War News
Відкрити в Telegram
2 350
Підписники
-224 години
-107 днів
-2430 день
Архів дописів
2 349
ئەوەی بووەتە مەترسیەکی تر بۆ ئەمریکا نزیکی دورگەی خارکە لە ئێرانەوە کە 40 بۆ 50 کیلۆمەتر دوورە، ئەگەر ئەمریکا پێشەکی بەرامبەری دوورگەکە پاک نەکاتەوە دەکەوێتە بەر هێرشێکی گەورەی درۆن و مووشەک و تۆپخانەی ئێران.
2 349
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێمە بریکارەکانی ئێران بە بەرپرسیار دەزانین لە هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
2 349
Repost from BarzaniHQ بارەگای بارزانی
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نەبووە لەو كێشە و گرژی و شەڕانەی لە ناوچەكەدا هەیە بەڵام بەداخەوە كۆمەڵێك خەڵك هەن بە بێ ئەوەی كەس ڕێگرییان لێ بكات، تەركیزی سەرەكییان ئەوەیە چۆن و بە چ ڕێگەیەك دژایەتیی هەرێمی كوردستان بكەن و هەمیشە بەناهەقی پەلاماری هەرێم و پێشمەرگە دەدەن و دەبنە هەڕەشە لەسەر ژیان و سەقامگیریی خەڵكی كوردستان.
بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو دەیانجار بە زوڵم و بە بێ پاساو بە درۆن و بە موشەك پەلاماری هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی پێشمەرگەیان داوە و خەڵكی بێگوناحیان شەهید و بریندار كردووە. لەوەتای ئەو شەڕەش دەست پێكراوە زیاتر لە 450 جار بە موشەك و بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. هەر لەو ماوەیە پێنج جار هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای ئێمە، بەڵام بێدەنگەمان لێ كردووە بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و تووڕەیی لەناو جەماوەر دروست نەبێت. دوێنێش لە شاری دهۆك بە درۆن پەلاماری ماڵی سەرۆكی هەرێمیان داوە. بابەتەكە ماڵ یان بارەگای كەس نیە، هەموو شوێنێكی كوردستان و هەموو ماڵی كوردستانیان لای ئێمە بەهای هەیە.
ئەو جۆرە هێرشانە شەڕفرۆشتنێكی ئاشكران و زوڵمێكی گەورە و زێدەڕۆیی و ناهەقیەكی گەورەن بەرانبەر هەرێمی كوردستان و دەبێ چارەسەرێكی جددی و یەكلاكەوەرییان بۆ دابنرێت. لە ڕاستیدا ئەمە بە ئیدانەكردن و تەلەفۆن و بروسكە و لیژنە چارەسەر نابن. دەستەڵاتدارانی عێراقی دەبێ خۆیان یەكلایی بكەنەوە یان ئەوەتا ڕایبگەیێنن كە لە توانایاندا نیە ڕێگری لەو گرووپە لەیاسابەدەرانە بكەن، یانیش دەبێ بە جددی بێنە سەر هێڵ و پارێزگاری لە دەوڵەت بكەن و ئیجرائاتی جددی بكەن كە چیتر ڕێگە نەدرێت پەلامار و هێرشی ناڕەوا بكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.
لێردەدا دووپاتی دەكەینەوە، گەلی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بەرگری لە پەیامی ئاشتیانە و دۆزی ڕەوای خۆی دەكات و هیچ هەڕەشە و پەلامار و دوژمنێك نەیتوانیوە و ناتوانێ ئەو ئیرادەیە بشكێنێت.
مسعود بارزانی
29ی ئاداری 2026
2 349
©️بەپێی میدیای سووریا هێزەکانی سووریای دیموکرات بەم زووانە بە فەرمی هەڵدەوەشێنرێنەوە و دەچنە ناو چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سووریاوە، مەزڵوم عەبدی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیەدا.
➖ نزیکەی 80 بۆ 90 هەزار شەڕڤانی هەسەدە لە ئێستادا لە پرۆسەی تێکەڵبووندان بۆ ناو سوپای سووریا، زۆربەی فەرماندەکانی هەسەدە پلەی عەقیدیان پێ دەدرێت و ژمارەیەکی کەمیشیان پلەی لیوا و فەریق وەردەگرن، دوای تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە، کۆی گشتی هێزەکانی سوپای سووریا دەگاتە نزیکەی 230 بۆ 250 هەزار سەرباز.
➖ هەموو یەکە و لیواکانی هەسەدە هەڵدەوەشێنرێنەوە و تێکەڵی ئەو فیرقە نوێیانەی سوپای سووریا دەکرێن کە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دادەمەزرێن، لە ئێستادا 28 ئەفسەری هەسەدە لە ئەکادیمیای سەربازی دیمەشق خەریکی خولی مەشق و ڕاهێنانی 6 بۆ 12 مانگین بۆ ئەوەی بە فەرمی ببنە ئەفسەری سوپا.
➖ بەپێی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ دیمەشق، چاوەڕوان دەکرێت مەزڵوم عەبدی پلەیەکی باڵای سەربازی پێبدرێت کە لە پلەی فەرماندەی فیرقە بەرزتر بێت.
2 349
سوپای ئیسرائیل:
بۆ سێیەم جار لە ئەمڕۆدا: سوپای ئیسرائیل شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکانی لە سەرتاسەری تاران تەواو کرد.
2 349
ئەمریکا ئینزاری سوپای عێراقی لە کەرکوک کردوە، کە ئەگەر لەو شارەوە ڕێگە بدرێت حەشدی شەعبی هێرشی درۆنی بکاتە سەر هەولێر ، ئەوا سوپای عێراقیش بە ئامانج دەگیرێت لە لایەن ئەمریکاوە
2 349
ئەو هێرشانەی ئەم شەو بۆ سەر هەرێم کراوە قورسترینە، دڵنیا بنەوە لە داهاتوودا بەرهەمی ئەو قوربانیانە وەردەگیرێتەوە
ئەمجارە کورد هاوبەشی براوەکانە👌
2 349
ئەم لێدانە قورسە بێ هۆکار نابێ بۆ ئێران بەیانی دەزانین کە هەڵساین چی لەخاکی ئێران هاتوە !
2 349
ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتودا وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر بۆردومانێکی گەورە بکرێت بۆ خاپورکردن
2 349
شەڕی ژێرخانی ئاویش دەستی پێکرد ؛
چەند ساتێک لەمەوبەر، سەرچاوەی ئاوی ١٠ هەزار مەتر سێجای شاری "هەفتکەل" لە خوزستان کرایە ئامانجی بۆردومانی ئاسمانی.
2 349
❗️ئەمریکا بە فرۆکەی گواستنەوەی C-17 هەوڵدەدات هەلیکۆپتەرەکانی لە بنکەی ڤیکتۆریای بەغداد بباتە دەرەوە.
2 349
یان شانەی نوستویان هەیە ، یاخود ئەمە ناهۆشیاری تاکی کوردە کە فەوری ئەبن بە سەرچاوە بۆ کەناڵەکانی بەرەی مقاومە
ئەم کارە ڕابگرن .....
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
