War News
Відкрити в Telegram
2 403
Підписники
Немає даних24 години
+187 днів
+4730 днів
Архів дописів
2 403
لە بەرامبەردا شاندی ئێرانی گەشتی سویسرایان دواخست و بەهەمان شێوە جەی دی ڤانسیش.
وە بە نافەرمی ئێران هەرەشەی هەڵوەشانەوە دەکات ئەگەر ئیسرائیل پابەند نەبێت.
2 403
موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکی نوسراودا بەر پرسیارێتی ڕێکەوتنەکەی خستوەتە سەر شانی پزیشکیان:
گەلی پڕ جۆش و خڕۆش و بەوەفای ئێران،
وەک ئاگادارن، تێگەیشتننامەیەک لە نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و ئەمریکادا ئیمزا کرا. لە ڕێگای گەیشتن بەم قۆناغەدا، بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دڵسۆزی و نیەتپاکییەوە هەوڵی زۆریان دا؛ بێگومان ئەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە لە کاتی بێچارەییدا، کەڵکی لە هەموو جۆرە ئامرازێک وەرگرت بۆ ئەم مەبەستە.
من لە بنەڕەتدا ڕایەکی دیکەم هەبوو، بەڵام لەبەر ئەو بەڵێنەی کە سەرۆک کۆماری بەڕێز، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، لە لایەن خۆی و ئەندامانی دیکەوە سەبارەت بە پاراستنی مافی گەلی ئێران و بەرەی بەرگری پێی دام و بە ئاشکرا بەرپرسیارێتییەکەی قبوڵ کرد، ڕێگەم پێدا. ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت زێدەڕۆیی بکات، ئەوان ژێر باری ناچن. لەم ساتەوە، ئێمە واتە ئێوەی گەلی سەربەرز و ئەم خزمەتکارە بچووکە، چاوەڕێی هاتنەدیی ئەو مەرجانە دەبین کە باس کراون. بەڵام ڕوونە کە دانوستانە ڕاستەوخۆکان کە لە داهاتوودا بەڕێوە دەچن، بە واتای قبوڵکردنی ڕای دوژمن نابێت.
2 403
ئەلیزار ماغۆم، فەرماندەی پێشوی هێزی دەریایی ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی ئیسرائیل ڕووبەڕووی قۆناغێکی ئەمنیی درێژخایەن و بەردەوام لەگەڵ ئێران دەبێتەوە، و دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ گەڕی دووبارەی پێکدادان لە هەر چەند مانگ جارێک، دەشڵێت:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، و ڕێککەوتنە سیاسییەکان بەو مانایە نین کە بە مەرج سەقامگیری بەدوای خۆیاندا بهێنن، بەڵکو لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان.
2 403
سی ئێن ئێن:
نەتانیاهۆ بە ترەمپی وتوە کە ئیسرائیل خۆی بە پابەند نەدەزانێت بە مەرجی ڕێککەوتنەکە بۆ کۆتاییهاتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی جەنگی لوبنان
2 403
بۆ کوردانی باکور:
ڕاپۆرتێکی ١٤٠ لاپەڕەیی هەواڵگریی ئەڵمانیا، دەڵێت کە 'میت' هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا وەک یەکێک لە چوار چالاکترین دەزگای هەواڵگریی بیانی لە بەرلین ناو دەبات، شانبەشانی ڕوسیا، چین و ئێران
2 403
قەبارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە چەند وڵاتێکی جیهاندا بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە:
چین: ٢٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار.
عێراق: ١٥ ملیار دۆلار.
کۆریای باشور: ٧ ملیار دۆلار (مێژویی).
قەتەر: ٦ ملیار دۆلار.
هیندستان: ٦ ملیار دۆلار.
وڵاتانی دیکە (ژاپۆن، لۆکسمبۆرگ، ئەمریکا، عومان): ٨ ملیار دۆلار.
تاران دەیەوێت دوای لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا ئەو پارانە وەربگرێتەوە بۆ سوککردنی قەیرانە ئابورییەکەی، کە پلانی هەیە بە سەرەتایەک لە ٢٤ ملیار دۆلار دەست پێ بکات.
