cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

هەستی❤️دڵ

بەستەری کاناڵی ئاهەنگ و گۆرانی داواکراو @hastidlll پێوەندی لگەل بەرێوبەر لە شارە جوانەکەی مەهاباد @hastidlllll

Більше
Рекламні дописи
3 331
Підписники
-524 години
+147 днів
+23930 днів
Час активного постингу

Триває завантаження даних...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Аналітика публікацій
ДописиПерегляди
Поширення
Динаміка переглядів
01
Media files
933Loading...
02
مامۆستا هەژار    هەویری بەموو ڕێویەکی پیری بەفێڵ وتی بە یەکی جحێڵ تاژیەک هەیە ئاشنامە وا بۆم نووسیوە نامە بیبە و وەڵامی بێنە سەد کەوم لێ بستێنە جوانە ڕێوی پێکەنی گوتی بەڵێ ئەزبەنی هەویرت بێ موو نییە چەقاڵتەت بێ لوو نییە کرێی زۆر و کاری کەم من خۆم دەبێ تێی بگەم تۆ گۆشت کەو نادەی بەمن گۆشتم دەدەی بە دوژمن @hastidlll
1051Loading...
03
Media files
1244Loading...
04
Media files
1333Loading...
05
بنوو گیانە بیر لە دەریایەک بکەوە، کە هێندەی چاوی خۆت مەنگ بێ! بیر لە ئاسمانێک بکەوە، کە هێندەی ژانی من بێدەنگ بێ... #پەشێو            ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎ @hastidlll
1753Loading...
06
Media files
1526Loading...
07
Media files
1646Loading...
08
Media files
2233Loading...
09
Media files
1730Loading...
10
@hastidll
1328Loading...
11
ســڵاوێڪے گەرم لەڪانگای دڵەوە❤️ پێشکەش بەئێوە ڪە ئەوین لە دڵتان و خۆشەویستی لە چاوتان و پێڪەنین لەلێوەڪانتاندایە ڕۆژ باش خۆشەویستانم🌻🌻 @hastidlll
1452Loading...
12
✍ ✍کاناڵی موزیک کوردی ⭐️@kord_mozik1469 ✍بیرەوەری تاڵ ⭐️@birawary_tall ✍سۆزی خۆشەویستی ⭐️@sozekhoshaveste ✍گۆرانی کوردی ⭐️@kurdish_muzik2 ✍ئەوین و خــەیاڵ..... ⭐️@avinkheial ✍فرمێسڪۍتەنیایۍ ⭐️@Frmeskitanyaii ✍ئَِهَِ سَِــَِتَِـیَِرَِهَِ‌یَِ‌شَِـَِهَِ‌وَِاَِنَِمَِــَِ ⭐️@kurdmuzig ✍خۆشترین_گۆرانی گوڵچین ⭐️@Hawarge24 ✍نەقڵی کوردی زۆرخۆش ⭐️@naglikordi ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌾ئەمڕۆ ١ی جۆزەردان، ساڵوەگەری دواکۆچی مامۆستای حەوت هونەر، مامۆستا #عەباس_کەمەندی،یە؛ سڵاوی خودای لەسەر بێ. ⬇️⬇️ بــۆ بـشـداری لیست @HAWAR2213 https://t.me/Baytohayran/10633
912Loading...
13
شەوتان شاد
1310Loading...
