cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی.

بەڕێوەبەر: تاهیر ئەدمین: @Mangashw لینکی کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە https://t.me/farhangijin1

Більше
Рекламні дописи
2 986
Підписники
-1124 години
+27 днів
+10730 днів
Час активного постингу

Триває завантаження даних...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Аналітика публікацій
ДописиПерегляди
Поширення
Динаміка переглядів
01
عەلی حەقیقی ـ بۆکان زەمانی زوو سەنەدی مڵکیان لەلای پیاوانی باوەڕپێکراو و ماقووڵ دادەنا. حەقیقی پاش فەوتی بابی، سەنەدی موڵکی خۆی لای یەکێک لەو قازییانە دادەنێت. ماوەیەک پێ دەچێ، دایکی دەینێرێته لای قازی کە سەنەدەکەی وەرگرێتەوە، بەڵام قازی لەبەر ئیشوکاری زۆر دیاره بۆی ناکرێ بگەڕێت و هەر ئەوڕۆوسبەینێی پێ دەکات. تا عاقیبەت لەگەڵ دایکی شکایەت دەبەنە لای جەنابی بەڕێز سەیفی قازی، که گەورەتر و بەتەمەنتر بوو. ئەویش دەفەرموێ: با بچین بزانین ئەو سەنەدەت بۆ نادەنەوە. کە دەچنە مەحکەمە(دەفتەری وەکالەتی ئەودەم) که پەردەی هەڵدەداتەوە قازی هەڵدەستێ و دەڵێت: جەنابی سەیف! چۆنە تەشریفت هێناوەتە ئێرە؟! جەنابی سەیف دەفەرموێ: ئەتۆ ئەو سەنەدەی حەقیقی بۆ نادەیەوە؟ قازی عەرزی دەکات و دەڵێت: باوەڕ بفەرموو زۆری "لێ گەڕاوم"، بۆم نەدیتراوەتەوە. سەیفی قازی دەفەرموێ: جا چۆن لێی گەڕاوی؟ ئەگەر لێی بگەڕێی قەتی نابینییەوە، دەبێ "بۆی بگەڕێی..."ٚ! حەقیقی دەڵێت: ئەو سەرنج و ڕیزبینییەم قەت لەبیر ناچێت. هەر واش بوو؛ لەپاشان کە قازی بۆی گەڕابوو دیتبوویەوە و دامیەوە. سەرچاوە: قسە و بەسەرهاتە خۆشەکانی مامۆستا عەباس حەقیقی و میوانەکانی. لاپەڕەی ٤۸ کۆکردنەوەی: عەلی حەقیقی ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" @farhangijin: https://t.me/farhangijin لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە https://t.me/farhangijin1
2161Loading...
02
خوشیلک لقەکانی وەک پەڕی تاوس دەچێ شیرەیەکی سپی لێدێ کەسێک گیرابێ واتە قەبز بێت دڵۆپێک لەو شیرەیە بخوا ڕەوانی دەکا @farhangijin https://t.me/farhangijin
2021Loading...
03
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٧١ - مەڕوانە لە سەر و سەکوتم، بڕوانە لە بەر و مێکوتم. ٧٢ - لە هەڵوا ئەمێنێتەوە، لە قوڕ نامێنێتەوە. ٧٣ - سکی بای کردووە، وا ئەزانێ هەمووی غیرەتە. ٧٤ - دەستی بێ‌خێر بۆ بڕین باشە. ٧٥ - وەک گیسکەکەی هەیاس ئەچێتەوە بە قاپووڕەکەی خۆیا. ٧٦ - گڵی دوور دەرمانە. ٧٧ - پیاو بەندەخوێنی لە پێشەوە ئەبەسترێ. ٧٨ - بەخشین بە خەروار، سەودا بە مسقاڵ. ٧٩ - هێلکە بە سەر گوریسەوە ناوێستێ. ٨٠ - ئەگەر باوکم بمایە، برایەکی ترم ئەبوو. ع - ڪەلیخان
3744Loading...
04
Media files
1 8894Loading...
05
‌ سڵاو‌ ڕۆژتان باش هاوڕێیان.       «کەشاو   ئاونیا» سپاس و دەستخۆشی زۆر تایبەتم هەیە بۆ هەموو ئەرک و تێکۆشانەکان کە بۆ زمان و دابونەریتەکانی گەلەکەمان، لە لایەن هاوڕێیان و بەڕێزانێک، بە تایبەت خاوەنکۆڕ و کەناڵی کۆڕی فەرهەنگی ژین دەکرێت، دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بە خۆیان و بەڕێوەبەران و هەموو ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی کە لەم پێناوەدا ئەرکی پێشکەشکردنی ڕاگەیاندن و زانیاریان بووە. دیارە خۆتان زۆر ماندوو دەکەن و دیسان پیرۆزبایی ئەم کۆڕ و کەناڵەتان لێ دەکەم.🤝🌺 سەبارەت بە دوو وشەی زۆر ڕەسەن و زۆر تایبەت لە زمان و دابونەریتی گەلەکەمان بە ناوی کەشاو و ئاونیا/ئاوەنیا کە جار و بار لە بەعزە شوێنێک وەک کۆڕ و کەناڵەکان یان بە هەڵە و یان بە ناتەواوی کراوە، ڕاستکردنە و شرۆڤەیەک بدەم. ساڵانی زوو وەرزێڕ لە هەوەڵی وەرزی  پاییز دوای بەرهەمهێنانی خلەوخەرمانەکەی دەهات زەویە ئاوییەکەی ئاو دەدا، یان ئاودێری(ئاوداشتن) دەکرد، واتە زەویەکەی ئامادە دەکرد بۆ چاندن و کێڵان، جا بەم کارەیان دەکوت "کەشاو" واتە ئاوداشتن و ئاودێری زەوی. دواجار زۆر بە گونجاو گەنمی دەچاند، (توووەشانی گەنمی دەکرد) دایمەیش گەنم دەچێندرا واتە جیا لە گەنم لەبیرم نایە، دانەوێڵەکی تر چێندرابێت. کاتێکیش دوای جووتکردن و کێڵانی زەوی بە گەنم، گەنمەکە لە زەویکە سەری دەردەهێنا شین( سەوز ) دەبوو، بەو گەنمە شین و سەوزەیان دەکوت ئاونیا یان ئاوەنیا، پێم ئاونیاش دروستتر بێت. کەوایە: کەشاو= زەوییەک کە لە پاییزدا ئاودێری و ئاوداشتن دەکرا و ئامادە دەکرا بۆ توووەشاندنی گەنم. ئاونیا= ئەو گەنمەی کە لە وەرزی پاییز دوای کەشاوی زەوی دەچێندرا و سەوز دەبوو. هەڵبەت لەبیرمە هەر لێرە بە کورتی هەروا ئاماژە و ناوهێنان لە ئاوداشتن و ئاونیا کراوە، هەر بەو جۆرەی کە عەرزم کردوون، لە چەند شوێنێک دیتوومە کە بڕێک بە هەڵە ناویان لە ئاونیا هێناوە و باسی لێ کراوە، هیوادارم بابەتەکەم بە دروستی پێکابێت و ئاماژەم پێ کردبێت، هەڵبەت لای ئێمە ئاوا باو بوو جا ئیدی نازانم بە گشتی لە ناوچە و بەشەکانی تری کوردستان هەروا بووە یان نە؟ جا هەر لەبیرمە دەیانکوت ماشەڵڵا ئاونیاکەی فڵان کەس چەندە جوانە، واتە ئەو گەنمەی کە لەو زەوییە ئاودراوەکە دوای توووەشاندن و کێڵان شین و سەوز دەبوو، بە وەیان دەکوت ئاونیا. بە ڕێز و سپاسەوە. براتان: ئەنوەر ٢٨ی مانگی گوڵان/ بانەمەڕی ٢٠٢٤ @farhangijin
5552Loading...
06
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
1591Loading...
07
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٦١ -  لە شەڕا بەشی ئاشتی تیا وەهێڵە. ٦٢ - زەرەر لە هەر شوێنێکا بەری بگری قازانجە. ٦٣ - هەناسەت لە شوێنی گەرمەوە دێ کاکە!؟ ٦٤ - ڕەمەزانمان بە قوونێکی خۆش گرت، نۆبەی شەشەڵانە. ٦٥ - گووی وشکەڵ بە قوونی کەسەوە ناگرسێ. ٦٦ - پیاوی دووژنە جەرگی کون‌کونە. ٦٧ - لە ڕێگا پەلەی نەکرد، لە ئاشی پەلەیەتی. یان دەڵێن: لە ئاش پێی چووە، لە ڕێگا پەلەیەتی. ٦٨ - کەر نۆی بەرێ، دەش ئەبا. ٦٩ - ئەوەی بە بێوەژنی ئەیکەیت، بە کچی بتکردایە. ٧٠ - ئەگەر لێم گەڕێی، لێت گەڕاوم. ٧۱. درێژەی هەیە ⬇️⬇️⬇️ ع - ڪەلیخان
6317Loading...
