cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

KURDÎA کوردیا

کوردیا جێژوانێک بۆ ئاسوودەگی ڕۆحتان بەڕێوەبەر: @kurdia_magazine ماڵێکی بچووک بۆ هەموومان🍃

Більше
Іран16 606Мова не вказанаМузика4 127
Рекламні дописи
16 766
Підписники
+10324 години
+2507 днів
+79330 днів
Час активного постингу

Триває завантаження даних...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Аналітика публікацій
ДописиПерегляди
Поширення
Динаміка переглядів
01
ئای حەریر حەریرە🪷 @kurdiamagazine
1 05362Loading...
02
کوردستانم، له ناو نیگای خۆرنشینی هەژارەوه، تۆ ئەبینم له مانگی داسی گیراوی جوتیارەوه تۆ ئەبینم کوردستانم ئەوه هەورازی ژیانی من، پیا سەرکەوه ئەوه پەیژەی باڵای کەنفتی شێعری من پیا سەرکەوه ئەوه، ئەوه سەهۆڵ بەندانی ئاوێنەی لەرزلێهاتووی چاوەکانم، تیا دەرکەوه ... "شێرکۆ بێکەس"
1 37422Loading...
03
https://t.me/zhalan_v ژالان
1 6505Loading...
04
https://t.me/razmyar1831 #ڕەزمیار
1 6575Loading...
05
براوەی کێ بەر کێکەمان دوو کەس بوون و چون فەرقێکی کەم بوو لە بەینیان ئێمە هەردووکیان دادەنین و خەڵاتی بە هەردووکیان ئەدەین. هیوادارم سەرکەوتووبن و پیرۆزتان بێت.❤️ سەیری کاناڵەکانیان بکەن و لە کارەکانیان چێژ وەربگرن🍃 👇🏻
1 6132Loading...
06
براوەی کێ بەر کێکەمان دوو کەس بوون و چون فەرقێکی کەم بوو لە بەینیان ئێمە هەردووکیان دادەنین و خەڵاتی بە هەردووکیان ئەدەین. هیوادارم سەرکەوتووبن و پیرۆزتان بێت.❤️ https://t.me/razmyar1831 ڕەزمیار https://t.me/zhalan_v وریشە ڕەبێعی سەیری کاناڵەکانیان بکەن و لە کارەکانیان چێژ وەربگرن🍃
10Loading...
07
سڵاو ئازیزانم؛ ئەم هاوڕێمان براوەی کێ بەر کێکە بوو❤️ وریشە ڕەبێعی« ژالان» پیرۆزی بێت. سپاس بۆ هەمووتان کە بەشداریتان کرد.❤️
5442Loading...
08
ئەبینم کە چەن کەستان کاردانەوەی شێعر و دەقەکەتان زۆر زۆرە ماشەڵڵااا🔥🥰
6211Loading...
09
ئەم چەن ڕۆژە پەیامی زۆرم بۆ هاتووە سەبارەت بە ئەوەیکە لاپەڕەکەم فرۆشتووە:))) بەڵام ئەمەیان زۆر جیاواز بوو❤️ کوردیا ماڵێک بوو بۆ هەموومان... بەڵام لە تێلێگرام بەردەوامین و بەم زوانە لە تێلێگرام چالاک تر ئەبین . لەگەڵمان بن🍃
2 5647Loading...
10
بە داواکاری ئێوە چەن دانە شێعر و دەقی دیکەم دانا کە بۆتان ناردووم. تا کاتژمێر 10ی بەیانی کێ بەر کێکە بەردەوامە و 10ی بەیانی یەکەم کەس کە براوەیە دادەنین.❤️
1 5032Loading...
11
"رووناکی" ئازیزم رووناکی چاویی تۆ،وەکوو رووناکی ئاوە هەر کات دەتبینم،دڵم ئەلەرزێتەوە رووناکی تۆ،رووناکی جیهانی منه بە رووناکی تۆه،من سەربەرزم بە سەربەرزی تۆە،من بە هێزم شیفای هەزار دەردە رووناکی چاوی تۆ شیفای هەزار دەردە رووناکی چاوی تۆ ~ئاراس~ @kurdiamagazine
1 43810Loading...
12
یاخوا مردنێک بێت بە میوانم مێوانی پاییز ئاخر شەوانم گەڵارێزان بێ ، لە ژێر باران بێ شەوێکی ئارام بە دەور یاران بێ @kurdiamagazine شوان
1 45012Loading...
