ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
Відкрити в Telegram
..🩵🦋 بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن 𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharify_2021
Показати більше6 717
Підписники
-124 години
-107 днів
-4330 днів
Архів дописів
6 713
کە ئەبینم گەنجێك
لەسەرەتایی پێگەشتنیدایە
ڕوو لەدین و ڕوو لە خودایە 💙،
دڵ خۆش و ئاسودە ئەبم
سوپاس گوزاریم بۆ خودا
تاکو ئاستی بێ کۆتایە ..
🥀🖤
6 713
سەلامی خودا لە گیانی
تۆ بێت با گیانی ئێمەش قوربانی تۆ بێت .
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ .
🥀خاتوو فێنڪ
6 713
هەڵەیەکی گەورەی ئاڵوودەبوون
بە پۆڕن و ڤیدۆی سێکسییەکان
ئەوەیە
کەسی ئاڵوودە بوو بەخۆی ئەڵێت
دوای هاوسەرگیری وازی لێدێنم!.
ان شاء الله بەم نزیکانە باسێکی دەکەین
چ زەرەرێک و کێشەیەک دروست دەکات لە نێوان هاوسەران ..
چاوەڕوان بن 💙
6 713
خۆشە!..
ئەم ڕۆژانە ، ڕۆژی بوژانەوەۍ مێشکە
ئەزیزەم ڕەحم بە مێشڪت بکە و لەگەڵم بە 💜
#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
6 713
" ئیگۆ " بەواتاۍ کەسێك " خۆپەرست و خۆ بەگەورە زان " بێت
بە کورتی ئەوەی ئەمڕۆ خەڵکی خەریکە لەدەستی دەدەن ،
بەرز ڕانەگرتنی عیزەتی نەفسە
کە مرۆڤ لەدەستی دەدات بەهۆی ئەوەی
دوای هەوا و ئارەزووی دەکەوێت و دوای ئەقڵۍ ناکەوێت ،
تۆ ئەبێ خۆ بەگەورە زان بیت
بەرامبەر بەهەر شتێك و هەر ڕەفتارێك
کە لە کەسایەتۍ و نەفست کەم دەڪاتەوە ،
جا ڕەفتارەکە خوۍ " نهێنۍ " بێت یان ئاشکرا بەرامبەر بە خەڵکۍ ..
خۆشتان ئەزانن لەم کاتەدا
چ شتێك لە نەفس و کەسایەتۍ مرۆڤ کەم دەکاتەوە!.
#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
6 713
خێری ڕوونەدانی ئەبینی !
ئـەو شتەی پـڕ بە دڵ دووعات
بۆی ئەڪرد و بۆت نەبوو . ..
🤍
6 713
بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا ❤
خودایە بەناوی تۆ دەمرم و دەژیم .. 🥰
فێنڪ 💙🦋
6 713
الحمدلله ئەوە زۆر خۆشحاڵم دەکات
ئومێدی زیاترم هەیە و چاوەڕێی زیاتریشتان لێدەکەم 🖤
6 713
کەی بڕیار دەدەیت واز لەسەیر کردنۍ پۆڕن و ڤیدیۆ نەشیاوەکان بهێنیت ؟
6 713
هەڵبەت ئەم گەنجە خۆی لەناو کەناڵە ،و
خۆی داوای کرد کە ژیانی ڕاستی باس بکات و پۆستی بکەم
خودا بیکات بە سەبەبێت بۆ ڕزگار بوونی کەسانی توشبوو
ئەگەر یەک کەسیش بێت ، سەرمایەیە بۆ ئێمە و ئەم گەنجە بەڕێزەش کە گەڕاوەتەوە 💙🖤
6 713
#بەشۍ_دووەم
ژیانۍ گەنجێك لە ناو ئاڵوودەبوون بە پۆڕنەوە
ڕۆژگار تێپەڕی و چیتر مەحرەمەکانی خۆم ئیتر لەبەر چاوم مەحرەم نەمابوون
ڕاستەوخۆ لەپێش چاوم ببوون بە ئامڕازێك بۆ حەز و ئارەزوو شەهوەت
ئیتر تۆ کە دەڵێم مەحرەم واتە ئیتر ئەوپەڕی قێزەونی پۆڕن
چونکە گەشتبووم بە قۆناغێك کە ئیتر لەمرۆڤ بوون دەرچووبووم
وای لێهاتبووم لەسەر جەستەی دایک و خوشکەکانی خۆم
حەزی خۆمم بەتاڵ دەکردەوە ،
هیچ ئافرەتێکم بە جلەوە نەدەبینی
هەموو کات وێنەی کارەکتەرە پۆڕنەکانم دەخستە سەر شکڵ و شێوەی کەسی بەرامبەرم ..