08
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٦١ -  لە شەڕا بەشی ئاشتی تیا وەهێڵە. ٦٢ - زەرەر لە هەر شوێنێکا بەری بگری قازانجە. ٦٣ - هەناسەت لە شوێنی گەرمەوە دێ کاکە!؟ ٦٤ - ڕەمەزانمان بە قوونێکی خۆش گرت، نۆبەی شەشەڵانە. ٦٥ - گووی وشکەڵ بە قوونی کەسەوە ناگرسێ. ٦٦ - پیاوی دووژنە جەرگی کون‌کونە. ٦٧ - لە ڕێگا پەلەی نەکرد، لە ئاشی پەلەیەتی. یان دەڵێن: لە ئاش پێی چووە، لە ڕێگا پەلەیەتی. ٦٨ - کەر نۆی بەرێ، دەش ئەبا. ٦٩ - ئەوەی بە بێوەژنی ئەیکەیت، بە کچی بتکردایە. ٧٠ - ئەگەر لێم گەڕێی، لێت گەڕاوم. ٧١ - مەڕوانە لە سەر و سەکوتم، بڕوانە لە بەر و مێکوتم. ٧٢ - لە هەڵوا ئەمێنێتەوە، لە قوڕ نامێنێتەوە. ٧٣ - سکی بای کردووە، وا ئەزانێ هەمووی غیرەتە. ٧٤ - دەستی بێ‌خێر بۆ بڕین باشە. ٧٥ - وەک گیسکەکەی هەیاس ئەچێتەوە بە قاپووڕەکەی خۆیا. ٧٦ - گ ع - ڪەلیخان
10Loading...
09
فۆلکلۆر: پەپوو منداڵ بووم لە گەڵ باوکم و وان لە مەزرا بووین, چێشتان بوو پەپووسڵێمانەیەک دەیخوێند: پەپپوو پەپپپووو پەپپوو دوای چەند پەپپوویەک جارێکیش دەیکوت: خوششش کوتم باوکه ئەوە دەڵێ چی؟! کوتی لە چیرۆکی کۆندا دەڵێن پۆپە سڵێمانه بووک بوە شیری بزن یا مانگاکانی کە دۆشیوە و وەسەر ئاوری ناوه تا بیکوڵێنێ, لێی هەڵچووە و ڕژاوە هەر بۆیە بۆ بەرگری لە خۆی کوتوویە: پەککوو پەککوو, شیرەکەم هەڵچوو, خەتام نەبوو خەسووی لێی قەڵس دەبێ و لە ترسی خەسووی دەبێتە پۆپە سڵێمانە و ئەو فەغان و هاوارە ئاوای لێدێ: پەککووو پەککووو شیرەککەم هەڵچوو خەتام نەببووو نێوە نێوەش که دەڵێ خووشششش, یانی شیرەکەم لێ ڕژا! ئێستاش دوای چەند زەمان و عەیامان به زمانی پەپووی کورت کراواتەوە و بۆته: پەپپوو پەپپوو پەپپوو... خوششش هەژیر @farhangijin
7536Loading...
10
مــێــلـــۆ ئەم وێـنـەیەی خــوارەوە، لای ئــێــمــە(بـنـاری خۆشـک و بـەمـۆ) پـێـی دەوتـرێ: ٫٫مــێــلــۆ،،. بەزۆری بۆ نەخۆش یـان مـناڵـی ساوا دروسـت‌دەکرا. ئافان ئەحمەد @farhangijin
6610Loading...
11
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی 🦋فەرهەنگی ژین وشەدانی کوردی ☀️@farhangijin ـــــــــــــــــــــــ 🦋ژنانی پێشەنگ ☀️@jnanipesheng ـــــــــــــــــــــــ 🦋بەختیار عەلی ☀️@baxtyar_ali ـــــــــــــــــــــــ 🦋دێرینەی شێعر و گۆرانی ☀️@trupkirezgari ـــــــــــــــــــــــ 🦋هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا ☀️@meleksha ـــــــــــــــــــــــ 🦋خەرمانی وشەی کوردی ☀️@Goli_res ـــــــــــــــــــــــ 🦋ژیلا حسەینی و مارف ئاغایی ☀️@Jilahosaini ـــــــــــــــــــــــ 🦋تەرلان و چاوگەشەکان ☀️@Tarlano_Chawgashakan ـــــــــــــــــــــــ 🦋زانست کوردی ☀️@Kurdish_Zanist ـــــــــــــــــــــــ 🦋زیندووبوونەوە| فیلم ☀️@amirfim ـــــــــــــــــــــــ 🦋هێمن و هەژار موکریانی ☀️@hazhar_mokryani ـــــــــــــــــــــــ 🦋دیوانی مامۆستا هێمن ☀️@divanihemn ـــــــــــــــــــــــ 🦋کاناڵی وشەی کوردەواری ☀️@zmankurdy ـــــــــــــــــــــــ 🦋دەنگی چیرۆکی کوردی ☀️@Denge_Chiroke ـــــــــــــــــــــــ 🦋تامی کتێب ☀️@tamikteb ـــــــــــــــــــــــ 🦋چەم و چیا ☀️@chamochya ـــــــــــــــــــــــ 👈بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.▶️
1510Loading...
12
بواردن/لێبورادن نە داوم بەپەلە بۆ دەچەقا، نە تفەنگم باش دەنگاوت. دیارە بە تاپڕ کەم وا بوو لە هەردی ببوێرم؛ بەڵام نەمدەگەیاندە ئەو تفەنگچییانەی لە هەوا نەیاندەبوارد. #مامۆستا_هێمن واتە: بە تاپڕ کەم وا بوو لە سەر عەرزی، ڕاوەکە لە دەستم دەرچێ و وێی نەکەوێ بەڵام نەدەگەیشتمەوە ئەو ڕاوچییانەی لە هەوای لێیان دەدا و نەیاندەهێشت دەرچێ. بواردن بەگشتی یانی دووری و تێپەڕین لە شتێک بەبێ بەرکەوتن لەگەڵی. یانی خۆ پاراستن لە شتێک، تخوونی شتێک‌بوون. بۆ وێنە: خۆ لەو کەسە ببوێرە، کەسێکی باش نیە! خۆ لەو کارە مەبوێرە! دەی هەستە بیکە ــ ئەوەش نموونەیێکی جیاوازتر بواری مەدە: مەهێڵە هەڵێ، قوتاری مەدە، مەهێڵە دەرچێ #سروش_موکری ___ دەمەوێ لەگەڵت بدوێم کاک #سەلاح_موهتەدی ئەی پەپوولە زێڕینەکە! لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ، لەم چڵ بۆ ئەو چڵ، بفڕە و بنیشەوە؛ بۆنیان پێوەکە و بینیان پێوەنێ هیچیان مەبوێرە، هیچیان هەڵماوێرە! سەرتاپای ئەم کوردستانە، ڕەنگینە🇹🇯 @farhangijin
7922Loading...
