دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)
190
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
- Підписники
- Перегляди допису
- ER - коефіцієнт залучення
Триває завантаження даних...
Приріст підписників
Триває завантаження даних...
🔴 پەیڤکاتۆر ١٢
🔹چاوم بڕییە درەختێک، قڵیشا
◾️کامێرا وێنەیەکی دووری بە هەرمانەوە.
◾️کامێرا، وێنەی منداڵانی شیناوێی سواری قەتاری مێژوو کرد.
◾️هەناسەم سوار بووە و بە هیچ تکا و لاڵەیەک دانابەزێ.
◾️چاوم بڕیبووە درەختێک، قڵیشا.
◾️دایکی بە سەر سکەوە چوو، خۆی بە سەر سکەوە.
◾️پێش ئەوەی دەسبەسەر بکرێ، هەشبەسەر بوو.
◾️بە زیندوویی هەشبەسەر بوو، بە مردوویی، خۆڵبەسەرە.
◾️کاندیداکان دەستەبرای خەفەتن، هەموویان سەرم لێ ئەدەن.
◾️کاندیداکان بە چەپکەیەک بەڵێنی ڕەنگاوڕەنگەوە سەریان بە ماڵێکی ڕەنگپەڕیودا کرد.
◾️هێندە دوودڵە، بووەتە هەنبانەی دڵان.
◾️سەرتاش قژ کوڵ ئەکاتەوە و ماشین مەوداکان.
◾️کاندیدایەک ئەناسم تا ئێستا کانی نەدیوە.
◾️ئەو ڕۆژەی فێری لێخوڕینی ماشین بوو، خۆی کاندیدا کرد بۆ لێخوڕینی شارێک.
◾️سەرۆککۆماریان گووشیوە، تەنها مارەکەی ماوەتەوە.
◾️چاوم هێندە تیژه، ئاسن کون ئەکا.
◾️قسەکانی هێندە تاڵن، بۆ دەوایی باشن.
◾️چاوەڕێی تۆم، گوڵەبەڕۆژەی کام دێبەرێ؟
◾️نوێژێک لە جیاتیی من فرمێسکی پەشیمانیی ڕشت.
◾️کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، هێشتا نازانی لە بەفر درووسکراوە؟
◾️بەهاری تەمەنم لە پاییزی عەشقا تووایەوە
◾️چاوت ئەستێرەی شەوان، جۆن بە ڕۆژیش سریوەیان دێ؟
◾️بەهار ناسکە بووکێکە، لە هاوینا ئەپڕووکێ.
◾️درەختەکان لە زستاندا بە ڕووتی ئەنوون.
◾️لە ناو بڵێسەی گڕی ژیاندا، بزەی ئەوین ئاوپرژێنم ئەکا.
◾️پێم ناوە بە سەر هەزار لووتکەدا و گلەییان لێ نەکردووم.
◾️گوڵدانەکان باڵوێزخانەی بەهارن.
◾️شەیتان بە دەمیەوە پێئەکەنێ و ژیان بە دەستیەوە.
◾️قانع وتی "میلەت هەموو کوێرە"، دوکتۆرێکیان نەهێنایە سەری.
◾️کە مانگ گیرا، دڵنیا بووم کە تۆ هەتاوی.
◾️مەلەوانێکی باش بوو، شەپۆلەکان وەک گابەردێک لاواندیانەوە.
◾️مافی مرۆڤ بەشی ژەمێ ناکا.
◾️سێبەرەکەم، خەو بە ڕۆژێکەوە ئەبینێ کە شەوی نەبێ.
◾️هێندە بیرەوەرییەکانم لە بیر بردۆتەوە و زیندوومکروونەتەوە، گۆڕبەگۆر بوون،
◾️بیرەوەرییەکانم سەری ژیانم پان ئەکەنەوە.
◾️مناڵەکەی دەروونم سەری پێ سپی کردووم.
◾️دڵم ئەسپی چاوانم تاو ئەدا.
◾️دڵم داوە بە ئەوین و بە کوێرایی چاوی دوکتۆرەکانەوە بێ دڵ ئەژیم.
◾️کاندیدایەک دڵی بردووم، هەڵبژاردنی ئەوین نزیکە.
◾️بیرەوەرییەکانم، لە بەر هەتاوی ژیاندا، مردن.
