cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

فتوای زانایان

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.

Більше
Рекламні дописи
3 899
Підписники
Немає даних24 години
-227 днів
-4730 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ جەژنی هەموولایک پیرۆزبێت هیوام وایە دایم لەخۆشی دابن الله تعالی تاعەت و عیبادەتی هەمووان قەبوڵ بکات للَّهُمَّ آمین  إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ 🤲🏻 تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ 📔هاوەڵانی پێغەمبەر  ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات. #أيَّــامٍ
Показати все...
17👍 5😍 2 1❤‍🔥 1🥰 1👏 1💯 1🍓 1
📚نوێژی جەژن چۆن دەكرێ؟📚 بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. یەكەم : نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش هەر دوو ڕكاتە ، " ئیمامی عومەر (خوای لێ‌ ڕازی بێت) دەفەرموێت : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی قوربان دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ‌ كورتكردنەوە لە سەر زمانی محمد  " ( أحمد : 1 / 37 و سنده صحیح ) . دووەم : "عەمری كوڕی شوعەیب لە باوكیەوە لە باپیریەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : پێغەمبەر  لە نوێژی جەژندا حەوت ( الله أكبر ) ی كرد لە ڕكاتی یەكەمدا ، پاشان فاتیحەی خوێند ، پاشان (الله أكبر ) ی كرد و پاشان چووە ڕكوع ، پاشان چووە سوژدە و پاشان هەستایەوە ، وە پێنج ( الله أكبر ) ی كرد و پاشان فاتیحەی خوێند ، وە پاشان ( الله أكبر ) ی كرد و چووە ڕكوع و چووە سوژدە ". ( بڕوانە : إروا‌و الغلیل : 3 / 108 ، 112 ) سێیەم : بە ( صحیح ) ی لە پێغەمبەرەوە  نەهاتووە كە لە كاتی تەكبیرەكانی ناو نوێژی جەژندا دەستی بەرز كردبێتەوە ، بەڵام (ابن القیم) دەفەرموێت : (( ابن عمر لەگەڵ زۆر بە دواگەڕانی بۆ سوننەت دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكدا )) ( زاد المعاد : 1 / 441 ) . بەڵام باشترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی پێغەمبەری خوایە  . شێخ ئەلبانی ( ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ) دەفەرموێت : (( لەگەڵ ئەوەشدا كە لە عومەر و كوڕەكەیەوە گێڕدراوەتەوە ( واتە : دەستیان بەرز كردووەتەوە ) بەڵام ئەمە نابێت بە سوننەت بە تایبەتی كە ڕیوایەتی هەردووكیان لێرەدا ( صحیح ) نیە ، ڕیوایەتی عومەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە بە سەنەدێكی ( ضعيف ) ، ڕیوایەتی كوڕەكەی هێشتا نەم دۆزیوەتەوە و لە سەری ڕانەوەستاوم )) ( تمام المنە : 348 ) . چوارەم : بە ( صحیح ) ی نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە –– كە زیكرێكی دیاریكراوی خوێندبێت لە نێوان تەكبیرەكاندا ، بەڵام بە سەنەدێكی ( جید ) لە ڕیوایەتی بەیهەقیدا ( 3 /291 ) هاتووە كە ( عبدالله ی كوڕی مسعود ) فەرموویەتی : " لە نێوان هەر دوو تەكبیرەیەكدا حەمد و سوپاس و ستایشی خوای تێدایە ". پێنجەم : پێغەمبەری خوا  لە پاش سورەتی فاتیحە لە ڕكاتێكدا سورەتی ( ق و القران المجید ) ی خوێندووە ، وە لە ڕكاتەكەی تریشدا سورەتی ( اقتربت الساعة و انشق القمر ) ی خوێندووە . ( مسلم : 891 ) . یان هەندێك جار سورەتی ( سبح اسم ربك الأعلى ) (هل أتاك حديث الغاشية) ی خوێندووە . ( مسلم : 878 ) . ( ابن القیم ) دەفەرموێت : (( ئەو دوو فەرموودەیە بە صەحیحی هاتوون جگە لەوانە هیچی تر بە صەحیحی نە هاتووە )). ( زاد المعاد : 1 / 443 ) شەشەم : ئیتر بەشەكانی تری وەكو نوێژەكانی تر وایە . حەوتەم : هەركەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات ، ( عطاء ) دەفەرموێت : " ئەگەر كەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات " ( البخاری : 1 / 134 ، 135 ) هەشتەم : تەكبیرەكان سوننەتن و وازلێهێنانیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام بێگومان پێچەوانەی سوننەتە.
