uk
Feedback
جیرۆک خۆش

جیرۆک خۆش

Відкрити в Telegram

@laweei جیرۆک خۆش

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
375
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
دوای 50 ساڵ نهێنیەک ئاشکرا دەکات ئافرەتێک دوای ئەو تەمەنە زۆرەی هاوسەرگیری لە کاتی سەرەمەرگ نەهێنیەکی ژیانی هاوسەری بۆ مێردەکەی ئاشکرا دەکات کاتێک نەخۆش دەکەوێت و دکتۆرەکان بێ هیوا دەبم لە چارەسەر و ئافرەتەکە داوا لە پیاوەکەی دەکات کە سندوقە تایبەتەکەی بۆ بهێنێت ئەویش کەدیهێنێت دواتر داوای لێ دەکات کە بیکاتەوە دوای ئەوەی پیاوەکە دەیکاتەوە دەبینێت کە 2 بوکەلەی تێدایە لەگەڵ بری 7500$ واتە حەفتا پێنج وەرەقە پیاوەکە پرسیار لە هاوسەری دەکات ئەو بوکەلانە چین؟ ئەویش لەوەڵامدا دەلێت : ئەوانە ئامۆژگاری داپیرەمن پیاوەکە : چۆن ؟ ئافرەتەکە : 50 ساڵ بەر لە ئێستا کە شووم بە تۆ کرد داپیرەم ووتی با ئامۆژگاریەکت بکەم بۆ بەختەوەری خێزانیت پیاوەکە : چ ئامۆژگاریەکی کردیت؟ ئافرەتەکە : 2ئامۆژگاری کردم 1مناقشەو مجادەلە لەگەل پیاوەکەت مەکە و لە گفتو گو هێواش و عقلانەبە 2هەرکات لە پیاوەکەت تورە بوویت قسەمەکە خۆت سەرقال بکە بە سوف بوکەلەیەک دروست بکە پیاوەکە زۆر دڵخۆش بوو بۆیە ووتی کەواتە تێگەیشتم کە لە ژیانمدا دوو جار تۆم توڕە کردووە مادام بەس دوو بوکەلە بێت بەلام حەزدەکەم پێم بلێیت ئەو پارەیە چییە؟ ئافرەتەکە :ئەوە پارە فرۆشتنی بوکەلەکانە کە لەماوەی ئەو 50 سالەدا دروستم کردوون و فرۆشتومن پیاوەکە دوای بێ دەنگیەکی قوڵ پڕ بە دڵ داوای لێبوردنی لە هاوسەرەکەی کرد بێ دەنگی مانای بێ ئازاری ناگەیەنێت هاوارکردنیش لەکاتی کێشە مانای چارەسەر نییە کەواتە با فێری زاڵ بوون بین بەسەر تورەییەکانمان لە پێناو بەردەوام بەختەوەری ژیانی هاوسەریي....

چیرۆک كارەكانی خوای گەورە پڕ لە حیكمەتە بەشی کۆتایی كەواتە مەبەست لە بەڕۆژووبوندا كە خوا ‏لەسەری واجب كردووین خوای گەورە برسیەتی ئێمەی ناوێت تێنوویەتی ئێمەی ناوێت حیكمەت لە ‏بەڕۆژووبوندا ئەوە نییە تەنها تۆ برسی بیت‌و تێنوو بیت حیكمەت لەوەدا ئەوەیە خۆت ڕابهێنیت پەروەردەی ‏نەفسی خۆت بكەی لەسەر ئەوەی كە كەسێك بیت باوەڕت بەكەم هەبێت وەئەگەر خواردنێكی كەمیش بێت ‏كەسێك بیت ئاگات لە فەقیرو هەژار بێت، كەسێك بیت كە ئەخلاقت جوان بێت، كەواتە خوای گەورە ‏تەقواكەی لە بەڕۆژبوونەكەی ئێمە دەوێت نەك برسێتی‌و تێنووێتی لە ئێمە بووێت، چونكە خوای گەورە نایەوێت ‏عەزابمان بدات بەڵكو ئەوە ڕێگایەكە بۆ ئەوەی زیاتر ڕەوشت جوان‌و ئەخلاق جوان بین بە تەقوا بین بۆیە خوای ‏گەورە ئەو ڕێگایەی لەسەر ئێمە داناوە جا بۆیە لێرەوە دەیڵێم هەر كەسێك كە حیكمەتی بە ڕۆژووبوون ‏نەزانێت وابزانێ مەبەستی شەریعەت لە فەرزبوونی ڕۆژوودا برسیەتی‌و تێنوویەتییە ئەوە بە حاڵی بووە بەڵكو ‏دەبێت هەموومان بزانین مەبەست ئەوەیە كە دەبێت بە تەقوابین جا بۆیە هەر كەسێك كەلە سەرەتای مانگی ‏ڕەمەزان‌و كۆتایی ڕەمەزان هەر وەكو یەك بێت ئەو هەموو ڕۆژووەی كە بە ڕۆژووبووە بەرەو تەقوای نەبردێت‌و ‏كەسێكی بە تەقوای لێدەرنەچووبێت ئەوە هیچ لە ڕۆژووەكەی حاڵی نەبووە، وە ئەو مەبەستەش كە شەریعەت ‏هەیەتی لە بەڕۆژووبوندا نەی پێكاوە بۆیە پێویستە مرۆڤ لە سەرەتاوە تەقوای خوای گەورە بكات وە هەوڵ بدات ‏بە ڕۆژووەكانی زیاتر بەتەقوا بێت بەڵكو ئامانجەكە بپێكێ‌و خوای گەورە لێی ڕازی ببێت إن شا‌ء الله.‏] کۆتایی

لەگەڵ خێزانی خۆی رۆژو وات لێ‌ دەكات بە تەقوا بیت خۆپارێزبیت لە ‏هەموو شتێك كە خوای گەورە پێی ناخۆشە چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

