cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
262
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

🔹۲۵ی بانەمەڕ، گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی ١٥ی ئایار، مەی ٢٠٢٣ی زاینی کە وەک ڕۆژی زمانی کوردی و ڕۆژی خێزان نێودێر کراوە 🔹ئەو ڕۆژە مەزنە، لە سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و قوتابیانی ئازیز، چ ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ لە بنکەکانی فێرگەی زمانی کوردی، لە شار و گوندەکان و چ ئەو کەسانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چالاکن، پیرۆز بێ. 🔹 هەروەها ڕۆژی خێزانیش لە بنەماڵە خۆشەویستەکان کە بۆ پێکەوە ژیان حەول دەدەن پیرۆز بێت، بە هیوای پەرەگرتنی زمانی پیرۆزی کوردی و پێکەوە ژیانی بنەماڵەکانی نیشتمانم. https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Показати все...
مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

🔴چەند خاڵێک سەبارەت بە دینی میترا و دینی زەردەشتی وە ناساندنی چەند سەرچاوەیەک لەم بابەتەوە ئێستا لە بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردستان دا زۆرێک لە لاوەکان بەدوای ناسنامەدا دەگەڕێن و لەم ناوەش دا بۆیان گرنگە کە بزانن کورد لە کۆن دا زەردەشتی بووە یان میترایی. وە لەبەر ئەوە کە لەم بوارەدا سەرچاوەیەکی دروست و زانستی دەست ناکەوێ، بە زۆری دەکەونە ناو هەڵدێری پڕ غەڵەتی کتاوەکەی زەکریا قادری، یان مارتین ڤێرمازنی بێلژیکی. کتێبی زەکەریا کە تێکڕای سەرچاوەکانی فارسیە و جۆرێک دژکردەوەیە لەئاست شیۆنیسمی ئێرانی، بۆ خۆی تووشی دیدگایەکی شیۆنیستی هاتووە و هەموو هەوڵی ئەوەیە کە دینی زەردەشتی پێشکەش بە فارسەکان بکا و دینی میترا بستێنێتەوە بۆ کوردەکان. بێ خەبەر لەوە کە هەر دوو دین پێوەندی قووڵی فەرهەنگی زمانیان لەگەل نەتەوەی کورد هەیە و فڕیان بەسەر فارسەوە نییە. خوێنەری وشیار ئەو ڕاستییە دەزانێ کە مەفهوومێک بە ناوی فارس و زمانی فارسی زۆر کەم تەمەنە و لە سەردەمی ئیسلامی دا بەدیهاتووە. جا خاڵی جێگەی داخ ئەوەیە کە فڵان هونەرمەندی هەرە بەرزی کورد وەک تووتی بەشێک لە قسەکانی زەکریا دووپات دەکاتەوە، یان فڵان دۆکتۆری شانۆکار بە هەمان شێوە. یان فڵان ئەکتیڤیستی سیاسی بە پشتبەستن بە کتێبەکەی ڤێرمازنی بێلژیکی خێرا میترا بە پیاو دەزانێ و حوکمی کۆتایی دەردەکا. لێرەدا پێویستە ئاماژەیەکی کورت بە چەند خاڵێک بکەم و چەند سەرچاوەش بناسێنم: یەکەم، ڕەنگە دینی میترا کۆنترین دینی جیهانە و لە کۆنتێکستی فەرهەنگ و جڤاتی هوری دا بەدیهاتووە. کە وتمان هوری، یانی بنەما و بناغە، یانی دایک، هەم دایکی بیۆلۆژیک، هەم دایکی جڤات و فەرهەنگ و زمان. دینی هوری یان میترا دینێکی سروشتی فرەخودایی یە و بەدوورە لە ژەهر و ترس و