13
دوژمن ڕووی کردە ناو کورد کەوتە خاکی ڕۆڵەی کورد ئەو کوردەی ئازا و دلێر ناسراو بە جەرگو بوێر پاڵەوانی بێ وێنە مەیدانی پڕ لە خوێنە دوژمنی دەتەزێنێ لە خوێنی دەگەوزێنێ دوژمن لەت و پار دەکا دەردی دڵی پێ چار دەکا کوردە ئازا و بوێرە هەر وەکوو نەڕە شێرە ئێستە دوژمنی خوێڕی پشث بە کورتان و تێڕی دەیەوێ خۆی بنوێنێ کورد لە خاکی بمرێنێ نەیار پێی وا من خەستەم تا خوێن مابێ لە جەستەم تا دەستم خەنجەر بگرێ خوێن ژەنگی خەنجەر دەسڕێ داگیرکەر دەڕەتێنم کەللەی پیسی دەپژێنم @kurdiamagazine چیا
1 4628Loading...
14
ئازیزانم کات تەواو بوو. دەقی زۆرترتان ناردبوو تا شێعر🫠 بەڵام دامناوە دەقەکانیش و جیاوازی نییە❤️ دەستان خۆشبێت بۆ بەشداریتان و سەرکەوتووبن 🍃
1 9692Loading...
15
هەموو مرۆڤەڪان یەڪ ڕوویان هەیە تەنها تـۆ نەبێــت دوو ڕووی ، ڕوویەڪت مانگە و ڕووەڪەی ترت خۆر . . . ☼ دوو طــرف بـــوون و جودا نەبــوون مانگ و ئەو تەنێ نوری قەمەر نەختێ ئەملاتر بوو لە ئەو مەرجی هەمدیس هەڵاتن ئیختیار ئەڪا گەر بزانێ ڕۆژ ، ڕووی نازڪتر نییە لە ئەو «نـامۆیی» @kurdiamagazine
1 9504Loading...
16
ئازیزانم کات تەواو بوو. دەقی زۆرترتام ناردبوو تا شێعر🫠 بەڵام دامناوە دەقەکانیش و جیاوازی نییە❤️ دەستان خۆشبێت بۆ بەشداریتان و سەرکەوتووبن 🍃
70Loading...
17
ساز کردنی شەلەم و دوێنە و سیراجم هاتەوە یاد. ئەوکات شوێنێکمان بوو پێمان دەوت ماڵە خواری، هەموو کات دایەم گونیەکانی دەدا من هەڵیگرم بیبەین لەسەری هەڵی خەین بەسەر پێنجەوە دەکەوتمە دوای دایەم و ڕێدەکەوتین بۆ سەربانی ئەوێ،جا وردە وردە لەبەر دەسیا هەڵدەسووڕاموو هەموو ویستم ئەوە بوو هەستی ڕەزایەتی وەربگرم و وەکوو گەورەکان لەگەڵم هەڵسێ و دانیشێ،هەر ئەوەش بوو بۆیە هێندە دایەم خۆش ئەوێت.هۆکاری هەموو شتی بۆ شەڕح دەدام و هەموو کەسی پێ دەناساندم و دەیهێشت لە باوەشیا لە بۆنی مێخەک و شمڵی مەست ببم،خۆشەویستی ئێستایش لای من دەس کردن بە گیرفانی کوڵەنجە و قورسی نەعنا و بنێشتی کوردی لێ دەرهاتنە. بیرمە ئەو کاتەیش لەوێوە بۆ هەموو ناو دێم دەڕوانی و دەمگوت دایە؛ چەنێ لەخودا نزیکین دەزانی؟ ئەو کات شۆڕش و بەرخۆدانم نەدەزانی،شێرکۆ و پێشەوام نەدەناسی،شێعرەکانی هێمن و دەنگی ناسر و نەجمەم نەبیستبوو،دەنا هەر لە منداڵیەوە خۆمم بۆ ناو هەورەکان دەبرد و قاتی خۆشیەکان دەکرد، ئەوکات "هەستە بەیانە"ی ناسرم کاتی بەردانی مانگاکان و پەنێری کووپە و کەرەی تازە لە مەشکە دەرهاتوو خواردن گوێ دەدا و "گوڵە گەزیزە"ی نەجمەم کاتی نیشتنی پەپوولەکان بەسەر دەسمەوە و "کیژی لادێ"ی حەسەن زیرەکم کاتێک قژیان بۆ دەکردمە پەلکە دەگرت و بە ناودێدا خۆم ڕادەوەشاند و بەڵێنی قەد ڕوو لە مۆدێڕنیتە کردنم  دەدا ڕەنگە لە دایەشم بپرسیبا چۆنیەتی ژیانی شاریم پێ بڵێ تا قەد ڕووم تێ نەکردبا وریشە ڕەبێعی(ژاڵان) @kurdiamagazine
3 45838Loading...