كارەكانی خوای گەورە پڕ لە حیكمەتە بەشی یەکەم كارەكانی خوای گەورە پڕ لە حیكمەتە هیچ ئیشیكی نییە كە بەبێ حیكمەت بێت بزانین حیمكەت ‏لە بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان چییە؟ 🌿 بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان هیچ كارێك نییە كە خوای پەروەدگار ئەمری پێ كردبین، هیچ شتێك نییە كە خوا فەرزی كردبێت ئیلا ‏سوودی تێدایە، وە هیچ شتێك نییە كە خوا حەرامی كردبێت ئیلا ئەو شتە فەسادی تێدایە، وە ڕەمەزانیش یەكێكە ‏لەو واجباتانەی كە خوای پەروەردگار لەسەر موسڵمانانی داناوە وە لەبەر حیكمەتێكی زۆر لەبەر ‏مەسڵەحەتێكی گەورە كە هەموو ئەو پاداشتانە خوای پەروەردگار لە یەك ووشە كۆی دەكاتەوە كە لە قورئانە ‏پیرۆزەكەی دا دەفەرمووێ: ‏ ‏ [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] ‌‎ ‌‏ ‌‏(البقرة:183) ‏ واتە: ئەی ئیمانداران خوای گەورە ڕۆژووی لەسەر ئێوە داناوە هەر وەكو چۆن لەسەر كەسانی پێش ئێوەشی ‏دانابوو بۆ ئەوەی بە تەقوا بن، كەواتە حیكمەت لە فەررزبوونیڕۆژوو گرتنی ڕۆژوو لەسەرمان ئەوە شتێكە، وە ‏لەبەر چی لە مانگی ڕەمەزاندا فەرزكرا وە شتێكی ترە، حیكمەت لە ڕۆژو وەكو وتمان خوای پەروەردگار ‏ڕوونیكردۆتەوە بە پوختی دەفەرمووێ: [لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] بەڕۆژوو بن بەڵكو بە تەقوابن، كەواتە ڕۆژوو وا لە مرۆڤ ‏دەكات كە تەقوای خوای پەروەردگار بكات‌و نەفسی پاك كاتەوە‌و دەروونی خاڵص بكات بۆ خوای ‏پەروەردگار‌و ڕەوشت‌و ئەخلاقی جوان بكات، كەسێك بێت بگەڕێتەوە بۆ لای خوای پەروەردگار لە كرداریداو ‏لە هەڵس‌و كەوتیداو لە مامەڵەو ڕەوشتیداو كەسێكی ڕەوشت جوان‌و كەسێكی چاك‌و باشی لێ‌ دەرچێت ئەوەش ‏ڕۆژوو گرتن هۆكارێكی زۆر زۆر بەهێزە بۆ ئەوەی مرۆڤ بە ڕەوشت‌و ئیمان بەرز‌و بە تەقوا بێت، چونكە ‏پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ دەفەرمووێ:‏ ‏ [إِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلاَ يَرْفُثْ وَلاَ يَجْهَل] أخرجه البخاري ومسلم، وانظر: صحيح أبي داود: 2045، و صحيح الجامع الصغير: 783)‏ ئەگەڕ ڕۆژەكەتان ڕۆژێكی ئەوەبوو كە كەسێك تێیدا بە ڕۆژوو بوو نەدەچێتە لای خێزانی نەجنێو دەدات ‏نەقسەی ناشیرین دەكات وە ئەگەر كەسێكیش قسەی پێ وت با ڕەدی نەداتەوە بڵێت من بەڕۆژووم بڵێت من بە ‏ڕۆژووم، كەواتە ڕۆژو وات لێدەكات جنێو نەڵێت‌و دەمی خۆی بگرێت‌و دەم پاك بێت‌و ڕەوشت جوان بێت، ‏نەچێت شەڕو هەرا لەگەڵ كەسانێك بكات ئەگەر بیانەوێ شەڕیشت لەگەڵ بكەن مرۆڤ ئەخلاق‌و ڕەوشتی لەوە ‏جوانتر بێت ئەو ڕۆژوو گرتنە وا لە مرۆڤ دەكات ئەخلاق‌و ڕەوشتی بەرزبكاتەوە...... بەشی دووەم پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ ‏دەفەرمووێت:‏ [رُبَّ صَائِمٍ حَظُّهُ مِنْ صِيَامِهِ الْجُوعُ وَالْعَطَشُ] صحيح ابن خزيمة‎:‌‏1880، و مسند أحمد بن حنبل:8658.‏ واتە: هەندێك كەس هەیە بەڕۆژووە لە بەڕۆژوو بونەكەیدا تەنها تێنوویەتی‌و برسیەتی بۆ دەمێنێتەوە خێری بۆ ‏نانوسرێ، چونكە ئادابی بە ڕۆژووبوونەكەی تێدا نەبووە‌و نەی زانیوە، حیكمەت لە بەڕۆژووبووندا ئەوەیە بە ‏تەقوا بێت تەقوای خوای نەكردووە دەمی خۆی نەپاراستووە لە قسەی خراپ لە غەیبەت كردن لە جنێوودان لە ‏درۆكردن لە بوهتانكردن وە چاوی خۆی نەپاراستووە لە نەزەركردن وە سكی خۆی نەپاراستووە لە حەرام ‏تێكردن وە ڕەوشتی خۆی نەپاراستووە ئەو كەسە هیچ نیعمەتی بە ڕۆژووبوونی نەزانیوە بۆیە خوای گەورە هیچ ‏خێری بۆ نانوسێت‌و ئەجری وەرناگرێت ئیلا برسیەتی‌و تێنوویەتی بۆ دەمێنێتەوە، كەواتە یەكەم ئایەتی بە ‏ڕۆژووبوون بە [لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] وە كۆتا ئایەتیش دیسان هەر بەوە كۆتایی پێهاتووە خوای گەورە دەفەرمووێت: بۆ ‏ئەوەی بە تەقوا بن ئایەتەكانی ڕۆژوو بە تەقوا دەستی پێكرد بە تەقوا كۆتایی هات، كەواتە حیكمەت لە ‏بەڕۆژووبوون ئەوەیە مرۆڤ تەقوای خوای گەورە بكات وە مرۆڤ كە بەڕۆژوو بوو وای لێدێ جارێ برسی ‏دەبێت‌و وای لێدەكات بگەڕێتەوە لای خوای گەورە برسیەتی وات لێدەكات بیر لە فەقیری‌و برسیەتی بكەیتەوە ‏لەمەو دوا چاك بیت لەگەڵیان‌و بیریان لێبكەیتەوە ئەوەش خەسڵەتێكی تەقوایە، برسیەتی وا لە مرۆڤ دەكات ‏شەهووەتی كەم دەكاتەوە بۆ ئەوەی كاری خراپە نەكات ‏ [إِنَّ الشَّيْطَانَ يَجْرِي مِنَ الإِنْسَانِ مَجْرَىَ الدَّم] مختصر الأحكام المستخرج على جامع الترمذي 988.‏ ‏ شەیتان لەناو مرۆڤ دەڕوات هەر وەك چۆن خوێن لەناو دەمارەكان دەڕوات، شەیتانیش هەموو كاتێ هانی مرۆڤ ‏دەدات بەرەو شەهووەت‌و خراپەی دەبات‌و دەیەوێ بەرەو خراپەمان بەرێ‌و لامان بدات، بەڵام كە مرۆڤ بە ‏ڕۆژووبوو چۆن دەمارەكانی خوێن تەسك دەبنەوە چونكە خۆراكی تێدا ناچێت بەهەمان شێوەش شەیتان دوور ‏دەكەوێتەوە لە مرۆڤـ، كەواتە كۆمەڵێك حیكمەت هەیە لە بە ڕۆژووبووندا كە هەمووشیان لەوەدا كۆدەبنەوە ‏مرۆڤ تەقوای خوای گەورە دەكات زیاتر كەسێكی باش دەبێت كەسێكی چاك دەبێت لەگەڵ خوای خۆی لەگەڵ ‏نەفسی خۆی لەگەڵ دەورووبەرەكەی

سوێندتان بۆ دەخۆم لە سەدا نەوەدی کێشەکان نەمهێشتووە هاوسەرەکەم پێ بزانێت ، ئەوەی دەیزانی یان بەسەریا دەهاتەوە ..یان گوێی لێ دەبوو ... (بیرمدەکردەوە ئاخر ئەوە پێشم ووت ، خۆناکرێ دایکی دەرکات...ئەی ئەگەر شەڕی لەگەڵ کرد چی باش دەبێت؟؟ بێگومان هیچ ...) من ئەم چیرۆکە دەنووسم.. تا بووکەکان سوودی لێ ببینین ....لەکاتێکدا چاو دەبڕمە سەر خەسووم ومیهرەبانانە لێم دەڕوانیت ئاخرمن وامدانا ئەودایکمە و .ئەویش لە کۆتاییدا بەکچی خۆی قبوڵی کردم.... وەرگێڕان (ئاوارە) ئەم چیرۆکەم خوێندەوە و،بەدڵم بوو،پێم وابوو ..بۆ زۆربەمان سوودی دەبێت ، بەهیوای ژیانێکی خۆش