13
‌ تەنگە ناسراوترین مانای ئەم واژەیە لە زوانی فارسیدا بریتییە لە شوێنێکی تەسک و تەنگەڵان وەک نێوان دوو بەرزایی کە دەبێتە دۆڵ یا شیوێکی تەنگ. هەروەها بە واتای (مضیق) یا (گەروو)یش بەکاری دەهێنن کە دەکاتە دەریایەک کە لە دوو لایەوە تەسک دەبێتەوە و وشکانییەکانی ئەم‌بەر و ئەوبەری لە یەکتری نزیک دەبنەو وەک تەنگەی هورمز یا گەرووی هورمز لە کەنداوی عەرەب/فارسدا. دیارە لە زمانە زاگرۆسییەکانیشدا هەر بە واتای تەسکایی و تەنگەبەرایی نێوان دوو بەرزایی هاتووە. یەکێک لە واتا ناسراوەکانی تری تەنگە ئەو قایشە پانەیە کە لەژێر زگی ئاژەڵی بارەبەردا دەبەسترێ بۆ گورجکردنی زین و کورتان/کۆپان/پاڵان. واتایەکی تری تەنگە بریتییە لە قەد و باڵا کە مەبەستی سەرەکیی ئەم کورتە یادداشتەی ئێمەیە. بەتایبەتی بۆ کەسێک بەکار دەهێنرێت کە ورگی زل بێت و قەڵەو بێت. دەڵێن کابرایەکی تەنگە ئەستوورە. لێرەدا واتای تەنگە تەواو پێچەوانە دەبێتەوە. لە کاتێکدا کە لە وشەکانی پێشوودا بە واتای مەودایەکی کورت و تەسک بەکار دەهێنرا، لەم واژەیە و لە واژەی تەنگەی بارەبەردا بۆ نیشاندانی ئەستووری بەکار دەهێنرێت. هەربۆیە بەم ئاکامە دەگەین کە ریشەی واژەی (تەنگە) لە وشەی لێکدراوی (تەنگەستوور)دا ریشەیەکی جیاوازە لە ئەوانی سەروو. هەروەها ڕیشەی (تەنگە)ی بارەبەریش جیاوازە چونکە هۆکارێک نابینرێت ئەو قایشە بخرێتە تەنگانەوە. ڕیشەی ئەم دوو واژەیەی دوایی لە وشەی (تەن)دایە بە واتای لەش، لار، لاشە. لە لوریدا (تونگ) یا (تونگە)مان هەیە بە واتای ئەستوورایی قەدی درەخت بەبێ لک و شاخە و گەڵاکانی. واژەکانی (تونگ، تونگە، تەنگە) بە واتای قەد و باڵا دێن. کاتێک دەڵێن کابرایەکی تەنگەستوور واتە کابرایەکی قەد ئەستوور، یا کە دەڵێن تەنگەی ئەسپ مەبەست ئەو قایشەیە کە لە تەن و قەدی ئەسپ دەبەسترێت. وتەیەکی پێشینیان هەیە دەڵێ: هەر دەیکەم بە تەنگە و ئەو دەبێتەوە بە #پاڵوو. پاڵوو ئەو پارچە کەژووە پانەیە کە دەکەوێتە بن کلکی بارەبەر بۆ ڕاگرتنی کورتان. لە ( Rojhelati Nwê)ەوە وەرگیراوە @farhangijin
8651Loading...
14
گیاکوڵکنه یا گوێ مشکه ئەو گیایە دەرمانه و بە ویشک کراوی وەک چای دێمی دەکەن و بۆ ئەعساب باشە بە فارسی چای کوهی پێدڵێن و به تورکیش توهلیجە(توکلیحە)یه. چونکه گوڵەکەی کوڵکنه بۆیە دەڵێن گیا کوڵکنه هەروەها چونکە گەڵاکانیشی وەک گوێی مشک دەچن گوێ مشکەشی پێدەڵێن. هەژیر @farhangijin
98511Loading...
15
کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات ▪️چیرۆک و بەسەرهاتی کوردی ▪️گۆرانی ڕەسەن ▪️چیرۆکی منداڵان @noman_barzegar
2591Loading...
16
Media files
2 65913Loading...
17
مەتەڵ بە گیای کەژ بە بەردی چەم بە مووی بزن بە فێڵی ژن ناردنی: جەلال حەمە ساڵح https://t.me/farhangijin
2 3538Loading...
18
سڵاو و ڕێز و پێزانینمان بۆ هەموو ئەندامانی بەئەمەک و دڵسۆز....🤝🌺🙏🤝🌺🤝 بیر هێنانەوەیەک بە تامێکی تر👆👇
1 08413Loading...
19
سڵاو و ڕێز و پێزانینمان بۆ هەموو ئەندامانی بەئەمەک و دڵسۆز....🤝🌺🙏🤝🌺🤝 بیر هێنانەوەیەک بە تامێکی تر👆👇
10Loading...
20
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار ‌‌‌‌‌پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
1690Loading...
21
زمانخەڵەتێنە زمانخەڵەتێنە ئەو جۆرە ڕستانەن کە چەند وشە و واچی هاوشێوەیان تێدایە و کاتێ زوو زوو بەدوای یەکدا دەیانڵێین یا پاتەیان دەکەینەوە لە زمانمان هەڵدەکەون و لێمان تێک دەچن وەک: «جلی تەڕ بۆ ڕێوی لەڕ» «مەڕە لەڕە لە لاڕێ ئەلەوەڕێ» «شیری شەکی سپیم خوارد» «ڕێوی ڕەشی ڕووت ڕۆنی ئەلستۆ بەلالووت» «لە کەڵتوو کەوتووە ڕقی لە سەڵتەکەڵتووە» لە داڕشتنی وشە و تەنانەت لە نووسینی شێعریشدا زۆر جار هێنانی هەندێ واچ و وشه بەدوای یەکدا دەبێتە هۆی هەندێ گرێ و جۆرێک هەڵخڵەتانی زمان یا جۆرێک دەربڕینی ناخۆش و قورس کە دیارە هۆکاری هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ باسی دەنگناسی (فۆنۆلۆژی) لە زماندا و دەبێ لە نووسیندا سەرنجی بدرێتێ و باش بەکار بێت، بۆیە لووس‌ولەباریی وشه و ڕەوانبێژی شێعر و ڕیزکردنی واچەکان ئێجگار گرینگن و دەبێ تا ئەو جێگەی دەکرێ ڕەچاو کرێن تەنانەت ئەگەر ناچار بە گۆڕینی تەواوی وشه یا سەروا و کێش و جوانکارییەکانی تریش لە شێعردا بین. ـــــــــــــــــــــــــ «لە کەڵتوو کەوتووە سواری نەخەوتوو ڕقی هەستا لە خەڵکی سەڵتەکەڵتوو» کەڵتوو = زین تەکەڵتوو = ژێرزین، چەند لۆ لباد یا قوماشی نەرم کە دەخرێتە ژێر زینی ئەسپ بۆ ئەوەی ئازار بە وڵاخەکە نەگەیێنێ، تەکەڵتوو ناوی گوندێکیشە لە باشوور سەڵتەکەڵتوو = زینپۆش، سەرزین، ئەو پارچەی دەدرێ بەسەر زینی ئەسپدا، سەڵتەکەڵتوو ناوی گوندێکیشە لە سەقز مامۆستا #ڕامان_غەفووری
1 12014Loading...
22
پێقاز ئەو جۆرە گاسنە کە لە دواوەی تراکتۆر بۆ کێڵان چاندنی تۆو له زەوی کەڵکی لێ وەردەگیری لە ناوچەی موکریان پێقازی پێ دەڵێن. ناوێکی شیاوی خۆیەتی چون وەک پەنجەی قاز دەچێ. هەژیر @farhangijin
1 0762Loading...
23
پێمەڕە بۆچی ئەو ئامرازە ناوی پێمەڕەی لێ نراوه؟ چونکە وەک جێ پێی مەڕ وایه. هەژیر @farhangijin
1 0383Loading...
24
ئەو ڕێگا باریکانەی پەنا یەکتری دواێنی ئەو شاخە ڕێچکەی پێ دەکوترێ شوێنی ڕیز بوونی مەڕە. هەرچەند مێگەلە مەڕ حەتمەن بزنیشی لە گەڵە بەڵام کەمتر واهەیە بزن وەدوای مەڕ بکەوێ و زیاتر لە پێشەوە و بە تەنیا ئەڕوا و سەر گوڵان هەڵدەپسێنی و نۆشی گیانی دەکا. بزن چونکە هەڵبەز دابەز و جم و جووڵی لە مەڕ زیاتره هەر بۆیە زەنگولەیەک وە ملی نێری هەڵداوەسەن تا مەڕی گوێ لە مست وە دوای ئەو دەنگه بکەوێ و کاکی شوانیش مێگەلەکەی لێ ون نەبێ. ڕەنگه مرۆڤی کوردیش زیاتر وەک بزن دەچێ هەر وەک بزن لە شاخ هەڵبووینه و ئاکاری بزنانەشمان زۆره واته بە تاکی تەما دەگرین و ڕێگە دەپێوین و هاوپشتیمان کەمە. له قەدیمەوە کوتویانه هەرزن و بزن چیایە مەزن پێموایە وەکوو سێهەمین شتی ئەو مەسەلە دەبێ کوردیشی لێ زیاد کەین. هەرزن و بزن قووتی مرۆڤی کوردیان دابین کردوە. قووت هەر ئەو شتەیە قووتی دەدەین لە کوردییەوە چۆتە ناو عەڕەبی قەوەتیش بە قووت ساز دەبێ بۆی هەیە وشەی قاوتیش هەر لە قووتەوە وەرگیرابێ. *وێنەکە: داوێنی کێوێکی لای گوندی چوارگای سەر بە مەهاباد لە سەر ڕێی مەهاباد سەردەشت هەژیر @farhangijin
1 1624Loading...