14
دڵپاکی بەشی ۹ خەریک خواردنی نان ئێوارە بوون، زرمەیەک هات.کاتێ سەیریان کرد، لە ناو کوڵانەوە بەردێ گەورەیان فڕێ داوە بۆ شیشەی دەلاقەی پێشخان و سەر بەڕەکە پڕ بووە لە وردە شیشە! مامۆژن وتی: - باشە ئەمانە یانێ چی؟ دوێشەو بڕێن،کلک چاروا و ئیستەیش شکاندن شیشە! خوا ئاخری خاس کات! خاڵۆ تاهێر کردیە جواب: - یا من عەقڵم نییە یان کەسێ پێی ناخۆشە ئێمە داوای کچ عەباس بکەین و ئەیەوێت چوکڵەی تێ بخات. لەوانەیە ماڵەکەمان چۆڵ کرد، بێت و خەسارێ بدات! مامۆ فایەق پاش ماوەیەک بێدەنگی، ڕووی کردە ئێقباڵ و وتی: - ئێقباڵ ڕۆڵە، بڕۆ تاپڕەکە بێنە. درگا و مرگاکە قفڵ کە. ئامان نەڕۆیتە بەر پەنجەرە گەورەکان. سەر نەکێشیتە دەرۆ.بێ ئەم سەرۆ لە بەر جێوبانەکە دانیشە. ئەگەر تەقە کرا یان بەرد خرا بۆ درگا و دەلاقە، تۆیش خۆت بدە پاڵ دیوارەکە و لوولەی تاپڕ  لەو کونەچکۆلەوە بخەرە دەرۆ. ئاها خۆ دیارە گۆشەیێ لە شیشە، شکاوە و کەل بووە. لوولەکەی ڕوو بە ئاسمان بکەرۆ و تەقە بکە. مەترسە فیشەکمان زۆرە! @Diwakhan1401 مەلا جەلال وتی: - کورە مەترسن! پەنا بە خوا هیچ نابێت. سەیی مەحموود کردیە جواب: - قوربان قایمکاری عەیبی نییە. دنیا هەزار وەختە. ڕۆژگارێ خراپ کەوتوین ئەڵوات زۆرە! مامۆستا و جەماعەت بەڕایێ وتیان:" خوا گەورەیە!" @noman_barzegar شیرینی و دیارییان هەڵگرت هاتنە دەرەوە. مامو فایەق چرا ئینگلیزییەکی بە دەستەوە بوو. لە نا کۆڵان سەرەوخوار دایانکێشا. گەیشتنە پشت بانەنازەکەی ماڵ خەڵیفە، جامانەیەک دا کەوتبوو. سەعدی بەرزی کردەوە و وتی: - چ مەعلووم جامانەی ئەو کەسە نەبێت ئیمشەو هاتووەتە سەرمان! مامۆ فایەق جامانەی دا بەر ڕۆشنایی چراکە: - ئیمانمان نەچێت ئەمە جامانەی کوڕەکەی حەمالییە.هی حیسامە. - پیاوەکە واز بێنە. دوژمنمان لێ ڕاست مەکەرەوە! مامۆ فایەق چرای دانا و جامانەی دەق کرد و خستیە گیرفانی. پاشان وتی: - ژنەکە خۆم ئەزانم کوێم ئەیەشێت. لایبە با لەسەری نەچین. دێرە ماڵ کا عەباس تەمایەرن. خاڵۆ تاهێر لایەکی کردۆ: - ئامان لە ماڵ عەباس، باس هیچ مەکەن. با نەزانن کلک ئەسپیان بڕیوە و شیشەی دەلاقەیان شکاندووە. سەرتان نەیەشێنم، ئەو شەوە داوای شەرمین کرا. ماڵبڕ و قەوڵ و قەرار و هەموو شتێک تواو بوو. خێزان کا عەباس وتی: - من کچ بۆ سەر ماڵ نادەم. خۆم داماوی زۆرم کێشاوە. حەز ناکەم کچەکەیشم وەک خۆمە مەینەتی بیت! مامۆ فایەق کردییە جواب: - دایکەکەم! ماڵ ئێمە چکۆلەیە. دیوەخانێک و پێشخانێک و سەرتەنوورێ! ماڵەکۆنەکان ماڵ حاجیم سەندووە بۆیان. تۆ خۆش بێت ئەیڕازێنمەوە بۆیان. مەترسە! بە گیان برای هەردووکمان، نایەڵم تەڵخیان لێ بچێت! خاڵۆ حەمۆمین، خاڵۆی شەرمین وتی: - ئێمە قەوم زووترین. چاوتان لە ئامشەو و ڕەوت ئیستەوە نەبێت. بە خوا ئێوە