uk
Feedback
چەناڵی فەرمی/ م .بشار ڕێزمانی

چەناڵی فەرمی/ م .بشار ڕێزمانی

Відкрити в Telegram

قوتابیان و خوێنکارانی پۆلی 12. ئەم کەنالە تایبەتە بە وانەی کوردی پۆلی دوازدە دەتوانن لێرەوە بینەری پرسیارو بابەت و شتەگرنگەکانی کوردی پۆلی 12 بن

Показати більше
2 309
Підписники
Немає даних24 години
-217 днів
-13130 день
Архів дописів
چۆنیەتی گۆرینی ڕستە لەدوو وؽنەدا. سالانە 10 بۆ 14 نمرەی لێدێتەوە
+1
چۆنیەتی گۆرینی ڕستە لەدوو وؽنەدا. سالانە 10 بۆ 14 نمرەی لێدێتەوە

دوو نمرە هەموو ساڵێک هەردووک خول
دوو نمرە هەموو ساڵێک هەردووک خول

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، پۆلی ١٢ی ئامادەیی
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، پۆلی ١٢ی ئامادەیی

پ. ئەرکی گرێی( هۆلی تاقیکردنەوە) لەرستەی (بۆیاخەکە بۆ دەرگای هۆلی تاقیکردنەوە بوو) چیە
Anonymous voting

پ. گەر ( رستەی بەجوانی هەلتانگرتبوو )بگۆرین بۆ رانەبردووی راگەیاندن ئەوا دەبیتە
Anonymous voting

پ. دیارخەرو دیارخراوی رستەی ( ژوورەکانی کوران پاکبکەنەوە) بریتین لە
Anonymous voting

جیاوازیەکی وردی نێوان هاوەڵناوی نیشانەو جێناوی نیشانە . هیوادارم سودی لێببینن ئەم ـــــ ە هاوەڵناوی نیشانەیە بۆ تاکی نزیک ئەو ـــــ ە هاوەڵناوی نیشانەیە بۆ تاکی دوور ئەم ـــــ انە هاوەڵناوی نیشانەیە بۆ کۆی نزیک ئەو ـــــ انە هاوەڵناوی نیشانەیە بۆ کۆی دوور هاەڵناوی نیشانە تەنها یەک ئەرکی هەیە ئەویش (دیارخەرە) هەمیشە دەبێتە دیارخەری ئەو وشەیەی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو کەرتەکەی هاوەڵناوەکەوە ئەم کتێبە نوێیە ئەم ــــ ە هاوەڵناوی نیشانەیە بۆ تاکی نزیک دیارخەری ناوی کتێبە جێناوی نیشانە ئەمانەن (ئەوە ، ئەمە ، ئەوانە ، ئەمانە ) ئەوە :جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی دوور ئەمە :جێناوی نیشانەیە بۆ تاکی نزیک ئەوانە :جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی دوور ئەمانە :جێناوی نیشانەیە بۆ کۆی نزیک جێناوی نیشانە بەشێوەی سەربەخۆ بەکاردێ واتا لەت نابێت وەک. ئەمانە هاتن جێناوی نیشانە هەموئەرکەکانی ناو دەبینیت 1- بکەر: ئەمانە خەوتن 2- بەرکار: ئێمە ئەمانەمان راسپاردن 3ـ نیهاد: ئەمانە جوان بون 4ـ جێگری بکەر: ئەمانە کوژران 5ـ تەواوکەری بەیاریدە: قەلەمەکەم بۆ ئەمانە کری 6ـ تەواوکەری کاری ناتەواو: زیرەکەکان ئەمانەبوون قەلەمەکان بۆ ئەمانە بوون 7ـ دیارخەری ناو: خانووەکەی ئەمانەم کری ئامادەکردنی بشار انور

بۆ ئەوانەی تازە بوون بە پۆلی ١٢ بەر لەوەی دەست بکەن بەخوێندنی ڕێزمانی کوردی بەر لەوەی دەستبکەی بە بابەتەکانی ناو کتێب . خۆت ف
+1
بۆ ئەوانەی تازە بوون بە پۆلی ١٢ بەر لەوەی دەست بکەن بەخوێندنی ڕێزمانی کوردی بەر لەوەی دەستبکەی بە بابەتەکانی ناو کتێب . خۆت فێری ئەرکەکانی ناو و گرێی ناو بکە . کاتێک لەپرسیاری وەزاری دەلێ ئەرکی گرێی فلان وشە یان فلان گرێ چیە بەئاسانترین و ڕونترین شێوە بیانناسەوە تەنها بەو دوو وێنەیە . ساڵانە نزیکەی 10 بۆ 14 نمرەی لێدیتەوە

