MAA CC
Відкрити в Telegram
تایبەت بە کریپتۆ کورێنسی و تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بۆ ھەر پرسیارو کێشەیەک پەیوەندی بکەن بە ئەدمین @mustafa_abdullah16
Показати більшеКраїна не вказанаКриптовалюти99 124
891
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
891
🔰 چین سوپرایز دەکات بۆ بازاڕی کریپتۆ کورێنسی
لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، جەستن سەن دامەزرێنەری کۆمپانیای ترۆن ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، چین خۆی ئامادە دەکات بۆ دروستکردنی سوپرایێک بۆ بازاڕی کریپتۆ کورێنسی بە گەڕانەوە بۆ پیشەسازییەکە لە دوای سەرکوتکردنی بازرگانی و ماینینگکردنی کریپتۆ کورێنسیەکان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١.
جەستن سەن ئەمڕۆ لە زنجیرە تویتێکدا ڕایگەیاند، چین ئاماژە بە گەڕانەوە بۆ پیشەسازی کریپتۆ کورێنسیەکان دەکات بە سەپاندنی باج لەسەر مامەڵەی کریپتۆ، و ئەم هەنگاوەش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەگەری ڕێکخستنی کریپتۆ کورێنسیەکان لە کاتێکدا کە پشتبەستن بە کریپتۆ کورێنسیەکان لە وڵاتەکەدا زیاد دەکات سەرەڕای ئەوەی قەدەغەکراوە.
دامەزرێنەری کۆمپانیای ترۆن ڕوونیکردەوە، دەسەڵاتی باجی ناوخۆیی لە چین دەستیان کردووە بە سەپاندنی باجی 20% لەسەر کریپتۆ کورێنسیەکان، ئەم باجەش لەسەر مامەڵەی کریپتۆ کورێنسیەکان دەرخەری تێڕوانینی حکومەتە بۆ ئەم کەرتە وەک فۆرمێکی شەرعی سامان و دەیەوێت باجدانی دروست مسۆگەر بکات چونکە.باج چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی ڕوون بۆ تاک و کۆمپانیاکان دابین دەکات.
@maa_cc
891
🔰 لە وڵاتێکدا (مام سەید) پتر لە بانکی ناوەندی، زیاتر لە ئابووریناسان، ئەولاتر لە پسپۆڕەکان، پێشبینی بۆ دۆلار ڕاست دەرچێت مانای وایە زانست، خوێندن، پسپۆڕیی هیچ بەهایەکی نییە و ئێرە وڵاتی رەمڵ و ساحیر و جادووگەرە.... قەیچێکا با ئێمەش پاپا ڤانکایەکمان هەبێت!
پاپا ڤانکا، ژنە فاڵگر و پێشبینیکارێکی نابینای بولگاریی بوو، کە توانایەکی بێوێنەی هەبوو لە بینینی داهاتوودا..
توانا ئەمین
نرخی ئێستای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٥،٧٥٠ هەزار دیناری عێراقیە .
@maa_cc
891
🔰 ئێکسچەینجی بیتزلاتۆ لە هۆنگ کۆنگ بوو بەڵام لە ڕاستیدا پلاتفۆرمێکی ڕووسی بوو، هەروەها دامەزرێنەرەکەی، ئەناتۆلی لێگکۆدیمۆڤ.
هەروەها بیتزلاتۆ بۆتێکی تێلێگرامی بۆ گواستنەوەی P2P بەڕێوەبردووە، کە بە بانکەر ناسراوە، کە سکامەرەکان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان زۆرجار بەکاریدەهێنن بۆ پێدانی پارەی ڕاستەوخۆ.
@maa_cc
891
وڵاتی #ئێران و #رووسیا دەیانەوێ بە هەماهەنگی یەکتر ستەیبڵ کۆینێک دروست بکەن بە پشتگیری #ئاڵتون
دەنگۆیەک هەیە کە بانکی ناوەندیی ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ڕووسیا کار دەکات بۆ دەرکردنی دراوێکی نوێی کریپتۆ کە بە ئاڵتون پاڵپشتی دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕووسی ڤیدۆمۆستی، ئێران لەگەڵ ڕووسیا کاردەکات بۆ دروستکردنی "تۆکنێکی ناوچەی کەنداوی فارس" کە وەک شێوازێکی پارەدان لە بازرگانی دەرەکیدا کاری پێبکات.
