فێرگەی زمانی کوردی
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە. https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA
Більше11 411
Підписники
-2224 години
-387 днів
+2030 днів
- Підписники
- Перегляди допису
- ER - коефіцієнт залучення
Триває завантаження даних...
Приріст підписників
Триває завантаження даних...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
📅 ئەمڕۆ : هەینی
📅 ۱ے پووشپەڕے ۲۷۲٤ے ڪوردے
📅 ۱ے تیرے۱٤۰۳ے هەتاوے
📅 ۱٥ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے
📅 ۲۱ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے
🔖 دەترسم بمکوژێ ئەم دەردە بێ تۆ...
«نالی»
https://t.me/fergay_kurdi
🕊 5❤ 1👏 1
🌐 وشــــە
🔆 ڕەنگەکان لە زمانی کوردیدا:
♻️ [سفید، white]: ئەسپی، ئەسبی، چەرمە، چەرمگ، چەرمۆ، چەرموو، چەرمێ، سپی
♻️ [خاکستری، gray]: بۆر، تووسی، خۆڵەمێشی، خاکی، ڕەساسی، گەور
♻️ [سیاه، black]: ڕەش، سیا، سیاو، سیە، سی، سێ
♻️ [قهوهای، brown]: بۆر، بوور، قاوەیی، قەهوەیی، قەوەیی، کەمکۆڵی
♻️ [بنفش، purple]: بنەفش، بنەڤش، بنەوش، بەنەوش، بێنەوش، شریکی، مۆر، وەنەوش، وەنەوشەیی، وەنۆشە
♻️ [صورتی، pink]: پەمبە، پەمبەیی، پەمەیی، چێرەیی، سووڕەتی
♻️ [قرمز، red]: سۆر، سۊر، سۊیەر، سوور
♻️ [پرتقالی، orange]: پرتەقاڵی، نارنجی
♻️ [زرد، yellow]: زەر، زەرد، هیل، هێل
♻️ [سبز، green]: سەوز، سەونز، سۆز، کەسک
♻️ [آبی، blue]: ئاوی، شین، کەو، کەوە، کەوو، کۆ
♻️ [سرمهای، dark blue]: ئاوی قەترانی، سوورمەیی، شینی توند، شینی تۆخ، شینی پڕڕەنگ، شینی دێز، شینی تێر، کاو، کاوو، کەووی توند، کووگ، کیاو، لاجوردی، لاجوەردی، لاجیوەرد
وەرگیراو لە کەناڵی وشەی کوردی.
https://t.me/fergay_kurdi
فێرگەی زمانی کوردی
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.
https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA❤ 9👍 3❤🔥 2
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
📅 ئەمڕۆ : پێنجشـەمـمـە
📅 ۳۱ے جۆزەردانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
📅 ۳۱ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے
📅 ۱٤ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے
📅 ۲۰ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے
🔖 ئیی تر هیچ شتێک گرنگ نییە لام،
جگە لە دەنگی پێیەکانی تۆ،
جگە لە چاوەڕوانی بۆ هاتنت،
جگە لە هاتنێکی تۆ بە دزییەوە،
جگە لە باوەشێک و ماچێکی لێوەکانت،
ئیی تر هیچ شتێک گرنگ نییە لام.
"نەوژین سۆران"
https://t.me/fergay_kurdi
❤ 11🕊 2
زانستەکانی ڕەوانبێژی:
ئـ/ جوانکاری: کە دوو جۆرە:-
١- جوانکاری وشەیی: پەیوەندی بە دەربڕینەوە هەیە ئەویش لە چەند
هونەرێک پێکهاتووە .
٢- جوانکاری واتایی: ئەم جۆرە پەیوەندی بە واتای وشەکانەوە هەیە.
هونەرەکانی ڕەوانبێژی:
یەکەم/ هونەری ڕەگەزدۆزی: بریتییە لە دوو وشە کە لە دەربڕیندا بە تەواوەتی
وەکو یەک بن یاخود جیاوازبن بەڵام واتایان جیاوازبێ , ئەگەر هەمان واتایان هەبێ ڕەگەزدۆزی دروست نابێ .
