cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

بارانے

Більше
Рекламні дописи
242
Підписники
-124 години
-27 днів
-630 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

وانەی_بیستەم_لەژیانی_پێغەمبەرمان_محمدﷺ،بەشی_یەکەم.m4a26.65 MB
Фото недоступнеДивитись в Telegram
عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ (رضي الله عنهما) قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ ﷺ يَقُولُ: «مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ».موعاويەی کوڕی ئەبو سوفيان (رضي الله عنهما) دەڵێ: بيستم پێغەمبەر ﷺ دەیفەرموو:هەر کەسێک خوا چاکەی بۆی بوێ، لە ئایین (شارەزای دەکات و) تێی دەگەیەنێ. ______ «يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ»: زانستی شەرعی پێ دەبەخشێ، کە بەرەو خێر ئاڕاستەی دەکات لە ڕووی پێگەو بەرزی پلەیەوە، چونکە زانستی شەرعی بەڕێزترین زانستە بە ڕەهایی. #پەیامی_پێشەوایان
Показати все...
کێ ڕۆشنبیرە؟! رۆشنبیر ئەرکی سەرکی خۆیی ئەوەیە خۆیی لەنەزانیــن دەربازکات ،کاتێــک زانی شتێــک ئەزانێ دڵنیایە لەوەی شتێک دەزانێ نەوەک هەموویی ،هەمیــشە ئەگەرێـک دائەنێــت ئەوەی زانیویەتی دەکرێت هەلەبێت ،وەهەمیــشە تێگەڵ بەخسوسیەتی ژیانی کەسەکان ناکات وەک تاک ،بەڵام هەمیــشە بۆ پرسەکان وەڵامێــک شک دەبات بۆ کێشەکان جاکێشەکە کەسیەتی بێت یاخود کۆمەلگایی بێت ،بەجۆرێک لەسەرجەم بووارەکان شتانێک دەزانیێت جیاوازترەوە لەوانی تر وەلەلایەنێک زۆرترین شتی لەبارەیەوە ئەزانێـــت و لێی بۆتە پسپۆریی و پێی ئەناسرێــتەوە ،ئامادەیی ئەوەی تێدایە هەلکانی خۆیی راست بکاتەوە کەزانی هەڵەیە ،بەڵام هەرگیــز نابێتە پشتگیرانی هەلەکاران و خۆێی ڵێیان جیادەکاتەوە نایەوێت ببێتە بەشێک لەهەڵەو ستەم کاریی ،هەمیــشە بەرژەوەندیە گشتیەکان پێش بەرژەوەندی خۆیی دەخات ،کارەکانی زیاتر کردارین تا گوفتاری بن ،جونکە ئەزانێت کردار زیاتر لە گوفتار جێ دەگرێت ،لە ریکخســتنی کات و جلک و بەرگی هەست بەکەسیەتی دەکەیت نەوەک کوالێتیەکەی ،لەبێ دەنگی هەست بەبوونی دەکەیت زیاتر لەقسەکردنەکەی ،هەمیشە کەقسەشی کرد جێ دەگرێت ،کاتێک زانی لەشوێـنێک رێز لەقسەکانی ناگیرێت رێز لەخۆیی دەگرێت و ئامادەیی تێدانیە وزەو کاتی بەهەدەر بدات لەپێناو تەنیا قسەکردن ،نانوسێت ئەگەر بزانێ نوسینەکەی تەنیا پەراوپیس کردن بێت و نەتوانێت دید و بۆچوونەکان ئارستە بکات ،هەمیــشە سەیری بری ئەو پارەیە ناکات کەلە گیرافانیەتی سەیری ئەوە دەکات لەبیر و ناخیەتی بۆیەش دەبەخشێت ئەگەر کەمیشی هەبێت ،داواناکات ئه گەر نەیبێت ،دوور دەروانێتە ژیان ،ئەزانێ کێ شایستەیە لەگەلی دەرکەوێت و دوایی كەویت ،دەکرێت ڕۆشنبیر پیاوێکی ئاینی بێت دەکرێت مامۆستایەکی زانکۆ بێت ،دەکرێت گەنجێکی لادێیەکی دورە دەست بێت ،دەکرێت کارکوزارێکی سەرکەوتووبێت ،دەکرێت هەرتاکێک بێت و لەهەر ئاستێکی خوێندن بێت ،بەڵام ئەوەی لەگەڵ ڕۆشنبیریەتی یەگانگیرنابێتەوە، ئەوەیە هەرگیز لەگەڵ ستەم کارا نابێت و هەمیشە لەبەرەی ستەم لێکراوە ،ئامادە نابێت وتەی خۆیی و نوسینەکانی بخاتە خزمەتی هیچ ستەم کارێک,جا ستەم کاری ناخۆیی بێت یان دەرەکی ،ئەوانەی لەم وڵاتە خاوەن موچەی زۆر و خاوەن بەرهەمی کەمن ،هەر بەرۆشەنبیر ناوزەند دەکرێن ،بەڵام لەڕاستیدا ئەوان کۆپین هەرگیز کۆپیش نابێت بە ئۆرجیناڵ،ناوی بێ ناوەڕۆک و پێش ناوی زل زۆر کەسی نەزۆکی لە فیکر و ناسنامە کرد ... بشاربارانی ✍️ #دلۆپەکانی_باران #بارانی
Показати все...