🔺لە هەفتەنامەی سیرواندا چاپ کراوە(١٤٠٠/٠٣/٠١)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)
@xaloreuf
📰 شماره1133 سیروان اول خرداد 1400
خواهر خواندگی سنندج و سلیمانیه در #تیتر_اول به زبان کوردی و بزرگداشت ماموستا #پرتو_کرماشانی در دو صفحه ویژه و ماموستا #نالی و #گوران شعرای نامی کورد با تیتر و مقدمه ای به گویش کوردی کرماشانی
سرمقالهای از #احمد_احمدیان با موضوع #احمد_باطنی زبان شناسی بانه ایی تبار که افتخار ایرانیان بود
مصاحبهایاز#آسو_سهرابی مربی فوتسال در دیواندره، مطالبی از انتخابات و در بخش کوردی یادداشتهایی از #دنیا_موسوی #آزاد_عزیزی #آرش_مهربان #مریوان_صلاح و... همراه با دو ستون ثابت کاریکلماتور از #رئوف_جهانی و ستون طنز #حیدر_کریمی
#سیروان_دهنگی_کوردهواری
#سیروان_رسانه_مناطق_کردنشین را به دوستان خود معرفی کنید
نشانی #تلگرام و #اینستاگرام
@sirwan_weekly
🔴 دەی بیا و بەر ئەسەرێ خەفەت مۆنفەجێر مەشۆ!
وشەی "tweet" ڕێک ئەبێتە جریوە، بەو پێیە، twitter ئەبێتە جریواندن.
جا وەرە سەڕەسەڕی فڵان سیاسەتڤان بخوێنەوە و بڵێ: ئەڵڵا لەو جریوە جریوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)
@xaloreuf
🟩 سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی
جێژنی ڕەمەزانتان پیرۆز و دڵتان خۆش و سەرتان بەرز. هیوادارم بزەی سەر لێوان و خوێندنەوە و تێکۆشان و دڵسۆزیتان لە جاران
زۆرتر و ورەتان بەرزتر بێ
وڵات ئاوەدان و نیشتمانپەروەران حەساوە و هێوری، میوانی ماڵی دڵتان بێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 پەیڤکاتۆر ١١
🔹 دووریت خەیاڵی لە پێ خستووە.
▪️دووریت قەسیدەیە، چۆنی بپەیڤکاتۆرێنم؟
▪️دووریت خەیاڵی لە پێ خستووە.
▪️هیوایش بەشی دووریت ناکا، مەگەر تەمەنێکی بۆ قەرز بکەم.
▪️مامۆستای بیرکاری، لە سەر بیرکردنەوە دارکاریی کردم.
▪️مامۆستای بیرکای، کەوتە بیرەوە.
▪️مامۆستای بیرکاری، بیری نەماوە.
▪️مامۆستای بیرکاری بیرهەڵکەنێکی چاکە.
▪️شێر پەنجەی هەیه، خۆ شێرپەنجەی نییە!
▪️تەڵاق، کلیلی کەلەپچەی دەستی ژن و مێردە.
▪️تارژەنێکە، نۆتی لێ ئەتکێ پەنجەی.
▪️وانەی ئەدەبم لای بێئەدەبێک تەواو کرد.
▪️تا وانەی مێژوو تەواو بوو، ترێ بوو بە مێوژ.
▪️مامۆستاکەم بۆ ئەوەی وانەی هەور و باران فێر ببین، بە کوڵ دەگریا و فرمێسکی ئەڕشت.
▪️کۆرۆنا برابەشی سیاسەتڤانەکانە.
▪️کۆرۆنا بازاڕێکە، بەزەیی تێدا هەڕاج کراوە.
▪️قژی هێندە کاڵ بوو، بەرگەی هەتاوی نەئەگرت.
▪️لە ترسی شەوگار، سێبەری بەستووە بە هەتاوەوە.
▪️دۆلار و تمەن هەوێن.
▪️دۆلار هەوێنی سیاسەتە.
▪️وتم سیاسەت بنی قووڵە، وتی خەجاڵەت بی بۆ درۆت، سیاسەت بنی نییە!
▪️سیاسەت لە گوڵەبەڕۆژە ئەچێ، بەڵام هەتاوی زۆرە!
▪️سەهۆڵبەندانی ئەم بازاڕە، له گەرمای دۆلار ئەترسێ.
▪️هێندە لە حەیاچوونی ئەترسێ، تەڵاقی بەستووە بە زمانییەوە.
▪️تەڵاقی نەبێ، خەوی لێ ناکەوێ.
▪️بیرازکردنەوەی تەڵاق، لە خەتەنە ئاسانترە.
▪️تەڵاقی کەوت و مەلایەک بۆی هەڵگرتەوە.