18
«چاویلکەکانم» ---- پانزدەی گوڵانی ، حەوسەدەوو بیسوو چوار مردنی لاوێ، بێکەس و خەمبار ---- ئەو لاوە من بووم، ڕووخام بە وشەت هاتنەوە بۆلات، نابێ بە قسمەت ---- تێت دەگرتم زۆر، وشەی قووڵاوی هەناسەم ناهات، بڵێم گۆڕاوی ---- کات تێ دەپەڕی، بوو بە نیوەشەو یاد کردنەوە لێت، سەندی لە من خەو ---- هەتاو هاتە سەر، تیشکی فڕدا بۆم چاوم هەڵ نەهات، چون زۆر گریا بووم ---- دەهاتە بیرم ، وشەی تاڵی تۆ بێ وەفاییەکەت، بێ خەیاڵی تۆ ---- وتت لەناو دڵمەوە، بووە بە غەڵتەک کایە بکەم تەک، هەستی کچی خەڵک ---- بەڵام دێمەوە، بە قەولی جاران یەکی پووشپەڕ، ئەبم بە باران ---- دەبارم بە سەر، ئێشوو خەمتەوە ئەکەم جۆبرانی، بێخەویتەوە ---- ئەبم بە هی خۆت، ڕووناکەم لە کەس هەر خۆت بی لەلام، هەر خۆت بیت و بەس ---- ئەو کاتە ئەگەر، درۆم لێ کردی بەنەحلەت ببم ، گەر ڕووم تێ کردی ---- تا یەک پووشپەڕ،سەدان کڵاو تر ئەچێ بەبادا، هەر وەک ئەوان تر ---- هەڵەت زۆر بوو تۆ، بێ بیرو هۆشی کردت خەیانەت، بمرێ لێت خۆشی ---- خودای بان زەوی، خودای دڵۆڤان بە چاو بیبینم، ئەسێنی تاوان ---- لە دوای تۆ بەش من، گریانە گریان ون بووی لەبەرچاو، کافری بێ ئیمان ---- گوناحم نەبوو ، لە ڕابردووتا تاوان باریش بووم، ئیتر ماڵاوا ---- وتم دەنووسم ،شێعر و گۆرانی وتت بنووسە، لە من یادگاری ---- وتم بەسەرچاو، هات بە زوانم ناوی دەنێم من ، چاویلکەکانم --- فەرناز هێرەوی @kurdiamagazine
1 66717Loading...
19
تۆ تۆ ڕێک ئاسمان جوانی ئەپرسی بۆ؟ قژی کاڵت خۆرەتاو و چاوی بریقەدارت مانگ و کووڵمی نەرمت هەورن بەڵام کاتێک دەگری ئەسرینەکانت دڵۆپی باران و خورپەی دڵی زیزت شلیقەی برووسکەیە با ئەو کاتەی شادیش دەبی لە یاد نەکرێ ڕووخسارت وەک دیمەنی کوردستان لە وەرزی بەهار دەچێ کووڵمەکانت دەبنە شەمامە ڕێک وەک ئەو بۆن خۆش مژۆڵکە خاوەکانیشت ڕێک شەونمن «گوڵــەبەخــۆرە» @kurdiamagazine
1 3634Loading...
20
ئازارەکانم... ئازارەکانم برینی تازەن... ئازارەکانم برینی تازەن و بە بچکوترین لێدانێک سەرباز ئەکەن... ئازارەکانم برینی تازەن.... ئازارەکانم برینی تازەن و قەت ساڕێژ نابن.... برینەکانم.... برینەکانم... برینەکانم وەک ئازارەکانم تەنها خۆم هەستیان پێ ئەکەم... برینەکانم.... برینەکانم وەک ئازارەکانم نابینێرێن... من چی بکەم لەم هەمووە برینە ئازاراویە؟! چی بکەم لەو دەستە بێ بەزەییانە؟! چی بکەم؟! گریانەکانم... گریانەکانم وەک فرمێسکەکانم خۆیان دەریان و ناو دەریاش دا نوقم بوون و دەریایێکیش لە ناو خۆیان دا نوقم ئەکەن.... گریانەکانم.... گریانەکانم بێ دەنگی هەموو جیهان ئەشکێنێ و گوێچەی کەسیش کاس ناکات... بێ دەنگیەکانم.... بێ دەنگیەکانم مردنە و.... مردنیشم دڵنیام پڕ ئەبێ لە بێ دەنگی.... "ناریا" @kurdiamagazine
1 4235Loading...
