cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

بێ خه‌و

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаМузика82 608
Рекламні дописи
207
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
-330 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Repost from بێ خه‌و
Фото недоступнеДивитись в Telegram
2ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لەهەموو گەلی کورد پیرۆز بێ جێی خۆیەتی یادێکیش بکەین لەو بەڕێزانەی کە بە گیان و ماڵی خۆیان ماندوو نەناسانە خزمەت بەزمان و ئەدەبی کوردی دەکەن کە بە هەزاران جار تووشی ئەستەنگ دەبنەوە جێگای ڕێزن!! خوێندن و نووسین بەزمانی دایکی ئەرکی سەرشانی هەموانە زمانی کوردی ناسنامەی گەلە جەلال هێجانانی ٫٫بێ خەو٫٫ 2ی ڕەشەممەی 1400 🔸🔸🔸🔸 🆔@bikhav
Показати все...
Repost from بێ خه‌و
Фото недоступнеДивитись в Telegram
🌷ڤالانتاین🌷 ڤالانتاینە , بم بە فیدای سێوە مێخەک ڕێژەکەت بم بە قوربان گوفتی شیرین لێوە شەکەر ڕێژە کەت مانگ و وەرزو ساڵ لەلای من ڕۆژی خۆشە ویستیە بوومەتە مەجنوونی نیگای چاوە تیر هاوێژەکەت جەلال هێجانانی«بێ خەو»🖌 25ڕێبەندانی 1400 🥀🥀🥀🥀 🆔@bikhav
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئەی وەتەن دەبمە فیدای لووتکەو و کێو و هەردی تۆ بم بە فیدای بازو هەڵۆی دوند و شاخ و بەردی تۆ چەندە خۆشە گەر نەمێنن قشقڕەو قاڵاو و کوند!! خاکت گەوهەر،ئاوت کەوسەر،دەرمانی سەد دەردی تۆ جەلال هێجانانی٫٫بێ خەو٫٫🖌 14ڕێبەندانی 402 ورمێ 🌺🌺🌺🌺 🆔@bikhav
Показати все...
تۆ ژیانی - مامۆستا بێ خەو خوێندنەوە : کەیلان
Показати все...
Jan 18, 10.04 PM_کارائوکه(1).mp32.11 MB
#ئەوینی_من #جەلال_هێجانانی ٫٫بێ خەو٫٫🖌 خەزەڵوەری 2723 کوردی 🌹❤️ https://t.me/bikhav 🎙#سولەیمان_ئیبڕاهیمی
Показати все...
1.55 MB
Фото недоступнеДивитись в Telegram
🖤کۆچی سوور🖤 ناخ هەژێن بوو کۆچی سوورت ئەی قارەمانی وڵات هەوری ماتەم دای پۆشیوە شار و گوندی ڕۆژ هەڵات بۆ سەربەرزی گەل و هۆزت بڕیت ڕێگای کەند و لەند بە داخم لە لێدان کەوت دڵی پڕ ئامانج و هیوات بۆ گیانی پاکی قارەمانی نیشتمان کاک فەریار ئەمینی پوور،ڕۆحت شاد ڕێگات پڕ ڕێبوار🖤 جەلال هێجانانی#بێ خەو 25بەفرانباری 402 🆔@bikhav
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
«ناسرەوم» شادم کە تۆ شاد و مەسروور دەبینم غونچەی دەمت وەک گوڵی سوور دەبینم میراتگری نەریتی کوردەواریت !!! کاتێ سینگت پڕ مت و موور دەبینم لە هەیبەتت دڵی دوژمن ئەلەرزێ شادم کچی ئاوا جەسوور دەبینم لە ئامانج و هیواتان نا هۆمێد نیم داهاتووتان گەلێک پڕ نوور دەبینم ناسرەوم هەر ٫بێخەوم٫ تا ئەو دەمەی لە چوار چرا جێژن و سروور دەبینم جەلال هێجانانی #بێ خەو🖌 بەفرانباری 1402 🌤🌤🌤🌤 🆔@bikhav ⛅️⛅️⛅️⛅️
Показати все...
تۆ درەخت و من پەپوولە چڵ بە چڵ باڵات گەڕام نەم چەشت شیلەی خۆشەویستی بۆیە وا زەرد هەڵگەڕام وەرزی ژینم وشکە ساڵە و گڕستانی خۆرەتاو هەڵپڕووکاوم بە بێ تۆ لەو دەمەی لێت دابڕام جەلال هێجانانی٫٫بێ خەو٫٫🖌 گەلاوێژی 1402 🎙#سولەیمان_ئیبڕاهیمی
Показати все...
1.18 MB
Фото недоступнеДивитись в Telegram
٫٫ڕووخاوم٫٫ لەناخم دا کە ڕووخاوم خۆشەویستم، هی بێ تۆیین عەقڵ و هۆش و جوانی و تەمەن،لەپێناوت هەموو ڕۆیین دڵم بەخشی بە چاوی تۆ و بە نیشتمانی لەت لەتم ئەمەی ئێستاکە دەیچێژم هی مۆرانە و پوازی خۆیین جەلال هێجانانی#بێ خەو🖌 سەرماوەزی 2723کوردی 👇👇👇👇👇 🆔@bikhav 🍂🍂🍂🍂🍂
Показати все...
🍂 پاییز 🍂 شێعر: جەلال «بێ خەو» دەنگ و دیکلەمە: خاتوو کەیلان 🌱🌱🌱🌱 🆔@bikhav
Показати все...
Nov 21, 07.15 PM_کارائوکه(1).mp31.50 MB