ڕەگەزدۆزی دوو جۆرە:
ئـ / ڕەگەزدۆزی تەواو: بریتییە لە بوونی دوو وشە کە لە ڕواڵەتدا وەکو یەکن، بەاڵم
لە واتادا جیاوازن، دەبێ هەردوو وشەکە لە ڕووی ژمارەی پیتەکان و ڕیزبوونیان وەک یەک بن.
نمونە / کاوە کە هەڵیکرد ئاڵا گەل لە قەڵای زۆرداری ئاڵا
وشەکانی ( ئاڵا , ئاڵا ) دوو وشەن لە شێوەدا وەک یەکن، بەاڵم لە واتادا جیاوازن
ئاڵای یەکەم ( بە مانای عەلەم ) دێت , ئاڵای دووەم بە مانای ئەوەیە کە خەڵک لە دەوری شتێک کۆدەبنەوە و لێی دەئاڵێن.
نموونە / ئەزانی کەوا پێنج ڕۆژە دەور کە باوکی نەما نامێنێ کەس لە دەور
ب/ ڕەگەزدۆزی ناتەواو: بریتییە لە بوونی دوو وشە هەتا ڕادەیەک لێکچوون هەیە
لەنێوانیان بەاڵم لێکچوونەکە تەواو نیە لە ڕووی واتاوەش واتایان جیاوازە.
جۆرەکانی ڕەگەزدۆزی ناتەواو:
١/ ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودا: بریتییە لە بوونی دوو وشە کە ژمارە و شێوە و
ڕیزبوونی پیتەکانیان تا ڕادەیەک وەک یەکن، بەاڵم لە یەکێک لە پیتەکان
جیاوازیان هەیە .
نموونە / وانەی شەهیدی ئەوەندە بەرزە کۆشکی دوژمنی پێ هاتە لەرزە
لەم دێڕە شیعرەدا وشەکانی ( بەرزە , لەرزە ) تەنها لە پیتێکدا جیاوازن بەمەش
ڕەگەزدۆزی ناتەواوی جودا دروست بووە.
نموونە / هەر لە یادمە دەنگی مەشکەی پڕ ئاگری تەپاڵە، تەپەی نان و گڕ
٢/ ڕەگەزدۆزی ناتەواوی پێچەوانەیی: بریتییە لە بوونی دوو وشە کە ژمارە و
جۆری پیتەکان وەک یەکترن، بەاڵم ڕیزبوونی پیتەکان تەواو پێچەوانەن .
نموونە / نەک هەر خۆمان
بگرە هەتا سروشتی
ئاوی شاخی تا درەختی
ناو نیشتیمان
ئێمە چۆنی لەگەڵێکا
ئەوانیش وان
هەردوو وشەکانی ( ناو , وان ) تەواو پێچەوانەن، بە پێچەوانەکردنی هەر وشەیەک
وشەکەی تر دەردە چێت.
نموونە / بۆچی وەک کەو جنسی خۆم ڕاکێشمە داوی بەاڵ
دانی گەنمی ناو قەفەس ناخۆن گیا و گەپلەم بەسە
٣/ ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیاد: بریتییە لە بوونی دوو وشە کە جۆر و شێوە و
ڕیزبوونی پیتەکان وەک یەکن، بەڵام ژمارەی پیتەکانیان بە قەد یەک نین،
وشەیەک بە پیتێک یان دوو پیت یان سێ پیت زیاترە لە وشەکەی تر.
نموونە / ئەی هەتوانی جەرگی بابە ئەو بابەی کە سینەی کەبابە
نموونە / چاکی سینەم بۆچی ئەو خەیاتە نایدورێتەوە چاوی بیماری وجودی کرمە دەرزی و دەزی
لەم دێڕەدا وشەکانی ( دەرزی , دەزی ) ڕەگەزدۆزی ناتەواوی زیادیان درووست
کردووە، وشەی دەرزی بە پیتێک زیاترە لە وشەی دەزی.