ئەم چەند دێڕە بەچاوی دڵ بخوێنەوە .
Показати все...
👍 1 1
ئەو وانانەی لەژیانی پێغەمبەرمان محمد سەلامی خوای لەسەر بێت باس کراوە لەگەل هاوەڵانی، دلۆپێکە لەدەریایەک و مشتێکە لە خەرمانێک،ئەم وانانە ئامانج تێدا گەڕانەوەی تۆیە بۆ سەرچاوەی قورئان و سونەت،بۆئەوەی سودی زیاتر وەربگریت پێویست دەکات کاتی زیاتر تەرخان بکەیت و زیاتر بچیە خزمەت ژیانی پێشینانی ئومەت،بەڵام دڵنیابە لەوەی ئەوکەسەی دوێنی نابیت، جیاوازتر دەبیت لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە، بەهێز و تێگەیشتوو، ئاسوودە و دڵخۆش،خاوەن باوەڕێکی بتەو و ئیمانێکی چەسپاو،تێگەیشتن لەخۆت و دەورووبەر،ئەزانیت رۆلی خۆت چیەو چی دەکەیت و چۆن هەنگاو بنێت،قۆناغەکانی ژیانت باش دەناسیت و دەزانیت کام قۆناغە بۆ چ جۆرە ڕەفتار وکوفتارێک گونجاوە،لەژیانی ئەوانە فێر دەبیت ڕێ گرتن دوایی پێ گرتن دێتە دی،خۆشیەکان دوایی سەختیەکان دێتە دی،بۆ ئەوەی هەست بەخۆشی دایکایەتی بکەیت دەبێت ئازاری لەدایک بوونی مندالێک بچێشیت،بۆیە بۆ ئەوەی لەژیان ئاسودە بیت دەبێت لەدونیا باچی دەست خستنی ئاسودەی بدەی، بۆ ئەوەی بەهەشت دەست بخەیت، دەبێت کارانێکت کردبێت شایستەی ئەو بەهەشتە بیت.
Показати все...
👍 1
ناو: موصعەبی كوڕی عومەیر نازناو: كونیە: ئەبو عبدالله نەسەب: بە ٦ پشت و لە قوصەی دەگاتەوە پێغەمبەر ‎ﷺ شوێنی لەدایكبون: مەككە شەهیدبون: ٣ ی كۆچی شوێنی شەهیدبون: ئوحود ناشتن: ئوحود تەمەن: نزیك ٤٠ ساڵ پوختەی ژیاننامەی موصعەبی كوڕی عومەیر رضي الله عنە ، یەكێكە لە موسڵمانە یەكەمینەكان ، بەڵام بەنهێنی لەترسی دایكی و قەومەكەی و ، بەنهێنی سەردانی پێغەمبەری دەكرد ﷺ ، كەسێك بینی نوێژ دەكات ، هەواڵیدا بە دایكی ، لەماڵەوە قۆڵبەستیانكرد ، هەروا مایەوە تا كۆچیكرد بۆ حەبەشە و دواتر گەڕایەوە مەككە تا دوای پەیماننامەی عەقەبە پێغەمبەر ‎ﷺ لەگەڵ ئەنصاڕدا ناردی بۆ مەدینە بۆ قورئانخوێندن بە خەڵكی و بانگەوازی ئیسلام ، موصعەب گەنجێكی جوان و دەوڵەمەند و بۆنخۆش و جوانپۆش بوو لەمەككە ، بەڵام كاتێ لە غەزای ئوحود ساڵی ٣ ی كۆچی شەهیدكرا ، هیچی نەبوو پێیەوە بنێژرێ جگە لە بوردەكەی نەبێ كە ئەگەر سەری داپۆشرایە قاچەكانی دەرەكەوت و ئەگەر قاچەكانی داپۆشرایە سەری دەرەكەوت ، پێغەمبەر ‎ﷺ فەرمووی: سەری داپۆشن و قاچەكانیشی بە ڕووەكی ئیذخر داپۆشن ، هەر لە مەیدانی غەزاكە لە ئوحود لەگەڵ باقی شەهیدانی ئوحود نێژراوە رضي الله عنە . گوڵاو و ڕەیحان لە ناسینی هاوەڵان رضي الله عنهم #هاوڵناسی
Показати все...
وانەی_هشتەیەم_لەژیانی_پێغەمبەرمان_محمدﷺ_1.m4a58.80 MB
02:52
Відео недоступнеДивитись в Telegram
بۆچی کرنگە منداڵەکانمان پێش گەیشتن بەتەمەنی بالغ بوون گرنگە شارەزایان بکەین لەسورەتی نوڕ ؟! بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بەشێک لە کاتەکەت تەرخان بکە بۆ گۆی بیست بوونی دکتۆر . #رەفتارناسی #بارانی
Показати все...
