War News
Відкрити в Telegram
2 394
Підписники
+124 години
+137 днів
+4330 днів
Архів дописів
2 392
ترەمپ: گەیشتومەتە ئەو ئەنجامەی کە ناکرێت لەگەڵ سوپای پاسداران دانوستان بکرێت.
پەیامنێر: ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە لەوانەیە هەمان ئەو کارەی لەگەڵ داعش کردت، لەگەڵ ئەوانیش بیکەیت و لەناویان بەریت؟
ترەمپ: بەڵێ، ڕاستە. دەبینین چی ڕوودەدات.
2 392
وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە:
ترەمپ دوای چەند ڕۆژ وەرگرتنی ڕاپۆرتی تێروتەسەل لە ڕاوێژکارە باڵاکانی، خوازیارە مەودای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بەرفراوان بکات.
2 392
ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە:
هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئێران بە ئامانجی لاوازکردن و لەناوبردنی تواناییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیە، تا زەمینە بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەورەتر و ئاڵۆزتر خۆش بکرێت
2 392
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاپۆرتی جۆراوجۆر سەبارەت بە هێرشەکان لە ناوچەی «ئاراک-خەنداب» بڵاو بوونەتەوە؛ قسەوباسێکی زۆر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنە سەر «چیای پیکاکس» لە نەتەنز ئاماژەی پێ کراوە.
سەرەڕای ئەوەی لەو ماوەیەدا لانیکەم یەک بۆ دوو جار شەپۆلی هێرش لەو ناوچەیە ڕویداوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە وێنە مانگییە دەستکردەکان دەیسەلمێنێت کە هێشتا هیچ زیانێک بەر دامەزراوەی ئاوی قورس لە کۆگای ئاراک نەکەوتوە..
بە پێی هەڕەشەکانی ترومپ بێت پێدەچێت هەفتەی داهاتوو یەکێک لەو وێستگانە ئەمە بێت ...
2 392
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان پشتراستی کردەوە سیستمی بەرگری ڕێگڕی له هەشت دڕۆن کردوە لە ئاسمانی هەولێر
2 392
جەی دی ڤانس:
هێز نانێرین بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران.
بەشێک لە وەزیرەکانی ئیسرائیل دەیانەوێت شەڕەکە تا کاتێکی نادیار بەردەوام بێت.
2 392
+2
- پارچەی درۆنی خۆکوژی (لوکاس)ی ئەمریکی، لە بەندەر عەباس خراوەتە خوارەوە.
درۆنی لوکاس کۆپی شاهد-136ی ئێرانیە
2 392
پێگەی The Observer:
پوتن ڕقی لە بەشار ئەسەد دەبۆوە و لێی بێزار بوو، بیری لەوە دەکردەوە ئەسما ئەسەدی هاوسەری وەک سەرۆکی سوریا دەستنیشان بکات، کە تۆڕێکی ئابووری بەرفراوانی پەیوەست بە مۆسکۆ هەبوو و لەژێر کاریگەریی هەژموونی "شەش پیاوەکە"دا بوو کە شەش بازرگانی سوری پەیوەست بوون بە ڕووسیاوە.
2 392
ترەمپ:
من بەردەوام هەمان شت بە پوتن دەڵێم، نامەوێت بچمە ناو وردەکارییەکی زۆرەوە، بەڵام ڤلادیمیر کاتی ئەوە هاتووە تۆ بوەستیت، کاتی ئەوە هاتووە ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت.