خەسووم لەتەنیشتمەوە دەخەوت !!! هەرچی دەینووسم ، ڕاستەقینەیە و ڕۆژێک لە ڕۆژان بەسەر خۆمدا ڕوویداوە ... تەمەنم بیست ساڵان بوو کاتێ کە شووم کرد ، لەڕاستیدا هیچ شارەزاییەکم لە هەڵسوکەوتی ناو ماڵە خەزوران نەبوو ..ئەسڵەن لە زۆر جووڵەیان هەر تێنەدەگەیشتم ... خەسووم ژنێکی دەسەڵاتدار و خۆسەپێن بوو ، بڕێک زمانی بەد بوو هەموویان لێی دەترسان .. خوشکەکانی مێردەکەم و دراوسێکانم و خزم و ناسیاوەکانیشی ...هەمووان دوور کەوتبوونەوە لێی ...بەهۆی زمانیەوە ... کە شووم کرد زۆر پەیوەست بووم بە خۆشەویستی هاوسەرەکەمەوە هەر وەک هەموو بوکێک بەڵام ئەمە بەتەنها ناکرێ بەڵکو قوربانی دانی دەوێ ...سەخترینیان ژیانکردنە لەگەڵ ئەم خەسووە و ڕووبەڕووبوونەوەی ...گەرچی هەموویان ئاگاداریان کردبوومەوە ..بەڵام من بڕیاری خۆم دابوو ئەم شەڕە ببمەوە ... با بە ئێوەش بڵێم چەکی من لەم شەڕەدا چی بوو ...بێگومان بە یارمەتی خودا .... چەکی من ئەمە بوو ( ئەگەر دایکم بووایە چی ؟ ) با بچینە ناو مەیدانی جەنگەکە و هەندێک لە ڕووداوەکانتان بۆ بگێڕمەوە ...(هەندێکیان) لەبەرئەوەی ڕووداوەکان لە ژمارە نایەن ... ئەو زۆر حەزی دەکرد بێتە ژوورەکەی من بێ مۆڵەت دان و شتومەکەکانی منی بەکار دەهێنا تا تووڕەم بکات و بمهێنێتە قسە ( من وێنام دەکرد ئەو دایکمە ...بۆیە بێدەنگ دەبووم ) هەمیشە دەرگای ژوورەکەم بە کراوەیی بەجێدەهێشت بەتایبەت ئەو کاتەی کە هاوسەرەکەم لە ماڵ نەبوو ...چونکە دڵنیابووم ئەو هەر ساتە ناساتێک دێت و سەرێکم لێ دەدات ....(من وامدانابوو دایکمە و دەیەوێ دڵنیا بێتەوە لێم...بێدەنگ دەبووم ) من لە ژوورەکەی خۆمدا گەرماو هەبوو ...لەبەرئەوەی ئەو لە ژوورەکەم بوو دەبوو هەر لە گەرماوەکە خۆم بگۆڕم ...(لەبەرئەوەی وام دانا بوو ، دایکمە شەرمم دەکرد پێی بڵێم بڕۆ دەرەوە) لەڕاستیدا دەبوو ئەو شەرم بکات ... من دوانیوەڕوان کاتێ هاوسەرەکەم لە کار بوو ..سەرخەوێکم دەشکاند زۆر جار بە ئاگا دەهاتم خەسووم لە تەنیشتمەوە خەوتووە ....ئەو بیانووی ئەوە بوو کە سبلیتەکەی خۆی هەوای گەرم بووە وە و ئەوەی ژووری ئێمە فێنک ترە ...لەگەڵ ئەوەی پێنج دانە سبلیتی تر لە ماڵەکەدا هەبوو ...(دایکمە و ئەیەوێ لامەوە بخەوێت ) ئەو زۆر جار لە پڕ دەهاتە ژوورەکەم سەراپای کانتۆرەکانمی دەپشکنی گوایە پارچە جلێکی لێ بزر بووە ...سوێند بەخوا هەندێ جار یارمەتیشم دەدا لەم هەڵمەتە ...😇 لەناو دەستە خوشک و ژناندا زۆر جار دەیشکاندنم 😞..من دەمزانی هەر چی بڵێم تاوانبار دەبم چون ئەو بەتەمەنە و (منیش وام داناوە دایکمە) .... بۆ خواردنیش هەر مەپرسن 🍴...ڕۆژێک چێشتی تێر خوێی دەویست ڕۆژێک دەیوت با خوێی نەبێت ...هەندێ جار دەیوت بەهارات دڵەکزێم پێدەگرێت هەندێ جار دەیوت بۆچی بەهاراتی تێدا نیە ؟ ، دەبوو برنجەکە هەندێ جار نەرم و هەندێجار دانە دانە بێت ، هەمیش ژەمی دواتر یان هەر ئەو ژەمە بەو شێوەیە ئامادەم دەکرد کە ئەو دەیویست ... (من دامنابوو دایکمە و دڵی ئەو جۆرە خواردنە دەخوازێت ) تەواوی ئەو کە لو پەلانەی کە لە بازاڕ دەمکڕین پیشانم دەدا ....باشتێکی خۆشتان بۆ بگێڕمەوە جارێکیان فاوندەیشنم کڕی بوو ...کاتی پرسی چیە ...بەهەڵە ووت بووم کە ئەمە کرێمی دەمووچاوە ... ئەو هەموو کرێمو شتەکانی منی بەموڵکی خۆی دەزانی هەر بۆیە ڕۆژێکیان ئەم کرێمەی بەکارهێنا بوو...بڕوا ناکەن چەند پێکەنیم ودواتر داوای لێ بوردنم لێی کرد و بۆم سڕیەوە ... ئینجا بووم بە دایک ومناڵم بوو ..تەنها یەک نموونەتان بۆدەگێڕمەوە ... کوڕە بچکۆلانەکەم پەرداخێک ساردی لە ژوورەکەیدا ڕشت خەسوم کردی بەفەرتەنە و ووتی : ئەبێ فەرشی تازەم بۆبکڕنەوە چونکە من سوێندم خواردووە کەنابێت ساردی بەسەر ئەم فەرشەدا بڕژێ ...مێردەکەم کە گوێی لەمە بوو یەکسەر توورە بوو ...ووتی ئەمە داواکاری نیە ..بەڵکو زوڵمە دایە گیان ... لەگەڵ ئەوەشدا خۆم تێک نەدا و لەو پارەیەی کە موڵکی خۆم بوو فەرشێکی تازەم بۆ کڕی ...ئەمە جگە لەوەی شەو ڕۆژ دەیوت مناڵەکانت وایان کرد و وایان نەکرد ... ئەم جەنگە نزیکەی پێنج ساڵی خاییاند دواتر خەسووم تەسلیم بوونی خۆی ڕاگەیاند 😍 ئەو لەهەر شەش بووکەکەی خۆشتری دەویستم ، هەرچیەکی لە ماڵی هەر یەکێکیان بدیبووایە دەچووە بازار و بۆ منیشی دەکڕی ..دەیوت ئەمەم لە فڵان ماڵ بینووە با بۆ بووکە باشەکەمی بکڕم ... وایلێ هات بوو بۆ هەموو شتێک ڕاوێژی پێدەکردم ...، تەنانەت کوڕو کچەکانی خۆشی هەر چیان پێ بووتایە متانەی پێیان نەدەکرد تا من دڵنیام دەکردەوە ... ئیتر ئەو ، هەر هاوڕێیەکی خۆی دەبینی دوعای خێری ئەو ئەوەبوو کە خوا بووکێکی وەکو منی پێ ببەخشێت ...😇 دەوروپشتمان بەڕاستی سەریان لەم حاڵە سووڕمابوو ...تەنانەت هاوسەرەکەشم و مناڵەکانی خۆشی کە چون توانیومە دڵی خەسووم بەدەست بهێنم ...!!