سڵامەت، تا باوکم مابوو کەم زمسان نەهاتایەت بۆ سەردان. من تەنیا یەک تکام لە کوڕەکەتان هەیە. ماڵەکە نەکات جێگەی ئەڵوات و خوێڕی. تالبیش وتی: - ئەی ڕەحمەت لە باوکت. قسەکەت فەرمایشتە. ئێوارە و بەیانیش وەک کەشک و خوریسێن خۆی نەکاتە ماڵا. لەگەل دایکی باوکی یان کەسێ، ڕۆژێ دە جار بێت قەیناکا! دەست ماچ کرا. چایی و شیرینی خورا. پاشان سەیی مەحموو ئیجازەی گرت مامۆژن کلکەوانە بکاتە پەنجەی شەرمین. کا عەباس وتی: - کچ خۆتانە. فەرموون. مامۆژن چوو بۆ دیوەخان خوارۆ. شەرمین لەبەری هەڵسا. دەستی کردە مل مامۆژن. ئەویش کلکەوانەی کردە پەنجەی و ماچێ دەستی کرد. لە کۆتاییشدا مشتی نوقڵەوردەی کرد بە سەریا. جەماعەت بڵاوەیان کرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. هەرچەن دڵیان لە مشتیاندا بوو و ئەترسان هاتبێتنە سەر ئێقباڵ، بەڵام لە سایەی خوا و تیکەنانە حەڵاڵەکەی ئێوە، هیچ باسێ نەبوو. خەڵیفە ڕووی کردە مەلا جەلال و وتی:" ئیسە کە هەموو شتێک بە خێر و خۆشی تەواو بووە، با خۆمان بڕۆین و زەحمەت کەم بکەین." خاڵۆ تاهێر پێکەنی: - ئەوە بە ڕاستە؟ دەی بە خوا نایەڵم بڕۆن. لە ساڵان و مانگان ئیمشەومان بۆ ڕێکەوتووە. با چوار قسە بکەین! چوونە ماڵەوە. کردیان بە ڕۆژ خۆیان. دەنگ قاقای پێکەنین، ئەو گەڕەکەی گرتبوو. ئێقباڵ دڵخۆش بوو. چایی ئەهێنا. بای ئەکردە چراتۆڕی. یەکی ڕووی ئەکردە حەوش، ئەفتاوەی بۆ پڕ ئەکرد. پاش خواحافیزی میوانەکان ئاوایی، سەعدی وتی: - جامانەکەت ناسی؟ - ئەرێ وەڵڵا. هی حیسامە. ئەو کوڕە کە بەتەمابوو قورئانم بدات. خاڵۆ تاهێر وتی: - ئیستە خۆمانین و غەیرەمان تیا نییە.  زانیوییە داوای شەرمین ئەکەن نەقشەی کێشاوە ئاواییتان پێ چۆڵ بکات. چ مەعلووم خۆی بەران چاری تیانەبردبێت!؟ هەموو بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوون. کۆتایی بەشی۹ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۴۰۴_۱۵۲۲۱۰۲۶۰_mbg.jpg
2100Loading...
15
Media files
1956Loading...
16
Media files
2033Loading...
17
دەلینگ هەڵدەکەم ، دەچمە نێو قوڕێ مێردی پێ دەکەم عالەم بدڕێ بەس وەرە و بچۆ،بەس بکە هۆهۆ کاکم بزانێ قەت نامدا بە تۆ دەستم‌ بە داوێن شۆفیری خانێ یارم سەربازە نامەکەی کوانێ یاخوڵا ڕەزاشا تەختت وەرگەڕێ یارم منداڵە و دەیبا بۆ شەڕێ تەراکتۆرەکەت بەرز و ڕۆمانی خۆم بم بە قوربان دەست‌وفەرمانی تازەم زانیوە کۆتی کڕیوە یەخەی کۆتەکەی جەرگمی بڕیوە سەفەری دوورت تا نیوەڕۆ بێ خواردنەکەی ڕێگەت شەکر و گەزۆ بێ وەرە قەول بدەین هەرکمان دووبەدوو نە تۆ ژن بێنە و نە من دەکەم شوو ئەدەبیاتی زارەکی موکریان بەشی ژنان سەلاح پایانیانی @hastidlll
2282Loading...
18
Media files
2163Loading...
19
Media files
140Loading...
