War News
Відкрити в Telegram
2 405
Підписники
Немає даних24 години
+177 днів
+4530 днів
Архів дописів
2 404
عالییە نوسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بانگەشەی هەڵبژاردن گوتی گەندەڵکاران ناچار دەکەین لە پەنجەرە بچنە دەرەوە (😂)
ئەمڕۆ خۆی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرا
2 404
یەکێکی دیکە له گەندەڵکارانی ئێراق 500 ملیۆن دۆلاری دزیوە، بەڵام رێککەوتنە وەهمیەکەی بەناوی کوڕەکەی کردوە، دواتر بە پارە وەفات نامەی بۆ دەرهێناوە دواتر ڕەوانەی ئەروپای کردوە
واتا کەسێک تاوانبارە بە دزینی 500 ملیۆن دۆلار لە ئێراق مردوە بەڵام لە ئەوروپا دەژی
2 404
تەنیا یەک بەرپرسی ئێراقی له ساڵی 2024 لە حکومەتی سودانی 1 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری بردۆتە بەریتانیا
2 404
🔻 عەباس عراقچی گەیشتە بەغداد
🔻 سەرپەرشتی رێورەسمی هێنانی تەرمی خامنەیی دەكات بۆ نەجەف و كەربەلاو گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی تریش دەكات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق
بەیانی ئەمڕۆ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.
بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، عراقچی سەرپەرشتی ئامادەکارییەکانی رێورەسمی هێنانی تەرمی عەلی خامنەیی، رابەری کۆچکردووی ئێران دەکات کە بڕیارە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو بهێنرێتە هەردوو شاری نەجەف و كەربەلا.
جگە لەوەش عراقچی بەنیازە چەند پرسێكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بكات، كە دیارترینیان، قەرزی كەڵەكبووی غازی ئێرانە لای عێراقە، كە بڕیارە لە چوارچێوەی رێککەوتنە سەرەتاییەی لە نێوان تاران و واشنتۆن سزایان لەسەر هەڵبگیرێت و چاوەڕوان دەكرێت ئازادكردنی قەرزەكانی لاى عێراق بەشێك بێت لەو پارانەی كە دەدرێت بە تاران.
وێڕای وردەكاری كۆبونەوەكانی شاندی دانوستانكاری ئێران و ئەمریكا بە نێوەندگیری قەتەرو پاكستان و كە لە هەفتەی رابردوودا لە سویسرا بەڕێوەچوو.
2 404
دوای ئەوەی گۆڵێکی گەورە لە ئێران کرا و ڕێڕەوێکی نوێ لە هورمز کرایەوە، ئێران پەلەقاژەی تێکەوتووە،
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی:
بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە، گەروی هورمز لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دەگەڕێتەوە بۆ توانای کارکردنی پێش جەنگ، ئەمەش لەژێر بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێران و پاش لابردنی بەربەستەکان لەلایەن ئێرانەوە.
ئەم ڕێککارانە لە ئێستادا لە جێبەجێکردندان، و بەرپرسیارێتییان تەنها لە ئەستۆی ئێرانە. هیچ دامەزراوە یان وڵاتێکی دیکە لەم بارەیەوە بەرپرسیار نییە.
وە بەپێی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا واژۆ کراوە، هەر دەستێوەردانێک لەم بابەتەدا، یان هەر هەوڵێک بۆ دانانی ڕێککاری نوێ یان جیاواز لەوانەی کە ئێستا لەلایەن ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێن، تەنها دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، و کردنەوەی گەروی هورمز دوادەخات، و گرژییەکان زیاد دەکات.
وەک ئەوەی لە دوو شەوی ڕابردودا بینیمان، ڕووداوەکانی ناو گەروی هورمز پێشوەختە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی گرژی و پێکدادانەکان.
داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم دەستێوەردان نەکەن لە بەڕێوەبردنی گەروی هورمز یان لەو ڕێککارانەی کە ئێران بۆ کردنەوەی دەیگرێتە بەر.
دەبێت پابەند بن بەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە واژۆ کراوە و ڕێگە نەدەن لە ڕێڕەوی مەبەست لێکراوی خۆی لابدات.
2 404
ئێلی کۆهین :
حکومەتی نوێی ڕاستڕەوی سلۆڤینیا دانپێدانانی بە فەڵەستین هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزخانەکەی خۆی دەگوازێتەوە بۆ یەغوشەلایم( قودس)
2 404
حکومەتی ئیسرائیل بە کۆی دەنگ دەنگی دا بۆ داننان بە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ وەک جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەلایەن تورکیاوە
2 404
ترەمپ دەمەوبەیانی هەڕەشەی کرد و وتی: ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە هێرشەکانی، ناچار دەبین ئەرکەکە بە شێوەیەکی سەربازی تەواو بکەین و ئێران چیتر بوونی نامێنێت
2 404
فایەق زێدان بریاری دەستیگرکردنی هەموو تۆمەتبارانی دەرکردوە، وە بانگی هەیبەت حەلبووسی کراوە واژۆی لەسەر لادانی پارێزبەندی ئەندام پەرلەمانەکانی کردوە
2 404
دەزگای ئاسایشی هەولێر مووحەممەد کەربوولی دەستگیر کرد کە ئەندام پەرلەمانی ئێراقەوە له حزبی تەقەدوومی مووحەممەد حەلبوسیە