25
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار ‌‌‌‌‌پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
2131Loading...
26
دڵسۆزی، سەختە، بەڵام ئەرکێکی پیرۆزە. کوردەویست و نەتەوەپەروەر و نەتەوەییەکان کەمینەن لە ناو کوردا. ئەزانن لۆ؟ چونکە کەم(ینە)ن ئەو کەسانەی کە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە، بێبەرامبەر ڕاژە و خزمەتی پرسی ڕەوای نەتەوەکەیان ئەکەن و مافی خۆیان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانا ئەبیننەوە. لای مرۆڤی کوردەویست، کوردبوون و دڵسۆزی خۆی بۆ خۆی گەورەترین سەروەت و سەرمایە و پاداشت و دەستکەوتە و چەمەڕای هیچ دەستکەوت و پاداشتێکیتر ناکات. ماف لای مرۆڤی کوردەویست ئەرکە، واتە هەر ئەوەی کە ئەرکی کوردبوونت وەک مرۆڤێکی سەر ئەم خاکە جێبەجێ ئەکەیت ئەوە گەورەترین مافە. کاتێک ئەرکی خۆت بەجێ ئەگەیەنی، ئەوە مافی تۆیە! کوردەویستی، دڵسۆزیی و خەمخۆریی و ئەرک و باکدارییە. بەختیار مام حەمید @farhangijin
1 0583Loading...
27
#قسەوبەسەرهاتی خۆش #بییرەوەریی پێکەنیناوی #قسەی نەستەق #چیرۆک و دەقی فێرکاری #خوێندنەوەی پەتیی کوردی لە کاناڵی #مەلاۍمەزبوورە(ملانصرالدین کورد)👇 https://t.me/malaymazbura ئینستاگرام لەگەلمان بن: http://instagram.com/osmansamadi_library
2910Loading...
28
‌ * دەڵێی ⊛ دەڵێی گورزی هەمزەیە پیاوی گورج‌وگۆڵ ⊛دەڵێی گۆڵی قوڕاوییە پیاوی نابوت و دزێو ⊛ دەڵێی گیسکە دەکونجری یان ماوە پیاوی نابوت و ناقۆڵا ⊛ دەڵێی سەلکە بزوتی جەهەندەمێ‌یە پیاوی نابوت و دزێو ⊛ دەڵێی گیسکە گولەیە نابوت و دزێو ⊛دەڵێی ئاوێ هێناوە زۆری برسییە ⊛ دەڵێی سەی پێ‌سووتاوە زۆر دەگەڕێ ⊛ دەڵێی ماکەری تفەنگچییانە کەسی ماندو، ڕەنجدەر و ڕسق‌سوار ⊛ دەڵێی دەگوێیانی دەنوسێی ⊛ دەڵێی بەگوێیانی هەڵدەکێشی هەردوکیان واتە: زوو گەورە دەبێ ⊛ دەڵێی کیفە زوڕنایە زەلامی لەڕ و لاواز  فووی لێکەی با دەیبا ⊛ دەڵێی بۆ ئاوری هاتوە بەپەلەیە ⊛ دەڵێی کەڵەبابی سەربارەدارێیە زۆر بەولاولادا دەڕوانێ، بە قەولی ئێستا سەری دەڵێی سەحنی سەتەلایتە ⊛ دەڵێی ئاشی ئاو لێ‌بڕاوە شوێنی مات و بێدەنگ ⊛ دەڵێی جەنگێ مەغڵوبەیە شوێنی جەنجاڵ و بە ژاوەژاو، سلێمانیی دەڵێن کلکی کەری تیا ئەپچڕێ ⊛ دەڵێی ڕاوە بەرازە سوحبەتچی و قسەخۆش ⊛ دەڵێی ئاوری بن کایە حەزی بە گۆنگەڵ و ئاژاوەیە ⊛ دەڵێی دیواری دادەنێ قسەزان و وتاربێژی زمان‌پاراو ⊛ دەڵێی ڕبەی ئاوەدانییە زۆر کەم لە ماڵی خۆیەتی، دەگەڕێ ⊛ دەڵێی دار دۆژینگە لەڕ و لاواز ⊛ دەڵێی مازووە لە کاسێدا منداڵی بزۆز ⊛ دەڵێی پیرێژنێ دۆ لێ ڕژاوە بۆڵەبۆڵ‌کەر ⊛ دەڵێی قازی کوێرە خەمۆک و بێ‌دەنگ و تەنها ⊛ دەڵێی گـای نێو گوێلکانە هەرزەکارێکی هەراش لەنێو منداڵان ⊛ دەڵێی بوکیان بۆ دابەزاندوە قیت‌وقۆز و دڵخۆش ⊛ دەڵێی پاڵیتی پاش مێشانه هیچی بەدەست نیە و پشتگوێ خراوە ⊛ دەڵێی نێرەکەری بەهارێ‌یە جەووی هەیە ⊛ دەڵێی بەرخی تێرە شــیرە منداڵی تەندروست و قەڵەو ⊛ دەڵێی هەنگوتکە هەویرە باڵای کەمە هەر پان دەبێتەوە ⊛ دەڵێی کێچی چەنگ‌ کوێر یە کوێر کێچ بگرێ بەری نادا،چونکە بۆی ناگیرێتەوە / زۆر بەرچاوتەنگ و نا بەخشندەیە. دانیشن بەخێر موستەفا محەمەد @farhangijin
1 19410Loading...
29
Media files
1 1258Loading...
30
پارە وەکو پاشگر ناڵ‌ پارە گۆشتپارە ئاوپارە ـــــــــــ 1- ناڵ‌پارە: (( لەتکەناڵ و کۆنەناڵی لە کوورەدا قاڵکراو. لە قەدیم، ئاسن کەم بوو، ناڵە کۆنیان دەبردە کن ئاسنگەری، ئاسنگەریش لە کوورەی دەنان. ئەو وەختی کوورەی دەستی هەبوو، کوورەیان دەدەماند هەتا ئەو ناڵانە بەسەریەکدا قاڵ دەبوون، جا ئەو تەختە ئاسنەیان بە گاز دەگرت و دەیانهێنایە سەر سندانێ و دەیانکوتا و دەیانکردە تەوراس و شتی وا ٫٫٫٫ فەرهەنگی زارەکیی موکریان بەرگی 15 )). ٢- گۆشتپارە( بزمەتە): زیادەگۆشتی سەر برین پێش ساڕێژبوونەوە. لە کوردەواریدا دەگوترێ برینەکەی لێ پیس‌کردووە و گۆشتپارەی کردووە. ٣- ئاوپارە: ئاوی تێزاوی( تێزانی ئاو) ژێر پێست لە جێگە برین یان بڕین یان برینداربوونەوە، هەوکردن و کۆبوونەوەی زەرداو و پلازمای خوێن. ــــــــــ ℬ.𝒜 ٦ بانەمەڕی٢٧٢٤ پارە وەک وشەیەکی سەربەخۆ بە واتای دراو، پووڵ دێت. ناردنی: بەکر ئەحمەدی @farhangijin
1 2780Loading...
31
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە! کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری! بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم! #هێمن پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
2865Loading...