وەهمی متافیزیک. لەم دینەدا زۆربەی خودایان ژنن و جڤات بەپێی مۆدیریەتی ژنانە بەڕێوەدەچێ. بە دوور لە هیرارشی دەوڵەت و پێوەندی چینایەتی. چەندین هۆزی مەزنی پرۆتۆ کوردی وەکوو هوری، هیتی، میتان، ئوراتوو، گوتی، کاسی، لوولوو، کەیمەری، سەرمەتی و سەکایی هەر هەموویان هوری یان میتراپەرست بووگن. ساڵی ٦١٥ی بەر لە زاین بە ڕوخانی دەوڵەتی ئوراتوو بە دەستی مادەکان دواین مۆدیریەتی ژنسالاری میترائیست کۆتایی دێت. ئەڵبەت لەپاش هاتنی ئەسکەندەر، بۆ جارێکی تر دینی میترا دەژێتەوە و دەسەڵاتی ئەشکانی زیاتر میترا پەرستن تا زەردەشتی. بەڵام دینی زەردەشت لە کۆنتێکستی کۆمەڵگەی ماد دا بەدیهاتووە. ماڵباتی سپیتماد کە خانەوادەی زەردەشت پێکدێنن یەکێ لە مەزنترین هۆزەکانی ماد بوون کە لە سەرەوەی موکریان تا خوارەوەی دەریای وان نیشتەجێ بوون. دینی زەردەشت بەپێچەوانەی دینی میترا دینێکی متافیزیکی یە. ئەوە یەکەم جارە کە هۆزێکی پرۆتۆ کورد فێر دەبێ کە دینی متافیزیکی پێکبێنێ. یانی مادەکان بەخاتر ئەوە کە چەند سەد ساڵ دەسەڵاتداری بابل بوون لەوێ لە گەڵ مەفهوومی دینی متافیزیکی، یانی خودایەکی ئاسمانی تاقانەی تۆتالیتر ئاشنا بوون و، کە هاتنەوە بەم دیوا "ئەهورا مەزدا"یان خولقاند و لە دژی خودایانی میترایی وەستان. ئەم کارە هەم سوودی هەبوو، هەم زیان. سوودی ئەوە بوو کە توانیان دە هۆزی پرۆتۆ کورد رێک بخەن و فیدراسیۆنی ماد پێکبێنن، وە سەرەتا وەڵاتی خۆیان لە چنگی دەوڵەتی ئاشور ڕزگار بکەن و پاشان بەسەر ئاشور دا سەرکەون و ئەمپراتۆری ماد دامەزرێنن. بەڵام زیانی ئەوە بوو کە لەوە بەدوا ژنان پەراوێز خران و هەموو خودایانی ژن دێوێندران. وە بەمجۆرە بواری ئازادی و فرەچەشنی ئاستەنگ کرا و دەوڵەت شێوازێکی چینایەتی و ستەمکاری بەخۆوە گرت. مادەکان، پارسەکان و ساسانیان زەردەشتی بوون. کەوابوو هەر دوو دین هیچ پێوەندییەکیان بە فارسەکانەوە نییە. چون ئەودەم هیچ فارسێک لەئارادا نییە. زمانی فارسی تەنیا هەزار ساڵ تەمەنی هەیە و لە سەردەمی ئیسلامی دا و لە جنووبی تاجیکستان سەری هەڵداوە. لەکاتێکا کە دینی میترا حەوت هەزار ساڵ مێژووی هەیە و لە هوریان/کوردستان دامەزراوە. وە دینی زەردەشت نزیکەی سێ هەزار ساڵ تەمەنی هەیە و لە مادیان پێکهاتووە. دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کە تەنانەت خودی کورش و داریوش ژی هەر دوویان ماد بووگن [بڕوانە بۆ تەورات، کتاو دانیال] بەڵام ئەوە لە سەردەمی ڕەزاخان دایە کە هەم ماڵباتی پارسیان و، هەم کورش و داریوش دزراون و بە فارس قەبڵیندراون. هۆزی پێرسیان مەزنترین هۆزی کوردی دەڤەری شێراز بووگن [بڕوانە بۆ تاریخ مەسعودی]. چەند سەرچاوە: ١ـ دینەکانی ئێرانی کۆن، نیبێرگ، تەرجمە بۆ ئاڵمانی شەیدێر https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Показати все...
مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

زمانی دایک، دەرفەتی گەورەی دەداتێ کە شارەزای فەرهەنگ و ڕۆشنگەری و ئەدەبیاتی خۆی و ناوچەکەی ببێت و هەستێکی بەرزی لا دروست بببێت کە خوێندن و پەروەردەو فێرکردن ڕۆشنکەرەوەی ڕێگاکەی دەبن و زیاتر شارەزای دەکەن لە زێد و بنەچەی خێزانی و نەتەوەیی خۆی. لەکۆتاییدا، پێویستە ئەوە تۆخ بکرێتەوە کە خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵ لەقۆناغی بنەڕەتیدا، مافێکی تەواو یاسایی و دیموکراتییەو ڕەخساندنی یەکەمین ژینگەی پەروەردەیی تەندروست و ساغە بۆ منداڵ، کە بتوانێت خۆی تیا بدۆزێتەوەو پەرە بەتێگەشتی باشترو بیرکردنەوەی باشترو فێربوونی باشتری بدرێت. https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Показати все...
مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

🔴بۆچی گرنگە منداڵ زمانی دایکی بخوێنێت؟ ✍️:دوکتۆر موئمین زەڵمی زمانی دایک، ئەو پەیوەندبەست و پەیوەستە هەڵقوڵاوەی خێزانە کە منداڵ لەدایکبوونەوە قسەی پێدەکات و ئاخاوتنەکانی لەگەڵ خێزان و دەوروبەرەکەی پێ ئەنجامدەدات، بەواتایەکی تر زمانی دایک زمانی منداڵیی (بومی) یە کە ئامرازی پەیوەندییەکانە لەسەربنەمای زۆرترین شارەزایی منداڵ پێی، واتە منداڵ لە پەیوەندیکردندا  یەکەمجار پەنا بۆ ئەو زمانە دەبات کە زمانی پێی پژاوە، بۆیەش گرنگە لێرەوە و لەچەمکی (زمانپژانەوە) چاو بخەینە سەر (زمانی خوێندن)، ئەم بیرکردنەوەیەش لەوەوە تۆخ بوویەوە کە زمانی بیانی بویە زمانی خوێندن لەزۆرێک لەوڵاتانی جیهاندا، وەک چۆن ئێستاش لەهەرێمی کوردستان زمانی بیانی جێپێی بەزمانی دایک لێژکردوەو لەسەر ئاستی خوێندنی تایبەت، زمانی بیانی بووەتە زمانی خوێندن لەجێگای زمانی دایک. بۆیەش لەچەندساڵی رابردودا بەشێک لەوڵاتان بیریان لەریفۆرمی یاساکانی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندن کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لەم هەژموونە بێ بەزەییە بگرن کە منداڵ ناچاردەکات زمانی دایکی خۆی لەبیربچێتەوە، هەستی  شانازی پێوەکردنی کەم بێتەوەو وشەسازی و رستەسازی لاوازبێت. لێرەدا بە کورتی ئەو هۆکارانە دەخەینە ڕوو کە بۆچی گرنگە منداڵ بە زمانی دایکی بخوێنێت لە قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتیدا: ٭ بێگومان منداڵ کە پێش قوتابخانە بە زمانی دایکی ئاخاوتنەکانی ئەنجام دەدات، کاتێک دەچێتە قوتابخانە پێویستە بە هەمان شێوە زمانی دایکی بخوێنێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو بۆشاییەکی زمانەوانی و دابڕانی گەورەوە کە هەر لە سەرەتاوە لە زمانی دایکی داببڕێت، چونکە بە دڵنیاییەوە کاریگەری راستەوخۆی دەبێتە سەر هەموو کارلێککردنێکی ئەو منداڵە لەگەڵ پرۆسەی خوێندن و فێربووندا. 