21
پاییزی عومر ئازیزەکەم کە ڕۆیشتی لەگەڵ خۆتا ژیانت برد کۆچت کردوو لە دوای کۆچت زەردەخەنە ی لێوانم مرد فرمێسکە کان قەتیس ماون لە نێو دوو چاوی بێ تینم هەرچەن نەمای بەڵام هێشتا ئەتۆ مەمی ئە من زینم کاتێک کە باران دەبارێ منیش ڕوو لە ئاسمانگ دەکەم گۆنای تەڕم دەسڕێموو سەیری شينی هەوران دەکەم لە دوای باڵات، زریان کە دەمبینێتەوە لێم دەڕوانێ بە گوێی گەڵا زەردە کاندا دەڵێ کوا کچی جارانێ کوا ئەو کچە خۆین شیرینە وا ڕوومەتێکی جوانی بوو بۆچی دەنگی قاقای نایێ لەبەر چی چاوی خەمین بوو گەڵای زەردو بێ گیان دەڵێ ئەویش وەکوو ئێمە وایە پاییزی عومری هاتوە بۆیە ڕەنگوو ڕووی ئاوایە مۆبینا (ڕۆژهەڵات) @kurdiamagazine
1 50912Loading...
22
کە تێناگەی لە باعیسی گرینم بچۆ بنوارە قەلبی پڕ برینم خەیاڵی هەر شەوەی بارێ غەرامەت سەبەبکارن لە مەبلولی سەرینم وەداعی زیندەگی هاتۆتە سەردان کەچی من لێرە تا گەردن ئەمینم قەریبەن دێتە دیدار موردەنی حەق مخابن نیمە من خەوشی جەبینم @kurdiamagazine والی
1 52112Loading...
23
دڵم تەنگەو دڵم تەنگەو دڵم تەنگ ئەرێ بۆچی ژیانم بووتە بێ دەنگ دڵم تەنگە لە دەس شار و دیارم دڵم تەنگە لە قەوم و کەس و کارم دڵم تەنگە بە دەس فرمێسکی چاوم دڵم تەنگە بە دەس دڵی داماوم دڵم تەنگە لە بێ وەفایی و چوون ئەرێ بۆچی خۆشیەکان هەموویان روون دڵم تەنگە لە دوونیاکەت خودایا ئەرێ بۆچی ئەوەندە بێ وەفایە ئەرێ بۆچی ژیان دەردو جەفایە مرۆڤان هەر ژیانیان پڕ بەڵایە دڵم تەنگە خودایا بگە فڕیام ئەمن مەخلووقێکی بێ کەس و تەنیام ئەرێ قەینا بڵێن هێرۆش بێ کەسە ئە تۆ یارم هەبی لە عاڵەم بەسە هێرۆ ڕەحیمی @kurdiamagazine
1 4166Loading...
24
زۆر قسەی نەگووتراو هەیە کە چاوەکانمان پێشکەشی یەکتری دەکەن هەر نیگاهێکت چیرۆکێکی بێ کۆتایە نیگاهێکی پڕ لە عەشق و خۆشەویستی نیگاهێک کە هەرجار نوقمی دەریای چاوەکانیم دەکات نیگاهێک کە لە کانیاوی شاخەکان ڕوونترە نیگاهێک کە ئەو هەستەی لەوکاتەدا پێم دەدات بە هەزاران ڕستە بۆم نانووسرێت مرۆڤ کە خۆی لە چاوی کەسێک دا دیتەوە بێگومان ئەو کەسە ئاوێنەیە بۆی منیش لە هەر نیگاهێکی تۆدا وون دەبم و هەر لەناو چاوەکانیشت دا خۆم دەبینمەوە چاوەکانت دەکەم بە چیرۆک هیوا ئەحمەدی @kurdiamagazine
1 4047Loading...
25
بفڕە باڵەندە سپییەکەم🕊️ سەیرکە له ئاسمانی پڕ تەمی وڵاتەکەم بۆم بهێنە موژدەی یەکگرتووی خوشک و براکەم بزانە چەن کچ پرچی پەرێشانە بزانە چەن کوڕ وەستاوە بوێرانە بزا کامە دوکاندار مانی گرتووە کامە پۆلیس چەکی داخستووە بزانە دەرگای کام زیندان داخراوە چەن کەس درووشمی ئازادی سەرداوە ببینە دوژمەن تاچەن ترساوە ببینە حەقی خوێنی ژینا سەندراوە ئەگەر ئەمڕۆش ئەمانەت نەبینی هاوارکە وای له یەکگرتوویی ئازادیخواز و برسی @kurdiamagazine (ڕۆژان)
1 3647Loading...
