێتە حەشارگەی ژێرزەوی بە ماڵی دیپلۆماتکاران ناسرابوو و تەنها بە هێلیکۆپتەر هاتوچۆ بۆ ئەم شوێنە دەکرا
2 409
ئێستا موشەکێکی حەشدی شەعبی کەوتە نێو ماڵێکی هاوڵاتیان لەگەڕەکی غەزالیەی بەغدادو تائێستاش دو منداڵ بونەتە قوربانی و کوژراون.
2 409
⏺ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشی ئاسمانی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل کراوەتە سەر کارگەی ئەلەمنیۆمی ئاراک و کۆمەڵگەی پێترۆکیمیایی فەجر لە ماهشەهر.
2 409
پاکستان ڕۆڵێکی مێژوویی و یەکلاکەرەوەی گێڕا وەک پردێک بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری میلی چین، کە لوتکەکەی لە ساڵانی 1970-1971دا بوو، ئەم نێوەندگیرییە بووە هۆی گۆڕانی ڕێڕەوی جەنگی سارد.
سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا، ڕیچارد نیکسن، دەیویست پەیوەندی لەگەڵ چین دروست بکات بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر یەکێتی سۆڤیەت و کۆتایی بە جەنگی ڤێتنام بهێنێت، بەهۆی ئەوەی پاکستان پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا هەبوو، نیکسن داوای لە سەرۆکی ئەوکاتەی پاکستان، یەحیا خان کرد کە نامەی نهێنی بگەیەنێتە سەرکردەکانی چین.
پاکستان وەک کەناڵێکی پارێزراو کاریکرد، یەحیا خان پەیامەکانی نێوان هێنری کیسنجەر (ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا) و چو ئینلای (سەرۆک وەزیرانی چین)ی دەگواستەوە، ئەم پڕۆسەیە ئەوەندە نهێنی بوو کە تەنانەت زۆربەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئاگاداری نەبوون.
گەشتە مێژووییەکەی کیسنجەر بۆ پەکین (تەمموزی 1971)، ئەمە گرنگترین خاڵی نێوەندگیرییەکەی پاکستان بوو، کیسنجەر سەردانی ئیسلام ئابادی کرد لە پاکستان، لە کاتی میواندارییەکەدا وا ڕاگەیەندرا کە کیسنجەر نەخۆشە و پێویستی بە پشووە لە ناوچەیەکی شاخاوی (بۆ شاردنەوەی شوێنەکەی)، لە ڕاستیدا کیسنجەر بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی پاکستان لە ئیسلام ئابادەوە بەرەو پەکین فڕی، لەوێ چاوی بە چو ئینلای کەوت و زەمینەی بۆ سەردانە فەرمییەکەی نیکسن خۆش کرد.
دوای سەرکەوتنی نێوەندگیرییەکە، نیکسن سەردانی چینی کرد و لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەستی پێکرد، ئەم هەنگاوە یەکێتی سۆڤیەتی گۆشەگیر کرد و چینی هێنایە ناو سیستەمی جیهانییەوە، ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم نێوەندگیرییەدا، لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە پاڵپشتیی حکومەتەکەی یەحیا خانی کرد.
وێنەکە یەحیا خان سەرۆکی ئەوکاتەی پاکستانە.