20
Media files
2404Loading...
21
"پەیامی ڕانەگەیەندراو" پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا نەسیم بێ سیم دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا گوتی سەبرت ھەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما لە کورتیدا تەمەن، وادیارە بەم دیدارە ڕاناگا وەکوو پەروانە دەوری لێدەدەن لاوانی خۆوڵاتی گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک بەحاڵی ئەم دڵە پڕ ژان و پڕ ئازارە ڕاناگا دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر ھێز و گوڕێکت بێ دەنا جوانێک بە دەردی عاشقی بێچارە ڕاناگا ھەتا کۆمتر دەبێ پشتم، پتر ھەڵدەکشێ مینی ژۆپ ئیتر دەستم بە داوێنی کچی ئەم شارە ڕاناگا دەبێ بولبول لە من فێر بێ غەزەلخوێنی، بەڵام چبکەم گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا مامۆستا #هێمن🍃 ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ @hastidlll
2402Loading...
22
Media files
2172Loading...
23
Media files
2232Loading...
24
Media files
2540Loading...
25
#وتەی_ناوداران کاتێک مرۆڤ ڕاهات چلۆن لەگەڵ ئازارەکانی بەتەنیا بمێنێتەوە، ئەو کاتەیە کە ئیدی شتانێکی زۆر نەماوە کە فێریان نەبووبێت. #ئالبێر_کامۆ @hastidlll
2312Loading...
26
رەبی خوا دایکی بگرێ.......... @hastidlll
2355Loading...
27
@hastidlll
2366Loading...
28
Media files
2651Loading...
29
Media files
2360Loading...
30
Media files
2367Loading...
31
‍ ســـڵاو بەڕێزان ڪازیوەی ئەمڕۆتان ئاوێتەے هەوێنی جوانی، لە خوداے مەزن داواڪارم ئەمڕۆتان خودایی، ئەمڕۆتان ئەویندارانە، ئەمڕۆتان سەوز ئەمڕۆتان پڕ لە بزه بێت. ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ @hastidlll
5115Loading...
32
✍گرووپی ئالوگۆری لیستی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکات جۆانترین بابەت ڪــانی تێڵێگرام 👇👇👇👇 بــۆ بشــداری لــیسـت @HAWAR2213
960Loading...
33
شەوتان شاد
1250Loading...
34
دڵپاکی بەشی ۸ بەران چار وەک بەفرەکەی پارەکە چوو. کەس نەیزانی چی لێهات. تەنانەت قوڵاخێکیشی نەبوو. هەر چەن باسی کۆتایی پێ هات بەڵام بوو بە داخ سەر دڵ مامۆ فایەق. ڕۆژ نەبوو باسی نەکات. دایمە چاوی ورد ئەکردەوە بەڵکوو سەرەداوێ قوڵاخی  شتێک بدۆزێتەوە. ناحەقی نەبوو. ئەمە یەکەم جاری بوو ماڵیاتی  تیا بچێت. بە شوانێکی گۆچان باش ناوبانگی دەر کردبوو. ئەو زەمانە ئەگەر شوانێ مەڕ و ماڵاتی بێوەی و سڵامەت بوایەت، ئەیانوت: گۆچانی باشە. ئەگەر پێچەوانەکەی بوایەت، ئەیانوت: گۆچانێ ڕەشە! ئێوارەیەک بەر ماڵ مامۆ فایەق بوو بە خوڵوو. وتیان براکان مامۆژن هاتوون. چاروایان لە سەر ئاخوڕ بەستەوەو و چوونە ماڵەوە. شەوەکەی بێجگە لە حیسام، ماڵولای ئاوایی چوون بۆ لایان. تا درەنگانی شەو قسە و باس و دەمەتەقێ و پێکەنین. جارێ نە وەک خاڵۆ تاهێر. تا دڵ بیگرێت قسە خۆش بوو. لەگەل ناسر کەوتبوونە یەک بۆ قسەی قوت کردن. ناسر خۆی کەمتر پێ ئەکەنی بەڵام خاڵۆ تاهێر خ خ خ پێ ئەکەنی و سکی و شانی ئەجووڵاوە! مەگەر خوا بزانێ ئەو خەڵکە چەنێ پێکەنین! مامۆژن سەعدی برای بانگ کرد و پرسی: - شیرینییە دانم؟ - دوو بەسەی بەسراوە بەیەکۆ.ئەوە بۆ ماڵ کا عەباسە. ئەو دوانەکەیشی بۆ خۆتانە. داینی یان نە کەیف خۆتە! مامۆژن پاکەتێکی دا بە ئێقباڵ و گەڕاندی. سەر و دانەیان هەڵگرت. کات خەوتن، خاڵۆ تاهێر ڕووی کردە مامۆ فایەق و وتی: - فایەق، کچەکە کچێ باشە؟ عەباس خۆی شەکرە پیاوە.  ماڵ پیری کاول بێت. بە خوا زەمان خۆی بۆ سەد سوار لای نەئەکردەوە. جا سوار خاس. لە زەماوەنەکەی ئێوە چاروایەکی گەڕانن تەواو ئەو چەن ئاواییە هاتنە سەیری. مامۆ فایق کردیە جواب: - وەڵڵا خاڵۆ گیان کچەکەیش زەم هەڵناگرێ. کچێ ژیر، ماقووڵ. جوانیشە. بە خوا چی تێتە ئەم ماڵە خۆی ناگرێ. شان بە شان سەعیدە فرمان ئەکات! ئەمان خەریک قسە و باس بوون، ئێقباڵ ڕووی نەبوو دانیشێت. بە بیانوویی ئاڵف و ئاو چارواکان، دیوەخانی بە جێ هێشت. کاتێ سەر چارواکانی دا، کلک ئەسپەکەی خاڵۆ تاهێری سەرقرت کرابوو. سەرەتا وایزانی ئێوارەیش وا بووە. زۆر کات گوێرەکە کلک چاروا و هێسر ئەخوات. بۆ خۆی وتی لەوانەیە گوێرەکە خواردبێتی یان خاڵۆی کۆڵی کردبێتۆ. سەوەتەیەک ئاڵفی هێنا ویستی بیکاتە بەریان. دەستی خستە ناو ئاخوڕەکە و قرتێڵەکەی ناوی ڕژاند. - ئەمە چییە؟ خۆ کلک ئەسپەکەیە! باشە کێ ئەم کارەی کردووە! بە پەلە گەڕاوە بۆ دیوەخان و هەواڵی بە مامۆ فایەق و خاڵوانی دا. هاتنە دەرەوە و سەیریان کرد. مامۆژن  بە مشتەکۆڵ بازێکی لە سینەی خۆی دا و دەستی کردە گریان. خاڵۆ سەعدی وتی: - ئێقباڵ ڕۆڵە! چارواکان ببە گەوڕ. با لە دەرۆ نەبن. گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. خاڵۆ سەعدی وتی: - ئەی هاوار خراپی لە خۆمانا شک نابەم. بۆ چی کلک ئەسپەکەیان بڕیووە؟ خاڵۆ تاهێر ئاهێکی هەڵکێشا: - ئەییی سەعدی برام. ئەمانە بووە و ئیساولایش ئەمێنێت. هەر کە هەیە ئەزانێ بۆ داوای ژن هاتوین. ئەیانەوێت بمانترسێنن. لەو عەقڵە! هێشتا تاهێریان نەناسیووە! من کوڕ کاکەوڵام پێ ئێژن. من سۆزی شەو ئەڕۆم بۆ داوای کچەکەی عەباس. بزانم کێ پیاوە و بەنەخوێنی لە بەرۆ بەسیاوە و ئەوێرێت ڕێگەم پێ بگرێت! بەیانیەکەی ئێقباڵ وتی:" باوە گیان تۆ لای میوانەکان دانیشە. خۆم لای ڕانەکە ئەگرم. مەترسە نایبەم بۆ شوێن دوور!" نان و قەن و چایی بەستە پشت و ڕێگەی خوار ئاوایی گرتە بەر. ڕان دەر کرا. کاتێ شەرمین ڕان خۆیانی هێنا، بە پێکەنینەوە، سەیرێ یەکتریان کرد. ئێقباڵ دڵخۆش و دەم بە پێکەنین یەحەی لێ کرد. تا ئاوایی لە چاو گووم بوو، هەشت نۆ جار لایکردۆ. جا نییە دڵی خۆش بوو: - یەحە خوا قەزات! یخە ماڵەکەم! نازانم ئەو ڕۆژە چۆن ئێوارەی لێ هات. نان و ئاو و ئیسراحەتی ببوو بە تماشاکردن ئاوایی. کاوڕێ ماڵ کا عەباسی گرت، هەزار ماچی کرد! مەڕێکیانی گرت، قەزای خست لە خۆی! چاشت، مامۆژن سەعیدەیان نارد بۆ ماڵ کا عەباس و ئیجازەیان گرت، سۆزی شەو بڕۆن بۆ داوای شەرمین.