* هۆکاری بەستنەکە ئەوەیە کە بازرگانیی نەوت بە دۆلاری ئەمریکی دەکرێت، ئەمەش دەسەڵات بە واشنتۆن دەدات کە ڕێگری لەو بانکانە بکات کە پارە دەدەن بە ئێران.
2 403
ترەمپ:
نەوت بە لێشاو دێت، ئێران هەرگیز چەکی ناوکی هەبێت (جیهان سەلامەت دەبێت!)، بازاڕەکانی پشکەکان لە گەشانەوەدان، هەلی کار گەیشتوەتە ئاستی پێوانەیی، و نرخەکان دادەبەزن.
وڵاتەکەمان بەهێزە، سەلامەتە.
2 403
نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی. هەردوولا هەروەها ڕێککەوتوون لەسەر تاوتوێکردنی کێشەی پیتاندن و بابەتەکانی دیکە کە لە نێوانیاندا ڕێکدەکەون سەبارەت بە پێداویستییە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەسەر بنەمای چوارچێوەیەکی ڕێککەوتراو کە لە ڕێککەوتنی کۆتاییدا دیاری دەکرێت.
ڕێککەوتنی کۆتایی بڕگەکانی ئەم خاڵە پەسەند دەکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دان بە گرنگیی ئەو پرسە ناوکییانەی ئاماژەیان پێ کراوە دەنێن و ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئەوەی بە دەستبەجێ لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا تاوتوێیان بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش.
١٠. تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر پاراستنی دۆخی ئێستا، کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆخی ئێستای بەرنامە ناوکییەکەی دەپارێزێت، و ئەمریکاش سزای نوێ دانانێت و هیچ هێزێکی دیکە لە ناوچەکەدا بڵاو ناکاتەوە.
١١. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بەوەی کە دەستبەجێ لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە و تا کاتی هەڵگرتنی سزاکان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتێک دەربکات کە ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران، بەرهەمە نەوتییەکان و دەرهاویشتەکانیان، و هەروەها هەموو خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بدات، لەوانەش مامەڵە بانکییەکان، بیمە، گواستنەوە و هتد.
١٢. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بە ڕێگەپێدان بە بەکارهێنانی تەواوی ئەو پارە و سەرمایانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەستراون یان سنووردار کراون، لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە. ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاوبەشی لەسەر ڕێکارەکانی ئازادکردنی پارەکان لە کاتی دانوستانەکاندا ڕێکدەکەون. ئەم پارانە، چ لە هەژمارە سەرەکییەکەدا بمێننەوە یان بۆ هەژمارێکی دیکە بگوازرێنەوە، بۆ بەکارهێنانی تەواو بە مەبەستی پارەدان بە هەر سوودمەندێکی کۆتایی کە لەلایەن بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دیاری دەکرێت، بەردەست دەبن، ئەمریکا پابەند دەبێت بە دەرکردنی هەموو مۆڵەت و ڕێگەپێدانە پێویستەکان بەپێی ئەوە.
١٣. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی میکانیزمێکی جێبەجێکردن دابمەزرێنن کە چاودێریی جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە و پابەندبوونی هەردوولا بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی کۆتایی لە داهاتوودا بکات.
١٤. دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە، و بە مەرجی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ١، ٤، ٥، ١٠ و ١١ و بەردەوامبوونیان لە جێبەجێکردندا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست بە دانوستان دەکەن لەسەر ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە خاڵەکانی دیکە بە تەنیا. ڕێککەوتنی کۆتایی لە ڕێگەی بڕیارێکی پابەندکەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پەسەند دەکرێت.
2 403
یاداشتە ١٤ خاڵییەکەی لێک تێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئەمریکا و ئێران!
