cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

فێرگەی بەیان [لقی پیرانشار]

#ناوەندی_فەرهەنگی_‌فێرکاریی_بەیان #لقی_پیرانشار شوێن:دامەزراوەی ئیلاهەی هونەر، شەقامی دارالقرآن. بەرانبەری چاپی دێهناد بەستەری کۆڕ: https://t.me/f_z_kurdi_xane بەستەری کاناڵ: @f_z_k_pr

Більше
Рекламні дописи
329
Підписники
Немає даних24 години
-27 днів
-530 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

لە زانستگەی هاروارد بڕیارە خولی فێرکاریی کوردی بەڕێوە ببردرێت و وەک بەشێک لە وانەکان بەرنامەی بۆ داڕێژرێت. ❤️
Показати все...
4👍 3
Фото недоступнеДивитись в Telegram
🔴دانشگاه هاروارد دوره زبان کوردی برگزار می‌کند دانشگاه هاروارد آمریکا اعلام کرد برای اولین بار در تاریخ از زمان تأسیس این دانشگاه، دوره آموزش زبان کوردی را در مرکز زبانهای شرقی خود افزوده است. دوره تدریس زبان کوردی که در کنار آن حوزه های تاریخ، فرهنگ و هنر کوردی نیز تدریس می شود در ترم پاییزه این دانشگاه ارائه شده است. دانشگاه هاروارد درباره دلیل گنجاندن برنامه تدریس زبان کوردی در این دانشگاه اعلام کرد به دلیل افزایش تقاضا برای یادگیری زبان کوردی از سوی دانشجویان این دانشگاه و با توجه به ارتباط مسائل خاورمیانه به کوردها، دوره های تدریس زبان کوردی که در کنار آن مسائل سیاسی، فرهنگی و تارخی کوردها نیز بیان خواهد شد، از سوی دانشکده هنرها و علوم دانشگاه ارائه شده است. دانشگاه هاروراد همچنین اعلام کرده است که از استادان حوزه زبان و مردم شناسی برای تدریس زبان کوردی استفاده کرده است. بر اساس گزارش نشریه هاروارد کریمسون که خبرنامه الکترونیکی دانشگاه هاروارد محسوب می‌شود، دانشجویان زیادی از ارائه دوره تدریس زبان کوردی در این دانشگاه استقبال کرده‌اند./کردپرس @EnjumeniEdebiShino
Показати все...
👍 2
سڵاو هاوڕێیان. کاتتان باش. داوای لێبوردن دەکەم بۆ ماوەیەکی کورت ڕەنگە نەتوانم پۆلەکان بەڕێوە ببەم. زۆر شەرمەندەتانم.❤️🙏 (لەبەر کاروباری قوتابخانە لەڕادەبەدەر سەرقاڵم.)
Показати все...
👍 3👎 1
02:00
Відео недоступнеДивитись в Telegram
#شیعر #قوتابخانە #بۆ_باخچەی_ساوایان_و_قوتابخانەی_سەرەتایی کاناڵی یووتیووب: farzad khanaqini
Показати все...
کۆتاییی وانە. #ڕێزمان
Показати все...
•هاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن: ئەو کەرەستانەی کە بۆ ئاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن بەکار دێن، بریتین لە: ( وا، ئاوا، وەها، ئاوەها، وەهە، ئەوها، ئاوها، وەسا، وسا، وسان). •قسێکی وا پەیدا بوو لە مەنزڵی کاکم. (توحفە) •بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چ بکەم! بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم! (مەحوی) •نازدار کچێکی ئاوایە.