بەشێوەیەك توشی گۆشەگیری کردبووم
کە نەمدەتوانی بچمە ناو خێزانەکەی خۆم دابنیشم
چونکە هەموو کات مێشکم داوای شتی خراپتری دەکرد
لە ڕێگای پۆڕنەوە زۆر بە خراپی تووشی مەحرەم بازی بووم
باوەڕ بکەن ئێستا کە بیر لەو کاتانەی خۆم دەکەمەوە
قێز لە خۆم دەکەمەوە و لە خۆم بێزار ئەبم
پەشیمانم بۆ سات بەساتی ئەو ماوە زۆرەی لە ژیانم
بەو شێوازە خراپ و نا ڕێکییە بەڕێکردوو و ڕۆشت ..
هەرگیز لە پەیوەندییەکاندا سەرکەوتوو نەبووم
چونکە هەمووکات بەسەر لایەنی جنسەوە نزیکی خەڵکی دەبوومەوە !
هەر ئەوەش وای کرد دووربکەومەوە لەخەڵک و نزیکەکانم و گۆشەگیر و تەنهایی کردم
وە هەرگیز ئەوە مەخەنە مێشکی خۆتان بڵێن دوای زەواج ڕاستەوخۆ واز دەهێنم لە سەیرکردنی پۆڕن
زۆر زۆر هەڵە دەکەن و توشی کێشەش ئەبن لەگەڵ خێزانەکانتان ..
ئەبێ خۆت بڕیار بدەیت و ژیانی خۆت بگۆڕین
پۆڕنیش وەک هەر نەخۆشییەکی تر پێویستی بە چارەسەر و کاتی پێویست هەیە و ئەگەری ئاڵوودەبوونی لە جگەرە و مادە هۆشبەرییەکان زیاترە ...
وە الحمدلله ئێستا کە وازم هێناوە و لێی دوور کەوتوومەتەوە
تێدەگەم خێزان واتە چی
تێدەگەم دایك و خوشك واتە چی
تێدەگەم تێکەڵاوی خەڵک واتە چی
هەموو چێژەکانی ژیانم بۆ گەڕاوەتەوە لەوکاتەوەی
بڕیارم داوە سەیری پۆڕن نەکەم
هیوادارم ئێوەش وازی لێبهێنن و کۆتای بە ئازاردانی خۆتان بهێنن
ئەو کات بەڕاستی دەگەن بە چێژ وەرگرتن
لە ڕووداوەکانی ژیانتان من ماوەی دە ساڵ ناڵاندم
زۆر باش تێدەگەم دوورکەوتنەوە لە پۆڕن واتە چی ..
کە کەسێكیش ئامۆژگاری و قسەی باشتان بۆ دەکات
دڵنیابە بەهەڵە و خراپەی خۆی زانیووە و نایەوێ
تۆش بکەویتە هەمان هەڵەوە ..
