مەملەکەتی قورئان🌙🌍
ئامانجی جاناله كه م گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بۆ هەموو مسوڵمانێک بەبێ جیاوازی، ئێوەش لە گەیاندنی ئەم پەیامە هاوکارمان بن. ☟💙چیت ھەیە لێرە پێمان بڵێ💙☟ @Muxlis_arbili
Показати більше📈 Аналітичний огляд Telegram-каналу مەملەکەتی قورئان🌙🌍
Канал مەملەکەتی قورئان🌙🌍 (@hellaa_work) є активним учасником. На даний момент спільнота об'єднує 15 035 підписників, посідаючи 5 783 місце в категорії Релігія і духовність та 21 705 місце у регіоні Іран.
📊 Показники аудиторії та динаміка
З моменту свого створення невідомо, проект продемонстрував стрімке зростання, зібравши аудиторію у 15 035 підписників.
За останніми даними від 19 червня, 2026, канал демонструє стабільну активність. Хоча за останні 30 днів спостерігається зміна кількості учасників на -53, а за останні 24 години на -2, загальне охоплення залишається високим.
- Статус верифікації: Не верифікований
- Рівень залученості (ER): Середній показник залученості аудиторії становить 7.31%. Протягом перших 24 годин після публікації контент зазвичай збирає 3.09% реакцій від загальної кількості підписників.
- Охоплення публікацій: В середньому кожен допис отримує 1 099 переглядів. Протягом першої доби публікація в середньому набирає 464 переглядів.
- Реакції та взаємодія: Аудиторія активно підтримує контент: середня кількість реакцій на один пост – 30.
- Тематичні інтереси: Контент зосереджений навколо ключових тем, таких як اَللّٰە, شَيء, صََمََدَة, كَُفَاة, لَهِيم.
📝 Опис та контентна політика
Автор описує ресурс як майданчик для висловлення суб'єктивної думки:
“ئامانجی جاناله كه م گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بۆ هەموو مسوڵمانێک بەبێ جیاوازی، ئێوەش لە گەیاندنی ئەم پەیامە هاوکارمان بن.
☟💙چیت ھەیە لێرە پێمان بڵێ💙☟
@Muxlis_arbili”
Завдяки високій частоті оновлень (останні дані отримано 20 червня, 2026), канал підтримує актуальність та високий рівень охоплення публікацій. Аналітика показує, що аудиторія активно взаємодіє з контентом, що робить його важливою точкою впливу в категорії Релігія і духовність.
مرۆڤی ئیماندار دەبێ هەموو کات ئامادەی مردن بێت . وەک برایەک تکاتان لێدەکەم ... تەوبە دوامەخەن ، نوێژەکانتان مەفەوتێنن ، زۆر زیکری خوا بکەن ، تا دەتوانن ڕۆژووی سوننەت بگرن ، لەگەڵ یەکتر و دراوسێ باش بن . وازبهێنن لە درۆ و غەیبەت و خراپەکاری و گوناهکردن . دەست بە دینی خواوە بگرن و شوێن قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ بکەون . ئێستا پەشیمان بەرەوە و دەست هەڵگرە لە گوناهـ ئەگینا بەخوا کە مردی زۆر پەشیمان دەبیتەوە پەشیمانی دوایی مردن هیچ سوودی نیە زۆر سوپاس بۆ خوا کە مۆڵەتی دام و دوا هەناسەم نەبوو دەرفەتێکی تری پێدام . تۆش سوپاسی خودا بکە کە ھێشتا فرسەتت لەبەر دەستە کاتت تەواو نەبووە ، فریای خۆت بکەوە ، خۆت ڕزگار کە لە عەزابی قەبر و ئاگری دۆزەخی هەتا هەتایی و بەھەشتی هەتا هەتایی بەدەست بێنە . بە سوپاسەوە وەرگیراوە
(هەرکەس یەکجار ئەمە بخوێنێتەوە ژیانی دەگۆڕێت) دوێنێ لە دەوام گەڕامەوە خێزانم گوتی جلەکانت بگۆڕە و پشوویەک بدە تا نانەکە حازر دەبێت . جلەکانم گۆڕی و پاڵ کەوتم ، چاوەکانم لێکنا کاتێکم زانی بانگی عەسرە . چوومە مەتبەخ بەخێزانم گوت چیت ئامادەکردووە ؟ وەڵامی نەدامەوە . دوو جار ، سێ جار پێم گوتەوە هەر وەڵامی نەدامەوە زۆر تووڕەبووم سەرم سوڕمابوو بۆ وەڵام ناداتەوە . کوڕەکەم هات بۆ مەتبەخ گوتم کوڕم پەرداخێک ئاوم بۆ بێنه ئەویش وەڵامی نەبوو زۆر سەیربوو کوڕەکەم نموونەی کوڕی چاک بوو بەڵام بۆ وا دەکات نازانم ! هاتم لە مەتبەخ بێمه دەرەوە خێزانم گوتی : کوڕم بچۆ باوکت لەخەو هەڵسێنه با نانەکەی بخوات کوڕەکەم بەرەو ژوورەکەم چوو بە دەنگی بەرز دەمگووت بۆ کوێ دەچی من لێرەم دوای ۲ خولەک هاتەوە گوتی دایه دوو سێ جار بانگی بابم کرد هەڵناستێت ! زۆر جوڵاندم و ڕام وەشان هەر هەڵنەستا . ئینجا خێزانم بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشت منیش بەدوایدا چووم . هەوڵیان دەدا کەسی٘ک لەخەو هەستێنن جلەکانی وەک جلەکانی من بوو ، ڕوخساریشی زۆر لەمن دەچوو دوای چەند خولەکێک دەنگی گریان بەرزبۆوە و هەموویان دەگریان خودایه ئەم پیاوە کێیه ! بۆ کەس گوێی لەمن نیه ؟ بۆ کەس نامبینێت ؟ کوڕەکەم چووە دەرەوە دوای چەند خولەکێک هاتەوە دایکم و باوکم و براکانمی لەگەڵدا بوو دایکم ، کەسە خەوتووەکەی کردە باوەش و دەگریا چوومە پێشەوە بەڵام سوودی نەبوو باوکم لەسەر کورسیەکە بەکۆڵ دەگریا . براکەم و چەند کەسێک کەسەکەیان شوشت و کفنیان کرد و بردیان بۆ مزگەوت نوێژی لەسەر بکەن دراوسێ و هاوڕێ و خزمەکانم هەموویان ئامادەبوون دەستیان کرد بە نوێژکردن . منیش هاوار دەکەم ئەی هاوار نوێژ لەسەر کێ دەکەن ؟! من زیندووم ... نەمردووم ، بۆ نامبینن ... ئەی هاوار بۆ گوێتان لێم نیه ... بۆ کەس ئاگای لێم نیە !! وازم لێیان هێنا تا نوێژەکە تەواو بکەن . سەری تابووتەکەم هەڵدایەوە و کفنەکەم لەسەر ڕووی لادا زەردەخەنەیەکی پڕ لە خەفەتباری کرد و گوتی : من ئیتر کاتم تەواوبوو ئینجا نۆرەی تۆیه من تەواو . تۆ لە ژیان نەمای ، مردی ، کۆچی دوایتکرد جارێکی تر ناگەڕێیەوە ژیان ، جارێکی تر ناگەڕێیەوە سەر زەوی ، بەرەو قەبر و قیامەت کەوتیە ڕێ . ئیتر کاتی حسابە دەبێت باجی کردەوەکانت بدەی . ٤۰ ساڵه هاوڕێتم ئێستا دەخرێمە قەبرەوە و تۆش بەرەو لێپرسینەوە دەبردرێیت ؟ ئیتر دەمویست قسه بکەم نەمدەتوانی دەمویست بجوڵێم نەمدەتوانی ئیتر گوێم لە دەنگی مەلاکە بوو قسەی دەکرد . دواتر خۆڵ کرا بەسەرمدا ، بە تەنیا جێمام لەو شوێنە تەنگە . لەو شوێنە تاریکە ، لەو شوێنە تەسکە ئەی هاوار خوایە . ئیتر زانیم کۆتاییه و گەیشتمە قەبر . نا دوا شوێن نیە بەڵکو دەستپێکە و سەرەتایە هاوارم کرد گوتم : (خۆ من چەندین قەرز هەیە نەمداوەتەوە) (کاری زۆر هەیه گوتم جارێ زووە و نەمکردووە) (ویستوومە واز لەکاری خراپە بێنم وازم نەهێناوە) دەمویست کاتێک کەوتمە ناو تەمەن تەوبە بکەم و کاتێک نزیکی پیری بووم ئینجا نوێژەکانم بەجوانی بکەم ویستم ڕۆژوو بگرم بەڵام گوتم لەپاش ٤۰ ساڵی دەست پێدەکەم . ویستم تەوبەی یەکجاری بکەم بەڵام گوتم جارێ گەنجم با تۆزێکی تر پیر بم . ویستم ... ویستم ... ویستم ، زۆر شتم ویست بەڵام نەمکرد و مردم و ڕۆژگاری تەمەنم کۆتایی هات . پاشان گوێم لە دەنگی قاچی دوو کەس بوو گوتم ئەی هاوار لێپرسینەوە دەستی پێکرد دوو فریشتەن (نەکیڕ و مونکەڕ) ن کە لە دنیادا باسیان دەکرد . هاوارم دەکرد دەمگوت : خودایە بمگەڕێنەوە دونیا ... خودایه بمگەڕێنەوە خودایه بمگەڕێنەوە تا لە دونیا کاری چاک بکەم گوێم لەدەنگێک بوو دەیگووت : نەخێر ... نەخێر ... نەخێر . زۆر ترسام و ناڕەحەت بووم تا دەنگێکی نەرم بانگی کردم گوتی : باوکە باوکە هەسته نان ئامادەیه چاوم کردەوە کچە جوانەکەم بوو ماچێکم کرد گوتی : باوکە نانەکە سارد دەبێتەوە گشت گیانم ئارەقەی کردبوو زۆر هیلاک و ماندووبووم و تەواو پەشۆکام و شڵەژام و ترسێکی زۆر زۆرم لێ نیشتبوو . (ناحەقم نیە ئاخر دەزانن من چیم دیت) . ئینجا زۆر زۆر سوپاسی خوام کرد کەوا لەڕێگای ئەو خەوە زۆر بەخۆمدا چوومەوە و سەرتاپای ژیانم گۆڕا و پاشان بە نەفسی خۆمم گوت ها ئەوە گەڕایتەوە دنیا بزانین لەمەودوا چی دەکەیت و چی پێش دەخەیت بۆ قەبر و قیامەت بەڵێنم بەخوای گەورە دا کەوا لەمەودوا دەبێ هەر چاکە بکەم چونکە نازانم کەی دەمرم . دەبێ لەمەودوا هەموو نوێژەکان لەکاتی خۆیدا بکەم هەرگیز نابێ نوێژی بەیانیان بفەوتێنم . دەبێ نوێژە سوننەتەکان بکەم چونکە ژیان زۆر زۆر کورتە . دەبێ دەست و دڵ و دەم و چاوم لە ئاست حەرام دابخەم .
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