26
دەنگی سکاڵام .! هۆ پەیکەرە کەڕ و کوێرەکەی جیهانی مرۆڤایەتی ! تەنیا جارێ گوێم بۆ ڕاگر من ناوم کوردۆیە و لە ڕەچەڵەکی گەلێکی بەشخوراوم لە دەڤەرێکی داگیر و دەرکراوم ! "لەوەتەی کە ئەنفال هەیە من قوربانیم" لەوەتەی کە ئەسیر هەیە من زیندانیم .! لەوەتەی  سێدارە هەیە لاوی کوردی لامەبەستە لەوەتەی کە شمشێر هەیە بە خوێنی  گەردنم مەستە .! وڵاتی من، جەستەیەکی چوارگۆشە لە مێخ دراوە! نیشتمانێکی بوومڕێژ و ڕووخینراوە .! زێد و خانەقای خەونی من چووتێ لاقی بێ پێڵاون چووتێ دەستی بێ نینۆکی پەنجە، پەنجە قرتێنراون ناڵەی مێشک و ترپەی دڵێکی سووتاون کۆئەندامی لاشەیەکی هەڵقرچاون .! لۆمەم مەکەن هێندەی "مەسیح" بێ تاوانم هێندەی منداڵێکی ئەنفال بێ باوانم مەگەر خودا خۆی بزانێ چەندە بە ئازار و ژانم چەن بە سۆیە، زامی دڵی کوردستانم .! لۆمەم مەکەن، هێندەی یەزدان بێ تاوانم ! لەوەتەی هەم، زمانی دایکم قەدەغەیە و تەنیا و تەنیا، چوار زمانی داسەپاوی دەورووبەری خۆم ئەزانم .!   ڕاوێـــــژ @kurdiamagazine
1 3853Loading...
27
لای لای نەمامی ژیانم لای لای ئارامی گیانم لای لای کۆرپەی شیرینم لای لای وڵاتی ژینم ئەمە دەنگی دایکی نیشتمانە و لە ریشەمانەوە ئاڵاوە تا بە مۆسیقا گۆج بکرێین و ژنانە ببین بە هاژەی ڕووبار ببین بە دەنگی باران ببین بە پەپوولەی ئازادی و مێلۆدی زووڵف ونەسیمی سەردی پاییزی... ئەمە دەنگی یەکەم بەیانی مێژووە بخوێنن ئەی ژنانی لادێ ئەی ژنانی شار و شەقام ئاخر ژن و یەکەم داربەڕووی ئەم زاگرۆسە بێ مۆسیقا سەوز نابن ژن و یەکەم دارقەسوانی سەر گۆڕی شەهیدێک بێ گۆرانی چرۆ ناکەن لای لای لای لای لای لای ژن و گوڵانی بەهار هەموو رەنگ و هەموو نەوای مۆسیقایین ژن و شێعر و تاڵ بە تاڵی قژی کەمانچە، ئەگەر ئاوازی ژیان نەخوێنن، هیچ ئومێدێ سەر ناگرێ و بێ هیوایی هەزاران هەڵەبجە ئەخولقێنێ.. هۆ گەلۆ ژن و مۆسیقا پێکەوە تێکەڵاو ئەبن و سەدان شێرکۆ و سەدان قانێع ئەنووسنەوە. هۆ گەلۆ ژن و مۆسیقا و باران نامرن. ئەگەر بمرن، ئەستێرەزەڕینە نامێنێ. هیچ ئاڵایەک بە بای نیشتمان ناشەکێتەوە تاریکی ئەمانتارێنێت و مانگەشەومان لێ گوم ئەبێ. هۆ گەلۆ ژن و مۆسیقا و باران زیندوون ژن و مۆسیقا و باران ئاگری نەورۆزن ژن و مۆسیقا و باران شەتاون، ئاون ، کانی و باخ و بەژن و باڵای کوردستانن. هەنسک @kurdiamagazine
1 2869Loading...
28
دڵ له دوری یاڕە وا پر له ئ و الف و گاف و رێ (ئاگر) دیدەش سێل ئاسا ده‌رێژێ دەڕیایە ئ و الف و و‌ێ (ئاو) دەڕونیش له حه‌سرەت ئه‌و پر بو وه له ئ و الف و ه‌ێ (ئاه) هه‌ڕ خۆشەوێستێەکەی یادگاڕی‌ دڵمه‌و ماوه‌ له ی و الف و دێ (یاد) mid🖇dibeh @kurdiamagazine
1 2342Loading...