ژنێک دەڵێت: کاتێک کە هاوسەرگیریم کردو و چووم بۆ ماڵە تازەکەم ترس و شەرمم هەبوو لەهاوسەرەکەم، باش نەدەخەوتم و باش نەمدەخوارد تەنانەت بۆ چوونە گەرماویش شەرمم دەکرد.. لەڕۆژی دووەمی هاوسەرگیریەکەمان دایکی و خوشکەکانی هاتن بۆ سەردانمان، ئەوان دانیشتن و دەبوو من چێشت لێ بنێم هەر بۆیە چووم بۆ مەتبەخەکە، هاوسەرەکەم بەدوامدا هات، شەربەتی ئامادەکردو خستیە سەر سینییەک و بردی.. کاتێ خوشکەکەشی پێی ووت کە پێیخۆشە ماڵەکەمان ببینێت، لەوەڵامدا ووتی: چەند چرکەیەک بوەستە، سەیری ژوورەکانی کرد تا دڵنیابێت لەخاوێنیان، لەبەرئەوەش کەزوو هاتبوون سەرسیسەمەکە ڕێک نەخرا بوو خێرا ڕێکی خست و هەرشتێک لەو ناوە بوو کۆی کردەوەو پێی ووت ئێستا فەرموو... من هەمیشە پلەی گەرمیم بەرزدەبووەوەو تووشی سەرئێشە دەبووم، ئەو کە منی بەو شێوەیە بینی دەستم لەسەر سەرم بوو لە ئاگرو چێشت لێنان دووریخستمەوەو ووتی بەتەنها فێرم بکە کە ئەبێ چی بکەم. ئەو شەرمی لەدایکی نەکرد کاتێ هاتە مەتبەخەکەوەو بە پێکەنینەوە بەدایکی ووت کوڕەکەت بووە بە کابانێکی ئازا😂 دایکی ووتی: لەماڵی ئێمە ڕازی نەئەبووی تەنها شوێنی خۆشت پاک بکەیتەوە! دەستی کردەوە بە پێکەین بەڕووی دایکدا و دواتر لەمنی پرسی چەند ئاو بکەمە برنجەکەوە.!؟" کە نان ئامادە بوو لەبەر سەرئێشە ئاگام لەوە نەبوو کە جلەکانی بەرم بۆ میوانداری شیاو نین.. داوای یارمەتی لێکردن وبانگی کردمە ژوورەوە و یەکێک لە عەزیەکانی لە کەنتۆرەکە دەرهێنا و ووتی: ئەمەلەبەر بکە زۆر جوانت لێ دێت.. چاوەڕێی کردم تا خۆم ئامادە کرد و پێکەوە چووینەوە لایان و بۆ قاپدانان و خواردنەکەش زۆر یارمەتی دام...و زوو زوو هەواڵی باش بوونی سەرمی دەپرسی، خۆشحاڵ بوو کاتێ ووتم ئێستا باشترم.. جارێکیان لەماڵ باوکی ئەو بووم، دایکی مەرهەمی لەقاچەکانی خۆی دەدا، منیش لێم وەرگرت تا قاچاکانی بۆ مەساج بکەم، بەڵم هەڵیستاندم، خۆی بەچوارمشقی دانیشت و قاچی داکی شێلا بەمەش زۆر دڵخۆش بوو! کاتێ دواتر پرسیم لەهۆکارەکەی ووتی: من دەمزانی ئەوەت وەکو ئەرکێک جێبەجێ دەکرد، من حەزناکەم هیچ شتێک بکەیت کە خۆت پڕ بەدڵ حەزت لێی نەبێت. ڕۆژێکیان بوو بەشەڕو ناکۆکی لە نێوانمان و جانتام پێچایەوە تا بچمەوە ماڵی باوکم، لەژووروە دانیشت بووم دەگریام و دەرگاکەم لەسەر خۆم داخست بوو. لەدەرگای ماڵمان درا، براکەی و هاوسەرەکەی بوون، دەرگای لێکردنەوەو پێی ووتم کە بێمە دەرێ و نەهێڵم بزانن شەڕمان بووە. فرمێسکەکانم سڕییەوەو خۆم ڕێکخست و چوومە لایان دانیشتم، لەتەنیشتمەوە دانیشت و دەستی کرد بەگاڵتەکردن لەگەڵم زۆر پرسیاری لێدەکردم و زۆریش قسەی بۆ دەکردم دەستی دەخستە سەرشانم و زەردەخەنەی بۆ دەکردم. من هێشتان لەگەڵ ئەوان دانیشتبووم ئەو چووە ژوورێ و جانتاکەی بەتاڵ کرد بوو.... لەکۆتایشدا زانیم کە ئەم خۆی ئەوانی بانگهێشت کردووە بۆماڵمان تابیکات بەهەلێک بۆ ئاشت کردنەوەم بۆ ئەوەی نەڕۆم! بەڕاشکاوی بڵێم هیچ سەرکەوتنێ لاوە گەورەتر نییە کە کەسێک ببێتە هاوسەرت هەمیشە کەرامەتت بپارێزێت و بۆ هەر هەڵەیەکت پاساو بهێنێتەوە...!! ئەو زۆر باش بوو لەگەڵ من، منیش کارم لەسەر خۆم کرد تا شایەنی ئەو باشیانەی ئەو بم... هەمووتان شایستەی خۆشبەختین، هەربۆیە ئەم بابەتەم بۆ وەرگێڕان لەخوادەخوازم تەواوی خێزانەکان بەختەوەر ودڵخۆش و سەرکەوتووبن.

له‌ ڤایبه‌ریش له‌گه‌ڵ مان بن به‌چیرۆکە ده‌نگیه‌کان سڵاوی خواتان لێ بێت هاوڕێیانی ئازیز لای خۆتان ئه‌م لینکە نسخ بکه‌ن بۆزۆرترین هاوڕێکانتان بنێرن بائه‌وانیش سودمه‌ندبن له چیرۆکه‌کان و ده‌ستی هه‌موولایە‌کتان خۆش بێت 👇 👇 https://invite.viber.com/?g2=AQBtJiw8cJwO6VGuW0eMKM4t0UEIcUDmDe%2BN1oNShJu5lxUlYlOP3RpTo88qpqE2

دوو ئافرەت پێکەوە قسەیان دەکرد ئافرەتی یەکەم : دوێنی شەو چۆن شەوێک بوو؟ ئافرەتی دووەم : بەڕاستی زۆر ناخۆش بوو هاوسەرەکەم کە هاتەوە بۆماڵ بە چەند دەقیقە نانی خوارد و خێرا خەوی لێکەوت،، ئافرەتی یەکەی : وای بۆمن شەوێکی زۆر خۆش و شاعیرانەبوو هاوسەرەکەم کەهاتەوە ووتی تاخۆم دەشۆم خۆت حازر بکە بۆنانی ئێوارە دەڕۆینە دەرەوە ، دوای نان خواردن بە پیاسە یەکی ئارام گەڕاینەوە بۆ ماڵ ، کەگەیشتینە ماڵەوە هاوسەرەکەم بەداگیرساندی چەند مۆمێک شەوەکەی ئەفسوناوی کرد ..... لەڕاستیدا ئەم ژنانە هاوسەرەکانیان هاوڕێی بوون پێکەوە کاریان دەکرد لە کۆمپانیایەک ، پیاوی یەکەم : دوێنی شەو چۆن شەوێک بوو؟ پیاوی دوەم : زۆر باش بوو برام کاتێک گەڕامەوەماڵ سفرەی ڕازاندبویەوە تێرم خوارد و زۆر ئاسودەو خۆشحاڵ بوم خێرا خەوم لێکەوت ،، پیاوی یەکەم : دوژمنەکەم حاڵی منی نەبێ کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە نانی ئێوارەمان نەبوو لەبەر قەرزاریش کارەبامان بڕابوو بۆیە ناچار بوین بۆ نانی ئێوارە بڕۆینە دەرەوە ، خواردن زۆر گران بوو پارەم پێ نەما بەناچاری بەپێ گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە ، لەبێ کارەبایدا ناچاربوم هەندێک مۆم دابگیرسێنم .... بۆیە هیچ کات بە ڕووکەشی ژیانی کەس نەکەویتە هەڵەوە لەوانەیە تۆ لەو کەسە بەختەوەر تر و ئاسودە تر بیت کە هەموکات ئاوات بەژیانی دەخوازیت