Показати все...
9👍 3❤‍🔥 2🥰 2 1👏 1😍 1💯 1🍓 1
📚حوكمی نوێژی جەژن چیە؟📚 بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. ئیمامی شەوكانی لە (سیل الجرار) (1 /315) دەفەرموێت : (( بزانە پێغەمبەر  بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لە جەژنەكاندا ، وە وازی لێ نەهێناوە لە جەژنێك لە جەژنەكاندا ، وە فەرمانی بە خەڵكی كردووە كە دەرچن بۆ نوێژكردن ، هەتا فەرمانی كردوو بە دەرچوونی ئافرەتانی باڵغ بوو ، وە ئەو ئافرەتانەی كە لە ژووری خۆیاندان ، وە ئافرەتانی حەیزدار ، بەڵام فەرمانی بە ئافرەتی حەیزدار كردووە كە نوێژ نەكەن بەڵام ئامادەی خێر و دوعای مسوڵمانان ببن تەنانەت فەرمانی كردووە بەو ئافرەتانەی كەعەبایان نیە (جلباب) لە یەكێكی تر وەری بگرن وە ئامادە نوێژەكە ببن)) پاشان لە كتێبی (نيل الأوطار )دا (3/ 382 – 383) دەفەرموێت : (( وە بەڵگەی تر لە سەر واجب بوونی نوێژی جەژن ئەوەیە كە نوێژی هەینی لادەبات ئەگەر بە یەكەوە لە یەك ڕۆژدا كۆبوونەوە چونكە ئەگەر شتێك واجب نەبێت واجب لانابات ، وە جێگیر بووە كە پێغەمبەری خوا  بەردەوام نوێژی جەژنی بە جەماعەت كردووە لو ڕۆژەوەی كە نوێژی جەژن فەرز كراوە هەتا كۆچی دوایی كرد ، لەگەڵ ئەمەشدا فەرمانی بە خەڵك كردووە كە دەربچن بۆ نوێژی جەژن )) . جگە لە ئیمامی شەوكانی چەندین زانای تریش دەفەرموون واجبە لەوانە (شيخ الإسلام ابن تيمية والشيخ العلامة الأباني و چەندین زانای تر ).
Показати все...
7👍 3❤‍🔥 1🥰 1😍 1🍓 1
00:26
Відео недоступнеДивитись в Telegram
الله أکبر الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله الله أكبر الله أكبر ولله الحمد 📔الله تعالی ڕۆژو تاعەتی هەموولایەک قەبوڵ بکات یاربی اللَّهُمَّ آمین 🤲🏻 #أيَّــامٍ
Показати все...
1954703350.mp44.47 KB
11👍 3❤‍🔥 2🥰 1😍 1🍓 1
📚بەڕۆژو بونی سبەینی لەبیرمەکەن کەدەکاتە ڕۆژی عەرەفە📚 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ١- خوای گەورە بەندەکانی ئازا دەکات لە دۆزەخ لە ڕۆژی عەرەفەدا: پێغه‌مبه‌رى خوا-صلی الله عليه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة). رواه مسلم. واته: هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ. ٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە : پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رمویه‌تی: ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ). رواه مسلم. واته‌ : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خوا كه‌ببێت به‌كه‌فاره‌تی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش. ٣- خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە : پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رمویه‌تی: (خير الدعاء دعاء يوم عرفة ). السلسلة الصحيحة. واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە. 📔الله تعالی لەهەموولایەکمان خۆش بێت تاعەت و عیبادەتی هەموولایەک قەبوڵ بکات بەڕۆژ بونی بەیانی لەبیر مەکەن من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن هەر کەسێک لەرێگای ئێمەوە بەڕۆژو بێت ئەجرەکەی ئەویش بۆئێمە دێت بلاوی بکەنەوە بارك الله فیکم. #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Показати все...