کێشەی تینەگەیشتنی قوتابی لە رێزمان ئەمانەن . زانین و فێر بوونی چەند دەستەواژەیەکی ڕیزمانی زۆر گرینگ کە پێویستە قوتابیانی پۆلی
+1
کێشەی تینەگەیشتنی قوتابی لە رێزمان ئەمانەن . زانین و فێر بوونی چەند دەستەواژەیەکی ڕیزمانی زۆر گرینگ کە پێویستە قوتابیانی پۆلی دوازدە بەر لەدەستپێکردنی خوێندن ئەوانە بزانیت و لێکیان جیابکاتەوە

قوتابیانی ئازیزی پۆلی ١٢ هەرکات ئەنجامی تاقیکرنەوەکان دەرچوون، بەپێی ڕێنماییەکانی ئەم وێنەیە دەتوانن نمرەکانتان وەرگرنەوە،، ه
قوتابیانی ئازیزی پۆلی ١٢ هەرکات ئەنجامی تاقیکرنەوەکان دەرچوون، بەپێی ڕێنماییەکانی ئەم وێنەیە دەتوانن نمرەکانتان وەرگرنەوە،، هێنانی نمرەی بەرز و بەدڵی خۆتان هیوا و ئامانجمە

شێر هەر شێرە هەتا پیریش بێت سام و هەیبەتی خۆی هەیە، سڵاو لە مێسی، سڵاو لە تانگۆیەکان.
شێر هەر شێرە هەتا پیریش بێت سام و هەیبەتی خۆی هەیە، سڵاو لە مێسی، سڵاو لە تانگۆیەکان.

کوڕێک کە باوکی ناچار کرد ئۆتۆمبێلە داشقەکەی دوو شەقام خوارتر ڕابگرێت، بەڵام ئەو نامەیەی دوای مردنی باوکی لە داشبۆردەکەدا دۆزییەوە، تێکی شکاند!!! فەرهاد خوێندکاری پزیشکی بوو، هەمیشە لە دۆخی ڕوکەشی باوکی بەتایبەت ئەو ئۆتۆمبێلە مازدا شڕە و دەنگە ناقۆڵاکەی قەڵس دەبوو. هەموو بەیانییەک باوکی دەیبرد بۆ زانکۆ، فەرهاد بە توندی دەیگوت: "تکایە لەبەر دەرگای زانکۆ ڕایمەگرە، هەر لێرە لە کۆڵانی پشتەوە ڕایگرە، ئەگەر هاوڕێکانم ببینن بەم ئۆتۆمبێلە شەق وشڕە هاتووم، شەرمەزار دەبم." باوکی هەر جارەی بە زەردەخەنەیەکی میهرەبانانە و دوو چاوی کەمێک خەمناکەوە دەیوت: بە چاوان کوڕەکەم، هەرچۆنێک تۆ ئاسودەیت." و دوور لە چاوی هەمووان دادەبەزی و دەڕۆیشت. ساڵان تێپەڕین، فەرهاد بوو بە پزیشک، دەوڵەمەند بوو و ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزی بۆ خۆی کڕی. ئیتر سواری ئۆتۆمبێلەکەی باوکی نەبوو. باوکیشی پیر بوو و ماڵئاوایی لە ژیان کرد، دوای ڕێوڕەسمی ناشتنەکە، فەرهاد بڕیاری دا ئەو ئۆتۆمبێلە داشقەیە کە لە گۆشەیەکی حەوشەکەدا تەپو تۆز دەیخوارد بفرۆشێت و لە کۆڵی بێتەوە. کاتێک خەریکی پاککردنەوەی کەلوپەلی ناو داشبۆردەکە بوو، چاوی بە وێنەیەکی کۆنی ڕەش و سپی کەوت. وێنەی باوکی بوو لە گەنجێتیدا کە بە قاتێک جلی شیکەوە پاڵی بە ئۆتۆمبێلێکی مارسیدسی مۆدێل بەرزەوە دابوو پێدەکەنی. فەرهاد سەرسام بوو، چونکە باوکی هەرگیز نەی وتبوو ڕۆژێک ئۆتۆمبێلێکی لەو جۆرەی بووە. سەیری پشتی وێنەکەی کرد دەسوخەتی باوکی بوو کە نووسیبووی: «ئەمڕۆ ئەم ڕەخشەم فرۆشت، دڵم زۆر ئازاری پێگەیشت، چونکە زۆرم خۆش دەویست، بەڵام پزیشکەکان وتیان تێچووی نەشتەرگەری دڵی کوڕە بچووکەکەم، فەرهاد، زۆر گرانە و تەنیا بە پارەی ئەم ئۆتۆمبێلە دابین دەکرێت. ئۆتۆمبێلەکەم ڕۆیشت، بەڵام بە قوربانی لێدانێکی دڵی کوڕەکەم بێت. بەو پارەی لێی مایەوە، مازدایەکم کڕی تا کرێی پێ بکەم و تێچووی دەرمانەکانی دابین بکەم. سوپاس بۆ خوا کە کوڕەکەم نەمردو زیندووە.» فەرهاد بەسەر سوکانی ئۆتۆمبێلە کۆنەکەدا کەوت، بۆنی عارەقی لەشی باوکی هێشتا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەهات. ئەو ساڵانێک شەرمی لە ئۆتۆمبێلێک دەکرد کە ژیانی بۆ گەڕاندبوویەوە، ئەو سواری ماشینێک بووبوو کە باوکی شکۆ و شانازی خۆی لەسر دانابوو، تا دڵی کوڕەکەی نەوەستێت. فەرهاد ئۆتۆمبێلە داشقەکەی نەفرۆشت، لە حەوشەی ماڵەکەیدا هێشتییەوە تا هەموو ڕۆژێک لەبیری نەچێتەوە کە بە ژیانی قەرزاری کێیە. باوکەکان پاڵەوانە بێدەنگەکانی مێژوون. ئەوان دەستبەردای خەونەکانیان، گەنجێتییان و شکۆی خۆیان دەبن بۆ ئەوەی ئێمە باڵا بکەین. ئەگەر باوکت ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆنی هەیە، ئەگەر جلەکانی شڕن، ئەگەر دەستەکانی دەلەرزن، شەرم مەکە. ئەوانە شوێنەواری ئەو برینانەن کە وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی تۆ بەکاری هێناون. ئەگەر باوکت لە ژیاندایە هەر ئێستا بڕۆ دەستەکانی ماچ بکە. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەی مۆدێل نزمە، بە شانازییەوە لە تەنیشتی دابنیشە و جامەکە دایەرەوە تا هەمووان بزانن تۆ منداڵی چ شێرە پیاوێکیت. با قەدری باوکێک بزانین کە بێدەنگ و بەبێ منەت سەیری قەدو باڵای ئێمە دەکات!