٤/ ڕەگەزدۆزی ناتەواوی هاوکێشی: بریتییە لە بوونی دوو وشە کە ژمارەی
پیتەکانیان بەقەد یەکبن و ڕیزبوونی پیتەکانیان وەک یەکبن، بەاڵم هەردوو وشەکە
لەسەر یەک کێش بن.
نموونە / هەر کەسێ بڕوا بە گوێرەی ئەمری وی
هیچ نەترسێ سەهلە ڕێگە و حەشری وی
نموونە / نەکاوەت کانیە کە تۆی دەراوی
خەتی ئیقراری نوسیوە زەهاوی
👍 6❤ 2
ەوانبێژی ( پراگماتیک ) : بریتییە لەو وتە ڕەوان و کاریگەرییەی لەگەڵ بارودۆخی گوێگر یان خوێنەر بگونجێت بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی بەخوێنەر یان گوێگرەکە بگەیەنێت و چێژی پێ ببەخشێت و کاری تێ بکات ، ئەمەش دەبێت نووسەرەکە لێزان و شارەزاناین وشە و دەقەکان لەبار و داڕشتی تۆکمە و ڕێکخستنی ژیربێژییانە بنووسێت.
زانستی ڕەوانبێژی
ئەو هونەر و دەستوور و بنەمایانە دەکۆڵێتەوە کە دەبن بە مایەی ڕەوانی و جوانی و کاریگەری قسە و پاراستینی لەلێڵی و شل و شێواوی.
ڕەوانبێژانی کورد
لە نێو ئەدەبیاتی کوردان چەندان دەست و پەنجەی دەقە شیعری بەڕەوانبێژی دەبینرێت لەوێنەی نالی و عەبدوڵڵا گۆران و هێمن و حاجی قادری کۆیی و ئەحمەدی خانی و چەندانی دیکە.
❤ 3👍 2
وانەی حەفتا و دووەمینی ڕێزمان
🟥ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مۆرفیم و جۆرەکانی
سەرەتا پێناسەی مۆرفیم دەکەین.
🟫مۆرفیم: بچووکترین دانەی زمانە، کە واتای هەیە یان ئەرک،
هەر شتێک لە بەشەکانی ئاخاوتن واتای هەبێت ئەرکی هەیە، بەڵام هەموو ئەرکێک واتای نییە.
🟡 وشەی ( ڕۆژە)
وشەی ( ڕۆژە ) لە دوو مۆرفیم پێک دێت، کە لە ( ڕۆژ+ە )پێک هاتووە وشەی (ڕۆژ )واتای هەیەو ناوە، بەڵام (ە )واتای نییە ئەرکی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەرکی گۆڕینی وشەکەیە.
جۆرەکانی مۆرفیم چین؟
مۆرفێم سێ جۆرە
1️⃣مۆرفیمی ئازاد: کە لە فەرهەنگی و ئەرکی پێک دێت .
2️⃣مۆرفیمی بەند: کە لە داڕشتن و ڕێزمانی پێک دێت.
3️⃣مۆرفێمی ڕەگ
سەرەتا دێینە سەر مۆرفیمی ئازاد
(مۆرفیمی ئازاد)ئەو جۆرە ناوانەن، کە واتای ڕوون دەبەخشن وەک ( دارا، گوڵ، شاخ، دایک ، هتد ...)