خاتوونێک گوتی ئەم ڕوواوەم بۆ پۆست بکە: سڵاوتان لێ بێت هاوڕێیان ئەوەی من بینیم دوێنێ ئێوارە لە دکتۆرێک لە شاری هەولێر تووشی شۆکی کردووم تا کو ئێستاش لە دڵم دەرناچێت مەوقیفی ئەو دکتۆرە ، یاخوا هەمووتان دوور بن لە دەرد وبەڵا ، با بۆتانی بگێڕمەوە وئێوە حاکم بن ،دکتۆرێکی زۆر بەڕێز لە کەرکوک ناردمی بۆ لای ئەو دکتۆرە نابەڕێزەی هەولێر، مەوعیدم وەرگرد حسب الاصول وچووم بۆ هەولێر بۆ عیادەکەی ، سکرتێرەکەی سی هەزار دیناری کەشفی لێسەندم نازانم بە چ یاسایەک ڕێی پێ دراوە دکتۆری سۆنەر سی هەزار وەربگرێ لە نەخۆش چونکە لە سلێمانی بە پازدەو بە بیستە بە پێی بڕوانامەکەی ، بەهەر حاڵ چوومە ژوورەوە هەر لەیەکەم ساتەوە کە بینیم هیچ مورتاح نەبووم بەسەروسەکوتی جەنابی ، پێشوازییەکی زۆر سارد ومامەڵەیەکی زۆر ناشرین وبێ ماریفەت وەکو ئەوەی چوومە بۆ لای سواڵی لێ بکەم ، وتی دەبێت ئەم فەحسانەم بۆ بکەیت ئێستا ودوای ئەوەش ئیشاعەی تەنویری MRI م بۆ بکەیت وتم باش لە کوێ بیکەم وتی لە قاتی خوارەوە ،چوومە خوارەوە وتیان ئەمە دە فەحسی خوێنە پارەکەی ۹٥ هەزارە ، وتم باشە من دوو ڕۆژ پێش ئێستا شەش لەو فەحسانەم کردووە لە خەستەخانەی هیوا کەواتە چوارەکەی ترم بۆ بکەن ، وتیان دکتۆر قبوڵ ناکات وتم خۆم ئەچم بۆ لای وپێی ئەڵێم ، چووم بۆ لای و وتم دکتۆر گیان من شەش لەو فەحسانەم پێیە بۆم کراوە لە خەستەخانەی هیوا ئەکرێ من چوارەکەی تری بکەم با زۆر نەکەوێ لەسەرم چوونکە MRI بکەم لەوانەیە بە لایەنی کەمەوە دوو سەد یان سێ سەد هەراز بێت منیش ئەوەندەم پێ نییە ئێستا هەر ویستم بزانم چیم پێ ئەڵێ باوەڕ بکەن مەبەستم پارەکە نەبوو بەڵام حەزم کرد بزانم ئەڵێ باشە یان نا ، سەیرێکی فەحسەکانی کرد هەر بە لاچاوێکی، باوەڕ ئەکەن ئەمە نەصەن قسەی ئەو دکتۆرە نا بەڕێزە بووە ، من باوەڕ بە هیچ فەحسێک ناکەم تەنها ئەوەی ئێرە نەبێت ، وتم دکتۆر گیان هی خەستەخانەی هیوایە چۆن باوەڕی پێ ناکەی وتی نایکەم وتۆش کەیفی خۆتە ئەمە رۆتین وئسلوبی منە ئەی کەی بیکە نایکەی بڕۆ خوات لەگەڵ ، وتم جەنابی دکتۆر ئەڕۆم لە جێیەکی ترئەیکەم ئەو فەحسانە وکاتێکی تر ئەیهێنمەوە وتی نییە ، وتم باشە تۆ سۆنەرت بۆم کرد سۆنەرەکەم پێ بدە وبا بڕۆم ، وتی نییە ئەو سۆنەرە بۆ خۆمە تۆ بۆ ئیستیشارە هاتوی بۆ لای من ، هەر ماقم پەڕی بەخوا زمانم ڵاڵ بوو ونەمتوانی هیچ بڵێم وچوومە دەرەوە ، ئێوە ڕاتان چییە لە سەر ئەم نا دکتۆرە کە گومانم هەیە کە دکتۆر بێت لەبەر ئەوەی دکتۆر دەبێت کەسێکی پڕ سۆز وبەزەیی بێت ، ئەمەی من بینیم تاجر وقەصاب بوو نەک دکتۆر، موختەبەر هی خۆیەتی ئیشاعە هی خۆیەتی بۆیە ئەیویست هەر لەو جێیە فەحسەکان بکەم دەنا ئەو حەقی چییە من فەحسی خوێن وئیشاعە لە کوێ ئەکەم بەڵکو من ناسیاری خۆم هەبێت وبێ بەرامبەر ئەو فەحسانەم بۆ ئەنجام بدات ، لە دوێنێوە من دوعای لێ دەکەم ئەو پارانە وا لە من ولەو نەخۆشانە وەردەگرێ بیدات بە دەرمان بۆ خۆی ، لەگەڵ ڕێزم بۆ دکتۆرە بەڕێزەکانی تر کە زۆر مامەڵەیان جوانە لەگەڵ نەخۆشەکانیان ،

پیاوێکـ دەڵێت لەیەکی٘ـکـ لەنەخۆشخانەکان کارم دەکرد خەریکـ بوو کاتی دەوام تەواو دەبـوو بەڕی٘وبەرەکەم ووتی بڕۆ دەرەوە ئی٘ستا کابرایەکی ملوی٘نەر دی٘ـت بۆلامان، زۆر دەول٘ەمەنده بەجوانی پی٘ـشوازی لی٘ـبکه..... بۆیە منیش چوومە دەرەوە ... سەیری سەیارە کۆنەکەی خۆم دەکرد بەزەیم بەخۆما هاتەوە کەچەن فەقیرم لەناکاوا سەیارەیەکی گران بەهام بینی‌و سەیری سەیارەکەی خۆمم کرد سەیری ئەوەی ئەمیشم کرد سەیری خۆمم کرد سەیری ئەوم کرد بەزەیم بەداماوی خۆما ئەهاتەوە چەند داماوم.... کەدابەزی کردیانە سەر عارەبانەیەکـ بینیم قاچی ڕاستی تائەژنۆ بڕاوەتەوە پرسیم بـۆ ئەوەی ئازارت هەیە لەوقاچەدا هاتوویـت بۆ لای دکــتۆر ؟ + نا والله بەچاوی٘کی پڕ گریان و دەنگی٘کی پڕ خەمەوە هاتووم دکتۆر مۆعیدی عەمەلیاتم بۆ دابنی٘ـت ئازاری ئەم قاچەی ترم شی٘ـتی کردووم ئەویشم بۆ دەبڕنەوه...!! ئینجا من چاوەکانم پڕ فرمی٘ـسکـ بوو لەبەر حال٘ـی ئەو نا بەل٘کو لەبەرئەوەی چەن سپل٘ەین و ئەو هەموو نیعمەتانەی خودا پی٘یبەخشیوون بیرمان دەچی٘ـت هەستم بەبونی قاچەکانم و تەندرووستی باشم کرد زانیم کەهەموو پارەی ئەم دنیا دی٘نی٘ـت بۆم هەمیشه سوپاسی خودابکه لەسەر نیعمەتەکانی

پیاوێکـ دەڵێت لەیەکی٘ـکـ لەنەخۆشخانەکان کارم دەکرد خەریکـ بوو کاتی دەوام تەواو دەبـوو بەڕی٘وبەرەکەم ووتی بڕۆ دەرەوە ئی٘ستا کابرایەکی ملوی٘نەر دی٘ـت بۆلامان، زۆر دەول٘ەمەنده بەجوانی پی٘ـشوازی لی٘ـبکه..... بۆیە منیش چوومە دەرەوە ... سەیری سەیارە کۆنەکەی خۆم دەکرد بەزەیم بەخۆما هاتەوە کەچەن فەقیرم لەناکاوا سەیارەیەکی گران بەهام بینی‌و سەیری سەیارەکەی خۆمم کرد سەیری ئەوەی ئەمیشم کرد سەیری خۆمم کرد سەیری ئەوم کرد بەزەیم بەداماوی خۆما ئەهاتەوە چەند داماوم.... کەدابەزی کردیانە سەر عارەبانەیەکـ بینیم قاچی ڕاستی تائەژنۆ بڕاوەتەوە پرسیم بـۆ ئەوەی ئازارت هەیە لەوقاچەدا هاتوویـت بۆ لای دکــتۆر ؟ + نا والله بەچاوی٘کی پڕ گریان و دەنگی٘کی پڕ خەمەوە هاتووم دکتۆر مۆعیدی عەمەلیاتم بۆ دابنی٘ـت ئازاری ئەم قاچەی ترم شی٘ـتی کردووم ئەویشم بۆ دەبڕنەوه...!! ئینجا من چاوەکانم پڕ فرمی٘ـسکـ بوو لەبەر حال٘ـی ئەو نا بەل٘کو لەبەرئەوەی چەن سپل٘ەین و ئەو هەموو نیعمەتانەی خودا پی٘یبەخشیوون بیرمان دەچی٘ـت هەستم بەبونی قاچەکانم و تەندرووستی باشم کرد زانیم کەهەموو پارەی ئەم دنیا دی٘نی٘ـت بۆم هەمیشه سوپاسی خودابکه لەسەر نیعمەتەکانی

