cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان

کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان

Більше
Рекламні дописи
12 107
Підписники
-524 години
-407 днів
-8830 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

سێشەم عاشوڕایە چی لەسەر دەزانیت؟ گەورەترین ڕۆژوو دوای مانگی ڕەمەزان ڕۆژووی مانگی محرمە پێغەمبەری خوا ﷺ بە تایبەت باسی مانگی موحەڕەمی ڪردووە و ڕۆژووی زۆری گرتووە لەو مانگەدا وە ناوی ناوە شهر اللە. لە ئەبی هورەیرەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی: گەورەترین نوێژ دوای نوێژە فەڕزەڪان شەونوێژە، وە گەورەترین ڕۆژوو دوای ڕەمەزان ڕۆژووی مانگی موحەڕەمە. یەهودیەڪان جەژنیان دەگێڕا بەبۆنەی عاشوڕا لە ئەبی موساوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی یەهوودیەڪان عاشورایان دەڪردە جەژن، لە ڕیوایەتێڪی تردا( یەهوود ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕادەگرت بە ئاهەنگ گێڕان) لە ڕیوایەتێڪی تردا( ئەهلی خەیبەر یەهوودیەڪان ئەو ڕۆژەیان دەڪردە جەژن و خۆیان تیادا دەڕازاندەوە) بۆیە پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی ( ئێوە تیایدا بە ڕۆژوو بن). خۆشویستنی ڕۆژووی عاشورا لە إبن عباس ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ: هەرگیز نەمبینی پێغەمبەری خوا ﷺ فەزڵی هیچ ڕۆژووێڪ بدات بەسەر یەڪێڪی تردا تەنها ئەو ڕۆژەو ئەو مانگە نەبێت( مەبەست لێی ڕۆژووی عاشورا و مانگی ڕەمەزان بوو). تەنانەت قورەیشیەڪانیش ئەو ڕۆژووە دەگرن و بەگەورەیان دادەنا لە عائیشەی دایڪی ئیمانادارانەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: قوڕەیشیەڪان لە جاهیلیەتدا لە عاشورا بە ڕۆژوو دەبوون، وە پێغەمبەری خوا ﷺ تیایدا بە ڕۆژوو بوو، ڪاتێڪ چووە مەدینە ئەو ڕۆژووەی گرت و فەرمانیشی بە خەڵڪەڪەی ڪرد ڪە بیگرن دوای ئەوەی کە ڕەمەزان فەڕز کرا فەرمووی ئەگەر توانیتان بیگرن . بۆچی عاشوراء بەڕۆژوو بین ؟ پێغەمبەری خوا ﷺ ڕۆشتە مەدینە و بینی یەهوودیەڪان عاشورا بە ڕۆژوو دەبن فەرمووی: ئەوە چیە ؟ وتیان ئەوە ڕۆژێڪی پیرۆزە موسی لەو ڕۆژەدا نەجاتی بوو بەنی ئیسرائیلیش لەو ڕۆژەدا لە دوژمنەڪانیان ڕزگاریان بوو بۆیە موسی لەو ڕۆژەدا بە ڕۆژوو بوو فەرمانی بەقەومەکەشی کرد کەبەڕۆژوو بن ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی: من لەپێشترو نزیکترم لەموساوە لە ئێوە، بۆیە خۆی بە ڕۆژوو بوو فەرمانیشی بە خەڵڪەڪە ڪرد بە ڕۆژوو بن. گرینگی و پاداشتی عاشورا پرسیار ڪرا لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی ئەو ڕۆژە ئەویش فەرمووی: تڪام وایە لە خوای گەورە ڪەفارەتی ساڵی پێشووترتان بڪات. دەبێت مخالەفەی بێباوەڕان بڪەین و ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو بین لە عبداللە ڪوڕی عباس ڕەزای خوایان لەسەر بێت فەرمووی ڪاتێڪ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەو ڕۆژە بە ڕۆژوو بوو پرسیاریان لێی ڪرد ئەی ئەو ڕۆژە یەهوود و نەصڕانیەکان  بەرزی ناگرن؟ ئەویش فەرمووی ئەگەر ساڵی داهاتو بێتەوە گەشتینە ئەو ڕۆژە ڕۆژێڪ پێشتریش بە ڕۆژوو دەبین با پێچەوانەی ئەوان بین، بەڵام بۆ ساڵی دوای ئەو پێغەمبەر ﷺ ڪۆچی دوایی ڪرد. تێبینی: دروستە ڪەسێڪ بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بێت ڪە دەڪاتە ڕۆژی هەینی بەڵام باشتر وایە تاسوعاشی لەگەڵدا بگرێت ڪە ڕۆژی پێنج شەممە دەڪات بۆ ئەو ئافرەتانەشی ڪە قەرزیان لەسەرە باشتر وایە نیەتی قەرزی لێ نەهێنن ڕۆژی سێ شەم عاشوڕایە ڕۆژی دوشەمیش کە بەیانیە تاسوعایە . https://t.me/ahkamani_afratan
Показати все...
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان

کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان

👍 37🥰 6😢 4
ئایا ئافرەت دەتوانێ برۆی هەڵگرێ بۆ مێردەکەی... ❔پرسیار: ئافرەتێک دەڵێ ئەو باڵاپۆشە و برۆی هەڵدەگرێت بە مەبەستی خۆ جوانکردنی بۆ هاوسەرەکەی وە جوانیەکەشی دەرناخات تەنها بۆ هاوسەری نەبێت، پێویستە لەسەری چی بکات ئایا ئەم کارە دروستە؟ 🔖وەڵام: پێغەمبەری خوا ﷺ نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتانی کە برۆیان هەڵدەگرن وە ئەوانەشی کە بۆیان هەڵدەگرن ، ئەوانەی تاتۆ دەکەن و ئەوانەشی بۆیان دەکەن ، ئەوانەی کە قژی دەستکرد دادەنێن وە ئەوانەشی کە بۆیان دادەنێن ، هەموو ئەوانە بە حەدیسی صحیح لەعنەتیان لەسەرە. 👈🏻ئەو کارە جائیز نی یە تەنانەت ئەگەر بە شاراوەیی بێت و تەنها بۆ هاوسەریش بکرێت ، خۆ جوانکردن بۆ هاوسەرەکەت بە حەڵاڵکراوەکان دەکرێت نەک بە حەرامکراوەکان ، بۆ نمونە دەتوانی خۆت جوان بکەی بە جل و بەرگ ، بۆنی خۆش و کلی چاو . 👈🏻بەڵام بە حەرامکراوەکان خۆت  جوان مەکە بەو شتانەی کەوا خوای گەورە نەهی لێکردووە وەکو تاتۆ و برۆ هەڵگرتن و هەڵگرتنی برۆیەکان . 📔پەڕەی فەرمی شێخ ابن باز📔 https://t.me/ahkamani_afratan
Показати все...
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان

کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان

👍 56🥰 26💯 4
00:20
Відео недоступнеДивитись в Telegram
IMG_1359.MP47.01 MB
🥰 68👍 28🔥 4💯 3
Фото недоступнеДивитись в Telegram
حەڵوا یاخود تەلبینە... چیەو چی لەسەر دەزانیت ؟ تەلبینە پێک دێت لە چەند کەوچکێک لە ئارد دواتر دوو کوپ ئاوی بۆ زیاد دەکرێت دواتر بۆ ماوەی پێنج خولەک دەخرێتە سەر ئاگرێکی کەم هەندێک خەڵکی هەنگوینیشی تێ دەکەن یان بەشەکر دەی کەن خۆ ئەگەر ئاردەکە ئاردی جۆ بێت باشترە . دکتۆرە صهباء بندق : دەڵێت حەڵوا دەرمانە بۆ ئەو نەخۆشیانە:- دەبێتە دەرمانی نەخۆشیەکانی دڵ و سوڕی خوێن  و ئازارەکانی سینگ و دەمارەکانی دڵ. دایکی ئیمانداران عائیشە رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت کاتێک ماڵێک کەسێکیان لێ دەمرێت ئافرەتەکانیان کۆدەبوونەوە و حەڵوایان دروست دەکرد  منیش بە خاوەن تازیەکانم دەگوت بیخۆن چونکە گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ﷺ دەیفەرموو حەڵوا دەرمانە بۆ کۆمەڵە نەخۆشیەک و بۆ دڵتەنگی.رواە البخاري و مسلم . وە فەرمانی دەکرد حەڵوا بدرێتە نەخۆشەکان و دڵتەنگەکان چونکە دەبێتە هۆکاری دڵکرانەوە و سنگ فراوانی بۆ مرۆڤ. رواە البخاري ومسلم کەواتە : ئەم سوننەتە زیندو کەنەوە بەتایبەت لەکاتی خەم و خەفەتدا یاخود دودڵی و قەلەقیدا یان تێکچونی سوڕی مانگانە یان ئافرەت کەمنداڵی بوە یان گەر کەسێک کەسێکی مرد حەڵوای بۆ دروست بکەن.
Показати все...
👍 68🥰 20💯 17🤩 12🔥 1🤔 1😢 1
00:15
Відео недоступнеДивитись в Telegram
2.28 MB
👍 41😢 24🥰 10🔥 7
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ساڵی تازەی کۆچی ساڵی دەستپێکی سەرکەوتن و دەرکەوتنی ئسلام...ساڵی کۆچی ساڵی شانازی تۆی مسوڵمانە ..
Показати все...
🥰 130👍 22💯 9🔥 3😢 3
⚪️مامەڵەی شەرعیانە لەگەڵ خێزاندا.... ❕پێکەنین بە دەم خێزانەکەتدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی پێکەنینت بە دەم خوشک یان براکەتدا خێر و سەدەقەیە. (صحیح الترمذي ) خێزانەکەشت لە هەمووان لە پێشترە خێرترە. ❕ناندان و تیکە خستنە ناو دەمی خێزانت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی تۆ لەسەر هەموو ناندانێک بە خێزانت پاداشت وەردەگری تەنانەت لەسەر ئەو پاروەی لە دەمیشی دەنێی. ❕ئاو خواردنەوە لەو پەرداغ و شوێنەی ئەو ئاوی پێ خواردۆتەوە لە عائیشەی دایکی ئیمانداران رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرموێت : کەوا ئەو لە سوڕی مانگانەدا بووە و ئاوی لە پەرداغێکدا خواردۆتەوە و پێغەمبەری خواش ﷺ دەمی ناوە بە هەمان ئەو بەشەی پەرداغەکە کە ئەو دەمی پێدا نابوو. ❕مانەوە لەسەر جێ نوستنەکەیدا لە عائیشەی دایکی ئیمانداراندا رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ من لە سوڕی ماناگانە دابووم پێغەمبەری خوا لەسەر جێ نووستنەکەی مندا دادەنیشت و قورئانی دەخوێندەوە. ❕خۆشۆردن لەگەڵی لە هەمان تەشتدا لە دایکی ئیمانداران ام سلمە و میمونەدا ڕەزای خوایان لەسەر بێت گێردراوەتەوە کەوا پێغەمبەری خوا لەگەڵ خێزانەکەی لە یەک تەشتدا خۆیان دەشۆرد . ❕یاری کردن لەگەڵ خێزانەکەتدا پێغەمبەری خوا فەرموویەتی کچە گەنجەکان بخوازن بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکەیت و یاریت لەگەڵدا بکات. لە عائیشەی دایکی ئیماندارانەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ لەگەڵ پێغەمبەری خوادا لە سەفەردا بووین ئەویش بە هاوەڵانی فەرموو ئێوە پێشمان کەون کە ئەوان کەمێک دوورکەوتنەوە بە عائیشەی فەرموو وەرە پێشبڕکێی ڕاکردن بکەین. ❕یارمەتیدانی خێزانت لە کاری ناو ماڵدا لە عائیشەی دایکی ئیماندارانیان پرسی پێغەمبەری خوا چۆن بوو لە ماڵەوە فەرمووی مرۆڤێکی زۆر سادە بوو خۆی جلەکانی ڕێک دەخست و گرینگی بە خۆی دەدا و خۆی خزمەت دەکرد. ❕دەم پاککردنەوە لە بۆن لە عائیشەی دایکی ئیماندارانەوە دەفەرمووێ هەر کاتێک پێغەمبەری خوا ﷺ دەگەڕایەوە ماڵەوە دەستی دەکرد بە سیواک کردن. ❕خۆ جوان کردن بۆی ئیبن عباس رەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی من پێم خۆشە خۆم بۆ هاوسەرەکەم جوان بکەم هەر وەک چۆن پێم خۆشە ئەو خۆی بۆ من جوان بکات. ❕بانگ کردنی بە هەندێک نازناوی جوان پێغەمبەری خوا بە عائیشەی دەفەرموو ئەی عائیش ئەی عائیش ئەوە جبرائیلە سەلامی هەیە بۆت، هەندێک جاریش پێی دەوت حمیراء واتە (سورە) کەوا مرۆڤە سپی پێستەکانی پێ بانگ دەکرێت. ❕چاوپۆشی کردن لە کەم و کورتیەکانی پێغەمبەری خوا فەرموویەتی هەر بەندەیەک رقی لە هەلسوکەوتێکی خێزانی بوو ئیلا سیفاتێکیشی تیایە کە بە دڵی بێت [بۆیە با خراپەکە چاکەکە ون نەکات]. ❕رەخنە لە خواردنەکانی مەگرە لە ابو هريرة رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ پێغەمبەری خوا قەت رەخنەی لە خواردن نە دەگرت ئەگەر پێی خۆشبا دەیخوارد ئەگەر نا نەیدەخوارد. ❕سوپاسکردنی لەسەر هەر شتێک کە پێشکەشتی دەکات پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەر کەسێک سوپاسی خەڵکی نەکات سوپاسی خواش ناکات. ❕ڕێزگرتن لە کەسوکارەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ هەر کاتێک وشترێکی بکوشتایەتەوە نێزیکەکانی خەدیجەی بانگ دەکرد. ❕بانگەوازکردنی بەوەی کەوا لەگەڵی دایت و دەمێنیەوە لەگەڵیدا لە عائیشەی دایکی ئیماندارانەوە رەزای خوای لەسەر بێت چیرۆکی أم زرع و هاوسەرەکەی دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێ گوتی وەکو چۆن باوکی زرع بۆ ام زەرع باش بوو ئەوهاش من بۆتۆ باش دەبم تەنها ئەوەیە من بەجێت ناهێڵم. ❕گرینگی دان پێی و رەچاوکردنی نەخۆشکەوتنی عائیشە خاتوون دەفەرموێ هەر کاتێک نەخۆش بومایە سکاڵای ئازارم لای پێغەمبەری خوا دەکرد و ئەویش نەرم و نیان دەبوو لەگەڵم  وە هەرکاتێک نەخۆش بوومایە و دایکم هاتبا بۆ لام دەهاتە ژوورەو دەیفەرموو چۆنن؟ وە هەر کاتێک یەکێک لە ماڵدا نەخۆش کەوتبا قولەکانی بەسەردا دەخوێند. ❕بانگکردنی بۆ گوێڕایەڵی خوای گەورە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ رەحمەتی خوا لەو کەسەی شەو هەڵدەستێتەوە بۆ شەونوێژ و هاوسەرەکەشی هەڵدەستێنێتەوە ئەگەر بە خەبەر نەهات ئاوی بە رووخساردا بکات. ❕متمانە کردن پێی و خیانەت نەکردن لەگەڵی پێغەمبەری خوا نەهی کردووە لەوەی بە شەو پیاوان بڕۆنە ماڵەوە بەدزیەوە بچنەوە ماڵ ❕ماچ کردنی بەر لەوەی بڕواتە دەرەوە پێغەمبەری خوا هاوسەرەکانی ماچ دەکرد بەر لەوەی بڕواتە مزگەوت و دەستنوێژیشی هەڵنەدەگرتەوە. پێغەمبەری خوا ﷺ هاوسەرانی ماچ کردووە کاتێک بەڕۆژوو بووە و پێکەنیوە. پێغەمبەری خوا ویستویەتی یەکێ لە هاوسەرانی ماچ بکات ئەویش فەرموویەتی من بە ڕۆژووم پێغەمبەری خوا فەرموویەتی منیش بە ڕۆژووم دواتریش ماچی کردووە. https://t.me/ahkamani_afratan
Показати все...
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان

کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان

🥰 63👍 22💯 4😢 3🔥 1
مارەیی دەبێت ئاوا بێت گەورەترین مارەیی لەئسلامدا ئەوەیە... ... ئەبو طلحە چو بۆ خوازبێنی ( دایکی سولەیم ) ئەویش فەرمووی والله کەسی وەکۆ تۆ رەتناکرێنەوە ، بەڵام تۆ پیاوێکی کافرو بێ باوەڕیت ، وە من ئافرەتێکی موسلمانم ، بۆم حەڵاڵ نیە شوت پێ بکەم ئەگەر تۆ ببیت بە مسوڵمان ئەوا ئەو دەبێتە مەهرو مارەیی من ، وە هیچ شتێکی تر لە تۆ داوا ناکەم. ئەویش بو بە موسوڵمان  ، ئەمەش بو با مەهرو مارەیی دایکی سولەیم ! ئەومارییە بو بە گرانبەهاترین مارەیی لە ئیسلام دا ! صحیح النسائی 📚 ئافرەتی عاقڵ و سەنگین دەبێت ئاوابێت نەک وەک ئافرەتانی ئێستا پێش دین و ڕەوشت پرسیاری کۆمەڵێک شت دەکات بەداخەوە ... https://t.me/ahkamani_afratan
Показати все...
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان

کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان

🥰 72👍 43🤩 9💯 5😢 1
00:23
Відео недоступнеДивитись в Telegram
1.94 MB
👍 47🥰 32😢 3😁 2💯 2
کاتێک قورئانت خوێندەوە یان؟ گوێت لەقورئان گرت ئەوا با بەم نیەتانەی خوارەوە بێت... ❔بە چ نیەتێک قورئان دەخوێنیەوە؟ ⚪️زۆربەی موسوڵمانان قورئان تەنها بۆ مەبەستێک دەخوێننەوە، وە بێ ئاگایە لەوەی سوودی قورئان خوێندنەوە زۆر زۆرە و خوای گەورە فەزڵی زۆری بۆ داناوە. ⚪️قورئان بەرنامەی ژیانە لە خوارەوە ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەم بۆ خۆم و بۆ ئێوەش کەوا بەو نیەتە قورئان بخوێندرێت! ١. بە نیەتی زانست و کارپێکردن ٢. بە نیەتی هیدایەتی خوای گەورە بۆ خۆم و ماڵ و منداڵم ٣. بە نیەتی موناجات کردن و گوفت؟و گۆ لەگەڵ خوای گەورە ٤. بە نیەتی نەخۆشیە دەرەکی و ناوەکیەکانی جەستە ٥. بە نیەتی ئەوەی خوای گەورە لە تاریکایی دەرم بێنێ بەرەوە ڕوناکی بم بات ٦. بە نیەتی چارەسەر بۆ دڵ ڕەقی و وەسەوەسە و پاڵنەرە خراپەکان ٧. بە نیەتی لادانی چاو نەفەس لەسەر خۆم و ماڵ و منداڵم ٨. بە نیەتی ئەوەی لە غافڵان و بێئاگایان نەبم و لە ئەهلی قورئان بم ٩. بە نیەتی زیاد کردنی ئیمان و یەقین ١٠. بە نیەتی پابەند بوون بە ئەمری خوای گەورە ١١. بە نیەتی ئەجر کە لە خوێندنەوەی هەر پیتێکی دە چاکەم دەست دەکەوێت و پلەیەک بەرزم کاتەوە ١٢. بە نیەتی بە دەست هێنانی شەفاعەتی قورئان لە ڕۆژی دواییدا ١٣. بە نیەتی بەرز ڕاگرتنی وەسیەتی پێغەمبەر ﷺ ١٤. بە نیەتی ئەوەی پلە و مەقامم بەرز بێتەوە لە بەهەشتدا هەروەکو پێغمەبەرمان ﷺ فەرموویەتی بە هاوەڵی قورئان بخوێنە و پلەی بەرز بە دەست بێنە ١٥. بە نیەتی ئەوەی تاجی ویقارم بە نسیب بێت وە جلی شکۆ و شانازی لەبەر دایک و باوکم بکرێت ١٦. بە نیەتی یاد کردنەوەی خوای گەورە و نێزیک بوونەوە لێی ١٧. تاوەکو لە کەسە تایبەتەکانی خوای گەورە بم ١٨. بە نیەتی ڕزگار بوونم لە ئاگری دۆزەخ و سزای خوای گەورە ١٩. بە نیەتی بەتاڵ کردنەوەی هەرچی سیحر هەیە لە ماڵ و منداڵم کرابێت ٢٠. بە نیەتی سەیکردنی قورئان وەکو عیبادەتێک ٢١. بە نیەتی بە دەست هێنانی خێر و پاداشت لە خوای گەورە ٢٢. بە نیەتی بۆن خۆش بوونم پێی ٢٣. بە نیەتی لادان و نەهێشتنی خەم و خەفەت پێی ٢٤. بە نیەتی ئەوەی خوای گەورە دوعاکانمی پێ قبوڵ بکات ٢٥. بە نیەتی نور و ڕوناکی بۆ گۆڕم ٢٦. بە نیەتی ئەوەی ئەخلاقی خۆمی پێ جوان بکەم لە نێو خەڵکیدا ٢٧. تاوەکو خۆم سەرقاڵ بکەم بە حەق نەوەکو بە باتڵ ٢٨. بە نیەتی مەجاهەدە کردنی نەفسم لە بەرامبەر هەوا و ئارەزوو و شەیتان ٢٩. بە نیەتی ئەوەی پەردەیەک هەبێت لە نێوان من و بێ باوەڕان لە ڕۆژی دواییدا ⚪️بۆ ئەوەی پاداشتی تەواوی خوێندنەوەی قورئان بە دەست بێنی دەبێ ئەوانر نیەتی سەرەکیت بن! https://t.me/ahkamani_afratan
Показати все...
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان

کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان

👍 75🥰 23💯 17🔥 5😢 2🤩 2
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.