cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

ڕادیۆ دەنگی ڕاسانی ڕۆژهەڵات[پادکست راسان روژهەلات]

Більше
Іран198 880Мова не вказанаПолітика31 866
Рекламні дописи
222
Підписники
Немає даних24 години
+17 днів
-1130 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

🔵 ناوەندی تەشکیلات: داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکەین لەبارەی چارەنووسی ئارمیتاوە گوشارەکانیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر بکەن کۆڕوکۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ! کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێران و کوردستان! هەروەک هەموولایەک ئاگادارن ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ٩ی ڕەزبەر ئارمیتا گراوەند کچە کوردی کرماشانیی دانیشتووی تاران لەگەڵ هاوڕێیەکانی لە کاتی چوون بۆ قوتابخانە لە مێترۆی تاران لەلایەن مەئموورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەهۆکاری ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ، کەوتەبەرلێدانی مەئموورەکان و دوای لەهۆشچوون برایە نەخۆشخانەی فەجر لەو شارە کە نەخۆشخانەیەکی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمە. دوای ئەم ڕووداوە هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم بەپەلە و بۆ پێشگرتن بە ناڕەزایەتیی خەڵک دەسبەجێ ڕێوشوێنی توندی ئەمنیەتییان گرتەبەر و تا ئێستا ڕێگایان بە هیچ کەس نەداوە چاوی بە ئارمیتا بکەوێ، تەنانەت ڕۆژنامەنووسێکی یەکێک لە ڕۆژنامەکانی تاران کە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەو ڕووداوە سەردانی نەخۆشخانەی فەجری کردبوو، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا کە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ئازاد کرا. هەروەها هێزەکانی ڕێژیم بۆ چەند کاتژمێرێک چەند هاوپۆلییەکی ئارمیتایان دەسبەسەر و هەڕەشەیان لێ کردوون کە نابێ لەسەر ئەو ڕووداوە هیچ قسەیەک بکەن. لەوانە گرینگتر شەهین ئەحمەدی دایکی ئارمیتا کە بۆ دیتن و ئاگاداربوون لە دۆخی کچەکەی سەردانی نەخۆشخانەکەی کردبوو لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕێگای پێ نەدراوە و لەوپەڕی سەرسوڕمان و لەو دۆخە ناخۆشەدا و سەرەڕای کارەساتێک کە بەسەر کچەکەیان هێناوە، بێشەرمانە دەسبەسەریان کردووە و هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە. درێژەی بابەت 👇 https://kurdistanmedia.com/so/news/2023/10
Показати все...