29
ڕۆژێکی هەتاوی لەگڵ باوکم بووم من سەرقاڵی پیاسەو سەرسامی ڕەنگی میزەڵان و چلوورەی پشت جامەکان باوکیشم بەدوای واژووی قەردارەکان چاوم کەوت بە کوڕێک لەنێو تەنەکەی خۆڵەکە بوو تێناگەشتم بۆ لەوێ بوو پرسیارم کرد لە باوکم ئەو کوڕەی جلی ڕەشی لەبەرایه بۆچی سەری لەنێو تەنەکەی خۆڵایە خۆ جوانیەکان لێرەن لەپشت جامەکان ئەوە چلوورە و ئەوەش میزەڵان چی ئەوێت لەنێو خۆڵەکان باوکم زەردەخەنەیکی کرد و وتی لێرە زبڵ و خاشاکەکان ڕەنگی ترن لە خەونی مرۆڤەکان پێنج ساڵم بوو تەمەنم کەم بوو دونیام بچووک و مناڵانە بوو تێنەگەشتم چی وت بەڵام گەورە بووم زوو زانیم مانای قسەکەی چی بوو گەر لەنێو شاردا بگەڕێی مرۆڤی زۆر ئەبینی بەدوای خەونەکانیانن لەنێو زبڵی ڕەنگی @kurdiamagazine (ئیلۆ)
1 4513Loading...
30
ئەگەر داو بیت دێمە داوت ، دەبمە ڕاوت ، دەبمە دیلی زولفی خاوت ، ئەگەر ئاو بیت دەبمە ماسی ، کە بۆم بدوێی دەبمە ڕاستی ، کە ماچمت کرد دەبم بە شێعر ، کە دەسمت گرت دەبم بە شێر ، خاوەن تەخت و بەختی ڕێکم وەکو پاشام ، کە تۆ لام بیت دیمەنێکی پڕ تماشام... #ڕەزمیار @kurdiamagazine
3 06532Loading...
31
نەهات ئەوەی هاتم بوو،هەر چی هات نەهاتم بوو دڵ شکاویی،ئەشکی دیدە،بە دایم ساباتم بوو وتیان گوڵجارە پێ دەشتی ئەوین  کەچی بۆ من مەیدانی خەباتم بوو ئەو یارە کە دەبوو مەڵهەمی زام و بڕین بێ مایڵ بە کۆشتنم ،دۆژمنی حەیاتم بوو لێم ڕوونە دەرناچێ خەیاڵی لە سەری من ئەو عشقە پاکەی ساڵانێک بە دڵ ئاواتم بوو یا ڕەب دڵ نەماوە سەبر و قەراری تۆ بشکێنە شووشە عۆمرم،بەڵکوو نەجاتم بوو بێگەرد ڕەشیدی (ب.ڕ zhan) @kurdiamagazine
1 3845Loading...
32
ئەزیزەکــەم ئەمشەویش هەر وەک شەوانی تر لە بێدەنگی و دڵتەنگی شەو دا نەبوونتم بە باوەشمەوە گووشی چاوەکانم لەسەر وێنەکانت قەتیس ماوە تەواو ئەو دەنگانەی تۆ کە لە لام هەن گوێ دەگرمەوە و.... دڵتەنگی هەموو شتەکانتم و تۆ لێرە نی :) @kurdiamagazine
1 40417Loading...
33
کە وتم دنیام لێڵە باران دای کرد، وتم دڵ ماتەمە سێ ڕۆژ بێ وەستان شینی بۆ گێڕام، وتم چاوم سۆمای نەماوە تیشکی پەلکەزێڕینەی هێنا بەر پەنجەرەی ژوورەکەم، بەڵام وەک هەموو ڕووبارەکان خراپ لێم تێگەیشتبوو؛ ئەو چووزانێ باران چییە و ئامان لەکوێیە و پەلکێنە زێڕینە واتای چیبوو... من بێ ئاوەدانی مامەوە و تەنیا هەورە دڵپڕەکان بوون کە میوانم بوون. بەڵام تۆ، تۆ، تۆ هەر نەبارای... بێ وەستان ڕۆژەکانی غەریبیت گەشتاندەوە. m.h. @kurdiamagazine
1 3698Loading...
34
لەم چیـرۆکە هەمووان خەریـکی درووسـت کردنی دیوارن جیادەکـەنـەوە ، گــوڵ لـە بەهار قـومە ئاوێکی ساردی سەر کانی لە هاویــن ڕەنگەکــان له پاییز بــەفر لە زستان دڵ لە لێـدان گوێ لە ئاواز لێو لـە ماچ تۆ لە من وەرە پێکەوە هەموو لەمپەرەکان تێپەڕێنین لە بەهار سەوز بوونەوە فێر ببین لە هاویندا دەبم بە فێنکی دڵت پاییز کە بهات ببە بە خواوەندی ڕەنگەکان ڕەنگم بکە دەبم به تێکەڵاوەی دڵخوازی تۆ زستان کە هات جلی بووکێنی لەبەر کە  دەبم بە زاوای خەونەکانت و تاجی بەفرینەت لەسەر ئەکەم هەموویان لەبەر دەکەم پەلکەزێڕینه ساز دەکەم ئاسمانی ڕەش و قیناوی دەورووژێنم دڵۆپە بارانێکم بەسەر پەرژینی چاوەکانتەوە دەنیشمەوە دەستم بە نیگاکانتەوە گرتوە تا ئەو سەحرایە بە لم هەڵم نەلووشــێت دیــــــدە @kurdiamagazine
1 34710Loading...
