ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
Відкрити в Telegram
هەركات هەستت كرد دەكەويت، ئەوا سووجدە ببە.. تا بەهێزتر لەجـاران هەستيتەوە... ..🩵🦋 بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن 𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @
Показати більше6 971
Підписники
+1224 години
-27 днів
-4330 день
Архів дописів
6 970
بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا ❤
خودایە بەناوی تۆ دەمرم و دەژیم ..
فێنڪ 💙🦋
شەوتان پاك و ئارام بێت ئەزیزان
6 970
هەر چەندە توانیتان شەیری بکەن
هەم خێر و هەم سوودێک بە ئێوەش دەگات
لەسەد کەس ، یەک کەس لەسەری بگەڕێتەوە بۆ من ئەو پەڕی خۆشحاڵییە
ئێوەش بەکەمی مەزانن بە شەیر کردنی 💙🤍
6 970
پۆڕن و مەحرەمبازی و هاوڕەگەز بازی!.
لە توێژینەوەیەکدا لە ئەمریکا
پۆفیسۆر و کۆمەڵگەناس " جیل مانین " دەڵێت
پۆڕن خەڵکی بە شتێکی ئاسایی وەریدەگرێت لەسەرەتاوە!
بەڵام کارەساتە بێدەنگەکەی ناو کۆمەڵگایە!
" ئاڵوودەبوون بە پۆڕنەوە زۆر خراپتر و کوشندەترە بەبەراورد بە ئاڵوودەبوون بە کحول و هێرۆین و مادە هۆشبەرییەکان!..
هەروەها دەڵێت " پۆڕن و ڤیدیۆ نەشییاوەکان وا لەکەسی ئاڵوودەبوو دەکات
حەزی بۆ جۆری تری پۆڕن و چالاکی سێکسی ناپەسەند بڕوات،
کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ "چالاکی توند و نا قانوونی و نا سەلامەت " وەك هاوڕەگەز خوازی ،و مەحرەمبازی!!!..هەڵوەێستەیەك وەرگرە!
هەموو سەرچاوە جیهانییەکان و لێکۆڵینەوەکان
بۆچوونیان بۆ ئەوەیە کە کوشندەترین جۆری ئاڵوودەبوون " ئاڵوودەبوونی پۆڕن و فیلمە نەشیاوەکانە "
خاوەنەکەی بە بێدەنگی لەناو دەبات.!
تۆی مرۆڤ زۆر بە نرخ و بەهێزتری
کە بکەویتە ناو ئەو داوەی کە سەرمایەداری بەسەر #بینەری_من_و_تۆوە دەکەن بۆ گەشتن بە ویستی خۆیان و وێران کردنی ژیانی ئێمە "بە فیلم و ناڕاستی پۆڕنۍ بەر کامێرا.!"
خودا هەموو لایەکمان بپارێزێت 🦋💙
" شەریفۍ "
#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
6 970
- دەنگـوباست چـۆنە، ئیمڕۆ چی هەیە؟!
- هیچی تازە نییە، هەر وەک ڕۆژانی پێشـوو...
ئەم دەستەواژەیە گەورەترین نیعـمەتە،
شایەنی ئەوەیە سوجدەی شوکر ببەیت،
چـونکە ڕۆژە ئارام و سەلامەتەکانی ژیانت ڕۆزییەکی مەزنە،
دووربوویت لە شوێنی خراپ و بەڵای سەخت،
واتە خودا تۆی پاراستووە لەهەموو شتێکی خراپ...
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
6 970
کاتێک موبایلەکەت لەدەستە
هەمیشە ئەم ئایەتەت لە یادبێت
کە خودای گەورە دەفەرمووێت :
«إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا»النساء ۱ـ📙
بەڕاستی خودای
گەورە چاودێرە بەسەرتانەوەو ئاگای لێتانە
6 970
ڕوونکردنەوەیەكی بچوک بۆ هەموو خۆشەویستان
هەندێك گلەی ئەکەن ئەڵێن هەندێ وشە بەکارنەهێنی باشترە " سانسۆر "
مرۆڤ شەرم نەکات لەسەیر کردنی پۆڕن و ڤیدۆ نەشیاوەکان
کە سەدا سەد زەرەر لە مێشک و دڵ و جەستەی دەدات!
