War News
Відкрити в Telegram
2 342
Підписники
-124 години
-47 днів
-3730 день
Архів дописів
2 342
لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەزایان بۆ هەڵبژاردنی رێبەری باڵای داهاتوو ئەنجام دەدرێت بەپێی میدیای ئێران.
2 342
بارەگای ناوەندی خاتەم ئەنبیا:
ئێمە هەرگیز لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی پاشەکشە ناکەین.
ئێمە تەنیا ئەو بنکە ئەمریکییانەمان کردە ئامانج کە لێیەوە هێرش بۆ سەر ئێمە لە ناوچەکە دەستی پێکرد.
2 342
+1
مانگییە دەستکردە چینییەکان وێرانکارییەکی گەورە لە بنکەی ئاسمانیی الظفرة لە ئیمارات بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە.
ئەم بنکەیە کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.
2 342
٣ بۆمبەری ترسناکی B-1bئەمریکی گەیشتە بەریتانیا
لەوێوە بەڕێدەکەون بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێدان لە ئێران
کۆتا زەختی ئاسمانی ئەمریکا
2 342
شەوی ڕابردوو جگە لەوەی ١٦ فڕۆکەی جەنگی لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا، فڕۆکەیەکی بۆینگ ٧٤٧ یش بۆردومان کرا.
ئێران ٦ فڕۆکەی بۆینگ ٧٤٧ ی هەیە، ٢ دانەی سەربازی کە بۆ کاگۆ و گواستنەوەی سوتەمەنی فڕۆکە و چەک بەکاری دەهێنێت، بەڵام ماوەی ساڵێکە تەنها ١ دانەی لەکارکردن مابوو، ئەویش شەوی ڕابردوو بۆردومان کرا، وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت
2 342
عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران:
دەستێوەردانی پێشمەرگانە تەنیا بە مەرجی دیاریکراو و لە بارودۆخێکی تایبەتدا دەکرێت.
مەرجێکی پێشوەختە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕووی سەربازییەوە بە ڕادەیەک لاواز بووبێت کە چیتر توانای کۆمەڵکوژی و سەرکوتکردنی بەرفراوانی نەمێنێت.
هێزەکانی خۆمان نانێرین بۆ نێو قەتڵگا.
2 342
ئەکسیۆس:
کوردانی عێراق هەوڵ دەدەن لە شەڕی ئێراندا بێلایەن بمێننەوە و بەرگری لەو فشارانە دەکەن کە هەم لەلایەن ئێران و هەم لەلایەن چەکدارە کوردەکانی ئێرانەوە لێیان دەکرێت بۆ ئەنجامدانی هێرش لە خاکی عێراقەوە.
بەرپرسانی کورد دەترسن نەتوانن بەرگری لە بەرامبەر درۆنەکانی ئێران بکەن.
کوردانی عێراق دەڵێن ئامانجەکانی ئەمریکا ڕوون نین، بەتایبەت سەبارەت بە گۆڕینی ڕژێم، ئایا ئەمە گۆڕینی تەواوەتی ڕژێمە، یان تەنها گۆڕینی کەسایەتییەکانە؟
سەرکردە کوردەکان پێیان وایە گۆڕینی ڕژێم بەبێ هێزی زەمینی ئەمریکا ئەستەمە.
هێزە کوردییەکان تا ئێستا ڕێگرییان لە میلیشیا کوردەکانی ئێران کردووە کە هێرش بکەنە سەر ناوخۆی ئێران، هەروەها سەرکردە کوردەکان دەترسن ئەگەر شەڕەکە کۆتایی هات، لەلایەن ئەمریکاوە پشتگوێ بخرێن.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئێمە کێشەی متمانەمان هەیە لە ڕابردووەوە و نامانەوێت تێوەبگلێین، ئەگەر ڕژێمی ئێران لەم دۆخە ڕزگاری بێت، کێ بەرگریمان لێ دەکات؟
2 342
تڕەمپ:
کاتێک سەیری 7ی ئۆکتۆبەر و دوای 7ی ئۆکتۆبەر دەکەیت، سەیری هەموو ئەو کوشتارە بکە کە لە تێپەڕبوونی ساڵان و لە ماوەی 47 ساڵدا کردوویانە.
زۆر نزیک بوون لە چەکی ئەتۆمی، ئەگەر ئێمە هێرشمان بە فڕۆکەی B-2 ئەنجام نەدایە، دەبوون بە خاوەنی.
هەشت مانگ لەمەوبەر دەبوون بە خاوەنی، چەکێکی ئەتۆمییان دەبوو، ئەوان شێتن و بەکاریان دەهێنا، بۆیە ئێمە چاکەیەکی گەورەمان لەگەڵ جیهان کرد.
2 342
ترەمپ:
پەیوەندییان نەماوە، نازانم ئێستا چۆن پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن، بەڵام پێموایە ڕێگەیەک دەدۆزنەوە.
2 342
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا:
لەئەمڕۆوە بنکە سەربازییەکانمان لەلایەن ئەمریکاوە دژی ئێران بەکاردێن.