35
شەوەزەنگ بوو دارستانی کش و مات لە ئامێزی تەم و مژ بوو قەلەڕەشێک هاتە سەر باڵی پیرەدار هەر ئەو چڵەی کە هێلانەکەی خۆی لێ بوو خاڵۆ هەواڵێکم پێیە جەللادێک بە تەوری دەستی بۆ مەرگی نێو نەمامی کوڕت لە ڕێیە دامیان سپارد بە ڕۆڵەکەت ئەمە بڵێ: با چیتر لەسەر ئازادی هیچ نەدوێ پیرە دار بزەیێک گرتی بە گوێی قەلەڕەش چرپاندی: بڕۆ و بە جەللاد بڵێ باوکی نێو نەمامیش سەری نەزری ئازادی بێ هەر ئەو شەوە بە تاریکی تەور لە ئەژنۆیانی دا ئاسمان و هەور و باڵندە هەنسک بەریانی نە ئەدا بەیانییەکەی کە بارانی ڕەش کردیەوە و جێگای خۆی دا بە کازیوە لەسەر کۆتەی باوک و کوڕدا خەڵفێکی نوێ سەری هەڵـدا "زیلان نووری" @kurdiamagazine
1 77934Loading...
36
پیر بووین لە ناوەڕاستی تەمەنی گەنجیدا. هەزار ئاوات و خۆزگە و هیوا دەبێ بنێژین لەنێو قەبرەستانی دڵێکی ماندوو و شەکەت و بێهیوا زۆر گەڕاین بەڵام هیچ شتێک نەیتوانی نە دڵمان لەو بەرزەخە ڕزگار بکات نە ئەوینێک سەرلەنوێ بتوانێت هیوا ببەخشێتە دڵی شکاو و پڕ لە خۆزگەمان ژیانە ئیتر هێندێک تەنیا بەرگەی دەگرن هێندێکیش بە کامی دڵیانە. ئەسرین @kurdiamagazine
1 43012Loading...
37
ئەگەر تۆ نەبووبای شەو ، بە چیرۆکی هاتنی کێوە خەوتبا؟ کاتی گزینگی بەیانی، کۆڵانەکانی شار بە بۆنەی چیەوە لە خەو هەستابان... مانگ ، بە شۆقی کێ روون بووبا و من لەبەر کامە تیشک نووسیبام ئەی هەتاوی دڵم ...تۆی هۆی سووتانم... لە هەر شتێک نووسیم ، کۆتاییەکەی تۆ بووی بۆ هەر کەسم نووسی ، ئاخرەکەی تۆ بووی هەر شێعرێکی نووسیم ، ئامانجم تۆ بووی بەڵام ، بەڵام داخ لە خۆشەویستیەک داخ لە دڵخۆشیەک کە هەموو دڵخۆشیەکانم تۆ بووی... تەواوی بۆنەی پێکەنینەکانم تۆ بووی... بۆ بوون ... بۆ مان... بۆ نووسین... بۆ هەناسە کێشان... هەر دەنووسم لە بیانووە کانی تۆ لە بێ ڤیانی تۆ ... لەبارەی ئەوەوە دەنووسم کە هێونم دەکاتەوە... با دەشکەم چیرۆکی تۆ بێتە خەونمەوە... بەڵام ئەتۆی کە لە لای من نیی.. دەتبینم بەڵام بۆ من نیی... نازت دەکێشم بەڵام بە نازکێشانم رازی نیی... بانگت دەکەم بەڵام گوێ بیستی من نیی... تۆ مانای هەناسەی منی ... مانای شێعری سووتاوم و نەزیلەی شێعرە بڵاوەکانی منی... تۆ بوویە هۆی مانەوەو گیرسانەوەم،و ئەگەر تۆ نەبووبای هەموو دەزانن سەری خۆم هەڵدەگرت و ئەو وڵاتەم جێ دەهێشت...         Soran @kurdiamagazine
1 4769Loading...
