cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

یقیني بالله یکفیني

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
1 316
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

أبو ذر الغفاري رضي الله عنە ئەڵێت رسول الله صلی الله علیە وسلم فەرمووی: اتَّقِ اللَّهِ حيثُما كنتَ وأتبعِ السَّيِّئةَ الحسنةَ تمحُها وخالقِ النَّاسَ بخلقٍ حسنٍ صحيح الترمذي 1987 #لەگەڵ_اللە_سبحانە_وتعالی اتَّقِ اللَّهِ حيثُما كنتَ #لەگەڵ_نەفسی_خۆت وأتبعِ السَّيِّئةَ الحسنةَ تمحُها #لەگەڵ_خەڵک وخالقِ النَّاسَ بخلقٍ حسنٍ لەبەشی یەکەمدا بۆمان ئەخاتەڕوو کە پاراستنی سنوورەکانی اللە تعالی لەگرنگترینی پێویستیەکانی ژیانە ئەویش بریتیە لە (لەاللەترسان، هەستکردن بەچاودێری بەسەرمانەوە، ئەمرەکانی جێبەجێ بکەین و خۆپارێزی بکەین لەنەهی لێکراوەکانی جا لەهەرکاتێکدا لەهەرکوێیەک بین، لەنهێنی و ئاشکرادا لەخۆشی و ناخۆشیدا و لەهەموو حاڵێکدا. لەبەشی دووەمدا فێرمان ئەکات ئەگەر توشی هەر خراپەو تاوانێک بووین چاکەیەک بکەین بەدوایدا خراپەکە ئەسڕێتەوە لەکۆتا بەشدا پەروەردەمان ئەکات کە لەگەڵ خەڵکدا کردارو گوفتارمان پەسەندو جوان و باش بێت ڕووخۆش و کاریگەربین نەرم کرداروگوفتاربین هەڵسوکەوتمان بەجۆرێک گونجاوبێت ببێتە بانگەواز بۆ دینەکەمان بەڵام ئەم ڕووخۆشی و تێکەڵاویە بۆ بەزاندنی سنووری حەرامکراوەکانی الله تعالی نیە.
Показати все...
ئامۆژگاری باوکێک لەکۆتا ڕۆژەکانی ژیانیدا...! وەرگێڕانیـــ ــــــ عبدالقهاری ملا محمود ـــــــــ باوکێک کە تەمەنی گەیشتووەتە کۆتا هەنگاوەکانی ژیانی و بەئەزموونی خۆی ئامۆژگاری مناڵەکانی ئەکات  و ئەڵێت: کەمتەرخەمیم کرد لە لەدینمدا و دەرگایەکی کراوەم نەهێشتەوە لەنێوان خۆم و اللە تعالی! گەنج بووم و هێزم تیابوو ئەمتوانی لەهەفتەیەکدا دوو ڕۆژبەڕۆژووبم ، کە ئەبووە سەد ڕۆژ ڕۆژوو لەساڵێکدا، ئەوکات ئەبوومە هاونشینی بەهەشتیەکان لەدەرگای ڕەییانەوە کە بۆ ڕۆژوەوانانە، بەڵام درەنگ وانەم وەرگرت لەکاتێکدا کە پیربووم و توانای ڕۆژووگرتنم نەما ئینجا درکم پێی کرد...! خۆزگە کە ڕۆژانە چەند لاپەڕەیەکی قورئانم بخوێندایە کە لەخەو هەڵئەسام.. یان شەوان کاتی خەو تاکو لەوانە نەبم هەجری قورئان ئەکەن وە لەئەهلی قورئان بم کە ئەوان ئەهلی اللەن بەڵام کاتێک بەئاگاهاتمەوە چاوەکانم کزبووبوون..! خۆزگە کە ڕابهاتبایەم لەگەڵ ووتنی ڕستەی استغفرك ربي و ٲتوب ٳلیك، کە ئەمتوانی لەدوای هەموو هەڵەو تاوانێک بیڵێم و ئێستا زۆرێک لەتاوانەکانم لەسەر سڕابووەوە بەڵام بەگرانم ئەگرت و ئێستا بەڕاستی ووتنی لەسەرم گران بووە..! نوێژی بەیانیانم ئەڕۆیشت لەکاتێکا بەباشی ئەمزانی چوواندنی نوێژی بەیانی لەسیفاتی منافقەکانە..! خۆزگە شەوانە تەنها دوو ڕکاتیش بووایە شەونوێژم کردبا، لەکاتێکا ئەمزانی پلەم پێی بەرزئەبێتەوە ئەگەر تەنها چەند ئایەتێکم لەشەونوێژەکانم بخوێندایە لەڕێزی قانتین ئەبووم..!خۆزگە لەوان ئەبووم بەڵام خۆزگە سوودی چیە؟!! خۆزگە دەنگم لەسەر دایک و باوکم بەرزنەئەکردەوە چونکە بەڕاستی ئەوان پردی پەڕینەوەم بوون بەرەو بەهەشت ئێستاش ئەترسم خراپبوونم لەگەڵیان پردێک بێت بەرەو جهنمم ببات..! بیست ساڵی تەمەنم بەڕێکرد و هیچ ڕێیەکی بەهەشتم نەگرتبوو..! چل ساڵم تەواوکردو نەمتوانی دەستبەرداری داهاتە دنیاییەکان بم..! شەست ساڵم تەواوکردو خەریکی دابین کردنی داهاتووی دونیایی مناڵەکانم بووم..! ئێستاش لەوتەمەنەم ئەوانەی من ژیانم کردە قوربانیان ئەوان دەستبەرداری من