tired
Відкрити в Telegram
“𝙊𝙫𝙚𝙧𝙩𝙝𝙞𝙣𝙠𝙞𝙣𝙜 𝙠𝙞𝙡𝙡𝙚𝙙 𝙢𝙮 𝙝𝙖𝙥𝙥𝙞𝙣𝙚𝙨𝙨, 𝙗𝙪𝙩 𝙞 𝙬𝙖𝙨 𝙣𝙚𝙫𝙚𝙧 𝙬𝙧𝙤𝙣𝙜„
Показати більше526
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
526
هەندێک یادگاری هەن، کە هەرچەندە ساڵ.مانگ. بەسەریاندا تێدەپەڕێت، هێشتا وەک ئەوە وایە دوێنێ ڕوویدابن؛ هێشتا بە بیریانەوە دڵت دەشکێت، هێشتا بە خەیاڵکردنەوەی دەنگێک فرمێسک بە چاوتدا کۆدەبێتەوە، هێشتا ئارەزووی ئەو ساتانە دەکەیتەوە کە کاتێک بە ئاسایی تێدەپەڕین، بەڵام ئێستا بوونەتە گەورەترین حسڕەتی ژیانت. چەند سەیرە، هەندێک کەس دەڕۆن و تەنها شوێنێکی بەتاڵ لە ژیانتدا جێ دەهێڵن، بەڵام هەندێکی تریان دەڕۆن و هەموو شتێکت لەگەڵ خۆیان دەبەن؛ ئارامی دڵت، خۆشیی ڕۆژەکانت، خەونی شەوانت و تەنانەت ئەو پێکەنینەی کە پێشتر بەبێ هیچ هۆکارێک لەسەر لێوت بوو. خەڵک پێیان وایە کات هەموو شتێک چاک دەکاتەوە، بەڵام کەس نازانێت هەندێک برین تەنها فێرت دەکەن چۆن بەبێ ئەوەی کەسێک بزانێت، لەگەڵ ئازارەکەدا بژیت؛ چونکە هەندێک یادگاری نە دەمرن، نە لەبیر دەچنەوە، تەنها لە قۆڵای دڵتدا دەشاردرێنەوە، تا ڕۆژێک بە بۆنێک، دەنگێک، شوێنێک یان وشەیەکی سادە، هەموو ئەو ئازارە جارێکی تر زیندوو ببێتەوە؛و تۆ دەگەرێنێتەوە خاڵی سەرەتا.
526
ئەم شار و وڵاتە پڕە لە ژاوەژاو ، هەواڵی ناخۆش ، مشتوومڕی بێ هوودە ، وزەی نەرێنی ، مرۆڤی خراپ ، تۆ دەرگای خۆت مەکەرەوە لێیان و دەرگاوانێکی ئاقڵ بە بۆخۆت و دەروونت، هەرچیەک هەستێکی نەرێنیت پێ ئەبەخشێت و ئارامیت تێکەدات، بێ دوو دڵی ماڵئاوایی لێ بکە، ناچاریت سەیری هەموو شتێک بکەیت و گوێ لە هەموو کەسێک بگریت، بەڵام هەندێ جاریش پشوودان لەم جیهانە و گەڕانەوە بۆ ژوورەکەت بۆ باوەشی میوزیک و کتێب و دانیشتنێکی خێزانی و پیاسەیەکی دەرەوە شتێکی خراپ نیە
لەم هەموو بێ حورمەتیدا هەر خۆتیت بە پاکی ماویتەتەوە ئارامی دەروونت بۆ کەس و هیچ مەشێوێنە