سڵاو و ڕێز، کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی وزاری پۆلی دوازدەی ئامادەیی (بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی) لە سەرجەم قوتابییە خۆشەویستەکانمان پیرۆز دەکەین. ماندووبوونی ئەم چەند مانگەتان شایەنی هەزار دەستخۆشییە. لە دڵەوە هیواداریین خودای گەورە ڕەنجتان بەخسار نەدات و نمرەی بەرز و شایستە بەدەست بهێنن، تا بگەن بەو زانکۆ و بەشانەی کە لە دڵی خۆتاندایە و خەونی پێوە دەبینن. بۆ ئەو ئازیزانەش کە بە هەر هۆکارێک بێت خولی دووەم چاوەڕێیانە، هیوای سەرکەوتن و نمرەی باشیان بۆ دەخوازین؛ هێشتا دەرفەت ماوە و دڵنیاین لە خولی دووەمدا بە هێزترەوە نمرەی بەرز دەهێنن. مژدەی سەرکەوتنتان هەمیشە بەردەوام بێت. بشار انور. مامۆستای ئامادەیی

وەڵامی نمونەی زمانی عەرەبی دەڵێن زۆر قورس بوو؟؟؟!!!
+3
وەڵامی نمونەی زمانی عەرەبی دەڵێن زۆر قورس بوو؟؟؟!!!

تێبینی. پ ٢٤ داخوازی تێنەپەڕ لە مەنهەج باس نەکراوە.

وەڵامی نمونەی کوردی پۆلی دوازدەهەمی زانستی وێژەیی بەڕاستا تابڵێی ئاسانبوون.
+1
وەڵامی نمونەی کوردی پۆلی دوازدەهەمی زانستی وێژەیی بەڕاستا تابڵێی ئاسانبوون.

پ. دەربارەی بابەتی ڕادە کام لەمانە هەڵەیە؟
Anonymous voting

پ. ریزمان. گەر لەگرێی ڕستەی ( هەرمێی شیرین گرانە.) دیارخراو بکەین بەکۆی ناسراو ئەوا کام لەمانە دەرناکەێت:
Anonymous voting

پ. گه ر رسته ی ( هۆنراوه که تم ده خوێنده وه ) ( ت. ) بگۆرین به ( یت ) ئه وا رسته که ده بیته ؟
Anonymous voting

پ. ئه ده ب . زمانی چیرۆک لای حسین عارف تۆکمه و به پێزه له کۆمه له چیرۆکه کانی ؟
Anonymous voting