بۆچی شەرم لە خوێندنەوەی بکات لەکاتێکدا سەدا سەد سودی هەیە بۆی ،و هۆکارێکە بۆ وازهێنان ...
مەبەستەکە ڕوونە 💙❤
6 970
دۆپامین و پۆڕن و ڤیدۆی نەشیاو!
سەرەتا دۆپامین پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پۆڕن هەیە
وەرن بزانین چۆن پۆرن
ڕۆژەکانمان لێ تاریک دەکات ،
سەرەتا پێویستە بزانین دۆپامین چیە لە زانستدا ؟
دۆپامین بەژدارە لە زۆرێك لەو پرۆسە فیزیۆلۆژیانەی
لە مێکشدا ڕوودەدەن لەوانە
*کۆنترۆڵکردنی جوڵەی لەش ،
*چێژ وەرگرتن ،
*فێربوون ،
*بیرەوەری مێشک ،
*ھەروەھا بەژدارە لە ڕێکخستنی باری دەروونی مێشک *خەوتن و چەندین شتی تری گرنگ ,
بەڵام دۆپامین رۆژانە بەپێی پێویست لە مێشکدا بڵاودەبێتەوە چەند نموونەیەک :
خواردن ١٤٠ دۆپامین دەردەدات
وەرزشکردن ١٤٢ دۆپامین دەردەدات
کتێب خوێنەوە ٩٠ دۆپامین دەردەدات
خەوتن ١١٥ دۆپامین دەردەدات
ڤیدۆ گەیم ١٧٥ دۆپامین دەردەدات
جوتبوونی ئاسایی لەگەڵ خێزانت بۆ هاوسەردار
( ٢٠٠ دۆپامین دەردەدات بۆیەش ڕێنمایی خەڵک ئەکرێ شەوانی درەنگ جوتبوون ئەنجام بدەن )
بەڵام کاتێک تۆ بەدەستی خۆت " ئاو دەھێنیتەوە "
ڕێژەیەکە زۆر بەرزترە لە ئاست چاوەڕانی و گوێ پێنەدانت کە ( ٢٤٠ _ ۲٦۰) دۆپامین دەردەدەیت
لە ماوەی چەند دەقەیەک
بێ ئەوەی سەیری پۆرن بکەیت
گەر پۆرن و ئاوھێنانەوە تێکەڵ بکەیت
رێژەیەکی یەکجار زۆر دۆپامین لە مێشکت ئەڕژێت
تا ئێستا ئەو کەسانەی شارەزان نەیانتوانیوە
رێژەی تەواوۍ دۆپامین بزانن
لە کاتی سەیری کردنی پۆرن لێکۆڵەران ئەڵێن
کەس بۆ کەس فەرق ئەکات و جیاوازە
بەپێۍ سەرچاوەکان زۆر کات دۆپامین دەگاتە ۳۰۰ بۆ ۳٥۰ واتا تۆ تەنھا بە پۆرن و ئاوھێنانەوە رێک تاقە و وزەی رۆژەکەت ھەموو ئەکوژیت واتلێدەکات چێژ لە ھیچ شتێک وەرنەگریت تاقەتی ھیچ شتێکت نەمێنێت
لەگەڵ ئەمەشدا زیاتر و زیاتر ئاڵودەی ئەبیت پێیەوە ..
بۆیە ئەو کەسانەی ئاڵوودەن
*بەبێ هۆکار بێ تاقەت و هیلاك و ماندوون
*خەوتنیان ڕێك نییە و خەوی ناخۆش زۆر دەبینن
*توانای بڕیاردانیان نییە
بۆیە تا زوویە خۆتان لەم نارەحاتیە نەجاتت بدەن
چونکە لە چێژێکی کاتی نەبێ ھیچیتر نیە ،و
ڕەنگە چێژی هەمیشەیت لەدەست بدەیت!