32
سینا وشەی سینا کە ناوی کێوێکی باکووری خۆرهەڵاتی میسرە و لەوێ ناوگەلی تری وەک الطور، حوریب، جبل‌الله، و جبل موسی و تەنانەت ناوی «سینا»یشی هەر هەیه وشەیەکی کوردییە و لە چوارچێوەی یاسایەکی ڕێزمانیی زمانی کوردیشدا دروست بووە کە من خۆم هەشت ساڵێک پێش وەک یەکەم کەس باسم لەم یاسا ڕێزمانییە باسنەکراوە لە کوردیدا کرد، چەند ساڵ دوای منیش د . وریا عومەر ئەمین و لەم ساڵانەی دواییشدا چەند کەسێکی تر هەر دووپاتیان کردووەتەوە، یاساکە ئەمەیە کە مۆڕفیمی «ا» کاتێ بچێتە سەر ڕەگی کار یا باشتر بڵێین ڕەگی ڕانەبردووی چاوگ ئاوەڵناوی کارا (ئاوەڵناوی بەرکاری، صفت فاعلی) دروست دەکا کە دەتوانین وەک ناویش بەکاری بهێنین، بۆ نموونە وشەگەلی بینا، بیسا، توانا، هێژا، زانا، وەستا و هەروەها «سینا»یش لەو چەشنەن، ئەمانە ئاوەڵناو لە دۆخی بکەریدان کە بەپێی ئەو یاسای باسم کرد لە « ڕەگی کار + ا » پێکهاتوون: بین(لە چاوگی بینین) + ا = بینا بیس(لە چاوگی بیستن) + ا = بیسا هێژ(لە چاوگی هێژان) + ا = هێژا وەست(لە چاوگی وەستان) + ا = وەستا توان(لە چاوگی توانین) + ا = توانا سین(لە چاوگی سینین) + ا = سینا و ...  پێکهاتوون کە ئاوەڵناویان دروست کردووە و دەتوانین وەک ناویش کەڵکیان لێ وەرگرین، هەر ئەوەش بوو کە ئەودەم دەمگوت وشەیێکی وەک توانا کە خۆی ئاوەڵناوی داڕێژراوە نابێ «بە»ی پێ زیاد بکرێت و جارێکی تر داڕێژێتەوە و بەشێوەی «بەتوانا» بەکار بێت چون ئەم کارە ڕێک وەک ئەوە وایە وشەگەلی زانا و بیسا و هێژا و بینا و سینا ...یش کە هەمان جۆرن بەشێوەی بەزانا و بەبیسا و بەهێژا و بەبینا و بەسینا ... بەکار بهێنین کە هەڵەن بۆیه دەبێ لەو جۆره بەکارهێنانە خۆ بپارێزین و ... بەڵام سین و سینین چین و واتایان چیە و سینا چ واتایەکی هەیە؟ سین واتە بین، سینین واتە بینین کە لە ئێستای زمانی کوردیدا وەک چاوگ هەندێ کەمڕەنگتر بوونەتەوە و پتر جێی خۆیان بە بین و بینین و دین و دیتن داوە، جا بەم پێیە «سینا»یش هەر ئەم «بینا»یەی ئێستایە کە لە کۆن و تەنانەت ئێستایشدا هەر لە هەندێ ناوچە بەم جۆرە گۆیە دەکرێ، بۆ زانیاریتان seenی ئینگلیسیش بۆ واتای بین و ببینین هەر ئەمەیە کە گوڕینی واچیی بەسەردا هاتووە، ئێمە ئێستایش لە کوردیدا و بەتایبەتیش لە کرمانجی و زازاکیدا وشەگەلی «سینایی» یا «سیناهی»مان بۆ مانای بینایی یا بیناهی و «شەبەنگ» هەیە کە جیا لە باری ڕێزمانی لەڕووی واتاییشەوە جەخت لە کوردیبوونی وشەکە دەکەنەوە، ئەم وشانە لە «فەرهەنگا کانی» و «فەرهەنگا دەستی» و چەند فەرهەنگی تریشدا ئاماژەیان پێ کراوە: سیناهی فەرهەنگا کانی کەمێک لە ڕوناکی چاو شەبەنگ sînahî فەرهەنگا دەستی bînahiya tiştan a ne li gorî rastiya wan lêbelê wekî sîber û pêjnan هەروەها ئەم وشانە بەزیندوویی لە شوێنەکانی تریش هەر هاوڕەچەڵەکەکانیان هەن و ئێمە جیا لە فەرهەنگەکان و ئاخاوتنی ناوخەڵک، دەیان ناوی گوند و کێو و شوێنی تریشمان لە کوردەواریدا بە ناوی سینا، سینایی، سیناهی و بووزی سینا و ... هەن کە پتریان بۆ شوێنی بەرز بەکار هاتوون، ئەو شوێنە بەرزانەی بەسەر شوێنەکانی تردا دەڕوانن و هەموو دەوروبەریان لێوە دیارە و دەیبینن، هەرچەندە لە وشەی کێوی سینا (کێوی طور)دا هۆکاری ئەم ناولێنانە دەکرێ بگەڕێتەوە بۆ شتێکی تریش، بۆ داستانی مووسا و خودا و ئەوەی کە یەکەم بینینی خودا لەلایەن مووساوە لەو کێوەدا بووە کە وەک دەڵێن تیشکێ لە نوری خودا بووەتە هۆی سووتانی کێوەکە (ئەمە گێڕانەوەی جیاوازی تریشی لەسەرە ...) و دواتریش خۆڵی یا کلی ئەو کێوە وەک شتێکی پیرۆز بۆ چاوڕشتن و بەهێزکردنی بینایی بەکار هاتووە، بۆیه دەکرێ «الطور سینین»یش کە لە قوڕئاندا بەکارهاتووە هەر هەمان شت بێت کە وایشە، طور ناوی دیکەی کێوەکە و «سینین»یش هەمان «بینین»ە، واتە کێوی بینین کە دیارە ئەمیش جەخت لە بینین(سینین) و سینا بە مانای بینا دەکاتەوە و هیچ گومانێکی تێدا ناهێڵێتەوە. مامۆستا ڕامان غەفووری
1 24314Loading...
33
فەرهەنگی ڕەش                        مامۆستا و هاوڕێیەکی خۆشەویست ئەو لاپەڕەیەی (فەرهەنگی ڕەش)، لە نووسینی بەڕێز عەزیز مەلا ڕەش ی بۆ ناردووم، چەندین وشەی کوردی جوان و کەم‌ بیستراوی زمانی شیرینی کوردی تێدایە و واتاکانیان بەجوانی لێکدراوەتەوە. منیش لێرە پێشکەش بە هاوڕێیانی فەرهەنگی ژین وشەدانی کوردی - کوردی Ferhengy Jîn  دەکەم ۱- بن تڕنە: کشتەکە بەنێکە بنکی مافووری بە بەنە سێتای بنەتاوە شەتەک دەدات، ۲- بنۆک: خلت(خڵت) و پاشماوەی خوری و مووە دوای شانە (شە) کردن. ۳-  بوغە: دەنگی کۆتری نێرەیە، دەنگی کۆتری مێیە گمەگمە. ۴- بۆنگ: پێستە لە جەفت((جەفتنان)) ( جەوت نان) تاکو ببێت بە کوندە. ۵- جزیری: ا- جۆرە خانوێکە، ناوەڕاستی بانەکەی بەرز و ئەملاولا لێژ. (شیروانی)                                           ب- دیوارێک بە درێژایی بە خشت دروست بکرێت. ۶- جووتباقی: دوو پینەیە، بۆ قاییمی لەملاو لەولای کەوش(پێڵاو) دەدرا. ۷-  دژاو: ئاژەڵێکە، ئاو بە یەک‌بین ناخواتەوە، لە شوێنێک قومێک ئاو دەخواتەوە، بۆ قومی دووەم دەچێتە شوێنێکی تر. ۸-  دوولارە: خوری یەکەم جار ڕێسرا پێی دەگوترێ بەنە(خاوک) دوو بەنە خاوک بەیەکەوە بایەکی پێدرا: دوولارەیە. ۹- روونگ: سپیان لە ئاخروئۆخری مانگی نیسان و سەرەتای مانگی ماییس دەبڕێتەوە، وا بووە سەرێک بۆ دابەستوو ڕادەگیرێت، بۆ ئەوەی زوو قەڵەو ببێت جاری دووەم دەبڕێتەوە، خوری دووەم (ڕوونگ)ی ناوە و تەرحی خوری پێشتر باش ناڕێسترێت. ۱۰-  سپییە ڕۆژ: ڕۆژێکە هەوری سپیی تەنک بە ئاسمانەوە بێت، ئەگەر هەورەکە بۆر بوو، کەوەرۆژی ناوە. ۱۱-   سڕە (گەمڕە): تەرس و ڕیخ و قەرسەقولی(تەرسەقول) پەستراوەی ژێرپێی وڵاخان لەنێو تەویلەدا. ۱۲-  سووگە: بەرزاییەک کە لە  بستی  نەوی‌ترە. ۱۳-  سێ بەگایی: سێ پیاو