🟩 5ی ئۆکتۆبەر، ڕۆژی جیهانیی مامۆستا، لە هەموو مامۆستایان پیرۆز بێت. مامۆستایان بەنرخترین و گەورەترین ژێرخانی فێرکاری و پەروەردەی ڕۆشنبیرین. پیشەی مامۆسـتایی لە جیهانـدا، پیـرۆزتـرین پیشـەیە و بە دایکی هەموو پیشەکانی تر دادەنرێت. مامۆستایان، خاوەنی پیرۆزتـرین پەیامن و مژدەبەخشن بۆ هێنانەدیی ژیانێکی باشتر و داهاتوویەکی گەشتر و جیهانێکی ئاسوودەتر. مامۆسـتایانی سەرکـەوتـوو، کۆڵەکەکانی بنیاتنانی فێرکردن و پەروەردەکردنێکی سەرکەوتوون. مامۆستایان بە دڵسۆزی و لەخۆبووردن و ماندووبوونەوە خزمەت دەکەن، بێ ئەوەی چاوەڕوانی سوپاس و هیچ پاداشـتێک بن. لە هـەموو وڵاتانـدا، مامۆستایانن بەردی بناغە و کۆڵەکەکانی شارسـتانی و پێـشکەوتـن و داهـێـنان و گۆڕانکارین. ڕابەر و چرای گـەشی ڕووناککردنەوەی شـەوەزەنـگی تاریکین. مۆمئاسایی دەسووتـێن بۆ ئەوەی ڕێی سەرکەوتن و پێشکەوتـن و داهاتوو بۆ ڕۆڵەکانی نیشـتمانەکانیان ڕووناک بکەنەوە. مامۆستایان هەنگئاسایین و شیلەی گوڵانی زانیاری و زانسـتی دەمـژن و هـەنگوێنی زانیاریمان پێشکەش دەکەن. مامۆستایان لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا ڕۆڵێکی گرنگ و کارتێکەریان هەیە. چونکه مامۆسـتایان نەوە لە دوای نەوە پێ دەگەیـەنن. هێمایەکن لە هـێماکانی پێشکـەوتن و شارستانی. گەر گەلان شانازی بە زانا و دانا و بیرمەند و بلیمەت و داهێنەرەکانیانەوە بکەن، دەبێ ئەوە بزانن کە هەموو ئەم هەڵکەوتووانە لە پێشا قوتابیی مامۆستا بوونە. ئێمەش لە پڕێک، نەبووینە بە کچ و کوڕێک. مامۆستایانی کوردپەروەری دڵسۆزمان، فێری ئەلفبێی کوردایەتی و کوردستانپەروەری و تێکۆشان و گەشبینی و هیوادارییان کردین. هـۆشی ئێمە زەوییەکی بەیار بـوو، مامۆستاکان کێڵایان و تۆوی زانسـت و زانیارییان لێ تۆو کرد. لە هەر پایە و پۆستێکـدا بین، هەمیشە قەرزاری مامۆستاکانمانین. پشکی شانازی بۆ دڵسۆزی و ڕەنج و ماندووبوونی ئەوان دەگەڕێتەوە. مامۆستایانی خۆشەویست! پێشمەرگە گیانبەخشەکانی گۆڕەپانی فێرکردن و پەروەردە! ئێوە شایەنی ئەوپـەڕی سوپاس ڕێز و پێـزانینن. ئێوەن منـداڵانی گـەلەکەمـان بەباشی فـێر دەکەن و بەدروستی پەروەردەیـان دەکەن. ئێوە دایک و باوک و خوشک و بـرائاسایین، دەستی سۆز و خۆشەویستی و ڕێز بەسەر منداڵە چاوگەشەکانماندا دەهـێنن. ئێوە خۆشـەویستی و هاوبەستەبـوون بۆ کوردسـتان و کورد، لە لایان، شیرینتر دەکەن. مامۆستایانی دڵسـۆز! ئەو منداڵە چاوگەشـانەی کە تـا دوێـنێ قـوتـابیی ئێـوە بـوون، لە ئەمـڕۆدا: مامـۆسـتان، نووسـەرن، هـونەرمەنـدن، پارێـزەرن، پزیشـکن، ئەنـدازیارن، بەڕێـوەبـەرن، تێکـۆشـەرن، ڕۆژنـامەنـووسن، ڕاگەیـانـدنکـارن، چـالاکـوانـن،.. هـتد. ئەمـانە ئەو تـۆوانەن، کە ئێـوە تۆتـان کرد و پێیانتان گەیـانـد و هاتـوونـەتە بەرهـەم. مامۆستایانی فـرە بەڕێـزمان، ئێوە شوێنێکی تایبەتیتان لە دڵماندا هەیە، خۆشەویستی و ڕێزمان بۆ ئێوە بێسنوورن. هەردەم لە یادتان ناکەین، هەرگـیز ڕێز و خۆشـەویستیتان لە دڵماندا کـاڵ نابـنەوە. نەک تەنها لە ڕۆژی جیـهـانیی مامۆستایاندا، بەڵکوو لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵدا، ڕوخساری گـەش و شـیرینی ئـێوە لە بـەر چاومـانە. وشـە ناسـک و جوانەکـانتان، ڕێنماییە دروست و بەسوودەکانتان، زەردەخـەنە شیرینەکانتان، چـێژێکی تایبەتییان لە یادەوەرییەکانماندا هەن. لە ئێوەی