🔺٭ منداڵ لە قۆناغەکانی سەرەتای خوێندندا پێویستە بە تەواوەی فێری نوسین و خوێندنەوە ببێت، بۆیەش کاتێک زمانی خوێندنی زمانێکیتر دەبێت نەک زمانی دایکی، هەستکردن بە شکستی لادروست دەبێت و لەم قۆناغە سەرەتاییانەی ژیانییەوە توشی ترس و دڵەڕاوکێ و دوودڵی زۆر دەبێت کە هۆکارن بۆ شکستپێهێنانی لە بیرکردنەوەو فێربوون و خوێندندا، یارید (۲۰۱٦) لە توێژینەوەکەیدا لەسەر زمانی خوێندنی منداڵان گەشتە ئەو بڕوایەی کە خوێندنی زمانی دایک کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون و زانستی منداڵان دەبێت. ٭ خوێندن لەخۆیدا بە ئامانجی پەرەپێدانی توانای فێربوون و وەرگرتنی زانیارییە لە منداڵدا، بەڵام خاڵی گرنگتر ئەوەیە کە منداڵ ئەگەر زمانی دایکی خوێند لە بنەڕەتیدا، ئاسانتر و باشتر دەتوانێت ڕای خۆی دەرببڕێت. نیشانتی (۲۰۱۷) داکۆکی لەوە دەکات کە خوێندنی زمانی دایک لە قۆناغی بنەڕەتیدا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێشخستنی بیرکردنەوە و فراوانکردنی هەستی ئەدەبی و توانای زانستی منداڵدا. ٭ ئاشکرا پەروەردەی نوێ، جەختلەسەر بەشداری ڕاستەوخۆ و کاریگەر و فراوانی قوتابی دەکاتەوە، بە شێوەیەک قوتابی چەقی پڕۆسەی فێرکردن بێت، بۆیەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی قوتابی سەنتەر بێت، دەرفەتی پێ بدرێت بیرکردنەوەکانی خۆی پێشکەش بکات، بیرکردنەوەی منداڵیش هەمیشە بە زمانی دایکی دەستپێدەکەن، کەواتە کاتێک پێویستمان بەوەی گوێ لە بیرکردنەوەی منداڵ بگرین، پێویستیشە دەرەچەکەی بۆفراوان بکەین تا لە کەشێکی تەندروست و خێرا و بێ گرێوگۆڵ دا بیرکردنەوەکانی دەرببڕێت کە تەنها بە زمانی دایک دەکرێت. ٭  خوێندن زمانی دایک، هۆکارێکی کاریگەرە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان خێزانی قوتابی و قوتابخانەدا. چونکە خوێندنی زمانی دایک دەبێتە پاڵنەرێکی کارا بۆ ئەوەی دایکوباوکی منداڵ دڵخۆش بن بە بەشداریکردن لە پەروەردەی منداڵەکەیاندا و بەدڵنیاییەوە بەشداری دایکوباوک هۆکارێکی سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی منداڵەکانیانە. کارسیک و نۆبلێت (٢٠٢٠) 🔺٭ خوێندنی زمانی دایک، دەرفەتی باشتر بۆ مامۆستایانی ئەو دەڤەرانە دەرەخسێنێت کە بتوان ئەوانیش بە زمانی دایکی خۆیان  وانەکان شیبکەنەوە و هیچ جۆرە کەمبود و کورتهێنانێک لە وەرگرتن و بەخشینی زانیاری و مەعریفە لە نێوان مامۆستا و قوتابی دا دروست نەبێت. ٭ بۆ منداڵانی قۆناغە بنەڕەتییەکان، خوێندنی زمانی دایک، دەبێتە هۆی ئەوەی کە لامەرکەزییەت لە پڕۆگرامی خوێندندا بێتە ئاراوە، واتە هەمووان ناچارنابن کە پابەندی یەکجۆر پڕۆگرامی خوێندن بن. لەبەرامبەردا پشت بە پرۆگرامێکی خوێندن دەبەسترێت کە زۆر نزیکە لە بازنەی منداڵانەوە لەسەر ئاستی تاک و خێزان و گوند و شار و شارۆچکەکانەوە. چونکە قوتابی کە پرۆگرامی خوێندنەکەی و نمونە کلتورییەکانی لە قۆناغی منداڵیدا نزیک بوون لە رۆحی خۆیەوە، خۆشەویستی زیاتری بۆ خوێندن و هەستێکی بەرزتری بۆ فێربوون لا دروست دەبێت. (پۆرسوێڵ، ۲۰۲۱). 🔺٭ قوتابی زۆر گرنگە لە منداڵییەوە لە کلتور و فەرهەنگ و کەلەپور و شارستانییەتی خۆی دانەبڕێنرێت، بە پێچەوانەوە خوێندنی رێزمان و ئەدەبی
Показати все...