وا پێدەچێت تەنها مەبەستی کردنەوەی گەروی هورمز بێت، چونکە هەموو ڕێکەوتنەکانی تر بۆ دوای ٦٠ ڕۆژی تر جێهێڵراوە، فەرموون ئەوەی خوارەوە یاداشتنامەکەیە:
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاوبەشی و بە نیەتپاکی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێککەوتوون:
١. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، و هاوپەیمانەکانیان لەو جەنگەی ئێستادا، لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنەدا، ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی لە هەموو بەرەکاندا ڕادەگەیەنن، لەوانەش لوبنان، و پابەند دەبن بەوەی کە جارێکی تر جەنگ یان هەر چالاکییەکی سەربازی دژی یەکتر دەست پێ نەکەن، خۆیان لە هەڕەشە یان بەکارهێنانی هێز دژی یەکتر بەدوور بگرن، و دڵنیایی بدەن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان، ڕێککەوتنی کۆتایی، کۆتاییهاتنی هەمیشەیی جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، لەوانەش لوبنان، و هەموو بڕگەکانی دیکەی ئەم خاڵە پەسەند دەکات.
٢. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەند دەبن بە ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر و خۆ بەدوورگرتن لە دەست وەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر.
٣. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەند دەبن بە ئەنجامدانی دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی زۆرترینی ٦٠ ڕۆژدا، لەگەڵ بوونی دەرفەتی درێژکردنەوەی بە ڕەزامەندیی هەردوولا.
٤. دەستبەجێ لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەست دەکات بە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و هەر ڕێگری یان بەربەستێکی دیکە کە لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانی داناوە، و پرۆسەی هەڵگرتنی گەمارۆکە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا تەواو دەکات، لەم ماوەیەدا، هاتووچۆی کەشتییەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ چاک دەکرێتەوە، بەگوێرەی قەبارەی هاتووچۆ کە پێش جەنگ هەبووە، هەروەها ئەمریکا پابەند دەبێت بە دوورخستنەوەی هێزەکانی لە نزیک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی.
٥. لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتەی لێکتێگەیشتنە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ ڕێکخستنی تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان، بەبێ هیچ تێچوویەک، تەنیا بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ، لە کەنداوی فارسەوە بۆ دەریای عومان و بە پێچەوانەشەوە، هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان دەستبەجێ دەست پێ دەکاتەوە، و بە ڕەچاوکردنی پێویستیی لابردنی ئاستەنگە تەکنیکی و سەربازییەکان و پاککردنەوەی مینەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، هاتوچۆی تەواو لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دەگەڕێتەوە.
٦. کۆماری ئیسلامیی ئێران دیالۆگ لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان ئەنجام دەدات بە ئامانجی دیاریکردنی ڕێکخستنەکانی بەڕێوەبردنی داهاتوو و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان لە گەروی هورمز، بە ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دیکە کە لەسەر کەنداوی فارس هەڵکەوتون و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان و مافە سەروەرییەکانی وڵاتانی کەناراوەکان لە گەروی هورمزدا.
٧. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت، لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانی، پلانێکی کۆتایی و ڕێککەوتراو بە بڕی لانیکەم ٣٠٠ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بکات. میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانەکە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا یەکلا دەکرێتەوە، ئەمریکا هەموو مۆڵەت و دەرکردن و ڕێگەپێدانە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی مامەڵە داراییە پەیوەندیدارەکان دەبەخشێت.
٨. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو جۆرە سزاکان کە بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپێنراون، لەوانەش بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA)، و هەموو سزاکانی تاکلایەنەی ئەمریکا، سەرەتایی و لاوەکییەکان، بەپێی خشتەی کاتییەک کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی کۆتاییدا لەسەری ڕێکدەکەون. کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە گرنگیی کێشەی هەڵگرتنی سزاکان دەنێن و ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئەوەی بە دەستبەجێ لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا تاوتوێی بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش لەو بارەیەوە.