(چوار قڕوش) خەمی ژیانێکی بێ تۆ ڕۆژێک لە ڕۆژان پاشایەک بۆ گەشت و گوزار چووە دەشت و دەری مەملەکەتەکەی، لەڕێگادا چاوی بە جوتیارێک کەوت بە خۆشعاڵیەوە زەویەەی دەکێڵاو گۆرانی دەگوت: پاشاش لێی پرسی: کابرا دەتبینم زۆرخۆشعاڵ و شادمانیت بەکارەکەت،ئایا ئەم زەویە هیخۆتە؟ کابراش گوتی: نەخێر گەورەم من بەکرێ لێرە کاردەکەم! پاشاش پرسی: بەرامبەر بەم ماندوو بونەت چەندت کرێ پێدەدەن؟ کابرای جوتیاریش گوتی: ڕۆژانە چوارقڕوشم پێدەدەن قوربان. جارێکی دی پاشا پرسی: جا ئەم ڕۆژانەیە بەشت ئەکات؟ جوتیاریش گوتی: بەڵێ کەورەم بەشم دەکات و لێشم زیاد دەبێت، قڕۆشێک بۆ ژیانی ڕۆژام، قڕۆشێکیش بۆ بژاردنی قەرزەکەم قرۆشێکیش بە قەرز دەدەم بە غەیری خۆم، قرۆشێکیش لە پێناو خودا دەبەخشم! پاشا گوتی: ئەمە مەتەڵێکەو بۆم ئاشکرا ناکرێت و تێی ناگەم! جوتیارەکە گوتی: خۆم با بۆت ڕوون بکەمەوە قوربان... ئەو قڕۆشەی کە بۆ ژیان و زیندەگی خۆم خەرجی دەکەم، ئەو قڕۆشەش کە قەرزەکەمی ێ دەدەمەوە ئەوە بۆ دایکم و باوکمی سەرف دەکەم، چونکە ئەوان بە مناڵی منیان پەروەردە کردووەو مەسرەفیان کردووم،بەڵام ئەمڕۆ ئەوان پیربوون و توانای کارکردنیان نییە! ئەو قرۆشەش بە قەرز دەیدەم، ئەوا بۆ مناڵەکانمی سەرف دەکەم،بۆ پەروەردەو خواردن و بۆشاکی ئەوانی سەرف دەکەم، تاکاتێک گەورەبوون و ئێمەش پیربووین قەرزەکەمان بۆ دەگێڕنەوە، ئەو قڕۆشەش کە لە پێناوی خودا ئەیبەخشم، ئەوا بۆ دوو خوشکی نەخۆشی خۆمی سترف دەکەم.پاشش گوتی: ئافەرین، بەڕاستی کارێکی باش دەکەیت، بڕێک لە پارەی بۆ بەجێهێشت و لە زاناییو دانیی ئەم پیاوە سادەیە سەری سوڕما!!! لەم چیرۆکە فێردەبین: کارکردن و پەیداکردنی پاروی حەڵاڵ،سەرچاوەی شادمانی و بەختەوەرییە.

خوینەر بن ..... مناڵ بووم، شەوێک دوای عیشا، مامە ئەمینم (خوا لێی خۆش بێت) هات بۆ ماڵمان، بەدایکمی وت: فاتمە کوا تەسکەرەکەی حەسەن؟ دایکم ڕۆشت لەسنوقەکەدا تورەکەیەکی هێنا پڕ بوو لەتەسکەرەو تەنەکەلولەی تاپۆو ئەوراق، مامە ئەمینم تەسکەرەکەی منی دۆزییەوەو سەیری کرد وتی تەواوەو خستیە گیرفانی، پاشان وتی:  خۆ کاکە مەحموم جل‌و پێڵاوو شتەکانی کە پێموتووە بۆی کڕیوە؟ دایکم بەپێکەنینەوە وتی: بەڵێ، ئەوە نیە دەستی بشکێ کاکە مەجی دەلاک قۆچکە تاشیشی کردوەو کردویەتی بە عیبرەت، لاخۆی بە مەحموم وت پێی بڵێ کەچەڵی نەکات، لە دوێنێوە بەقەد بەردێ وا لەسەر دڵم‌و هەرچی سەیری ئەو توڵفە دەکەم کسپە لەدڵمەوە دێ بۆی، دەترسم لەمەکتەب تەلەبەی شەیتان گاڵتەی پێبکەن. مامەم وتی: حەسەن خۆی پێی ناخۆش نیە؟ دایکم وتی: نەوەڵا داماوە دەڵێی ئاو لایداوە.. مامەم وتی: جا ئەم چڵمنە ساڵێ خەریکی بی؛ چی لێدەردەچێ؟ دایکم وتی: توخوا ئەمین گیان چۆن دڵت دێ وای پێ دەڵێی؟! مامەم وتی: کورە فاتمە سوعبەتم کرد.. مامم وتی: دەی ئەمشەو حەسەن جوان بشۆو، سبەی بەیانی زوو بیگۆڕەو نینۆک‌و شتی بکەو قژی دابێنەو حازری بکە تا دێم بە شوێنیا ئەیبەم بۆ مەکتەب .. هەر مامەم ڕۆی؛ دایکم کتریە ئاوی گەرم کردو تەشتی جلشۆرینە فافۆنەکەی هێناو جلەکانی لەبەرم داماڵی‌و خستیە تەشتەکەو منی لەتەشتەکەدا لەسەر جلە پیسەکانم داناو لەتەنەکەیەکدا ئاوی شیلەتێن کردو بەجامۆڵکەیەک کردی بەسەرو ملمداو دوو دەستی پاکی لێدام؛ توێخی داماڵیم، ناوچاوو ڕوومەتم دوو ڕۆژ دەکزایەوە، پاشان گۆڕیمی‌و وتی بڕۆ بخەوە، ئیتر دەبێ بەیانیان زوو لەخەو هەڵسی بۆ مەکتەب.. دوو ڕۆژ پێشتر باوکم بردمی بۆ بازاڕ چەند دوکانی کرد شتی جوان‌و هەرزانم بۆ بکڕێ، جوتێ پێڵاوی پاپوچی قاوەیی بۆ کڕیم‌و دەسێ جلی بۆ دام بەکردو ئێوارە تەواو بوو، دەسەسڕو پشتێنی بۆ کڕیم، پاشان بردمی بۆ لای کاک مەجی دەلاک؛ پێیوت قۆچکەتاشی مەکە، باوکم ڕۆشت، کاک مەجی خستمیە سەر کورسی، مناڵان بەقەد دێوێک لێی دەترسان، قوماشێکی چڵکنی دا بەشان‌و ملمدا، سەری وەک مزراح بادەدام‌و دەیوت چاو لەم سەرە پانە دەڵێی شێلمە، بەو دیویشدا بای دەداو ئەیوت حاجی مەحموو کاڵەکی تەپیوی بۆ هێناوم‌و دەڵێ قۆچکە تاشی نەکەی!! لێبویەوەو پاڵێکی پێوەنام لەسەر کورسیەکە خستمیە خوارەوەو وتی؛ بڕۆ وەڵا نە لەفاتە دەچی نە لەمەحموو، کردمیە دەرەوەو وتی ڕاکە بڕۆ تا ماڵەوە نەوەستی، بەڕاکردن‌و بەدڵی پڕو چڵمی قژاوییەوە کە لەترسا هاتبووە ناودەمم؛ هەتا دووکانی باوکم ڕامکرد، باوکم کە ئاوا بینیمی پێکەنی‌و وتی ئەی دەسی شکێ، خۆ پێموت مەیکە بەعەنتەر، وتی وەڵا ئیسە فاتە بیبینێ شێت دەبێ‌و دەچێتە سەری، باوکم پێنج فلسیەکی بۆ هەڵدام‌و وتی ڕاکەرەوە بۆ ماڵەوە لەماڵ نەجوڵێی ئێستە دێمەوە، منیش لەخۆشی پێنج فلسەکە بەسەراکۆندا تا ماڵەوە ڕامکردو هەموو شتم بیرچویەوە.. سەیرم لێدەهات نەمدەزانی ئەم شتانەم بۆ بۆ دەکڕن‌و چیم لێدەکەن؟ کێ دەیوێرا بەباوکم بڵێ ئەمانە بۆچیە؟! بەیانی زوو دایکم لەخەو هەڵیساندم، دەمووچاوی شۆردم، ئاوی کردە لوتم وتی مش بکە، چەندجار مشم کرد تا فیقەنەی لێنەدا وازی لێنەهێنام، دەموچاوی سڕیم‌و نان‌و چای دامێ‌و جلەکانی کردە بەرم‌و پشتێنەکەمی بەدەرزییەک بەستەوە تا نەکرێتەوە، پاشان پاپوچەکانی کردە پێم‌و دەسڕەکەی لەناوەوەی چاکەتەکەم بەدەرزییەک بەست؛ نەختێکی دیاربوو، هەرچی ئاوی ئەدا لەناوچاوم؛ قژم ساف بکات، گودلەم بۆ بکا، قژی پێوەنەمابوو، نەدەوەستاو زوو زوو دەیوت یاخوا دەستی بشکێ مەجە کوێر.. ئەنجا پێنج فلسیەکەی دوێنێی باوکمی دامێ‌و لەگەڵم هات تا بەردەرگای قوتابخانە، حاجی عوسمانی فەڕاش باوکی سەلاحی مناڵی گەڕەک لەبەردەرگای دەرەوە بوو، دامیە دەستی‌و وتی؛ بەقوربانت بم ئاگات لێ بێت حەسەن فەقیرە مناڵان لێینەدەن، ئەویش سەلاحی کوڕی کە هاوڕێی گەڕەکم بوو، وەک من تازە دەهاتە پۆلی یەکی سەرەتایی، بانگی کردو وتی حەسەن ببە پۆلەکەی خۆتان، لای ئاودەسەکان لەسەر مێزێک داینێ، سەلاح دەستی گرتم‌و بەناو ئەو تەلەبانە کە هەریەکە بەلایەکدا ڕایان دەکردو پێدەکەنین‌و شتیان دەخوارد، کە لامکردەوە دایکم لەدوورەوە وەستابوو هەر سەیری دەکردم‌و بزەی دەهاتێ، سەلاح بردمیە ژورێک‌و لەسەر کورسیەک داینام.. جەرەس لێیدا مامۆستایە هات پێیاندەوت عوسەسوور.. ئێوەش یادگاریی یەکەم ڕۆژی چوونە مەکتەبتان بیرماوە؟