دڵسۆزەوە فێری تێکۆشان و کوردایەتی و کوردستانپەروەری و گەشبینی و کۆڵنەدان و هـیوا و ئومێدی سەرکـەوتـن بوویـن. لە ئێـوەوە فـێر بـوویـن کە لە بـەردەم بـڕوا و متمانەبەخـۆبـوون و ئیرادەی پـۆڵایـین و خۆڕاگـری و کۆڵـنەدانـدا، بۆ گـەیشـتن بە هـیوا و ئاواتـەکـانمان، ئەستەم، بوونی نیـیە. مامۆسـتایـانی دڵسـۆز و کوردسـتانپـەروەر، وشــەی سوپـاس و سـتایـش شەرمـتان لـێ دەکەن. چونکە ئێـوە زۆر لـەوە گـەورەتـر و جیـاوازتـر و شایستەتـرن، کە وشـە و ڕستەی شیرین، بتـوانن ببن بە پارسەنگ و هـاوسەنگی دڵسـۆزی و شـکـۆداریتـان. مامۆستایانی کوردستان! ئێـوە لە شۆڕشەکانـدا پێـشـمەرگـەی هـەڵمەتبەری شـێرئاسـایین. لە ئاشتیـشـدا هـەڵگـری چـڵە نێـرگـزی خۆشـەویسـتی و ئاشـتین. ئەمـە باوەڕتـان بـووە و باوەڕتانە و نەگـۆڕاون و ناگـۆڕێـن. ڕێـز و پێـزانـین و خـۆشــەویسـتیی ڕاستیی گەلەکـەمـان بۆ ئێوە مامۆستایانی دڵسۆزمان، بەرزتـرین میـدالیای پێزانین و ڕێـزلـێـنانە. پـڕبەدڵ جـوانتـرین پـیرۆزباییتـان لێ دەکـەیـن. دەسـتە پیـرۆزەکـانی یـەک بە یەکتـان مـاچ دەکـەین و جـوانـترین چەپـکە گـوڵی خـۆشـەویسـتی و ڕێز و دڵسـۆزی و ئەمەکـداری و پێـزانیـنمـان پێشکـەشـتان دەکـەیـن. ئەمـەش کەمـترین شـتە لـە ئاسـتی دڵسـۆزی و شـکـۆداریی بەرخـودانی ئێـوەدا. گـەشـبـیـنیـن کـە لـە سـایـەی دڵسـۆزی و پەرۆش و مانـدووبوونی ئێـوەدا، داهـاتـووی گەشـتر بۆ کورد و کوردســتان دێـتە دی. ✌️ 🖋️ ڕەزا شــوان - سوی
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
▫️ئارمیتا گەراوەند بەهۆی لێدانی هێزەکانی ڕێژیم بەبیانووی لەبەرچاونەگرتنی حیجابی زۆرەملێ کەوتووەتە کۆماوە ئارمیتا گەراوەند، تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی لێدانی هێزەکانی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی حیجابی زۆرەملێ لە مێترۆی تاران، کەوتووەتە کۆما و لە نەخۆشخانەی "فەجر"ی تاران لەژێر کۆنترۆڵی توندی ئەمنییەتیدا خەوێندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە مێترۆی "شوهەدا"ی تاران، بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ، هێرشیان کردووەتە سەر ئارمیتا گەراوەند، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران و لە ئەنجامی بەرکەوتنی زەربەی توند، ناوبراو لەهۆش خۆی چووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی وتووە، کە لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە نەخۆشخانەی فەجر جێگیر کراوە و ڕێگە بە هیچ چەشنە سەردانیکردنێک تەنانەت لەلایەن بنەماڵەکەشییەوە بۆ لای ئەم کچە مێرمنداڵە نادرێت. ڕۆژی ڕابردوو ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆرتێک سەردانی ئەم نەخۆشخانەی کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. مریەم لوتفی، ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوی ڕۆژنامەی شەرق، دوای کاتژمێرێک لە میدیایی کرانەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانەکەی ئازاد کرا. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لێدان و بارودۆخی ناجێگیری ئارمیتا گەراوەند، میدیا و ڕاگەیاندنەکانی سەر بە ڕێژیم بەشێوەیەکی سیستماتیک و هاوکات، لێدانی ئەم کچە مێرمنداڵە لەلایەن هێزەکانی ڕیژیمەوە بەدرۆ دەخەنەوە و بەرپرسانی ڕێژیم بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هیچ چەشنە بەرکەوتنێکی فیزیکی ڕووی نەداوە. هەروەها، میدیاکانی ڕێژیم، هۆکاری لەهۆشچوونی ئارمیتا گەراوەندیان بە نزمی پەستانی خوێن ڕاگەیاندووە، کە بە لەبەرچاوگرتنی نهێنیکاری، جێگیرکرانی هێزێکی زۆری ئەمنییەتی لە نەخۆشخانە و ڕێگری لە ئیزنی چاوپێکەوتن، نیگەرانیی ڕای گشتی بۆ دووبارەبوونەی سیناریۆی مردنی ژینا ئەمینی بەدواوە بووە. لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هیچ هەواڵێک لە بنەماڵەی ئەم کچە مێرمنداڵە، بەتایبەتی باوکی و دایکی بەناوەکانی بەهمەن گەراوەند و شەهین ئەحمەدی بڵاو نەبووەتەوە  کە ئەمەش دەرخەری کۆنترۆڵی توندی ئەمنییەتی و گوشار بۆ سەر ئەم بنەماڵەیە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی هەرچەشنە زانیارییەکە. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬PDKI_Media
Показати все...
پەیامی رێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دیموکرات، بە بۆنەی تاوانێکی دیکەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر کچە غەیرە فارسێکی تر لە تاران خەڵکی تێکۆشەری کوردستان! ئازادیخوازانی جیهان! جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی تراژدیایەکی دیکەی لە ئێران ئەنجام دا و کچێکی دیکەی لەگەڵ چارەنووسی ژینا بەرەوروو کردەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە پاراستنی گیان و سەر و ماڵی تاکی هەر کۆمەڵگایەک، لە ئەستۆی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە، بەڵام بەداخەوە دەسەڵات لە وڵاتی ئێمەدا گەلانی ئێرانی بەدیل گرتووە و بۆتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر گیانی هاونیشتمانیانمان. لەژێر سێبەری دیکتاتۆری و کۆنەپەرەستیی کۆماری ئیسلامی ئیراندا، بەناوی حیجاب و داپۆشین و پاراستنی کەرامەتی ئیسلامیدا، ڕۆژ نییە کچان و ژنانی وڵاتەکەمان نەبنە قوربانی ئەم دەسەڵاتە بیرتەسک و دواکەوتووە. ژنانی ئازادیخواز! ئارمیتا گەراوەندی تەمەن ١٦ ساڵ، قوربانییەکی دیکەی دەستی غەدری کۆماری ئیسلامییە کە بەهۆی لێدان لەلایەن هێزەکانی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی حیجابی زۆرەملێ لە مێترۆی تاران، کەوتووەتە کۆما و لە نەخۆشخانەی “فەجر”ی تاران و لەژێر کۆنتڕۆڵی توندی ئەمنییەتیدا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. وادیارە کە ڕێژیم  هاوشێوەی قەتڵی حکوومەتی ژینا، هەوڵ دەدات ئەم تاوانە پەردەپۆش بکات و هەر بەو مەبەستەش هێزیکی زۆری ئەمنی لە نەخۆشخانەی