12👍 3🥰 1👏 1😍 1💯 1🍓 1
📚ڕۆژوگرتن لەڕۆژی شەمەیە پێنج حالەکاتی هەیە📚 یەکەم:دروستە ئەگەر ڕۆژووی فەرز یان واجب بێت. دووەم:دروستە ئەگەر ڕۆژی هینی بەڕۆژو بیت شەمەش بەڕۆژو بیت. سێیەم:دروستە ئەگەر شەمە کەوتە ڕۆژە پیرۆز و تایبەتەکان چوارەم:دروستە ئەگەر شەمە بکەوێتە بەر ئەو ڕۆژانەی کە بەعادەت دەیگریت. پێنجەم:دروست نییە بە تەنها و بێ بوونی موناسەبەی شەرعی بگیرێ. 📔لەبەر ئەوە دروست نیە ڕۆژی شەمە بەڕۆژو بین جونکە ئەو ڕۆژە لەلای جولەکەکان زۆر پیرۆزە. #خوێنەربن  #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Показати все...
10👍 3🥰 1👏 1😍 1
📚سبەینێ ڕۆژى عەرەفەیە چۆن بتوانین بە جوانترین شێوە ئەم ڕۆژە بەڕێ بکەین و زۆرترین عیبادەتی تێدا ئەنجام بدەین؟📚 بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. وەڵامى بەڕێزتان بە (10) خاڵى کورت دەدەینەوە بەو هیوایەى هەموو لایەکمان بتوانین جێ بە جێى بکەین : 1- ئەمشەو پێش نوستن چەند توانیت شەو نوێژ بکە لەگەڵ نوێژى وتردا . 2- پاشان زیکرەکانى خەوتن بخوێنە و بەدەستنوێژەوە بخەوە. 3- پاشان بۆ پارشێو هەستە و نیەت لە دڵەوە بێنە کە سبەى بەڕۆژوو بیت . 4- پاشان نوێژى بەیانى بە جەماعەت ئەنجام بدە . 5- پاشان لە مزگەوت دابنیشە و زیکرەکانى بەیانیان بخوێنە لەگەڵ قورئان تاوەکو خۆر هەڵهاتن . 6- پاشان دوو ڕکات نوێژى شروق بکە . 7- پاشان بۆ نوێژى نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا بە هەمان شێوە بە جەماعەت ئەنجامیان بدە . 8- نوێژە سونەتەکان لە بیر نەکەى وەکو نوێژى چێشتەنگا ، نوێژە سونەتەکانى پێش و پاشان نوێژە فەرزەکان ، وە هەروەها زیکرى ئێواران کە لە دواى عەسرەوە دەست پێ دەکات تاوەکو خۆر ئاوابوون . 9- دوعا و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە بکە چونکە هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ. 10- گەر کەمیش بووە خێر و سەدەقە بکە بۆ ئەوەى لەم ڕۆژەدا زۆرترین کارى خێر ئەنجام بدەى . لە کۆتایى دوو ئامۆژگاریمان هەیە بۆ هەموو موسڵمانان : 1- ئامۆژگارى هەموو موسڵمانێک دەکەین کە ئەم ڕۆژە بە هەل بزانێت و زۆربەى کاتەکانى لە مزگەوت بەسەر ببات و خەریکى زیکر و دوعا و قوئان خوێندن بێت و زۆر دوعا بکات و بپاڕێتەوە بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆرئاوا بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانەکانیشى ئاوا ببن و بەر لێخۆشبونى خواى گەورە بکەوێت . 2- ئەم ڕۆژە ڕۆژى عیبادەت و دوعا و پاڕانەوە و ڕۆژوو گرتنە نەک ڕۆژى بازاڕ کردن و شت کڕین و ماڵ پاک کردنەوە بۆیە ئامۆژگارى موسڵمانان دەکەین بەتایبەت ئافرەتان کە ئاگایان لە کاتەکانیان بێت و لە شتى بێ سود سەرفى نەکەن  . خواى گەورە هەموو لایەکمان مۆفەق بکات و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە لەم ڕۆژەدا بەر عەفو و لێخۆشبونى خواى گەورە دەکەون والسلام علیکم #خوێنەربن #گرينكه_زور #بڵاویبڪەنەوە #أيَّــامٍ
Показати все...