https://invite.viber.com/?g2=AQBH%2B8dNI33aCVGJykycCMrhFC398qmnzzKw9TOgLFHHKdNnq0USe9z5BqfO2Y%2Bu جوانترین وێنە‌له‌ کناڵی ڤایبه‌ردا فه‌رموون❤️🌹😊

چیرۆکی پياو گةر عاشقي ئافرةتيك بو تةواوي دونيا دوژةمني بن ناکشێطة‌وە لةعةشقةكةي بەشی کۆتایی كةبلي من كورةكةم ناويت تانةبيتة كيشة وة بي كيشة تةواوبةبيت كةپي بليت من توم ناويت وازةم ليبينة قسةي كردةبو لةكةليدا بةلام كجةكة بةرةلابو هةر دةي وت من رازيم هةرجيش بةبيت جونكة راستيدا زور ناشرين بوو كأس نةدةجوة داواي دةي گوت ئةمة هةليكة كةوةتوتة دةستم بالةدةستي خومي نةدةم.، كوكاريش گوتي/ گاڵتم بێ دەکات بەڵام نم زانی بەراستیانە جۆنکە من زۆر ئەوەم خۆش دەویست دەم وت کەسم ناوێ لەو زیاتر خیرانەکەم هەموویان خزمکانم دەهاتنە گیانم هەرشەیان دەکرد زۆر قسەی ناخۆش زۆر ازارەم دەجشت بەڵام هەر سوربوم لەسەر قسەی خۆم ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانم تاڵ تر دەبو دڵم هەر لای ئەو بو قسەمان کەمەوە بەبو ماڵەوەنەیان دەهیشت منیش زۆر دەگریام بەڵام هەر ئومێدەم هەبو بەخوا هەر دەم وت خوا گەورەیە هیج شتی ئەستم نیە لای ئەو هەموو شەوێ دعام دەکرد دەم وت خوا گیان ئەوبیکە بەنەسیبمم جونکە هەر ئەو لە دەردی دڵم تێ دەگشت وازم لەزۆر شت هیشتا ئاواتم زۆر بو لەسەر ئیش بوم وام لی هاتەبو تاقەتی ژیانم نەمابو وازم لەهەمووی هێنا بەس دەم وەیست بەو کجە بگم من کوریک بوم هەژار بەڵام دڵم بۆ ئەوکجە زۆر دەولمند بو ئێستایش ئامادام گیانم بەبەشخم لە پیناوەی دەزانم بۆ یەک نابین بەڵام هەموو شتیکمان داوتە دەستی خودا تەکایە قەت نەکن دوو کەس لەیەک کن من ناخۆشی زۆرەم بینی بەسەرهاتم زۆرە بەڵام دڵم پرە هەر ئەوندەم بۆ نوسرا کۆتایکشی زۆرم خۆش دەوێ ⦅S⦆ ئيستاش بي ئاگا لةوةي دةي هيني يان نا بەڵام بەداخەوە خیانەتی کرد بیستم كورةكة خيانتي كرد هةموو ام قساني كردةبو بوكجةكة دةروي لةكةلي دةكرد وة جو زنى هينا ريكةوتي 16/9/2023 نامةردية. زور زور كةورةي لةكةل كردةم تكاية بةقسةي كةس هةلمةخةلةتين كور دةرو دةكات ئةوةي بةسةري من هات ياخوا بةسةر كةس نةيت ئيوةش برياري خوتان بدةن 😭😞 😞 کۆتایی تب/کوڕەکە ناوی کۆمارە

چیرۆکی پياو گةر عاشقي ئافرةتيك بو تةواوي دونيا دوژةمني بن ناكشيتةوة لةعةشقةكةي بەشی یەکەم جيروكي من دةگريتةوة بو سالي 2019/8/23لةو ساتةدا دةستي پيكرد لةسةرتادا زور بةخوشي دةژياين لةكةل كوكار زور هةستمان بةدل خوشي دةكرد ئةو تةمةني 19 سال بو منيش تةمةنم 16 سال بوو لم تةمةندا من يةكةم جارةم بو ئاشق بةبم زور هوگري كوكار بةبوم وام ليهات يةك دةقة بي ئةو نةم دةتواني لةسةرةتاي يةكتر ناسينماندا پيم گوت من بو زواجمة ئةوةش بةهةمان شيوي من گوتي منيش بو زواج لةكةلت دةبم زور يةك مان خوش،دةوةيست هيج شتيك نةبوة ريگر لةيةك مان كات بةلام داواي جةند ساليك كةسي سيم پةيا بو وةبوة هوي مال تيكداني من ياخوا ىةوةي دةبيتة هوي لةيةك كردةني دووكةس رةسواي دونياو قيامةت بةبيت بةلام من هيشتا هةر ئاشقي كوكارةكةي خومم 😞.،كوكاريش گوتي من کورێکی هەژاڕ بوم ئاواتم یەک کج بو بێ بگم زۆر ئاشقی یەک بوین ئەوەیش هەم ان شێوەبو بۆم زۆر یەک مان خ ۆش دەویست یانی هیج شتی رێگر نەبو لەیەک مان کات چەندین جار هاتە دەوام باوەکم رێگر بو براکانم بەڵام هەر نا ئومێد نەبوین جونکە بەراستی یەک مان دەویست زۆر کەس رێگر بو بۆ ئەوەی پێک نگین بەڵام هەر بەسەر خۆسەوەیستەکەمان زال بوین چێرۆکی من لم بێ بەختیەوە دەستی بێ کرد لم کاتەوە من مردەم ماڵی باوەکی کومار زۆر منیان خۆش دەویست زۆر تێلک بەبوین یانی زۆر هۆگریان بەبوم هەرچەندە براکانم باوەکەم خێزانەکەم هەمووی رازی نەبون بەو ماڵەم دەن بەڵام من هەر دەم وەیست ڕۆژ هات ڕۆژ ڕۆشت کێشە کەوتە ناو خێزانی ئێمەو ئەوان براکانم باوەکەم هەرەشەیان لەو ماڵە دەکرد بۆ ئەوەی نەینە بەرەوە بۆ داوای من ئیتر ماڵی باوەکی کوكار قەراریان دا ژن بۆ کوكار بێنن بەڵام کومار رێگر بو جونکە ئەو منی دەویست بەبێ من نی دەتوانی بۆ دوو دەقە منیش هەمان شێوەبوم بۆی بةلام من لةو ساتةوةي ئةم هةوالم بيست ويران بوم هةرجةند كوكار زور دل نةواي مني دةكرد دةي گوت من بيجگةلة تو دةستي كةسي تر ناگرةم روژيكيان وام ليهات بةريارةم دا خوم لةكةل ئةو كجة قسةكةم بةتةمابون بو كوكاري بينن زور بةتوريةوة پيم گوت بو واز لةكوري خةلك ناهيني ئةو توي ناويت كجةش بةمني گوت تو بو پيشتر شوت پينكرد منيش كوتم من روحم دةردةجو بوي بةلام مالةوة ريگر بون كوناحي من جية خوداية كجةش دةي وت لةعةكسي تو دةي بم منيش پيم گوت ئةو هيشتا دلي لاي منة بو وادةزاني دل خوش دةبيت لةگةلي ئةو توي ناويت بو ديتة نيوانمان بةلام كجةش زور بةرةلابو هةر دةم گوت وازبينة وازينةدةهينا هةر لةكةل باوكي كوكار قسةيان دةكرد خوي وةدايكي تاكو زور لةكوكار بكةن باوكي كوكاريان هان دةدا تاكو خويشي شيرين كا لةلاي ئةوان تا واي ليهات مالةوةي كوكار زوريان ليدةكرد دةيان گوت هةر ئةو كجةت بو دينين كوكاريش هيج بةمة رازي نةبو تا روژيك بةناجاري هةوليدا لةكةل كجة قسةبكات تابيهينةتة قةناعةت.... چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن تب /چیرۆکی ئەندامێکی گروپە ناردیەتی بۆم تا پۆستی بکەم بۆی