تا زووتر وازی لێبهێنن ، زیاتر ئاسوودەی و چێژی ژیان دەدۆزنەوە
خودا یارمەتی ئێوەش بدات 🌹
#بەردەوامۦدەبین🤍💙
#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
6 713
کاتێک دەرگاکە داخرا
ئەکرێ پەنجەرەکە بکرێتەوە
کاتێک خۆر دەروات
ڕەنگە مانگ لەوێ دەربکەوێت
کاتێک ڕەشەبا دەردەکەوێت
دەکرێت باران لەوێ بێت
بۆیە ئەگەر بەشێکی ژیانت داخرا
ڕەنگە بەشێکی تری ژیان چاوڕێی تۆ بکات
6 713
سوێند بە خودا
هەندێ شتی گووتووە
دەستم تێیناچێت بینوسم
ئەو کاتەی لەژێر کاریگەری فیلمە پۆڕنەکاندابووە 💔
بەڵام بۆ پەند وەرگرتنی خەڵکۍ هەر دایدەنێم بەشی دووەمیش
بۆ ئەوەی لای هەمووان ڕوون بێت فیلمە پۆڕنەکان چەند قێزەونن و مێشکیش قێزەون دەکەن
6 713
بەشی دووەم ان شاء الله شەو دایدەنێم
دەبینن پڕۆن چۆن مێشک و فیترەتی مرۆڤ تێک دەدات
چاوەڕوان بن 🤍
6 713
#بەشی_یەکەم
ژیانۍ گەنجێك لە ناو ئاڵوودەبوون بە پۆڕنەوە
بۆ ماوەی 10 ساڵ ئاڵوودەی پۆڕن بووم
پۆڕن خۆشۍ و ئارەزووی گەنجێتۍ لێبردم
کاتێك تەمەنم
سەرەتاکانی گەیشتن بوو بە چواردە ساڵۍ
بۆیەکەم جار لە ڕێگای مۆبایلی هاوڕێکەمەوە
ڤیدیۆ فیلمێکۍ پۆڕنم بینی کە ئەنیمی بوو
ئیتر لەو کاتەوە ژیانم گۆڕا و تێك چوو..!
وەك هەر کەسێکۍ ئاسایی ژیانم خۆش و سادە بوو
نەڵێم حەز و ئارەزووم نەبوو پێشتر ، بەڵام هەرگیز بەچاوێکۍ خراپەوە سەیری کەسانی بەرامبەری خۆم نەدەکرد ، تا ئەو کاتەی پۆڕن هاتە ژیانمەوە ،و
هەموو شتە جوانەکانی لە ژیانم و گەنجێتیمی برد!
ڕەنگە لاتان سەیر بوو هەندێك قسە بکەم و ڕاستییە تاڵەکەی ژیانم بۆ ئێوە باس بکەم ..
زۆر سەختە بۆم ، بەڵام ئەمەوێ ببێت بە پەند و ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانەۍ
وەک خۆم ئاڵوودەی پۆڕن بوون و لایان ئاساییە!
من لەسەرەتاکاندا زۆر گوێم نەدەدا بە پۆڕن
نەشم دەزانی وام لێدەکات کە ئاڵوودەی ببم
دوای بینینی ئەو ڤیدیۆیە لە موبایلی هاوڕێکەمەوە
چیتر من ئەو کەسەی پێشوو نەمام
لەهەموو ڕوویەک لە ژیانمدا دواکەوتم
چ لە قوتابخانە و خوێندنم ، تا ژیانی ئاسایی ڕۆژانەم
لەدوای ئەو ڤیدیۆ پیس و قێزەونە
ئیتر خۆم کەوتمە گەڕان بەدوای ڤیدیۆ و وێنە
سەرەتا قورس بوو بۆم چونکە دۆزینەوەی ئاسان نەبوو بۆم
تا ڕۆژێك کەوتمە ناو سایتەکان!
بەتەواوی وێران بوونم دەستۍ پێکرد ..
لەو ڕۆژەوە هەستم بە خۆم دەکرد
کە ئیتر ژیانم ئاسایی نییە و
ڕۆژ دوای ڕۆژ ژیانم خراپتر ئەبێ!
بەبێ ماندوو بوونی ڕۆژانە و کار کردن
هەموو کات گیانم هیلاک و نامورتاح بووم
بەشێوەیەک بووم وەك بڵێۍ هەموو کات تازە دەستم لەکارکردن هەڵگرتووە و پێویستم بە ئیسراحەتە
بەڵام هەرگیز ئیسراحەتیشم نەدەکرد ..
بەشی دووەم کارەساتە بەڕاستۍ
چاوەڕوان بن
#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
6 713
من و سەر ئێشە 🙂
پەیوەندییەکەمان زۆر زیاترە
لە پەیوەندۍ نێوان مرۆڤەکان 💔
الحمدلله علی ڪل حال ..
6 713
بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا ❤
خودایە بەناوی تۆ دەمرم و دەژیم ..
فێنڪ 💙🦋