13👍 3❤‍🔥 2🥰 1👏 1😍 1🍓 1🤗 1
ابن عثيمين دەڵێت : أ- باشتر وایە مرۆڤ خۆی قوربانیەکەی سەر بڕێت چونکە عیبادەتێکەو پێی لەخودا نزیک دەبێتەوە ب- دروستە کەسێکی سیقە بکرێتە وەکیل وهەستێت بەسەر بڕینی ودابەش کردنی ، وە مەرج نی یە خۆی ئامادەی سەربڕینەکە بێت . مجموع الفتاوى (25-60) 76- ئایا بەوەکیل دەبژێردرێت گەر نەیزانی یاخود لەبیری چوو قوربانیەکەی پێش نوێژی جەژن سەر بڕی ؟ ابن عثيمين دەڵێت : أ- گەر قوربانی پێش نوێژی جەژن سەر بڕدرا ئەوا تەنها گۆشتێکە وبەقوربانی ئەژمار ناکرێت . جا گۆشتەکە بۆ خاوەن قوربانیەکەیە بەڵام دەبێ لەجێگەی ئەوە دانەیەکی تر سەر بڕێت . ب-وەکەسی وەکیل غەرامە دەکرێت ئەوەندەی کەئەو حەیوانە بەهۆی سەربڕینەوە نرخەکەی کەمی کردووە . مجموع الفتاوى (25-93) 77-گەر کەسی وەکیل لەبیری چوو قوربانیەکە بکات ودوای ڕۆژانی جەژن بیری کەوتەوە چ بکات وحوکمی چی یە ؟ ابن عثيمين دەێت : هیچی لەسەر نییە ، گەر ئەو کەسەی کەکردوویەتیە وەکیل حەزی لێ بێت لەساڵی دواتردا قوربانی دەکات ا . مجموع الفتاوى (25-93) ناردنی قوربانی بۆ دەروەی وڵات : 78- حوکمی ناردنی پارەی قوربانی چی یە بۆ دەرەوەی وڵات ودانی بەلیژنەیەک کەکڕینی قوربانیان لەئەستۆ گرتووە لەدەرەوەی وڵات ؟ ابن عثيمين دەڵێت : پێم وانیە دروست بێت پارەی قوربانی بنێردرێت وبدرێت بەو لیژنەیە بۆ ئەوەی هەستن بەکڕینی قوربانی لەوڵاتانی تردا . مجموع الفتاوى (25-62) 79- ئایا ئەو مەسڵەحەتانە چین کەلەدەست دەچن لەکاتی ناردنی پارەی قوربانی بۆ دەرەوەی وڵات ؟ ابن عثيمين دەڵێت : ناردنی پارەی قوربانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی مەسڵەحەتێکی زۆر لەدەس دەدات ، لەوانە : 1- دەرکەوتنی دروشمەکانی خودا لەوڵاتانی ئیسلامیدا ، چونکە گەر خەڵک پارەی قوربانیەکانیان بنێرن بۆ دەرەوی وڵات ئەوا وڵاتەکەی خۆیان دەرکەوتنی ئەو دروشمەی نابێت 2- ئەوەی مەشروعە ئەوەیە کەسی قوربانی کار خۆی قوربانیەکەی سەر بڕێت هەروەک چۆن پێغەمبەر  ئەو کارەی دەکرد جا گەر پارەی قوبانیەکەی بنێرت بۆ وڵاتانی تر ئەوا ئەوسوننەتەی لەدەس دەچێت 3- بەندایەتی کردن بۆخودا بەناو هێنانی لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا ، ئەمە عیبادەتێکە خوا فەرمانی پێ کردووە جا گەر پارەی قوبانیەکەی بنێرت بۆ وڵاتانی تر ئەوا کەسی قوربانی کار ئەوەی لەدەس دەچێت 4- بەندایەتی کردن بۆخودا بەخواردن لێی چونکە خورادن لەقوربانی عیبادەتە وخودا فەرمانی پێ کردووە جا گەر پارەی قوربانیەکەی بنێرت بۆ وڵاتانی تر ئەوا کەسی قوربانی کار ئەوەی لەدەس دەچێت . مجموع الفتاوى (25-69) هەڵگرتنی گۆشتی قوربانی : 80- مانای ئەم فەرموودەیە چی یە " لا يدخر أحدكم من أضحيته فوق ثلاثة أيام"؟ واتە : با یەکێک لەئێوە زیاد لەسێ ڕۆژ گۆشتی قوربانی هەڵنەگرێت . ابن عثيمين دەڵێت : ئەم فەرموودەیە هۆکارێکی هەبوو ئەویش ئەوە بوو ساڵێک خەڵک توشی برسێتى بوون ، بۆیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێگری کرد لەخەڵک گۆشتی قوربانیەکانیان زیاد لەسێ ڕۆژ هەڵگرن ، وە لەساڵی داهاتوودا ، واتە : بۆ ساڵی دوای ئەوە کەئەو برسیەتیە نەما پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : "كنت نهيتكم عن الادخار فوق ثلاثة من أجل الدّافّة- يعني التي دفت بسبب الجوع- فادخروا ما شئتم وكلوا ما شئتم" رواه مسلم مجموع الفتاوى (25-134) واتە : من ڕێگریم لێ کردن لەوەی نابێ بەشی زیاد لەسێ ڕۆژ گۆشتی قوربانی بۆ خۆتان هەڵبگرن ، دەی ئێستا بەدڵی خۆتان هەڵی گرن ولێی بخۆن . فرۆشتنی بەشێک لەگۆشتی قوربانی : 81- ئایا دروستە بەشێک لەگۆشت وچەوری ویاخود پێستی قوربانی بفرۆشرێت ؟ ابن عثيمين دەڵێت : حەڕامە بەشێک لەگۆشت وچەوری ویاخود پێستی قوربانی بفرۆشرێت ؛ چونکە ئەوا ماڵێک بۆ خودا دەرکراوە ونابێت لێی پاشگەز بیتەوە وهەروەک خێر کردن وایە ، واتە : چۆن دروست نی یە کاتێ خێرێک دەکەی بەشیمان بیتەوە بەهەمان شێوە دروست نی یە گۆشتی قوربانی بفرۆشرێت . مجموع الفتاوى (25-161)
Показати все...
5👍 2❤‍🔥 2🥰 1👏 1😍 1💯 1
ابن باز دەڵێت : دروست نی یە دوای داخل بوونی مانگی (ذي الحجة) بۆ کەسێک قوربانی بکات شتێک لەتوکی سەری ونینۆکی وپێستی لێ بکاتەوە . مجموع الفتاوى (18-38). 36- ئایا ئەو ڕێگریەیی کەلەبارەی لێ نەکردنەوەی نینۆک وتوکەوە هاتووە بۆ حەڕامیە ؟ ابن عثيمين دەڵێت : ئەسڵ وایە ڕێگری پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم بۆ حەڕامیەتیە ، تاوەکو بەڵگەیەکی تر دێت ولای دەدات بۆ کەڕاهەت یاخود غەیری کەڕاهەت ، جا حەڕامە بۆ ئەو کەسەی کەدەیەوێ قوربانی بکات توک یاخود نینۆک یاخود پێستی لاشەی خۆی بکاتەوە تاوەکو قوربانیەکەی دەکات . مجموع الفتاوى (25-139) 37- لەفەرموودەیەکدا هاتووە کە ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە : (فلا يمس من شعره ولا بشره شيئا)؟ واتە : بادەستکاری توکی وپێستی نەکات . ابن عثيمين دەڵێت : مەبەست لەپێست ، ئەوەیە کەهەندێ کەس بەشێک لەپیستی پاژنە پێى لێ دەکاتەوە . مجموع الفتاوى (25-139) 38- حیکمەت چی یە لەوەی ڕێگری کراوە لە لێ کردنەوەی نینۆک وتوک وپێست ؟ ابن عثيمين دەڵێت : أ- یەکێک لەنیعمەتەکانی خوا بەسەر بەندەکانیەوە ؛ کاتێ کەهەندێ کەس حەجیان لەدەس دەچێت وتوانای حەجیان نی یە بەواز هێنان لەخۆشی ، وەبۆیە ئەمەی داناوە بۆ ئەوەی هاوبەشی حاجیەکان بن لەهەندێ ڕێو ڕەسمدا . ب- کەسی قوربانی کار کاتێ لەهەندێ شتدا هاوبەشی حاجیە کەئەویش نزیک بوونەوەیە لەخودا بەسەربڕینی قوربانی ، هاوبەشیەتی لەهەندێ تایبەت مەندیەکانی ئیحڕام دا ئەویش بەنەکردنی توک ونینۆک . مجموع الفتاوى (25-139) 39- ئایا حوکمی حەڕامیەتی لێ کردنەوەی توک ونینۆک هەموو ئەندامەکانی خێزان دەگرێتەوە کەقوربانیان بۆ دەکرێت ؟ ابن عثيمين دەڵێت : نا ئەو حوکمە تایبەتە بەوەی قوربانیەکە دەکات وئەندامەکانی تری خێزان ناگرێتەوە ؛ چونکە لەپێغەمبەرەوە صلی اللە علیە وسلم نەگێڕدراوەتەوە کەفەرمانی بەوە کردبێت . مجموع الفتاوى (25-140) 40- ئایا ئەو کەسەی کەمردوویەک وەسیەتی بۆ کردووە قوربانی بکات پێویستە لەسەری دەسکاری توک ونینۆکی نەکات ؟ ابن عثيمين دەڵێت : نا ئەو لەحەقیقەتدا قوربانی کار نی یە ، بەڵکو لەبری غەیری خۆی دەیکات ، بۆیە حوکمەکە بەند نی یە بەوەوە . مجموع الفتاوى (25-140) 41- حوکمی ئەو کەسە چی یە کەبەئەنقەست لەدە ڕۆژی مانگی ( ذي الحجة)دا، توک ونینۆک لەخۆی دەکاتەوە ئایا قوربانیەکەی دروسته ؟ ابن عثيمين دەڵێت : گەر ئەو کارە بەئەنقەست بکات ئەوا بێفەرمانی پێغەمبەری خودای  کردووە ، بەڵام قوربانیەکەی دروسته . مجموع الفتاوى (25-146) 42- وەئایا ئەو کەسەی کەڕیشی دەتاشێت قوربانیەکەی دروسته ؟ ابن عثيمين دەڵێت : هێشتنەوەی ڕیش سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەرە وتاشینی عادەتی هاوبەش بڕیار دەرانە ، قوربانی بکە هەر چەند بێفەرمانی خودات کردووە بەتاشینی ڕیش ؛ چونکە قوربانی شتێکە وتاشینی ڕیش شتێکی ترە . مجموع الفتاوى (25-149) 43-هەرکەسێک نیەتی قوربانی نەهێنێت تەنها دوای هاتنی دەی مانگی(ذي الحجة) نەبێت ئایا قوربانیەکەی دروسته ؟ ابن عثيمين دەڵێت : هیچی لەسەر نی یە وتاوان بار نابێت بەوەی توک ونینۆکی لێ کردۆتەوە چونکە پێش ئەوەی نیەت بێنێت توک ونینۆکی لێ کردۆتەوە . مجموع الفتاوى (25-150) 44- تاوەکو کەی نابێ توک ونینۆک لێ بکرێتەوە ؟ ابن عثيمين دەڵێت : تاوەکو ئە کاتەی کەقوربانیەکەی دەکات ، هەرکە قوربانیەکەی کرد ڕێگریەکە کۆتایی دێت . مجموع الفتاوى (25-152) 45- ئایا ئەو کەسەی کراوەتە وەکیل پێویستە وەک خاوەن حەیوانەکە توک ونێنۆک لەخۆی نەکاتەوە ؟ ابن عثيمين دەڵێت : ئەحکامەکانی قوربانی تایبەتە بەخاوەن قوربانیەوە ، و وەکیل ناگرێتەوە وپێویست نی یە لەسەری واز لەنینۆک وپێست وتوکی لاشەی بێنێت . مجموع الفتاوى (25-155) ابن باز دەڵێت : پێویست نی یە لەسەر وەکیل واز لەنینۆک وپێست وتوکی لاشەر بێنێت ، چونکە ئەو قوربانی ناکات ، بەڵکو ئەو شتانە لەسەر خاوەن قوربانیەکەیە . مجموع الفتاوى (18-39) 46- هەندێ کەسی عەوام پێیان وایە هەرکەسێک توک یاخود نینۆک وپێستی لاشەی خۆی بکاتەوە قوربانیەکەی دروست نی یە ؟ ابن عثيمين دەڵێت: أ- ئەوە هەڵەیەکی ڕوونە وهیچ پەیوەندیەک لەنێوان قەبوڵ بوونی قوربانی ولێکردنەوەی ئەوانەدا نی یە کەباس کراوە . ب-بەڵام ئەوەی بەبێ عوزر ئەو کارە بکات ئەو بێفەرمانی پێغەمبەری  کردووە کەفەرمانی کردووە دەسکاری ئەو شتانە نەکرێت لەو دە ڕۆژەدا . مجموع الفتاوى (25-161) 47- حوکمی ئەو کەسە چی یە کەپێویستی بەوەیە نینۆکی بکات یاخود توک لەخۆی بکاتەوە لەکاتێکدا دەیەوێ قوربانی بکات ؟ ابن عثيمين : هیچی لەسەر نی یە لەم حاڵەتانەدا بۆنموونە : أ- برینێکی پێوە بێت وپێویستی بەلێکردنەوەی توکی بێت .