Показати все...
1
تێبینی: ئاوەڵناوی نادیار دەتوانێت هەم پاش ناو بێت و هەمیش لەپێش ناو بێت. ئەگەر پێش ناو بێت ئامرازی پێویست نییە. •هاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوە: ئەو کەرەستانەی کە بۆ هاوەڵناوەی جیاکەرەوە بەکار دێن بریتین لە: (دیکە، دی، کە، تر) (هەندێ جار ئەو هاوەڵناوانە (ئی، یەک) لەگەڵیان دێت، وەکوو "ئیدی، ئیدیکە، ئیتر، یەکتر، یەکدی، یەکدیکە" بەڵام هەر هەمان ئاوەڵناون. بۆ نموونە: •(دیکە): کابرا زۆر مات بوو، هیچ کاسبی دیکەی نەدەزانی. (توحفە) •(ئیدی): دڵ و دین هەرچی بوو قوربانی تۆ بوو هەتا کەی ئیدی ئەم ناز و عیتابە (وەفایی) •(دی): ڕەقیب و موددەعی هەردوو لە خەودان هەتا چەن ساحەتێکی دی نەما باس (نالی)      (کە): حۆری ئەوا بە مونتەزیری دێتە مەنزەر لایێکی کەش لە جەننەت و ڕیزوان تەدارەکە (نالی) •(تر) : دەزگا و دووکانی شارەکان دادەنرێ ئەمیان دەفرۆشێت ئەوی تر دەکڕێ (کۆیی)
Показати все...
1
هاوەڵناوی نادیار: ئەم جۆرە هاوەڵناوەیە کە بە نادیاری وەسفی ناوێک دەکات، ئەرکی هاوەڵناوە نادیارەکە دەبێتە دیارخەری ناوەکە. هاوەڵناوە نادیارەکان زۆرن. بۆ نموونە: فڵان، فیسار، هەموو، تر، دیکە، دی، گشت، هەندێک، وەها، ئاوەها، کەمێک و ... . بۆ نموونە: ـ کوڕی فڵان هاوڕێمە. ـ هەموو فێرخوازەکان لە فێرگە ئامادەن. ـ کاتێکی تر گفتوگۆ دەکەین.
Показати все...
1
هاوەڵناوی چۆنیەتی: بریتییە لەو جۆرە هاوەڵناوە، کە چۆنیەتیی ناوەکە دەردەخات، کە ئاخۆ چۆنە. وەڵامی پرسیاری (چۆن)، دەداتەوە. بۆ نموونە: یاریزانێکی باش دەناسم. یاریزانێکی چۆن؟ باش هەرمێیەکی شیرینم خوارد. هەرمێیەکی چۆن؟ شیرین قوتابییانی زیرەک خۆشەویستن. قوتابییانی چۆن؟ زیرەک
Показати все...
1
هاوەڵناو" بە هەمان شێوەی (ناو، چاوگ، جێناو، ئامرازی پەیوەندی، ... هتد) بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، ئاخاوتن لە زمانی کوردیدا تەواو دەکات. هاوەڵناو هاوەڵ و هاوڕێی ناوە، بەردەوام لەگەڵ ناو دێت و وەسفی ناو یان جێناو دەکات، کاتێک دەڵێین وەسف، دەشێت وەسفەکە باش یان خراپ بێت، بۆ نموونە(باش، خراپ، زیرەک، تەمبەڵ، بەرز، نزم، ...هتد). هاوەڵناو هیچ نیشانەیەکی ڕێزمانی نییە بۆ ناسینەوەی، تەنیا لەڕووی واتاوە هاوەڵناو لە ڕستەدا دەستنیشان دەکرێت، کەواتە هاوەڵناو وابەستەی واتایە. هاوەڵناو لە زۆر ڕووەوە دەشێت لێی بکۆڵدرێتەوە. بەم شێوەیەی خوارەوە: هاوەڵناو لەڕووی واتاوە: هاوەڵناو لەڕووی واتاوە شەش جۆرە، بەم شێوەیە: ١. هاوەڵناوی چۆنیەتی ٢. هاوەڵناوی نادیار ٣. هاوەڵناوی پرس ٤. هاوەڵناوی نیشانە (ئاماژە) ٥. هاوەڵناوی نسبی ٦. هاوەڵناوی ژمارە
Показати все...
1