لیبریا،چۆن 528 كۆیلە توانییان سەربەخۆیی ڕابگەیەنن، بەڵام 50 ملیۆن كورد ناتوانێت؟! لەڕۆژی  26/7/1847 ئۆردوگای كۆیلەكان، سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. كۆیلەكان كەلەئەمریكا ئازاد دەكران، بەرەو ناوچەیەكی ڕۆخەكانی ڕۆژئاوای ئەفریقیا بەڕێ دەكران. بەڵام ئەوان توانییان یەكەم كۆماری كۆیلە ئازادكراوەكان دروست بكەن و، ناویان لێنا كۆماری لیبریا. وشەی لیبریا كە لەوشەی "لیبرتی" واتە "ئازادی" وەرگیراوە، خۆی بۆ خۆی ئاماژەیە بەوەی كۆیلە ڕزگاكراوەكان چەندە تامەزرۆی ئازادی بوون. یەكەم گروپی كۆیلەكان كە كۆچیان كرد بۆ ئەو زەوییانەی دەكەوتنە ڕۆخی ڕۆژئاوای ئەفریقا و بەدورگەكانی بیبەر ناسرابوو، ژمارەیان گەیشتە 528 كەس. دەست بەجێ ئۆردوگایەكی بەهێزیان دروستكرد. لەناو كۆیلەكاندا قەشەیەك هەبوو بەناوی "جۆندی ئەشمان" لەساڵی 1822، دەستیكردە ڕابەرایەتی كردنی كۆیلەكان بۆ كڕینی زەوی لەخاوەنە ئەسڵیەكان، ئەوە بوو پارچە زەوییەكی  بەناوی" كیپ میسۆدۆرا" كڕی. توانرا ئۆردوگاكە فراوانتر بكرێت. پاشان ئەو كۆیلانەی لە دورگەكانی ئەندێزەوە ئازاد دەكران، دەهێنران و لەوپارچە زەویەدا نیشتەجێدەكران كە تازە بەتازە كڕیبویان، دواتر شوێنەكەیان ناونا "مۆنرۆڤیا" بەناوی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا " جیمس مۆنرۆ"  دواجار ئەو شوێنە بوویە پایتەختی كۆمارەكە. لەشەڕی ناوخۆی ئەمریكادا 1861، نزیكەی 15 هەزار كۆیلەی تر بەرەو لیبریا كۆچیان كرد. بەوەش ژمارەی كۆیلەكان لەو پارچە زەوییەدا زیادی كرد. ساڵی 1847 یەكێك لەكۆیلە ئازادكراوەكان بەناوی " جۆزیف ژینگتین"  كرایە سەرۆكی ئەو كەمپە.   هەر دوای دەستبەكاركردنی ساڵی 1847 سەربەخۆیی كامپەكەی ڕاگەیاند. ئینسكلۆپیدیای بەریتانی دەڵێت: لەنێوان ساڵانی 1848 تاكو 1856 ژمارەیەكی زۆری وڵاتان دانیان بە سەربەخۆیی لیبریادا نا. دواجار دەپرسین: چۆن 500 كۆیلە توانییان سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیەنن؟ بۆچی كورد ناتوانێت دەوڵەت دروست بكات؟ 👇👇👇👇👇👇👇👇 https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Показати все...
مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

جەنگی شانشینی مەلکیشی و شانشینی زولقەدری. ـــــــــــــــــــــــ شانشینی زولقەدر لە شانشینەکانی (ئەنادۆڵ) بووە و پایتەختەکەی شاری (بستان)بووە سەر بە هەرێمی (مەرعەش) لە دوای روخانی دەوڵەتی سەلجووقی دامەزراوە. ــــــــــــــــــــــــ شانشینی مەلکیشی، یەکێکە لە شانشینەکانی گەورە و بەهێزەکانی کوردستان کە بە شانشینی (کوردستان) ناسراوو بوو و پایتەختەکەی شاری (چەمشگزەک- دێرسیم) بووە لە باکوری کوردستان. دەرسیم یاخود دێرسیم شارێکی مێژوویی کوردە ولە ژێر دەسەڵاتی هەزەبانی-کوردیان، بووە، لە دەوروبەری ساڵی (1070)زایینی پاشا مەلکیشۆ توانی سنوری شانشینەکە فراوانتر بکات کە پێک هاتبوو لە (34) قەڵا و (16) شار. پاشایانی مەلکیشی لە هۆزەکانی بڵباسن سەر بە ئێڵی گەورەی هەزەبانی کە لە نەوەی پاشا (مەلکیشۆ) نەوەی پاشا ابوالهیجا موسک کوڕی پاشا چەکۆی هەزەبانین. ــــــــــــــــــــــ ئەم جەنگە لە دەوروبەری ساڵی 1450 زایینی رووی داوە، کاتێک پاشای وڵاتی زولقەدر پاشا(سولەیمان کوڕی محمد زولقەدری) بریار دەدات هێرش بکاتە سەر شانشینی مەلکیشی(بڵباس). لەو سەردەمەدا پاشای شانشینی مەلکیشی پاشا (الملک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس کوڕی پاشا الملک العادل تاج الدین کوڕی پاشا کەیقوبا کوڕی پاشا خالد کوڕی پاشا بهاءالدین کوڕی پاشا محمد کوڕی پاشا مەلکیشۆ نەوەی پاشای مەزن ابوالهیجاء موسەک هەزەبانی کوڕی پاشا چەکۆ جەعفەر محمد هەزەبانی لە نەوەکانی پاشای مەزن مۆنبازی هەزەبانی) لە شەڕدابوو لەگەڵ دەوڵەتی ئاق قوینلو لە سەردەمەی پاشایان (ئۆزۆن حەسەن ئاق قوینلو تورکمان)، زولقەدریەکان کە کێشەیان هەبوو لەگەڵ بڵباسەکان لەسەر هەردوو قەڵای (کوئراک) و (وئراک) بۆیە ئەم دەرفەتەیان بە هەل زانی بۆ هێرش کردنە سەر پاشا ئەلمەلک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس، چونکە پاشا شێخ حەسەن ملکیشی سەرقاڵی بەرەنگار بوونەوەی سۆپای ئاق قوینلو بوو. پاشا سولەیمانی زولقەدر بە سۆپایەکی (30)هەزار نەفەری لە تورکمان هێرش دەکاتە سەر کوردانی بڵباس لە شانشینی مەلکیشی، پاشا شێخ حەسەن مەلکیشی بلباس دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ میر و سەرکردە سەربازیەکانی بریار دەدات سۆپاکەی بکاته دوو بەش بەشێکیان بەردەوامی بە شەڕکردن بدەن بەرامبەر دەوڵەتی (ئاق قوینلو) لە دەشتی (سەفان) کە سنوری شانشینی مەلکیشی بووە لە نزیک شاری (بینگول) و بەشێکی دیکەی سۆپاکەی ڕوانە دەکات بۆ شەڕ کردن بەرامبەر زولقەدرییەکان، دوای پێنج ڕۆژ شەڕ کردن سۆپاس کوردانی مەلکیشی بڵباس بەسەر تورکمانە زولقەدریەکان زاڵ دەبن و خەراپیان بەسەر دێنن بۆیە پاشا سولەیمان زولقەدری پاشەکشە دەکات بۆ قەڵای خەربوت و کۆتایی بەم شەڕە دێت. لە هەمان کاتدا بڵباسەکان سەربازانی ئاق قوینلو ڕاودەنێن. لێرەدا بۆمان روون دەبتەوە کە شانشینی مەلکیشی(بڵباس) چەند بەهێز بووە و چۆن توانیویەتی لە یەک کاتدا شەڕی دوو دەوڵەت بکات وەک ئاق قوینلو و زولقەدر، کە تەنها سوپای زولقەدر 30 هەزار سەرباز بووە. ـــــــــــــــــ سەرچاوەکان: ١- کتێبی دیاربکریە، ئەبوبەکری تەهرانی. ٢- شەرفنامە شەرف خانی بەدلیسی. ٣- تاریخ اربل. ٤- صبح الاعشی کانالهای: تاریخ فراموش شدەی ملت کورد و موزیکهای برتر جهان https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Показати все...
مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

08:18
Відео недоступнеДивитись в Telegram
تکایە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن پرۆژەی هەڵوەشاندنەوە و پارچە پارچە کردنی میللەتی کورد شرۆڤەی ئەم ستراتیژیک ئایا دەزانن هەندێک دامودەزگای کوردیش کەتوونەتە ئەم پرۆژەی مێگاکۆلۆنیالیستییەوە
Показати все...
65.22 MB
08:18
Відео недоступнеДивитись в Telegram
تکایە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن پرۆژەی هەڵوەشاندنەوە و پارچە پارچە کردنی میللەتی کورد شرۆڤەی ئەم ستراتیژیک ئایا دەزانن هەندێک دامودەزگای کوردیش کەتوونەتە ئەم پرۆژەی مێگاکۆلۆنیالیستییەوە
Показати все...
65.22 MB
⚫ کارەساتی رووخانی کۆماری کوردستان و لەداردانی #پێشەوا قازی محەممەد،دڵی ناسک وبە هەستی هەژاری هروژاند. کورتەی چەند شێعرێک دەردەخا ئەم کارەساتە دڵتەزێنە تا چ ڕادەیەک ئەوی دڵگران کردووە⚫ دەرگای شێران کرایەوە دار و بەرد دەنگی دایەوە گوێ لە زڕەی زنجیر بگرن پاڵەوان ناترسن بمرن بۆمەرگ دێن بەئازایی دەڵێی دەڕۆنە سەر شایی مەردانە هەنگاو هەڵدێنن بەدکاربە توندی دەدوێنن ڕوو گرژن بەرانبەر دوژمن دەم بە بزەن بەرەو مردن وا پێشەوای کوردان #قازی پێشەوایە بۆ گیانبازی گوڕڕەی ماتی شەو دەشکێنێ دڵی زۆردار دەلەرزێنێ مامۆستا هەژار https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Показати все...
مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ

🔴پادشای کورد دیاکو ئەو کەسەی لە ناو زوڵمی ئاشوری و بابلیەکان هوزە کوردیەکانی یەک خست و نەتەوە و ئیمبراتوریەتی کوردی دامەزراند لە ساڵی 700 بەر لە زاینی واتە بەر لە 2722 ساڵ کە بو ماوەی 53 ساڵ حوکمی دەولەتی مادی کردبوو لە نێوان ساڵەکانی 709 ب.ز تا 656 ب.ز شوێنی گوڕی دیاکو دەکەوێتە حەسەن ئاوای شاری سنە کە لەسەر دینی زەردەشتی بوون دیاکو 3 کوری هەبوون ئەوانیش 1- ئیخ تۆیکۆ 2- فرەڤەرتیش 3- ئاشتی هاک دیاکۆ پێشتر دادوەری گوندێک بوو و لەبەر دادپەروری لە لایەن حەوت ھۆزی ماد کرا بە ڕابەر ئەم ھۆزانە و دوای حەوت ساڵ ڕابەری، ھۆزەکانی ماد ھەڵیان‌بژارد بۆ پاشایەتی ماد. دیاکۆ لە هەگمەتانە(هەمەدان) پایتەختە بە ناوبانگەکەی ماد .کۆشکێکی بێ‌وێنەی ساز کرد خاوەن حەوت نھۆم کە ھەر کامی بە ڕەنگێک ڕازابوونەوە. لە کتێبی مێژووی ھێرۆدۆتدا باسی دیاکۆ و ماد زۆر کراوە. هێرودوت لە کتێبی (مێژوو) دا داستانی دیاکوی دامەزرێنەری دەولەتی ماد بەم جورە دەنووسێتەوە : - «لە نێو مادەکاندا پیاوێکی ژیر هەبوو بە ناوی دیاکۆ، کوڕی فرۆرتیش. ئەم دیاکۆیە پیاوێک بوو توانا و دەسەڵاتدار. دیاکۆ، هەر لەبەر ئەوەی لەمێژ بوو لە گوندەکەی خۆیدا - ئاخر مادەکان گوندنشین بوون - ناوبانگی باشی هەبوو، بە ویست و ڕژدەوە پەرۆشی ڕەوایەتی بوو. ئەمەش، وێرای ئەوەی بێدەستووری گشت وەڵاتی مادی گرتبۆوە و ئەمیش باشی دەزانی کە ناڕەوایەتی دوژمنی ڕەوایەتییە. مادەکانی گوندەکەی، ئەو هەڵوێستەیان لێ بینی و دیاکۆیان بە دادوەری خۆیان هەڵبژارد. ئەویش چونکە سەروەریی ڕەچاو گرتبوو، بەردەوام بێلایەن و دادپەروەرانە هەڵوێستی دەگرت. بەم جۆرەش لە نێو هاوزێدانی خۆیدا ناوبانگێکی ئەوندە مەزنی پەیدا کرد، خەڵکی گوندەکانی دیکە، کە زووتر تووشی بێدادی بووبوون و دەیان بیست کە دیاکۆ تەنها کەسە بڕیاری دادپەروەرانەیە، بە شادییەوە بۆ دادپرسی ڕوویان لێ دەنا. لە ئەنجامدا ڕوویان لە کەسی دیکە نەدەنا. هەتا دەهات ژمارەی ئەو کەسانە زیاد بوو کە پەنایان بۆ دەهێنا لەبەر ئەوەی دەیانزانی بڕیاری ئەم دادپەروەرانەیە». هێرۆدۆت هەر لەوێدا بەردەوام دەبێت و ڕوونی دەکاتەوە کە پاش ئەوەی دیاکۆ بۆ ماوەیەک دەست لە دادوەری هەڵدەگرێ، دیسان بێدادی و ستەمکاری وەڵات دەگرێتەوە، مادەکان کۆ دەبنەوە و پاش ڕاوێژ دەڵێن :- «... ((گەر بەم جۆرە بەردەوام بین ئەوا هیچ دەرفەتێکی ژیانمان لەم وەڵاتەدا نامێنێت. جا وەرن شاهێک بۆ خۆمان دیاری بکەین بۆ ئەوەی شیرازەی ئەم وەڵاتە دابین بێت. ئەوا ئێمەش دەتوانین بچینەوە سەر کاروباری خۆمان نەک لە تاو بێدەستووری ناچاری کۆچ بین)). بە گوتەی وەها بە یەکتری دەسەلمێنن کە شانشینی دامەزرێنن. ئەوجا کاتێک پرسیار سەری هەڵدا، ئەوان کێ بە شاهی خۆیان هەڵدەبژێرن، گشتیان دیاکۆیان پێشنیاز کرد و ڕژدانە پەسنیان کرد». https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Показати все...
مێژووی کورد

ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میلله‌ته که‌یان بێ‌خه‌به‌رن ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی میلله‌ته‌که‌یان له مێشکی خۆدا په‌روه‌رده بکه‌ن. بۆ پەیوەندی گرتن https:/t.me/mokryan2

https://t.me/joinchat/AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ

Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.