بوون.. تەنها خۆم و تێشووی بەتاڵم ماوم لەسەر ڕۆخی قەبر...!!! پەشیمانم لەوەی کە کەمتەرخەمیم کردو هیواخوازم کە بتوانم بگەڕێمەوەو ژیانێکی جیاوازتر بەڕێ بکەم و تێشووی تیاکۆبکەمەوە لەبەرئەوەی بەڕاستی دونیا کەمنرخ و فانییەوە منیش تەنهام و تێشووی سەفەرەکەم کەمە و ڕێگاکەم دوورە وەهێزی کۆکردنەوەی تێشووم نەماوە و مردنیش هەموو ڕۆژ بانگم ئەکات... ئێستا دڵنیام دنیا هەرچەندە گەورەبێت هەر بچووکە وە تەمەن هەرچەندە درێژبێت هەر کورتە..! پاشان لەکۆتایی لاپەڕەکەدا نووسی: ڕۆڵەکانم بەکورتی باسی بەسەرهاتی خۆم بۆ کردن تاکو وەکو من لەکۆتایی تەمەندا پەشیمان نەبنەوە وەپەشیمانیش دارێکی بێ گەڵاوبەربێت بۆتان..! بۆیە بەهەموو کەسێکی موقەصیر لەژیانیدا  لەطاعەتی اللە ئەڵێم: ٭لەدونیا تەنها هەڵپەی بەشی پێویستی ژیانت بکە نەک ئەوەی ببێتە هۆی خۆشڕابووێری و قیامەتت بیربباتەوە. ٭لەبیرت بێ ڕەزامەندی باوک و دایکت بەدەست بهێنەو دڵشکاویان مەکە چونکە چاکەکردن لەگەڵیان ڕێگایەکە بەرەو بەهەشت. ٭نوێژەکانت بەجوانی ئەنجام بدەو حەقی ڕکوع و سجودەکان و خوێندنەوەی قورئان بدە تیایدا.. ٭صیلەی ڕەحم بگەیەنە و ئەو زانستەی فێری بوویت بیبەخشەوە و لەماڵەکەشت ببەخشە تا دڵئارام بیت و ماڵی دونیا نەتکاتە کۆیلەی خۆی! ٭شوێنکار و کاریگەریەکی چاکی خۆت بەجێ بهێڵە لەدونیادا کە لەدواڕۆژ و تەنانەت دوای مردنت بەردەوام بێت لەگەڵت و لەنوێژی بەیانی دامەبڕێ تاکو لەخەیر بێبەش نەبیت..! ئامۆژگاریەکەی رسول اللە صلی اللە علیەوسلم م لێ وەرگرن کە من نەمتوانی حەقی خۆی پێ بدەم لەبەرئەوەی سەرسامی توانای جەستەییم بووم لەگەنجیدا، بۆیە بیناییم کاری خۆی نەکرد لەبینینی ئەم فەرموودەیە تاوەک خۆی جێبەجێی بکەم لە فەرموودەکەدا ئەفەرمووێت: پێنج شت بەر لەپێنج شت بەدەست بهێنە: .گەنجیت پێش پیریت تەندروستیت پێش نەخۆشیت دەوڵەمەندیت پێش هەژاریت کاتێ بێکاری و بەتاڵیت پێش کارکردنت وە ژیانت پێش مردنت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Показати все...
قەلەڕەش بەردەوامە لەفێرکردنی نەوەکانی ئادەم
Показати все...
سعيد بن المسيب رحمه الله ئەڵێت: یەکێ لەبراکانم لە اصحابی رسول الله صلی الله علیە وسلم نوسراوێکی بۆ ناردبووم ئەیفەرموو: لەبارەی برا موسوڵمانەکەتەوە هەمووشتێک بەباش لێکدەوە هەتا کاتێک کە شتێک نەبوو لەسەرووی ئەوەوە پێچەوانەکەی بسەلمێنێت! وە هەرشتێکت لەموسوڵمانێک بیست گومانی خراپی پێ مەبە ئەگەر دەرفەتێک بۆ گومانی باش هەبوو لە ووتەکەیدا..! الاستذكار /ابن عبد البر (٢٩١/٨)
Показати все...
مالك کوڕی دينار رحمه الله ئەیفەرموو: اللهم أنت أصلحت الصالحين، فأصلحنا حتى نكون صالحين واتە ئەی پەروەردگاری ئێمە تۆ خۆت پیاوچاکانت اصلاح کرد لێت ئەپاڕێینەوە اصلاحمان بکە تاکو ئێمە ئاوا چاک بین. التوبة/ابن أبي الدنيا ( لاپەڕە ٧٥)
Показати все...
2.51 KB
Фото недоступнеДивитись в Telegram
خەڵکی بێ مەبدەئی وا هەیە ئەدەبی اختلاط و اتفاق نازانێت هاوار بەحاڵی مونصیفێک کە اختلافی بێت لەگەڵیان!
Показати все...
قَالَ هَلْ آمَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَا أَمِنتُكُمْ عَلَىٰ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ #فَاللَّهُ_خَيْرٌ_حَافِظًا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (64)یوسف
Показати все...
03:03
Відео недоступнеДивитись в Telegram
195.34 MB
VID_20221026_221123_454_11.mp32.79 KB
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.