#ئاگاداری_ئەم_شیرکانە_بن.!
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ئەمانە بریتین یە لە 20 جۆر لەو شیرکانەى کە لەنێو #خەڵکی و #کۆمەڵگادا بەربڵاوە :
1. داواكردن و هانا بردن و پەنا گرتن لە غەیری الله تعالى، وەكو: بڵێت ، یا رسول الله شیفام بۆ بنێرە ، یا #شیخ_عبدالقادر_گەیلانی بمپارێزە ، بەهانامەوە وەرە ، ڕزقم زیاد بكە .
2. ترسان لە غەیری الله تعالى، وەكو ترسان لە گۆڕی پیاوچاكان.
3. حەیوان سەربڕین بۆ غەیری الله تعالى ، وەكو حەیوان سەربڕین لەسەر گۆڕی پیاوچاكان یان بۆ جنۆكەكان .
4. نەزركردن بۆ غەیری الله تعالى، وەكو حەیوانێك لەسەر خۆی نەزر بكات بۆ گۆڕی پیاوچاكێك هەر كاتێك كارەكەی بۆ جێ بەجێ بوو .
5. خۆش ویستنی كەسێك بە ئەندازەی خۆشویستنی الله تعالى ، یان زیاتر لە ئەندازەی خۆش ویستنی له الله
6. ووتنی : ئەگەر ویستی الله و ویستی تۆی لەسەر بێت . ووتنی : لە سایەی تۆ و لە سایەی الله تعالى.
7. هەڵواسینی نوشتە و پەڕۆی سەوز و دار تاوك بە خۆتەوە یان مناڵەكانتەوە یان سەیارەكەتەوە ، بە مەبەستی پاراستن لە چاو و زار .
8. هەڵواسینی ناڵی گوێدرێژ و ئێسك و قۆچی حەیوان بە خانوەكەتەوە یان سەیارەكەتەوە یان باخچەكەتەوە بە مەبەستی پاراستن لە چاوەزار .
9. چونە سەر گۆڕی پێغەمبەران و #پیاوچاكان بۆ داواكردن لێیان بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی یان منداڵ بوون یان هەر شتێكی تر كە لە توانای غەیری الله تعالى دا نیە .
10. دەست هێنان بە كێل و قەفەزی گۆڕی پێغەمبەران و پیاوچاكان بۆ #تەبەڕوك.
11. سوجدە بردن بۆ گۆڕی پیاوچاكان یان بۆ ئەو كەسەی كە زیندووە و بە شێخ مەشهوورە .
12. تەواف كردن بە دەوری غەیری كەعبەی ماڵی الله تعالى ، وەكو تەواف كردن بە دەوری گۆڕی پێغەمبەرێك یان پیاوچاكێك یان هەر كەسێك و هەر شتێك.
13. كڕنوش بردن و خۆدانەواندن بۆ غەیری الله تعالى .
14. باوەڕ بوون بە سحرباز و جادووگەرو شوین هەڵگر .
15. دانە پاڵی باران بارین بۆ لای غەیری الله تعالى وەكو ئەستێرەكان یان پیاوچاكان .
16. كردنی عیبادەتێك بۆ بینینی خەڵك كە پێی دەڵێن (الریا) واتە ڕووبینی.
17. كردنی عیبادەتێك بۆ بیستنی خەڵك كە بە عەرەبی پێی دەڵێن (السمعە) واتە: ووتنی قسەیەكی باش یان زیكرێك بۆ ئەوەی خەڵك لێی ببیستێت تاوەكو پێی بڵێن بەڕاستی پیاوێكی بە تەقوایە .
18. كردنی عیبادەتێك بۆ بە دەستهێنانی شتێك لە دونیادا.
19. سوێند خواردن بە غەیری الله تعالى ، وەكو بڵێت بە پێغەمبەر ، یان بە گۆڕی شێخی ، یان بە سەری تۆ ، یان بە سەری من ، یان بەسەری كوڕم ، یان بەگۆڕی باوكم ، یان بە هەردروستكراوێك لە دروستكراوەكانی الله ى پەروەردگار .
20. گوێڕایەڵی كردنی كەسێك لە حەڵاڵ كردنی شتێكی حەرام ، یان لە حەڕام كردنی شتێكی حەڵاڵ .
فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#بیروباوڕ
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور
#دەنگ_ھەڵبڕە #بانگەواز #کورد #تەوحید