هەر کەسێك زانیاری بەسوودی لابوو بۆمان بنێرێت 🤍
#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
6 970
کەمێکی تر چاوەڕوان بن
باسێکی " دۆپامین "ـۍ مێشك دەکەین
لەڕووی زانستییەوە ، لێکوڵینەوەکە لە ئەمریکا کراوە کە سەرچاوەی دروستکردنی پۆڕن و ڤیدۆ نەشیاوەکانە!.
خۆیان بەداتا پێمان دەڵێن " چۆن زەرەرتان پێدەگەیەنین "
تەنها ئومێدم هۆشیار بوونەوەۍ گەنج و کۆمەڵگایە لەو نەخۆشییە پیسە
لەگەڵمان بن 🖤💙
6 970
بـا ڪورتی ئـەم ژیـانـە بڪەین بـە بیـانوویەڪ
بـۆ بـاشبـوون لـەگـەڵ یەڪتری
✨إنَّ إلَى رَبَّكَ الرُّجْعَى✨
6 970
پۆڕن بە ئاشکرا بە مشکت دەڵێت
من هەڵبژاردەی دووەم نیم
یان من هەڵبژێرە " پۆڕن "💔
یان مێشکت ..❤
هەڵبژاردەکە ئێستا لەدەستی خۆتە
6 970
شتێڪی زۆر مەترسیدار لەسەر پۆڕن ئەوەیە :
لە ئاستێکی دیاریکراودا نامێنێتەوە
*ئەو ڤیدیۆ ووێنانەی دوێنێ تێریان دەکردی ، ئەمڕۆ تێرت ناکەن
سەرەتا ڤیدیۆی ئاسایی مێشک و حەزت دەجوڵێنێت
دواتر بۆ ڤیدیۆی توند و تیژ
دواتر بۆ ڤیدیۆی مرۆڤ و ئاژەڵ!
بەبێ ویستی خۆت دەکەیتە نێو شتانێك کە هەرگیز بیرت نەکردۆتەوە لێیشی نزیك ببیتەوە
دواترو دواتر ...
هەتا وای لێدێت مێشک هێندە " دۆپامین " دەردەدات چیتر ناگەیت بەخۆشی و تەنها خۆت و جەستە و مێشکت وێران دەکەیت ..!
وە ئەتبات بەرەو زیناۍ ڕاستەقینە.!
ئەمشەو بڕیار بدە وازبهێنیت
تۆ زۆر لەوە گەورەتریت لەو پڕۆژە پیس و پڕ داهاتەی ئەوان بەشدار بیت و بێ ئاگابیت ئەزیزەم ...
هەر کەس پرسیاری هەبوو نامەم بۆ بنێرێت
بە ویستی خودا یارمەتی دەری دەبین بۆڕزگار بوون ..
بەردەوام ئەبین بۆ هۆشیارۍ 💙🖤
#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
6 970
دەست پێدەکەین بەڵام تکایە هەم خوێنەر بن
هەموو بەژدار بن لە بڵاو کردنەوەی ..
مەبەستەکەمان بەگاهاتنەوە و سوود گەیاندنە 🤍
6 970
من شەرم ناکەم لەگەیاندنۍ دین و بە ئاگابوونەوەی چواردەورەکەم
گەر پێتان باشە
لەسەر زیانەکانی پۆڕن و فیلمە ڕووتەکان و خوی نهێنی پۆست دەکەم ...
کە زۆرێک لە خەڵکی بەدەستییەوە دەناڵێنن ..
پۆست بکەین ❤
وازی لێبێنین 🌚
6 970
ئەزیزم
مەبە با ئازارێکۍ بێدەنگ ، بۆ بەرامبەرەکەت
" نزار قبانۍ " ئەڵێ :
مرۆڤ ئەو ئازارەی
بە بێدەنگۍ ئەچێژێ
زۆر بە ئازارترە لە ئازارەی
کە هاواری بۆ دەکات!.
🦋🩵
6 970
لەو دەمەی مۆبایلەکەت بە دەستەوەیە،
یان تەماشای تەلەفزیۆن دەکەیت،یان بە تەنها لە شوێنێکیت،
فیتنە و تاوان پێت دەڵێن :
٫٫وەرە پێشەوە بۆ ئەوەی بۆت ئامادەیە،،
تۆش وەک یوسف بڵێ : پەنادەگرم بەخوا
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