ژن بەژنی بەیەکەوە بکەن، یەکەمیان خوشکی خۆی بداتە دووەم، دووەم بداتە سێیەم، سێییەمیش بداتە یەکەم. ۱۴-  سێکوان: شوێنی بەیەکگەیشتنی سێ کەند. ۱۵-  قانات: دوو دیواری بڵند و باریک وەک (( کولتە)) وایە لە سەر لێواری ئەملا و ئەولای بیر ( بیری ئاو ) دروست دەکرێت. ۱۶-   قۆیزان: جگ چوارلای هەیە، دوان بەرزن و لایە لووسەکەی ( کەر)ی ناوە و قوڵەکە  میر. دووەکەی دی لووسەکەی پشتە و  قووڵەکەی قۆیزان. ۱۷-  کەرکێش: ڕێگەی چوون و هاتنەوەی گوێدرێژ لە کاتی دۆڵاب‌کردندا. ۱۸-  کەرووکە: دیوارێکە بە قەدەر مەترێک بەرزە و قاناتەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کەر پاڵی پێبدات لە کاتی دۆڵابدا. ۱۹- کێسرە: ڕایەڵی تەون دوو جۆرە، یەکەمیان: گوردی ناوە و دووەمیان: کێسرە. ۲۰-  لییان( لیمان): شتێکی لیجە(لینجە) و بە لەشی بێچووی ئاژەڵەوەیە، لە کاتی زاییندا دایکەکە دەیلێسێتەوە. ۲۱-  مرتە: پێستەی ئاژەڵ کە خۆش دەکرێت، لە هێندێ شوێندا کەم‌کەم گۆشتی پێوە دەمێنێت. ۲۲-  مەشکانی ( دیواری مەشکەیی ): دیوارێ بەپانی خشت دروست بکرێت. ۲۳-  مێراب: لێواری ئەملا و ئەولای مافورە و بە قوڵفە و گڕچن دروست دەکرێت، نەک بە کوفک. (عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەحیم)، باوکی بە مەلای ڕەش بەناوبانگە لە ساڵی 1936 لە گوندی (چەغەمیرە)ی سەربە شارەدێی دیبەگە لەدایک بووه، لە منداڵییەوە لە حوجرەی مزگەوت لای باوکی خوێندوویەتی، لە ساڵی 1959 بە بڕیارێکی (عەبدولکەریم قاسم) مەلاکان خولێکی پەروەردەییان بۆ کراوه، دوای خولەکە بوون بە مامۆستای سەرەتایی، عەزیزی مەلاڕەشیش چووە ئەو خولە و بوو بە مامۆستای سەرەتایی، لە ساڵی 1979 یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاو کردۆتەوە بە ناوی (پشیلۆکه)، کە کۆمەڵە شعرێکی منداڵان بووه، لەدوای ئەوە کۆمەڵێک ڕۆمانی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە.، تائێستا 20 بەرهەمی بڵاوکراوەی هەیه، وەک ڕۆمانی کوێخا سێوێو خاک و چەوسانەوە، غەوارە، حزبی کەران، خاک و کێشەی مان. لەگەڵ کۆمەڵێ چیڕۆک بەتایبەت بۆ منداڵان وەک بۆرە و گورگ و بزن و تۆبەی گورگ مەرگە، گورز گورزانێ. مامۆستا عەزیزی مەلاڕەش لە نووسینی ڕۆمانەکانی زۆر وشە کۆنەکانی ناوچەی دەشتی هەولێر بەکار دەهێنێ کورد گوتەنی کرمانجیانی دەنووسێت و نووسینەکانی تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە. نووسینەوەی ℬ.𝒜 ٩ ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ بەکر ئەحمەدی @farhangijin
1 4065Loading...
34
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە! کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری! بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم! #هێمن پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
1831Loading...
35
🌺🍃🌺🍃🌺 🌺🍃🌺 🌺 بەشی شەشەم پەندی پێشینیان  👇. -۶- پەندی پێشینیان میراتی کۆنن سنگاو سنگ هاتوون با بزانین چۆنن بە ڕستە کورت و درێژ لە مانا با قەت نەفەوتێن لە ناو زەمان 51 _ قاچی زل بێوڵەتە، سەری زل دەوڵەتە 52 _ ئەبێ بە لۆکە سەرتبڕم 53 _ ڕێویێکی گەڕاو لە شێرێکی نووستوو چاترە 54 _ کەو ئەو کەوەیە لە ڕووی کەوا بخوێنێ 55 _ هەر ئەمساڵ خۆزگە بە پارە 56 _ نە ئەوەندە شیرین بە بتخۆن، نە ئەوەندە تاڵ کە فڕێت دەن 57  _ شەرع شەرمی بۆ نیە 58 _ بەشی زیندووان زۆرە، نۆرەی مردووانە 59 _ خوا تا کێو نەبینێ بەفری تێناکا 60 _ کەری شەریکی یا گورگ ئەیخوا، یا لە برسان ئەتۆپێ ع - ڪەلیخان
1 2854Loading...
36
کەرکووک: بازاڕی نانفرۆشەکان ١٩٤٠ ناردنی: سەلاح سالار @farhangijin
1 1851Loading...
37
بەم شێوازە دانیشتنە دەگوترێت چی؟ کام لەمانە زیاتر بەکاردێت؟ نوشتانەوە، هەڵتروشکان، هەڵتووتان، قینچکە(کردن)، کوشکە(کردن)، هەڵکورمان، خۆمات‌کردن، خۆمەڵاس‌دان، کسکە، چیچکە کردن، قنیچکە کردن ئەرکان ساڵح @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی
1 4108Loading...
38
ڕێواس جۆرە گیایەکی بن‌‌ئەستووری گەڵاپان کە هەتا ١٠٠ سانتی‌‌میترێک باڵا دەکا. نێرتکەکەی(ساقەتەکەی) بەشلکی دەخورێ و بۆ ترشیات و چێشتیش کەڵکی لێ وەردەگیرێ. مەشکەسوورم تۆ خاسی/ دەڵێی شلکه ڕێواسی/ ڕۆنی دەنێم ده تاسی/ بۆ حەکاش و هەباسی [سەیزادە مرێم مستەفاپوور: مەشکە] بەژنێ تۆم بە من بمێنێ بەوێنەی لکەڕێواسی/ ئەگەر بوهاران دێنەدەرێ لەسەر قەبری حاجی مەمێندی غولامکێ [حەمەکوێری بێژوێ] خونچە دایدڕی بەرۆکی کراس/ لە خیز هاتە دەر چووزەڵە ڕێواس[= چووزەرە ڕێواس] [هێمن] کیژێ بەلەک‌‌‌زەرد، کوڵمەت دەڵێى گێلاسە/ له شان و ملى تۆ شیرنه ئەو گواره و کرمەک و قۆیتاسە/ ماچى سەر کۆڵمەت پێم مەزەداره، تامى هەروەکوو ڕێواسە/ تۆش حەسرەتت مەبه بن گڵى چاکم بناسە [حاجی سمایلی کاکەلاو] ئاوی کانیە خەزاڵێ/ ڕێواسی «دەشتە تاڵێ»/ لەزەت هەر دەوی‌‌‌دا بوو/ جووت بین دەگەڵ کەژاڵێ/ بێنە ماچت کەم لەیلا/ دایت بۆ من هیچ ناڵێ [دەروێش ڕەحمانی خوڕخوڕە] ئاوی کانیە خەزاڵێ/ ڕێواسی کەندولەندان/ ئەوە چاوکاڵ هاتەوە/ دەڵێ دەچمە سامڕەندان/ حەوت کووپە پەنیر بێ/ بەشمان دەکا بێری گیان [دەروێش ڕەحمانی خوڕخوڕە] یارم مەلازادەیە/ بۆخۆم ئیبنوعەباسی/ یارم کوێستانی سازگار/ بۆخۆم گڵووکێ ڕێواسی/ یارم شووشێکی[= شووشەیەکی] سەختە/ بۆخۆم بڕەی ئەڵماسی [ئەحمەدی لوتفی: بەیتی ئەحمەدی شەنگ] r بە گەڵای ڕێواس دەڵێن «باسکڵاو»/ «کڵاوبن/ کوڵاوبنە/ ڕێکڵاو/ ڕێکوڵاو». دوو ساڵ مێیە دوو ساڵیش نێرە، ئەگەر نێرتکی هەبێ و ئەگەر نەیبێ دەڵێن باسکڵاو. ‌‌مەتەڵ • بڵینده چنار نیه/ کەسکه خەیار نیه/ ترشه هەنار نیه _ ڕێواس • تاوڵی تاقەدار _ ڕێواس • شینه وەک خەیاری/ مزره وەک هەناری/ درێژه وەک چناری ) ڕێواس • شینه وەک شینشینکی/ هەستاوه وەکوو پنگی/ ئەگه هەڵینەدەی/ ئەوەت به گونگی/ _ ڕێواس • سەوزه وەک خەیار/ بەرزه وەک چنار/ مزره وەک هەنار/ له شاخێوه دێ بۆ شار ) ڕێواس داوودەرمان • بۆ نەهێشتنی چەوریی خوێن «بنەڕێواس» پا دەکەن، دەی‌کەنه تەڵاش و ویشکی دەکەن و دەی‌کوڵێنن بەیانان کەوچکێک، نیوەڕۆیان کەچکێک و شەوانه کەوچکێکی لێ‌‌دەخۆنەوه. • کڕێژە بۆرەکەی بن ڕێواسی لێ‌‌دەکەنەوە و وردی دەکەن وەک ئارد و بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی قەند (شەکرە، دیابێت) دەکار دەکرێ. هەر ئەو سوورچیە گیایەکی دامێ، لاسک‌‌‌درێژی گەڵا وەک کەوەری درێژووکە، تامی لاسکەکەی زۆر ترش و خۆش. گوتی: ئەوە مام‌ڕێواسە، دەرمانی هەموو کرمانە. بۆ دوکتۆر مەحموودم برد و پێم‌‌‌گوت؛ گوتی: کەرە، درۆ دەکا! هەر جۆرە کرمە دەرمانی تایبەتی خۆی هەیە. پاش چەندڕۆژێک دوکتور گوتی: بەڕاستی کابرا ڕاست دەکا؛ هەموو کرمێک دەکوژێ. [هەژار، چێشتی مجێور: ٣٤٩] مەسەل • کەنگر دەڵێ شەلم دەوێ، ڕێواس دەڵێ بەلم دەوێ (لە باسی چلۆنایەتیی کەنگر و ڕێواس کردن‌دا) کەنگر چووکە و دەبێ بەئەسپایی بڕۆی و ورد بۆی بڕوانی هەتا وەبەرچاوت بێ و بتوانی هەڵیقەنی، بەڵام ڕێواس باڵای هەیە و هەتا خێراتر بڕۆی زیاترت دەس‌‌دەکەوێ. • ‌‌نواڵە بەخوێوە، ڕێواس‌‌ بەپێوە r نواڵە: پاروو کردن و نان‌خواردنی بەڕۆیشتنەوە. «نواڵە» دەبێ خوێی بەسەردا بکرێ و ڕێواسیش دەبێ لەسەر لاق بۆی بڕوانی هەتا بەجوانی نێرکەکان ببینی. جۆرەکان • بن‌بەردیله ڕێواسێک که له بن به‌رد و جێگای خلیسک ده‌ڕوێ، ڕێواسێکی تورت و سپی و جوانه. • ماڕێواس جۆرە گیایەکی بن‌‌زلی لاسک‌‌باریک کە هەتا 45 سانتی‌‌میترێک باڵا دەکا. گەڵاکەی دەکرێتە دۆڵمە. داوودەرمان • ئاوی «ماڕێواس» بۆ دانانی کرم زۆر باشە. • «ماڕێواس» بە بڕوێشی بەهارەکێڵ یا برینجی گردە، بۆ پشووسوار بوون و ئاو لە دڵ هاتنێ دەرمانە. جۆرەکانی تر • بن‌‌بەردەقی @فلش@بن‌بەردیله لێک‌دراوەکان • ڕێواساو ‌‌ئاوی دوای بارینەکانی مانگی خاکەلێوە کە دەبێتە هۆی ژیانەوەی کانی و ئاوی زار خڕ و دۆڵان. r دیارە ئەوکاتە ئاو زۆر دەبێ و ماسی لە کون و جێی حاسێ دێنە دەر و دەست بە گەڕان دەکەن، بۆیە مەنشوورە دەڵێن: ماسی وەختی ڕێواساوێ دێنەوە و ڕاو خۆش دەبێ. باوەڕ • ئاوی دوای بارشتەکانی خاکەلێوە، بەسەر ڕەگ و بنی ڕێواس‌‌دا دێ. لێک‌دراوەکان • ڕێواس‌‌کەر کەسێک کە ڕێواس هەڵدەقەنێ. مەسەل • ڕێواس‌‌کەرێ قیت‌‌قیت بڕۆ، کارگ‌‌کەرێ/ کەنگرکەرێ وردورد بڕۆ بڕوانه: کەنگر دەڵێ شەلم دەوێ • کەنگرکەرێ لەنگێ‌‌لەنگێ، ڕێواس‌‌کەرێ شۆخ‌‌وشەنگێ  لێک‌دراوەکان • ئاوەکە لاسکی ڕێواسی پیر دە مەنجەڵ‌‌دا دەکوڵێنن هەتا دەتوڵێتەوە، ئەوجار ئاوەکەی دەپاڵێون؛ جا ئەگەر بۆ خواردنەوەی بێ قەند و شەکری تێ‌‌دەکەن و لەسەر سفرەی لەجیاتی نووشابە و شتی وا دەیخۆنەوە، ئەگەریش بۆ کێشت[= چێشت] و شتی بێ شەکری تێ‌‌ناکەن و لەبری ترش و جۆش دە کێشتی دەکەن. ‌‌[قادری حەمەی مام ڕەسووی] سەلاح پایانیانی فەرهەنگی زارەکیی موکریان @farhangijin
1 4828Loading...
عەلی حەقیقی ـ بۆکان زەمانی زوو سەنەدی مڵکیان لەلای پیاوانی باوەڕپێکراو و ماقووڵ دادەنا. حەقیقی پاش فەوتی بابی، سەنەدی موڵکی خۆی لای یەکێک لەو قازییانە دادەنێت. ماوەیەک پێ دەچێ، دایکی دەینێرێته لای قازی کە سەنەدەکەی وەرگرێتەوە، بەڵام قازی لەبەر ئیشوکاری زۆر دیاره بۆی ناکرێ بگەڕێت و هەر ئەوڕۆوسبەینێی پێ دەکات. تا عاقیبەت لەگەڵ دایکی شکایەت دەبەنە لای جەنابی بەڕێز سەیفی قازی، که گەورەتر و بەتەمەنتر بوو. ئەویش دەفەرموێ: با بچین بزانین ئەو سەنەدەت بۆ نادەنەوە. کە دەچنە مەحکەمە(دەفتەری وەکالەتی ئەودەم) که پەردەی هەڵدەداتەوە قازی هەڵدەستێ و دەڵێت: جەنابی سەیف! چۆنە تەشریفت هێناوەتە ئێرە؟! جەنابی سەیف دەفەرموێ: ئەتۆ ئەو سەنەدەی حەقیقی بۆ نادەیەوە؟ قازی عەرزی دەکات و دەڵێت: باوەڕ بفەرموو زۆری "لێ گەڕاوم"، بۆم نەدیتراوەتەوە. سەیفی قازی دەفەرموێ: جا چۆن لێی گەڕاوی؟ ئەگەر لێی بگەڕێی قەتی نابینییەوە، دەبێ "بۆی بگەڕێی..."ٚ! حەقیقی دەڵێت: ئەو سەرنج و ڕیزبینییەم قەت لەبیر ناچێت. هەر واش بوو؛ لەپاشان کە قازی بۆی گەڕابوو دیتبوویەوە و دامیەوە. سەرچاوە: قسە و بەسەرهاتە خۆشەکانی مامۆستا عەباس حەقیقی و میوانەکانی. لاپەڕەی ٤۸ کۆکردنەوەی: عەلی حەقیقی ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" @farhangijin: https://t.me/farhangijin لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە https://t.me/farhangijin1
Показати все...
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی.

بەڕێوەبەر: تاهیر ئەدمین: @Mangashw لینکی کاناڵ: @farhangijin:

https://t.me/farhangijin

لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە

https://t.me/farhangijin1

👍 6
خوشیلک لقەکانی وەک پەڕی تاوس دەچێ شیرەیەکی سپی لێدێ کەسێک گیرابێ واتە قەبز بێت دڵۆپێک لەو شیرەیە بخوا ڕەوانی دەکا @farhangijin https://t.me/farhangijin
Показати все...
👍 4
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٧١ - مەڕوانە لە سەر و سەکوتم، بڕوانە لە بەر و مێکوتم. ٧٢ - لە هەڵوا ئەمێنێتەوە، لە قوڕ نامێنێتەوە. ٧٣ - سکی بای کردووە، وا ئەزانێ هەمووی غیرەتە. ٧٤ - دەستی بێ‌خێر بۆ بڕین باشە. ٧٥ - وەک گیسکەکەی هەیاس ئەچێتەوە بە قاپووڕەکەی خۆیا. ٧٦ - گڵی دوور دەرمانە. ٧٧ - پیاو بەندەخوێنی لە پێشەوە ئەبەسترێ. ٧٨ - بەخشین بە خەروار، سەودا بە مسقاڵ. ٧٩ - هێلکە بە سەر گوریسەوە ناوێستێ. ٨٠ - ئەگەر باوکم بمایە، برایەکی ترم ئەبوو. ع - ڪەلیخان
Показати все...
👍 6👏 3
واتای تەبەق و شەگەل چییە ؟Anonymous voting
  • ماڵ - خانوو
  • نەخۆشینی لاق و دەمی مەڕوماڵات - ڕانە مەڕی وشکە کە لە کوێستان دەیلەوەڕێنن و بەخێوی دەکەن.
