War News
Відкрити в Telegram
2 341
Підписники
Немає даних24 години
-57 днів
-3430 день
Архів дописів
2 341
ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی:
ئەو درۆنانەی کە ئەمشەو لە ئاسمانی تاران و شارەکانی تری ئێران بینراون، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئۆربییتەر" (Orbiter)بوون.
تێبینی/ (ئۆربییتەر ئیسرائیلیە).
2 341
ترەمپ:
من فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا کردوە کە تەقە لە هەر بەلەمێکی ئێران بکەن و تێکی بشکێنن، هەرچەندە بەلەمی بچوکیش بن (کەشتییە دەریاییەکانی ئەوان هەمویان، کە ١٥٩ دانەن، لە بنی دەریادان!)، نابێت هیچ دوودڵییەک هەبێت.
جگە لەوەش، "مین ماڵەکانمان" لە ئێستادا خەریکی پاککردنەوەی گەروەکەن، من لێرەوە فەرمان دەدەم کە ئەو چالاکییە بەردەوام بێت، بەڵام بە ئاستێکی سێ هێندە زیاتر.
2 341
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا:
یەکێتی ئەوروپا خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی کالینینگراد.
2 341
عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری شیعە و دەستە ڕاستی مالیکی و سندوقە ڕەشەکەی عێراق :
سوێندتان بۆ دەخۆم ئەوەی لە ڕێگایە خەریکە ڕوودەدات، (وە ئێستا زۆر نزیک بووەتەوە)، و زۆر گەورەتریشە لەوەی پێشبینی دەکەن یان لەسەری ناکۆکن یان ڕێکدەکەون.
عێراق لە ناو "چوارگۆشە سورەکە" دایە لە پیلانی زایۆنی-ئەمریکی، و نەخشەی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" دەیگرێتەوە.
2 341
دەمەو بەیانی ڕابردوو دەیان درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە سەر شارەکانی تاران و ئەسفەهان و دیزفوڵ و شیراز هەبوون
2 341
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەن: حەماس لە ژێر سێبەری ئاگربەستدا بە خێرایی خەریکی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیەتی و ئەگەر چەک دانەنێت، هەموو شتێک دەگەڕێتەوە خاڵی
سفر.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری تەلئەبیب: حەماس باڵی سەربازیی خۆی بەهێز دەکاتەوە، چەکداری نوێ دادەمەزرێنێت و دەست بەسەر کاڵاکاندا دەگرێت. ئیسرائیل دەڵێت حەماس سوود لەوە وەردەگرێت کە ئەمریکا سەرقاڵی کێشەکانی ئێران و لوبنانە، بۆیە کات دەکوژێت و پابەندی مەرجەکانی پلانی ئاشتیی تڕەمپ نابێت.
2 341
نێردەیەکی باڵای ترەمپ داوای لە فیفا کردووە کە لە مۆندیالی داهاتوودا ئێران دووربخەنەوە و ئیتاڵیا بخەنە شوێنی.
2 341
ئەو ناوچانەی بە ڕەنگی سەوز دیاریکراوە ئامانجی هاوپەیمانی سوننەیە لەناوچەکە، هەرچەندە کەرکوک ناوچەی جێناکۆکە بەڵام لەناو پرۆژەکەدایە.
2 341
لەدوای هەڵبژاردنی تورکمانێک وەک پارێزگاری کەرکوک ئاماژەکان بۆ ئەم پلانە ڕونتر دەبنەوە.
"بەرەیەکی بەهێزی سوننە لەناوچەکە لە دروست بوندایە."
2 341
میدیای سوریا:
هەسەدە لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی دەوروبەری یاعروبیە کە حکومەت کۆنتڕۆڵی دەکات، نیازی هێرشی هەیە.