فەجر جێگر کردووە و رێگە بە هیچ چەشنە سەردانکردنێک تەنانەت لەلایەن بنەماڵەکەشیەوە نادرێ. هۆکای ئەو کارە روون و ئاشکرایە کە ڕێژیم لە ترسی تووڕەیی و دووبارە هاتنەوەی خەڵکی ناڕازی بۆ سەر شەقامەکان هەوڵی شاردنەوەی ئەم جینایەتە دەدات. هاونیشتمانیانی ئازیز! ئێمە وەکوو رێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دیموکرات، ئەم کردەوە قێزەونەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە توندی محکووم دەکەین و داوا لە سەرجەم خەڵکی ئیران دەکەین لە هەمبەر ئەم تاوانە بێدەنگ نەبن تا چی دیکە گوڵی ژیانی ژیناکان و ئارمیتاکان هەڵنەورێن و نەبنە قوربانی ئەم دەسەڵاتە ملهوڕ و دژە ئازادیەی زاڵ بەسەر وڵاتەکەماندا. یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکرات ١٢ی خەزە#اواە_دم

Repost from surxellatan
01:13
Відео недоступнеДивитись в Telegram
#سوورخەڵاتان #کرماشان #شەهید #ڕەزا_شەهپەڕنیا #ژن_ژیان_ئازادی #شۆڕشی_ژینا #سوورخەڵاتان @surxellatan ئادرەسی پەیجی سوورخەڵاتان لە ئینستا:👇👇 https://instagram.com/surxellatan?igshid=ZDdkNTZiNTM= @surxellatan
Показати все...
8.18 MB
ژینا گیان تۆ نامری، ناوت دەبێتە ڕەمز! ✍️ئاسۆ مینبەری ساڵێک پێش ئێستا، لە ڕۆژی ٢٦ی خەرماناندا و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی سەقزدا و لەو کاتەدا کە تەرمی ژینای جوانەمەرگ بۆ هەتاهەتایە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا، لەو کاتەدا کە دڵەکان لە لاواندنەوەکانی دایکی ژینا ئاوریان تێ بەرببوو، لەو کاتەدا کە فرمێسکی قەتیسماوی چاوی باوکی ژینا دڵی هەموو دنیای هەژاند، لەسەر کێلی مەنزڵگەی نوێی ژینا، ڕستەیەک نووسرا، ڕستەیەک کە بە سەدان جار لە زۆر وتار و لێدوانی تلویزیۆنی و پۆستی فەیسبووکیدا دووپات بووەوە و وەک چۆن دروشمی ژن، ژیان، ئازادی وەکوو مۆرکێک لە شۆڕشی ژینا درا، ئەم ڕستەیەش بوو بە ماناترین ڕستەی شۆڕشی ژینا! لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بە کردەوە ئەم ڕستەیە ماناکەی خۆی وەرگرتەوە، ڕەنگە زۆر جار، زۆربەمان لە گەرمەی شۆڕش و سەرهەڵدانەکەدا، یان لە کاتی تەنیایی و بیرکردنەوەمان لەم شۆڕشە مەزنە، پرسیارمان لە خۆمان کردبێ کە کێ ئەم ڕستەی نووسی؟ بۆچی ئەمەی نووسی؟ ئایا دەیزانی بەخاکسپاردنی ژینا و ماڵاوایی هەتاهەتایی ئەم کچە لە ژین و ژیان، ئەبێتە دەسپێکی ژیانێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا ماون؟ ئاخۆ قەڵەم چۆن سووڕا و ئەم ڕستەیە لە کوێوە هات؟ فەلسەفەی ئەم نووسینە چییە و بڵێی بەڕاستی ناوی ژینا ببێتە ڕەمز؟ درێژەی بابەت👆👆 https://t.me/womenismegezine/215
Показати все...
ژینا گیان تۆ نامری، ناوت دەبێتە ڕەمز!

ئاسۆ مینبەری ساڵێک پێش ئێستا، لە ڕۆژی ٢٦ی خەرماناندا و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی سەقزدا و لەو کاتەدا کە تەرمی ژینای

شەهید، پێشەنگی ڕزگارییە
Показати все...