https://invite.viber.com/?g2=AQBhpIU6K3dskE7DYSzv76LO7VcSenDMike6iV5e%2FsDjq%2BP93LCqsmbidwOic6dH چاتێکی کوری  له‌ڤایبه‌ر له‌خزمه‌تانداین فه‌رمون ماڵ ماڵی خۆتــانە🌹❤️

من گەنجێكم كاتێك توشی تاوان دەبم و نزیک دەبمەوە لە تاوان چۆن وابکەم کە تاوان نەكەم؟ بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. بۆ وەڵامى بەڕێزتان دەچینە خزمەت یەکێک لە وەسێتەکانى (ئیبراهیمی كوڕی ئەدهەم) ڕەحمەتى خواى لێ بێ کاتێک گەنجێک دێ بۆ لاى هەمان پرسیارى لێ دەکات و دەڵێ ئەی (ئیبراهیم) زانای بەرزو بەڕێز دەمەوێ‌ ئامۆژگاریم بكەی من گەنجێكم كاتێك توشی تاوان دەبم تاوان نەكەم ئەویش فەرمووی من چەند ئامۆژگاریەكت دەكەم ئەگەر لێیان ڕزگارت بوو ئەوا بەكەیفی خۆت تاوان بكە گەنجەکەش ووتی چۆن؟ ئیبراهیمی كوڕی ئەدهەم فەرمووی: یەكەم شت ئەگەر ویستت تاوان بكەی ئەوا لەڕزقی خوای پەروەردگار مەخۆ، چونكە سپڵەیتیە كەتۆ ڕزق‌ و ڕۆزووی خوای پەروەردگار بخۆیت‌ و بێ‌ فەرمانی خوا بكەیت، فەرمووی ڕزقی خوا مەخۆ ئەوجا تاوان بكە قەیناكە . گەنجەكە ووتی : ئینجا چۆن شتی واهەیە، هەرچی گیانلەبەرە بە ئینسان‌و بەئاژەڵ هەمووی ڕزقەكەی بەدەست خوایە چۆن دەتوانم ڕزقی خوا نەخۆم؟! فەرمووی : ئەی چۆن ڕزقی خوا دەخۆیت‌و بێ‌ ئەمری‌و بێ‌ ئەدەبی‌و بێ‌ فەرمانی خوا دەكەیت؟! گەنجەكە ووتی والله ئەوەندەم بەسە ئیبراهیم وتی نا بابۆت زیاد دەكەم. دووەم: ئەگەر ویستت تاوان بكەی ئەوا لەسەر زەوی پەروەردگار تاوان مەكە بڕۆ لەشوێنێكی تر تاوان بكە بۆ نمونە: ئەگەر تۆ خانویەكت هەبێت كەسێك بێتە ناو خانوەكەت ڕێزی لێبگری‌و چاكەی لەگەڵدا بكەی لەناو خانوەكەی تۆدا بێ‌ ئەدەبی‌و بێ‌ ڕەوشتی بكات ئەوە قەبوڵی ناكەیت بەهیچ شێوەیەك، فەرمووی تۆ لەزەوی خوادا بێ‌ شەرعی خوا مەكە جا گەنجەكە ووتی شوێنێك هەیە زەوی خوا نەبێت؟! فەرمووی دەی شەرم لەخوا بكە چۆن بەسەر زەوی خوادا دەڕۆی‌و بێ‌ شەرعی خوا دەكەی؟! گەنجەكە ووتی بەسە ئیبراهیم فەرمووی نا سێیەمیش: ئەگەر ئەتەوێت تاوان بكەی ئەوا لەشوێنێك تاوان بكە كە خودا نەتبینێت گەنجەكە ووتی : دەی شوێنێك هەیە خوا نەیبینێت‌و غافڵ بێ‌ لێی دەتوانم خۆم لەخەڵكی بشارمەوە بەڵام كەس هەیە تاوان بكات‌و خوا نەی بینێت؟ ئیبراهیم فەرمووی هێشتا ماوتە فەرمووی: تاوان بكە بەمەرجێ‌ توانای ئەوەت هەبێت كەكاتێك (ملك الموت) هات ڕوحت بكێشێ‌ بڵێ‌ بڕۆ جارێ‌ ماومە بژیم دوایی تەوبە ئەكەم‌ و ئەگەڕێمەوە گەنجەكەش ووتی: جاكەس هەیە ئەوە بتوانێت؟ ئیبراهیم فەرمووی: دەی بۆ ناترسی لەوانەیە ئەم شەو لەگەڵ خێزانت بیت‌و بەیانی لەناو گۆڕدا بیت، ئەی بۆ ناترسی كە مردنت بەدەستی خۆت نییە ئەی لەوە ناترسیت كە لەكاتی تاواندا بیت‌و ئەمانەتەكەت لێ‌ بسێنێتەوە گەنجەکە وتى : سوێند بە خوا بەسمە ئیبراهیم فەرمووی: ناجارێ‌ ماوتە: ئەگەر ویستت تاوان بكەی ئەوا تاوان بكە بەڵام كاتێك خستیانە ناوگۆڕ كاتێك كە (نەكیرو مونكیر)هاتن دایان نیشانیت وپرسیاریان لێكردی پێیان بڵێ‌ بڕۆن وەڵامی پرسیاری ئێوە نادەمەوە، ئیبراهیم فەرمووی: ئەگەر توانیت ئەوە بكەی لەعەزابی قەبر خۆت ڕزگار بكەی ئەوا تاوان بكە گەنجەكە وتی بەسە والله ناتوانم فەرمووی نا جارێ‌ ماوتە: ئەگەر زیندو كرایتەوە بۆ ڕۆژی قیامەت بۆ موحاسەبە كردن بڵێ‌ خوای پەروەردگار موحاسەبەی من مەكە كاتێك كەخستیتیانە ناو ئاگری دۆزەخەوە بڵێ‌ من ناڕۆمە ناوی گەنجەكە ووتی : بەسە والله كەسێك زەڕەیەك حەیاو شەرمی هەبێت تاوان ناكات دەبێت بیر لەو مەوقیفانە بكاتەوە، بیر لەو ساتانە بكاتەوە كەهیچ دەسەڵاتێك تیایاندا نییە، وەئەگەر بەردەوام بیت لەسەر زوڵم‌و ستەم كردن ئەوا ڕۆژێك دێت دەخرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە . بۆیە ئەبێت هەموو کەسێک بزانێت کە هیچ شتێک لە خواى گەورە شاراوە نیە و ئەبێت هەمووکات هەست بە چاودێرى خواى گەورە بکەین و بۆ دنیایەکى کاتى قەبر و قیامەتى خۆمان نەدۆڕێنین چونکە ئێستا كەسانێكی زۆر زۆر لەژێر خاكدان تەمەنای ئەوە دەكەن كەتەنها (2) دەقیقە خوای گەورە مۆڵەتیان بدات و زیندویان بكاتەوەو بگەڕێنەوە دونیاو تەوبە بكەن، بەڵام ناتوانن. بۆیە برا و خوشكی ئازیزم ئەی بۆ بیر لەو تەمەنەت ناكەیتەوە كەماوتە؟ بۆ تەوبە ناكەیت‌و بگەڕێیتەوەو واز لەزوڵم‌و ستەم كردن بهێنیت؟ ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە شەرم بتگرێت‌و بترسیت لەسزای پەروەردگار بەهۆی ئەو ستەمانەی كەتوشت هاتوون؟