٩. کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتی دەکاتەوە کە چەکی ناوکی ناکڕێت و پەرەی پێ نادات، ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتون لەسەر ڕێکخستنی کێشەی ئەو ماددە پیتێندراوەی لە کۆگاکاندا کۆکراوەتەوە، لە ڕێگەی میکانیزمێکەوە کە بە هاوبەشی لەسەری ڕێکدەکەون و بەپێی ئەو خشتەی کاتییەی لە خاڵی ٧ ئاماژەی پێ کراوە، کە کەمترین ڕێوشوێن بریتی دەبێت لە دیلۆنکردنی (کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندن) ماددەکە لە شوێنی خۆیدا لەژێر چاودێریی ئاژانسی
2 403
ئیسرائیل داوای مسۆگەرکردنی ئاسایشی سنوری خۆی دەکات لەگەڵ لوبنان بەم فۆڕمە، بەدەر لەوە قەبوڵی نیە
2 403
+3
هێزەکانی ئاسایشی ئۆکراینا (SBU) بە هاوکاریی هێزەکانی بەرگری، بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا توانییان پاڵاوگەی نەوتی مۆسکۆ بکەنە ئامانج کە تەنیا 15 کیلۆمەتر لە کرێملینەوە دوورە. هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا، ناوچەی کۆگاکان و یەکە سەرەکییەکانی پاڵاوتنی نەوت و پاکژکردنەوەی دیزڵ گاز کرانە ئامانج و چوار ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە پاڵاوگەکەدا تۆمار کراوە.
ئەم پاڵاوگەیە گرنگترین سەرچاوەی دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ پایتەختی ڕووسیا و فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ و زیاتر لە 50٪ی پێداویستیی گازی ناوچەکەی دابین دەکات، بۆیە دووبارە کرانەئامانجی ئەم شوێنە ستراتیژییە، جگە لە زیانی ئابووری، گورزێکی گەورەیە بۆ توانای لۆجیستی و سیستەمی بەرگریی ڕووسیا لە دڵی وڵاتەکەیدا.
2 403
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەردەوامبوونی چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان بە پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن هەژمار دەکرێت - و ئێران وەڵامی ئەوە دەداتەوە.
2 403
سێناتۆر لیندزی گراهام، گەورەترین ڕەخنەگرانی ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا :
ڕای خۆم گۆڕی، دوای ئەوەی لەگەڵ ویتکۆف قسەم کرد، ئەم ڕێککەوتنە بە گشتی گەروی هورمز دەکاتەوە و ئەمە شتێکی باشە.
2 403
ترەمپ:
"ئەمە کۆتا رێکەوتن نییە و رەشنوسی لێکتێگەشتنە، ئەگەر مامەڵەی ئێرانم بەدڵ نەبێ دەگەرێمەوە بۆ هێرشکردنە سەریان."
ترەمپ وتیشی رێکەوتنەکەی بەدڵ نییە.
جا هەقی خۆیەتی بپرسین کێیە ئەوەندە دۆراوە کە بەنابەدڵی بە رێکەوتنی پەلەپەل قایلە؟
2 403
یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕایگەیاند کە ڕۆژی 16ی حوزەیران هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەی مەریوانیان بە مووشەکی کاتیوشا تۆپباران کردووە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی یان سەربازی بە هێزەکانیان بگات، تەنیا زیان بەر ڕەز و باخەکانی هاووڵاتییان کەوتووە؛ هاوکات یەرەکە هۆشداری دا کە هەندێک گرووپ بە ناوی ئەوانەوە هەڕەشە لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن و داوای سەرانە دەکەن، جەختیشی کردەوە کە ئەو کەسانە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نییە و بەشێکن لەو پیلانەی دەوڵەتی ئێران بۆ ناشیرینکردنی ناوبانگی هێزەکانیان.
2 403
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت دوو کەشتی ئێرانی ئەو هێڵەیان تێپەڕاندووە کە ئەمریکا وەک گەمارۆ دیاریکردبوو، کەشتی سێیەمیش نزیکە پێیایدا تێپەڕێت کە لە پاکستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
(ئەمە وەک نیشانەیەکی سەرەتایی دەبینرێت بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنەکە.)