38
لەبەر ئەم زێدە نەبێ ئەمن کەی ئەبم کە تەنیاییان کرد بە هاوڕێم بەڵام نەبوە هۆی وەستانم بێدەنگیان کردە وتەکانم بەڵام نەبوە هەمووی قسەکانم تاریکیان کرد بە ژوورم بەڵام نەبوە هۆی تاریکی هەستەکانم غەمیان کرد بە ژیانم بەڵام نەبوە هۆی ژانم لەبەر ئەم خاکە نەبێ بۆ ئەبێ خوێنم گەرم بێت بۆ تۆڵە خوێنم سارد بێت بۆ ڕۆڵە لەبەر ئەم خاکە نەبێ بۆ ئەبێ غەمانکان ئازاریان زۆر بێت دایکەکان بوێریان زۆر بێت لێرە ، لێرە باڵندەکان دەبن بە گوڵی سەر پرچی کچان دڵۆپە بارانەکان دەبن بە ڕووباری هێزەکانی کچی کورد شەپۆلەکان دەبن بە ئازادی شاخەکان تێک ئەشکێن دەبن بە خاکی ئەم زێدە. ... ساناز @kurdiamagazine
1 4534Loading...
39
حازرن بڕۆین بۆ کێ بەر کێ؟🥳
1 5551Loading...
40
غەمی تۆم نییە غەمی خۆمە ❤️ @kurdiamagazine
2 739141Loading...
ئای حەریر حەریرە🪷 @kurdiamagazine
Показати все...
11👍 3🔥 2😢 2
Фото недоступнеДивитись в Telegram
کوردستانم، له ناو نیگای خۆرنشینی هەژارەوه، تۆ ئەبینم له مانگی داسی گیراوی جوتیارەوه تۆ ئەبینم کوردستانم ئەوه هەورازی ژیانی من، پیا سەرکەوه ئەوه پەیژەی باڵای کەنفتی شێعری من پیا سەرکەوه ئەوه، ئەوه سەهۆڵ بەندانی ئاوێنەی لەرزلێهاتووی چاوەکانم، تیا دەرکەوه ... "شێرکۆ بێکەس"
Показати все...
25
Показати все...
ژاڵان

چاوت داخە و گوێ بسپێرە بە سەمای پێنووسی من...

https://telegram.me/BChatBot?start=sc-1059106-KhbNOpB

13
https://t.me/razmyar1831 #ڕەزمیار
Показати все...
ڕەزمیار

#ڕەزمیار داچێنراوی جەرگەی بەردم بەڵام ئەڕوێم دیلی شاری پڕ لە لاڵم بەڵام ئەدوێم ...🪴☀️

19
براوەی کێ بەر کێکەمان دوو کەس بوون و چون فەرقێکی کەم بوو لە بەینیان ئێمە هەردووکیان دادەنین و خەڵاتی بە هەردووکیان ئەدەین. هیوادارم سەرکەوتووبن و پیرۆزتان بێت.❤️ سەیری کاناڵەکانیان بکەن و لە کارەکانیان چێژ وەربگرن🍃 👇🏻
Показати все...
8
براوەی کێ بەر کێکەمان دوو کەس بوون و چون فەرقێکی کەم بوو لە بەینیان ئێمە هەردووکیان دادەنین و خەڵاتی بە هەردووکیان ئەدەین. هیوادارم سەرکەوتووبن و پیرۆزتان بێت.❤️ https://t.me/razmyar1831 ڕەزمیار https://t.me/zhalan_v وریشە ڕەبێعی سەیری کاناڵەکانیان بکەن و لە کارەکانیان چێژ وەربگرن🍃
Показати все...
ڕەزمیار

#ڕەزمیار داچێنراوی جەرگەی بەردم بەڵام ئەڕوێم دیلی شاری پڕ لە لاڵم بەڵام ئەدوێم ...🪴☀️

سڵاو ئازیزانم؛ ئەم هاوڕێمان براوەی کێ بەر کێکە بوو❤️ وریشە ڕەبێعی« ژالان» پیرۆزی بێت. سپاس بۆ هەمووتان کە بەشداریتان کرد.❤️
Показати все...
7👍 4
ئەبینم کە چەن کەستان کاردانەوەی شێعر و دەقەکەتان زۆر زۆرە ماشەڵڵااا🔥🥰
Показати все...
👍 7 4
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئەم چەن ڕۆژە پەیامی زۆرم بۆ هاتووە سەبارەت بە ئەوەیکە لاپەڕەکەم فرۆشتووە:))) بەڵام ئەمەیان زۆر جیاواز بوو❤️ کوردیا ماڵێک بوو بۆ هەموومان... بەڵام لە تێلێگرام بەردەوامین و بەم زوانە لە تێلێگرام چالاک تر ئەبین . لەگەڵمان بن🍃
Показати все...
79👍 14
بە داواکاری ئێوە چەن دانە شێعر و دەقی دیکەم دانا کە بۆتان ناردووم. تا کاتژمێر 10ی بەیانی کێ بەر کێکە بەردەوامە و 10ی بەیانی یەکەم کەس کە براوەیە دادەنین.❤️
Показати все...
👍 17 3