خوا هەڵناگرێ ئەوانیش وتیان:" ماڵ خۆتانە. بە خێر بێن." شەرمین  دەورێ چایی ڕەش و قەندانێ قەن قەوێ هێنا و بە گەرمی بەخێرهاتن مامۆژنی کرد. عەسر کا عەباس، تالب برای دەنگ کرد و سوارێکیشی نارد بۆ تازەدێ و حەمۆمین ژنبرای و وتی:" بێژە عەباس سڵامتی ئەگەیاند و ئەیوت لایێ ڕیشت تاشیوە ئەولاکەی نەتاشێت بێ بۆ ماڵ ئێمە. قەرارە داواکار شەرمین بێت!" مامۆ فایەق فریا نەکەوت کچەکان دەنگ کات. مامۆژن وتی:" قەینا بۆ بردن کەلوپەل دەزگیرانداری هەواڵیان پێ ئەدەین!" شەو داواکردن، سەی مەحموو و خەڵیفە و مەلا جەلالیان بۆ ئێوارە دەعوەت کرد. خاڵۆ تاهێر وتی:" سەعیدە،  پایێ زوو سفرەکە ڕاخە. با زوو بڕۆین نەکا میوانێ بێت." کۆتایی بەشی۸ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۴۰۳_۰۳۳۴۱۵۴۲۶_z40a.jpg
2830Loading...
35
Media files
26710Loading...
36
بە جێیە کوشتنم، سووتاندنم، خاکت بە با بۆ دام؟! وتی: ئاهەنگی عیشقی من مەقاماتە لەگەڵ بەستە بە زوڵفیدا هەڵاوەسرابوو دڵ عومری بە سەد ئامال نیگاهی وەک ئەجەل هات و وتی توولی ئەمەل بەستە مەحوی @hastidlll
2781Loading...
37
Media files
2887Loading...
38
Media files
2834Loading...
39
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالەمەڕە" (هونەرمەند) 🔹لەدایک‌بوون: ۱ی بەفرانباری ١٣٠۴ی هەتاوی لە گوندی کولیجە، سەر بە مەهاباد 🔹کۆچی‌دوایی: ٣١ی بانەمەڕی ١٣٨٨ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشییەوە 🔹شوێنی ناشتن: ناڵەشکێنەی بۆکان ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ @hastidlll
2941Loading...
40
Media files
2534Loading...
مامۆستا هەژار    هەویری بەموو ڕێویەکی پیری بەفێڵ وتی بە یەکی جحێڵ تاژیەک هەیە ئاشنامە وا بۆم نووسیوە نامە بیبە و وەڵامی بێنە سەد کەوم لێ بستێنە جوانە ڕێوی پێکەنی گوتی بەڵێ ئەزبەنی هەویرت بێ موو نییە چەقاڵتەت بێ لوو نییە کرێی زۆر و کاری کەم من خۆم دەبێ تێی بگەم تۆ گۆشت کەو نادەی بەمن گۆشتم دەدەی بە دوژمن @hastidlll
Показати все...
بنوو گیانە بیر لە دەریایەک بکەوە، کە هێندەی چاوی خۆت مەنگ بێ! بیر لە ئاسمانێک بکەوە، کە هێندەی ژانی من بێدەنگ بێ... #پەشێو            ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎ @hastidlll
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
Показати все...