Показати все...
6❤‍🔥 2👍 1🥰 1😍 1
ب- وە گەر خۆی سەبەب نەبوو ئەوا دروسته بیکاتە قوربانی . مجموع الفتاوى (25-99) 61- ئایا باشتر وایە مرۆڤ هەر زوو حەیوانەکەی دیاری بکات بۆ قوربانی ؟ ابن عثيمين دەڵێت : باشتر وایە مرۆڤ زوو حەیوان بکڕێت بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە بەخێوی بکات بەڵام ئارام بگرێت لەدیاری کردنی قوربانیدا ، لەبەر ئەوەی گەر توشی شتێک بوو دانەیەکی تر بکڕێت وبیکات بەقوربانی . مجموع الفتاوى (25-99) 62- حوکمی لە خەنە گرتنى حەیوانى قوربانی و پەت کردنە ملی ؟ ابن عثيمين دەڵێت : قوربانی هیچ پێویستی نیە بە لەخەنە گرتن و پەت کردنە مل . مجموع الفتاوى (25-100) 63- کەسێک نەزری کردووە بەرانێک سەر بڕێت بەڵام بەرانەکە مردووە ؟ ابن عثيمين دەڵێت : أ- کاتێ مرۆڤ قوربانی دیاری دەکات، وپاشان دەمرێت بەبێ ئەوەی خۆی کەم تەرخەم بێت ودەستی تێدا بێت ئەوا هیچی لەسەر نی یە . ب- تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت کەنەزری کردبێت ئەوا پێویسته نەزرەکەی بەجێ بێنێت . مجموع الفتاوى (25-100) 64- ئایا دروستە حەیوانێک کەبۆ قوربانی دیاری کراوە سەر ببڕدرێت بۆ شایی ؟ ابن عثيمين دەڵێت : نەخێر دروست نی یە ونابێت لەجگە لەقوربانی بۆ هیچ شتێکر تر بەکار بهێندرێت و نابێت بگۆڕدرێت بەدانەیەکی تر . مجموع الفتاوى (25-107) 65- چ دەوترێت لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا ؟ ابن عثيمين دەڵێت : لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا دەوترێت : بسم الله، الله أكبر اللهم هذا منك ولك، اللهم هذه عني وعن أهل بيتي. مجموع الفتاوى (25-55) واتە : بەناوی خودا ، خودا گەورەیە ، خودایە ئەمە لەتۆوەیە وبۆ تۆیە ، خودایە ئەمە لەبری خۆم وماڵ ومنداڵم . 66- چ کاتێ (بسم الله) دەکرێت وچۆن دەکرێت ؟ ابن عثيمين دەڵێت : کاتی (بسم الله) لەکاتی سەربڕیندایە کاتێ کەپاڵی دەخا وچۆنیەتیەکەشی بەم شێوەیەیە : بسم الله والله أكبر اللهم هذا منك ولك، اللهم هذا عن فلان. مجموع الفتاوى (25-56) واتە : بەناوی خودا ، خودا گەورەیە ، خودایە ئەمە لەتۆوەیە وبۆ تۆیە ، خودایە ئەمە لەبری فڵان . 67- کەسێک لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا (بسم الله) لەبیرکردبێت چ شتێکی لەسەر پێویست دەبێت ؟ زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبد الله بن باز - رحمه الله - دەڵێت : کەسی موسوڵمان گەر بەئەنقەست (بسم الله) نەکات وبشزانێ ، ئەوا سەربڕاوەکەی ناخورێت . بەڵام گەر لەبەر نەزانین یاخود لەبیر چوون (بسم الله)نەکات ئەوا دروسته وهیچی تێدا نی یە . "فتاوى نور على الدرب" (24 / 164 - 165). 68- ئایا مەرجە لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا بوترێت لەبری فڵان ؟ ابن عثيمين دەڵێت : أ- گەر بڵێت لەبری فڵان باشترە ب- وەگەر نەشڵێت ئەوا نیەتەکەی کافیە وئاساییە . مجموع الفتاوى (25-59) 69- کام جۆرە سەربڕینە باشە بۆ سەربڕینی وشتر ؟ ابن عثيمين دەڵێت : أ- بەپێوە بدرێت لەگەردنی ب-دەستی چەپی کەلەپچە بکرێت ج- خۆ گەر نەتوانرا بەپێوە بدرێت لەگەردنی ئەوا دروستە بەدانیشتنەوە بدرێت لەگەردنی . مجموع الفتاوى (25-55) 70- کام جۆرە سەربڕینە باشە بۆ سەربڕینی مەڕ ؟ ابن عثيمين دەڵێت : أ-لەسەرلای چەپ پاڵی دەخات ب- پێی دەنێتە سەر ملی ج-وەبەدەستی چەپی سەری دەگرێت تاوەکو قوڕگی دەردەکەوێت د- پاشان بەتوندی چەقۆکە دێنێت بەملیدا وهەردوو دەمرارە گەورەکە و قوڕگی دەبڕێت . مجموع الفتاوى (25-55) 71- ئایا دروستە ئافرەت قوربانی سەر بڕێت ؟ ابن عثيمين دەڵێت : دروسته ئافرەت قوربانی سەر بڕێت ؛ چونکە ئەسڵ وایە لەعیباداتدا ئافرەت وپیاو یەکسان وهاوبەشن . مجموع الفتاوى (25-81) 72-حوکمی سەربڕینی قوربانی چی یە لەشوێنی نوێژ کردنی جەژندا ؟ ابن عثيمين دەڵێت: سەربڕینی قوربانی لەشوێنی نوێژ کردنی جەژندا سوننەتە . مجموع الفتاوى (25-94) 73-حوکمی سەربڕینی قوربانی لەمەککە چی یە ؟ ابن باز دەڵێت : أ- هەموو کردەوەیەکی چاکە لە مەککە خێری باشترە ب- بەڵام گەر کەسی دەس نەکەوت لەمەککە قوربانیەکە بخوات و گەر لەشوێنێکی تر کەهەژاری لێ بێت ئەوا لەپێش ترە وباشترە . مجموع الفتاوى (18-48) 74- جیاوازی نێوان(الهدي) و(قوربانی ) و(فیدیە) چی یە ؟ ابن عثيمين دەڵێت : قوربانی: ئەوەیە کەلەهەموو وڵاتەکاندا لەڕۆژانی جەژندا سەردەبڕدرێت وەک خۆ نزیکردنەوەیە لەخودا هەدی : ئەوەیە کەلەحەڕەمی مەککە دەکرێتە هەدیە لەمەڕ ومانگا و وشتر ودابەش دەکرێت بەسەر هەژارەکانی مەکەدا یاخود کەسێک دەکاتە وەکیل ولەبری ئەو دەیکڕێت وبۆی سەر دەبڕێت فیدیە : ئەوەیە کەلەبەر نەکردنی واجبێک ئەنجام دەدرێت وەک نەکردنی (رمي الجمرات) یاخود کردنی شتێکی قەدەغە کراو ، وەک (تاشی سەر لەکاتێکدا کەلەئیحڕام دایە ). مجموع الفتاوى (25-9) وەکالەت لەقوربانیدا 75- ئایا مەرجە مرۆڤ خۆی قوربانیەکەی سەر بڕێت یاخود کەسێک بکاتە وەکیل و خۆی ئامادەی سەربڕینەکە بێت ؟
Показати все...
❤‍🔥 5👍 2 1🥰 1😍 1💯 1