cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

دەنگی دڵنیا

کاناڵی شێعری شاعیرانی کورد و دیکلەمەی خاتوو دڵنیا ئینستاگرام👇👇 https://www.instagram.com/Dangi_dlniya/ بەستەری کاناڵ👇👇 https://t.me/joinchat/S9A_T5BfnxFJ8kJS

Більше
Іран327 796Мова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
179
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

گیان و گیان
Показати все...
مامۆستا زیرەک(لالەبەدەستان)
Показати все...
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ حاشا مه‌که‌ حاشا مه‌که‌ دوێنێ شه‌وێ دیتم ده‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ بووی دیتم ده‌گه‌ڵ مانگ پێکه‌نی ئاودیوی ئه‌و زه‌نوێره‌ بووی دیتم له‌ لێوی کانیا ، لێوت له‌سه‌ریا هه‌ڵنه‌گرت لێواری ڕووبارت بڕی، له‌و لێوی ئاوهه‌ڵدێره‌ بووی حاشا مه‌که‌ دوێنێ شه‌وێ‌، دیتم له‌گه‌ڵ سروه‌ی شه‌ماڵ نه‌رمان و نه‌رمان، تێپه‌ڕی، وه‌ک سۆزی ئارامی خه‌یاڵ گوێم لێ بوو ، سرته‌ت کرد ده‌گه‌ڵ، ڕیحانه‌کانی باغی مه‌ پێت پێکه‌نین و پێکه‌نی، وه‌ک زه‌رده‌یی لێوی مناڵ حاشا مه‌که‌ چون باوه‌شی گوڵ، ئه‌وڕۆ بۆنی تۆی ده‌دا سه‌وزه‌ی که‌ناری خونچه‌ بۆی هه‌نگاو و شوێنی تۆی ده‌دا ماچی کچێنیت دا به‌ گوڵ وا ڕوومه‌تی سوور هه‌ڵگه‌ڕا ئاونگی سه‌ر په‌ڵکی گوڵیش، تاوانی خوێنی تۆی ده‌دا حاشا مه‌که‌ دیتم ده‌گه‌ڵ کاروانی شیعری نیوه‌شه‌و سه‌رقافڵه‌چی بووی و له‌ دووت، دیار بوون ئه‌ویندارانی شه‌و حاشاش بکه‌ی خاڵه‌ ئیتر ، بڕوای وه‌هایه‌ عاقبه‌ت ڕۆژێ له‌ ده‌رگا دێیه‌ ژوور تا پێی بڵێی ، ڕابه‌ له‌ خه‌و #خاڵە_قازی ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌Tel👉@dangi_dlniya
Показати все...
گەر ساتێ یادت لە دڵم دەربێ دڵم لەت و پەت نوکی خەنجەربێ! #وەلی_دێوانە
Показати все...
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ من بە حەفتا ساڵەوە کەوتوومە داوی ئاسکێ چاو غەزاڵێ، وردە خاڵێ بەژن و باڵا ناسکێ ئەو بە حەڤدە ساڵەوە وەک دار گوڵی تازە و تەڕە دڵ فڕێنە، دڵ ستێنە، دڵ شکێنە، دولبەرە #ئەوڕەحمان_بەگی_بابان ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌Tel👉@dangi_dlniya
Показати все...
#هەتیو_لە_ڕۆژی_جەژنا جەژن ڕۆژێکە ڕۆژی شادیە ڕۆژی سەیران و دڵ ئازادیە ڕۆژی نیشات و کەیف و دەماخە ڕۆژی سەیران و سەردانی باخە گشت کەس بە دڵخۆش لە ناو مناڵی هەموو بە مەرام حاڵ و ئەحواڵی هەموو لیباسی تازە لە بەردا هەموو مێزەرەی شیرین لە سەردا ئەم بۆ ماڵی ئەو ئەۆ بۆ ماڵی ئەم ئەسووڕێنەوە بە بێ دەرد و خەم دەم بە پێکەنین دڵ پڕ لە سروور لیباسی بەریان زەرد و سەوز و سوور ئەمما بۆ هەتیو ڕۆژی زاریە ڕۆژی گریان و بێ قەراریە نە دایک سەر و جلی ئەشۆرێ نە باوکی هەیە بەرگی بگۆڕێ نە پارەی هەیە بیبا بۆ سەیران هەر وەکوو باقی دەستەی هاوسەران بە بێ خەمخۆر و بێ پشت و پەنا بێ پێکەنین و بێ هەرا و زەنا سەرکز و پەشێو لە بن دیواران عاجز و مەلول وەک ئازیەتباران دڵسۆزی نیە دەس خاتە شانی خەرجی ئەو ڕۆژە بکاتە گیرفانی #مامۆستا_قانع Tel👉@dangi_dlniya
Показати все...
گۆناکانم، گەڵای زەردن پاییزانێ، لە داری ژیان وەریون لێوەکانت، دوو شکۆفەی شلێرەن و بەسەر گەڵای پاییزانا، ناچەمنەوە .. ‌ #مارف_ئاغایی ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
Показати все...
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم، یەک وڵات، یەک چاوی تۆ سەر لە پێناو نیشتمانە و، دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ #خاڵە_قازی Tel👉@dangi_dlniya
Показати все...