34.57 MB
👍 2
ناو: ئەسمائی كچی ئەبوبەكر نازناو: خاوەن دوو پشتوێنەكە نەسەب: كچی ئەبوبەكری صدیقە رضي الله عنهما . لەدایكبون: ١٤ ساڵ پێش ئیسلام شوێنی لەدایكبون: مەككە مێردەكەی: زوبەیری كوڕی عەووام وەفات: ٧٣ ی كۆچی شوێنی وەفات: مەككە ناشتن: مەككە تەمەن: ١٠٠ ساڵ پوختەی ژیاننامەی ئەسمائی كچی ئەبوبەكر رضي الله عنهما ، یەكێكە لە موسڵمانە یەكەمینەكان و ، ١٠ ساڵ لە عائیشە گەورەترە و ، لەباوكەوە خوشكن ، پێی دەوترێ خاوەن دوو پشتوێنەكە ، چونكە لەكاتی كۆچكردنی پێغەمبەر ﷺ و ئەبوبەكر سوفرەی بۆ ئامادەكردن هیچی دەستنەكەوت پێی ببەستێتەوە تەنیا پشتوێنەكەی نەبێ ، كردی بەدوو پارچەوە و پارچەیەك شمەك و خواردنەكەی پێبەستەوە و پارچەكەی تری نێوقەدی خۆی ، ئەسماء مێردیكردە زوبەیری كوڕی عەووام رضي الله عنهما و ، لەكاتی كۆچكردن بۆ مەدینە دووگیان بوو بە عبدالله ەوە و ، لە ڕێگادا و لە قوباء عبدالله لەدایكبو رضي الله عنهم ، یەكەم لەدایكبوی كۆچەرییەكان بوو لە مەدینە ، ٥٨ فەرموودەی ڕیوایەتكردوە ، ئەسماء رضي الله عنها ئافرەتێكی زۆر بەخشندەبوو هیچی لای خۆی نەدەهێشتەوە و دەیبەخشی ، تەمەنی زۆركرد و لەگەڵ ئەوەشدا هیچ دانێكی نەكەوت و توشی لەبیرچونەوەش نەبوو ، ئەسماء لە ساڵی ٧٣ ی كۆچی و دوای ماوەیەكی كەم لە شەهیدكردنی عبدالله ی كوڕی لەلایەن حەججاجەوە و ، لەتەمەنی ١٠٠ ساڵیدا لە شاری مەككە وەفاتیكرد و هەر لەوێیش نێژرا رضي الله عنها ، حەججاج كاتێ عبدالله ی شەهیدكرد لە سەر ڕێگای مەككە بۆ مەدینە و لە دەروازەی شاری مەككە جەستەكەی لەسێدارەداو هەڵیواسی ، وەك لە سەحیحی موسلم دا هاتوە ناردی بەدوای ئەسمائی دایكی دا ، بە نێردراوەكەی وت نایەم ، نێردراوەكە وتی: دێی یا كەسێك بنێرم بە پەلكەكانت ڕاتكێشێ ؟ ئەسماء وتی: والله ی نایەم تا كەسێك دەنێری بە پەلكەكانم ڕامكێشێ ، دواتر حەججاج بە كیبرێكەوە هات بۆلای و پێی وت: بینیت چۆنمكرد بە دوژمنی خودا ؟ ئەسماء وتی: بینیم دونیای ئەوت خراپكرد و ، ئەویش ئاخیرەتی تۆی خراپكرد ، حەججاج بەسوكایەتیەكەوە وتی: پێمگەیشتوە كە تۆ بە عبدالله دەڵێی: كوڕی خاوەن دوو پشتوێنەكە ،ئەسماء وتی: والله ی من خاوەن دوو پشتوێنەكەم، یەكێكیان خواردنی پێغەمبەر ‎ﷺ و  ئەبوبەكرم پێبەستەوە و ، ئەوەی تریش لە نێوەقەدی خۆم كە ژنان پێویستیان پێیەتی ، بەڵام پێغەمبەری ‎خودا ﷺ بۆی گێڕاینەوە كە لە ثەقیف دا درۆزنێك و خوێنڕێژێ دەردەكەون ، درۆزنەكەمان بینی - كە موختاری ثەقەفی بوو بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكرد - بۆ خوێنڕێژەكە گومانم وایە هەر تۆی ، حەججاج هەستاو هیچ وەڵامی نەداوە . ئیبنو عومەر رضي الله عنهما دوای شەهیدكردنی ئیبنو زوبەیر بە ئەسمائی وت: ئەم جەستانە هیچ نین ، ڕۆحەكان لای پەروەردگارن ، لەخودا بترسە و ، ئارامبگرە ، ئەسماء وتی: چی ڕێگرە لێم سەبڕ نەگرم لەكاتێكدا سەری یەحیای كوڕی زەكەریا كراوە خەڵات بۆ ئافرەتێكی داوێنپیس لە داوێنپیسەكانی بەنی ئیسڕائیل ؟! گوڵاو و ڕەیحان لە ناسینی هاوەڵان رضي الله عنهم
Показати все...
👍 1
وانەی_حفدەیەم_لەژیانی_پێغەمبەرمانمحمدﷺ_.m4a35.71 MB
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.