بەپێی وتەی ئەلێکساندەر براژنیکۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی پیشەسازی کریپتۆ و بلۆکچەینی ڕووسیا، پێشبینی دەکرێت ئەو تۆکنە لە شێوەی stablecoin ی پاڵپشتی ئاڵتون دەربچێت.
ئامانجی stablecoin ئەوەیە کە مامەڵەی بێ سنوور بکرێت لە جیاتی دراوە فیاتەکانی وەک دۆلاری ئەمریکی، ڕۆبڵی ڕووسی، یان تمەنی ئێرانی بکات. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دراوی کریپتۆ لە ناوچەیەکی ئابووری تایبەت لە ئەستراخان کاردەکات، کە ڕووسیا دەستیکردووە بە وەرگرتن بەرامبەر ناردنی کاڵای ئێرانی.
یاسادانەری ڕووسیا ئەنتۆن تکاچۆڤ، ئەندامی لیژنەی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان و سیاسەتی زانیاری، جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی stablecoin تەنها دوای ئەوەی بازاڕی سەروەت و سامانی دیجیتاڵی بە تەواوی لە ڕووسیا ڕێکبخرێت، دەکرێت. دوای چەندین دواکەوتن، ئەنجومەنی خوارەوەی پەرلەمانی ڕووسیا جارێکی دیکە بەڵێنی داوە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەست بە ڕێکخستنی مامەڵەکانی دراوی کریپتۆ بکات.
ئێران و ڕووسیا لەو وڵاتانەن کە بە بەکارهێنانی دراوی کریپتۆی وەک بیتکۆین (BTC) و ستەبڵکۆینەکانی وەک تێزەر (USDT) بۆ پارەدان قەدەغە کردووە بە دانیشتووانەکانیان. لە هەمان کاتدا ئێران و ڕووسیا چالاکانە کریپتۆگرافی وەک ئامرازێک بۆ بازرگانی دەرەکی لە باوەش دەگرن
@maa_cc
891
🔰 زانکۆیەکی گەورەی ئەمریکا دەستیکردووە بە ئاشناکردنی خوێندکاران لەسەر بیتکۆین
کۆلێژێکی نوێی ئەمریکی بەناوی Texas A&M ئێستا خولێکی بیتکۆین پێشکەش بە 74,000+ خوێندکار دەکات لەکاتێکدا وەرگرتنی خولی بیتکۆین و دراوی ئەلیکترۆنی لە وەرزەکانی خوێندن بەردەوامە لە گەشەکردن.
کۆلێژەکە لە 17ی 1 دەست دەکات بە دەستپێکردنی خولی "پرۆتۆکۆڵی بیتکۆین" بۆ خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری و سکولی بازرگانی مایس.
@maa_cc
891
الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی هەردوو برای بەرێزم (کاک میر و کاک دێرین ) دەکەم بەهۆی کۆچی دوای باوکی بەرێزیانەوە هەروەها سەرخۆشی خۆم ئاراستەی برای گەورە و بەرێزم ( کاک چۆمان ) کە دەکاتە برای بەرێزیان داواکارم لە خوودای گەورە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت وە خوای گەورە سەبووری خێزانە بەرێزەکەیان بداتەوە وە خوای گەورە لە مردووەکەیان خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات
مصطفى عبدالله عزيز
12/01/2023
891
🔰 7 رووداوی گەورە کە لە بازاڕی کریپتۆ کورێنسی روویدا لە ساڵی 2022
⭕️ هاکردنی بریجی رۆنین لە Axie infinity وە بردنی 625M ملیۆن دۆلاری
ئەمریکی
⭕️ داڕمانی کۆمپانیا و کریپتۆ لورێنسی TerraUSD / LUNA کە بووە هۆی زیانی 2 ملیار دۆلاری ئەمریکی
⭕️ داڕمانی 3AC کە بووە هۆی زیانی 560M ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
⭕️ داڕمانی ڤۆیجەر فیجیتاڵ کە بووە هۆی زیانی 650M ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
⭕️ داڕمانی Celsius کە بووە هۆی زیانی 1.2 ملیار دۆلاری ئەمریکی
⭕️ داڕمانی پلاتفۆرمی FTX
⭕️ ئیفلاسبوونی BlockFI
@maa_cc