  • دیوەخان، بزنەکێوی.
0 votes
سڵاو‌ ڕۆژتان باش هاوڕێیان.       «کەشاو   ئاونیا» سپاس و دەستخۆشی زۆر تایبەتم هەیە بۆ هەموو ئەرک و تێکۆشانەکان کە بۆ زمان و دابونەریتەکانی گەلەکەمان، لە لایەن هاوڕێیان و بەڕێزانێک، بە تایبەت خاوەنکۆڕ و کەناڵی کۆڕی فەرهەنگی ژین دەکرێت، دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بە خۆیان و بەڕێوەبەران و هەموو ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی کە لەم پێناوەدا ئەرکی پێشکەشکردنی ڕاگەیاندن و زانیاریان بووە. دیارە خۆتان زۆر ماندوو دەکەن و دیسان پیرۆزبایی ئەم کۆڕ و کەناڵەتان لێ دەکەم.🤝🌺 سەبارەت بە دوو وشەی زۆر ڕەسەن و زۆر تایبەت لە زمان و دابونەریتی گەلەکەمان بە ناوی کەشاو و ئاونیا/ئاوەنیا کە جار و بار لە بەعزە شوێنێک وەک کۆڕ و کەناڵەکان یان بە هەڵە و یان بە ناتەواوی کراوە، ڕاستکردنە و شرۆڤەیەک بدەم. ساڵانی زوو وەرزێڕ لە هەوەڵی وەرزی  پاییز دوای بەرهەمهێنانی خلەوخەرمانەکەی دەهات زەویە ئاوییەکەی ئاو دەدا، یان ئاودێری(ئاوداشتن) دەکرد، واتە زەویەکەی ئامادە دەکرد بۆ چاندن و کێڵان، جا بەم کارەیان دەکوت "کەشاو" واتە ئاوداشتن و ئاودێری زەوی. دواجار زۆر بە گونجاو گەنمی دەچاند، (توووەشانی گەنمی دەکرد) دایمەیش گەنم دەچێندرا واتە جیا لە گەنم لەبیرم نایە، دانەوێڵەکی تر چێندرابێت. کاتێکیش دوای جووتکردن و کێڵانی زەوی بە گەنم، گەنمەکە لە زەویکە سەری دەردەهێنا شین( سەوز ) دەبوو، بەو گەنمە شین و سەوزەیان دەکوت ئاونیا یان ئاوەنیا، پێم ئاونیاش دروستتر بێت. کەوایە: کەشاو= زەوییەک کە لە پاییزدا ئاودێری و ئاوداشتن دەکرا و ئامادە دەکرا بۆ توووەشاندنی گەنم. ئاونیا= ئەو گەنمەی کە لە وەرزی پاییز دوای کەشاوی زەوی دەچێندرا و سەوز دەبوو. هەڵبەت لەبیرمە هەر لێرە بە کورتی هەروا ئاماژە و ناوهێنان لە ئاوداشتن و ئاونیا کراوە، هەر بەو جۆرەی کە عەرزم کردوون، لە چەند شوێنێک دیتوومە کە بڕێک بە هەڵە ناویان لە ئاونیا هێناوە و باسی لێ کراوە، هیوادارم بابەتەکەم بە دروستی پێکابێت و ئاماژەم پێ کردبێت، هەڵبەت لای ئێمە ئاوا باو بوو جا ئیدی نازانم بە گشتی لە ناوچە و بەشەکانی تری کوردستان هەروا بووە یان نە؟ جا هەر لەبیرمە دەیانکوت ماشەڵڵا ئاونیاکەی فڵان کەس چەندە جوانە، واتە ئەو گەنمەی کە لەو زەوییە ئاودراوەکە دوای توووەشاندن و کێڵان شین و سەوز دەبوو، بە وەیان دەکوت ئاونیا. بە ڕێز و سپاسەوە. براتان: ئەنوەر ٢٨ی مانگی گوڵان/ بانەمەڕی ٢٠٢٤ @farhangijin
Показати все...
attach📎

👏 7👍 2
Repost from N/a
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
Показати все...
👍 3
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٦١ -  لە شەڕا بەشی ئاشتی تیا وەهێڵە. ٦٢ - زەرەر لە هەر شوێنێکا بەری بگری قازانجە. ٦٣ - هەناسەت لە شوێنی گەرمەوە دێ کاکە!؟ ٦٤ - ڕەمەزانمان بە قوونێکی خۆش گرت، نۆبەی شەشەڵانە. ٦٥ - گووی وشکەڵ بە قوونی کەسەوە ناگرسێ. ٦٦ - پیاوی دووژنە جەرگی کون‌کونە. ٦٧ - لە ڕێگا پەلەی نەکرد، لە ئاشی پەلەیەتی. یان دەڵێن: لە ئاش پێی چووە، لە ڕێگا پەلەیەتی. ٦٨ - کەر نۆی بەرێ، دەش ئەبا. ٦٩ - ئەوەی بە بێوەژنی ئەیکەیت، بە کچی بتکردایە. ٧٠ - ئەگەر لێم گەڕێی، لێت گەڕاوم. ٧۱. درێژەی هەیە ⬇️⬇️⬇️ ع - ڪەلیخان
Показати все...
👍 7
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٦١ -  لە شەڕا بەشی ئاشتی تیا وەهێڵە. ٦٢ - زەرەر لە هەر شوێنێکا بەری بگری قازانجە. ٦٣ - هەناسەت لە شوێنی گەرمەوە دێ کاکە!؟ ٦٤ - ڕەمەزانمان بە قوونێکی خۆش گرت، نۆبەی شەشەڵانە. ٦٥ - گووی وشکەڵ بە قوونی کەسەوە ناگرسێ. ٦٦ - پیاوی دووژنە جەرگی کون‌کونە. ٦٧ - لە ڕێگا پەلەی نەکرد، لە ئاشی پەلەیەتی. یان دەڵێن: لە ئاش پێی چووە، لە ڕێگا پەلەیەتی. ٦٨ - کەر نۆی بەرێ، دەش ئەبا. ٦٩ - ئەوەی بە بێوەژنی ئەیکەیت، بە کچی بتکردایە. ٧٠ - ئەگەر لێم گەڕێی، لێت گەڕاوم. ٧١ - مەڕوانە لە سەر و سەکوتم، بڕوانە لە بەر و مێکوتم. ٧٢ - لە هەڵوا ئەمێنێتەوە، لە قوڕ نامێنێتەوە. ٧٣ - سکی بای کردووە، وا ئەزانێ هەمووی غیرەتە. ٧٤ - دەستی بێ‌خێر بۆ بڕین باشە. ٧٥ - وەک گیسکەکەی هەیاس ئەچێتەوە بە قاپووڕەکەی خۆیا. ٧٦ - گ ع - ڪەلیخان
Показати все...
فۆلکلۆر: پەپوو منداڵ بووم لە گەڵ باوکم و وان لە مەزرا بووین, چێشتان بوو پەپووسڵێمانەیەک دەیخوێند: پەپپوو پەپپپووو پەپپوو دوای چەند پەپپوویەک جارێکیش دەیکوت: خوششش کوتم باوکه ئەوە دەڵێ چی؟! کوتی لە چیرۆکی کۆندا دەڵێن پۆپە سڵێمانه بووک بوە شیری بزن یا مانگاکانی کە دۆشیوە و وەسەر ئاوری ناوه تا بیکوڵێنێ, لێی هەڵچووە و ڕژاوە هەر بۆیە بۆ بەرگری لە خۆی کوتوویە: پەککوو پەککوو, شیرەکەم هەڵچوو, خەتام نەبوو خەسووی لێی قەڵس دەبێ و لە ترسی خەسووی دەبێتە پۆپە سڵێمانە و ئەو فەغان و هاوارە ئاوای لێدێ: پەککووو پەککووو شیرەککەم هەڵچوو خەتام نەببووو نێوە نێوەش که دەڵێ خووشششش, یانی شیرەکەم لێ ڕژا! ئێستاش دوای چەند زەمان و عەیامان به زمانی پەپووی کورت کراواتەوە و بۆته: پەپپوو پەپپوو پەپپوو... خوششش هەژیر @farhangijin
Показати все...
👍 12
Фото недоступнеДивитись в Telegram
مــێــلـــۆ ئەم وێـنـەیەی خــوارەوە، لای ئــێــمــە(بـنـاری خۆشـک و بـەمـۆ) پـێـی دەوتـرێ: ٫٫مــێــلــۆ،،. بەزۆری بۆ نەخۆش یـان مـناڵـی ساوا دروسـت‌دەکرا. ئافان ئەحمەد @farhangijin
Показати все...
👍 8