(مۆرفیمی ئازادیی ئەرکی) ئەو مۆرفیم و ئامرازانەن، کە مانای ئەرک دەبەخشێتە وشەی دوای خۆی وەک ( بە ، بۆ ، لە ، هتد .... )
مۆرفێمی بەندی داڕشتن: ئەو جۆرە مۆرفێمانەنن، کە مانای وشەکە دەگۆڕن وەک( بەند، گا، باز، مەند، گە، هتد ..... )
مۆرفیمی بەندی رێزمانی: ئەو جۆرە مۆرفێمانەن، کە مانای وشەکە ناگۆڕن واتا وشەکە مانای خۆی ون ناکات وەک( ەکە ، ان ، دە ، هتد ..... )
مۆرفیمی ڕەگ: ئەو وشەیەیە کە بچووکتر ناکرێتەوە واتە، واتای بەندە بە وشەکانی ترەوە وەک ( گر، کەو، نووس، هتد .... )
🟫تێبینی/ هەندێک یەک تاکە فۆڕم، دەتوانێت چەند مۆرفیمێک بنوێنێت وەک لە وشە هاودەنگەکاندا دەردەکەوێت. واتا هەم مرۆفیمی ئازادن، هەمیش دەتوانن بەند بن، بەپێی ڕستە دەردەکەوێت.
🟡(پێ، دار، باز، تا،... هتد)
لە ڕستەی(پێم دێشێ) و (پێم وایە)
سەرنج بدەنە هەردوو مۆرفیمی(پێ) لە یەکەمدا بۆ (قاچ) و لە دووەم بۆ ئامرازی بەند (بە) بەکار هاتووە(بە من وهایە)
لە ڕستەی(دارخورما بەرزە) و (سەردار نابێت زاڵم بێت)
سەرنج بدەنە هەردوو وشەی(دار) لە یەکەم مۆرفیمی ئازادە، لە دووەم مۆرفیمی بەندە، یارمەتیی ناوێکی داوە بۆ ڕۆنانی وشەیەکی نوێ.
لە ڕستەی(یار نەخۆش بوو، نەهات بۆ جێژوان) و (کڕیار کاڵای خراپ ناکڕێت) سەرنج بدەنە هەردوو وشەی(یار) لە یەکەم مرۆفیمی ئازادە و لە دووەم مۆرفیمی بەندە، یارمەتیی مۆرفیمی ڕەگی داوە بۆ ڕۆنانی ناوێکی بکەری.
ئامادەکردنی و ڕێکخستنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
👍 6❤ 3👏 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
📅 ئەمڕۆ : چوارشـەمـمـە
📅 ۳۰ے جۆزەردانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
📅 ۳۰ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے
📅 ۱۳ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے
📅 ۱۹ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے
🔖 ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
هەروەک لەناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیه
دوو پیاڵەشم هەیه بۆ چای...
«پەشێو»
https://t.me/fergay_kurdi
❤ 7👍 2👏 1🕊 1
هاوڕێیان دەچینە سەر باسی (فتحە).
ئێمە لە زمانی کوردی بە دەنگی فتحەی زمانی عەرەبی و فارسی (سەرە) دەڵێین
کە بە هێمای " ە ، ـە" دەنووسرێت.
پیتی" ە ، ـە" لەگەڵ "هـ" جیاوازن
ئەم پیتە بزوێنە، بەڵام ئەوی دیکە نەبزوێنە؛
بۆ نموونە:
سەحەر ◀️ سَحر
حەسەن ◀️ حَسن
بەهار ◀️ بَهار
دوستان میریم سراغ فتحە. در زبان کوردی بە صدای فتحەی زبان عربی و فارسی "سەرە" گفتە میشود کە با حرف"ە ، ـه" نشان دادە میشود.
این حرف (ە، ـه) با حرف(هـ)فرق دارد چراکە حرف "ە،ـه" صدادار است ولی دیگری بیصداست.
#ڕێنووسی_سەرەتایی
1.24 KB
👏 6👍 5
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
📅 ئەمڕۆ : سێشـەمـمـە
📅 ۲۹ے جۆزەردانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
📅 ۲۹ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے
📅 ۱۲ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے
📅 ۱۸ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے
🔖 بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک ئەڵێی بزمارە بێ تۆ
«نالی»
https://t.me/fergay_kurdi
❤ 12🕊 4👍 1
Оберіть інший тариф
На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.