▪️تەڵاقی کەوت و وتی: ئەمە وەک ددانی عەقڵ وایە، کاتێ ئەکەوێ، ئێشی ئەسرەوێ!
▪️هێندە نەزانانە تەڵاقی خواردووە، خەریکە ئەخنکێ!
▪️وتیان بۆ تەڵاق ئەخۆی؟ وتی: ئەترسم دوای خۆم بکەوێتە دەست کوڕی خوێری!
▪️تەڵاقی کەوتبوو و مناڵەکەی وتی خۆزگە ناوکت بکەوتایە، مامە ڕەشە ئەیگرتەوە.
▪️تەڵاقی خستۆتە لای پارە پاشەکەوتکرەوەکانی.
▪️ژنەکەی چەند ساڵە تۆراوە و ئەڵێ تەڵاقم هەڵگرتووە بۆ ڕۆژی تەنگانە
▪️تەڵاق پارەی بکردایە، پشتی یارانەی ئەشکاند.
▪️تەڵاق ئەڵێ ئەوین لە ئاسک سڵۆکترە.
▪️باران تەماویمان ئەکا، بریا شووشە نەبووینایە.
▪️ئەوین دیقی بە تەڵاق کرد.
▪️تەڵاق سێدارەی ئەوینە.
▪️تەڵاق پاپۆڕی ئەوین لێئەخوڕێ.
▪️ تەڵاق تایەی ژیانی تەقاند.
▪️هێندە بیری کردەوە، بوو بە بیرکار.
▪️تەڵاقێکی ناحەق، بە پرچی ژنێک خۆی خنکاند.
▪️کرێچییەک لە خوا پاڕایەوە و بوو بە کیسەڵ.
▪️هێندە تەڵاقی کەوتووە، لە کەسیرە کەوتووە.
▪️دەمی هێندە شڕە، تەڵاقی پێوە ناوەستی.
🔺لێرەدا بڵاو کراوەتەوە:
هەفتەنامەی سیروان ( ١٤٠٠/٠٢/١٨)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)
@xaloreuf
🔴 چاوەکەم! ئەزانی پەیڤکاتۆر چۆنە؟
درەختێکی جوانت دیوە کە نەتوانی بڵێی خۆزگە ئەو چڵە یا ئەو گەڵایەی نەبووایە؟پەیڤکاتۆریش وایە، فرەوێژی هەڵناگرێ و ناکرێ یەک وشەی تێدا بدۆزیتەوە کە نابەجێ هاتبێ و ناپێویست بێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 سەبارەت بە کۆری پەیڤکاتۆر و ...
▪️کۆڕی پەیڤکاتۆر، لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا، بۆ برەودان بە پەیڤکاتۆر لە زمانی کوردیدا دامەزراوە. تا ئێستا -بە هۆی کۆرۆناوە- تلگرام زۆرترین کەرەستە و تۆڕی کۆبوونەوە و قسە و باسەکانی ئەندامانی کۆر بووە.
▪️ لە ژووری تلگرامیی کۆڕی پەیڤکاتۆردا، هەنگاوی شیاو بۆ پەرەدان بە خوێندنەوە و نووسین و باسکردن سەبارەت بە پەیڤکاتۆر هەڵئەگیردرێ و ...
▪️هەوڵ ئەدرێ، بەرهەمی ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر لە بڵاوکراوەکاندا بڵاوبکرێتەوە.
▪️هەر کەسێک کە بتوانێ پەیڤکاتۆر بنووسێ، ئەتوانێ ببێ بە بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر. ئەو کەسانەی حەزیان لە پەیڤکاتۆرە و تا ئێستا پەیڤکاتۆریان نەنووسیوە، لە لایەن بەڕێوەبەری کۆڕی پەیڤکاتۆرەوە یارمەتی ئەدرێن و ئەگەر توانایی و حەزی پێویستیان بۆ پەیڤکاتۆرنووسین ببێ، ئەبن بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر.
▪️ نووسینی پەیڤکاتۆر بە هەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی لە لایەن کۆڕی پەیڤکاتۆرەوە پێشوازیی لێ ئەکرێ.
▪️وێڕای سپاس لەو بڵاڤۆکانەی بەڵێنی یارمەتییان پێ داوین، گۆشەی پەیڤکاتۆر لە هەفتەنامەی ئارێزدا کراوە بە دەسپێک و هەموو هەفتەیەک، بەرهەمی یەکێک لە ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆری تێدا بڵاو ئەکرێتەوە.
▪️تکایە کۆڕی پەیڤکاتۆر بە هۆگران، نووسەران و خوێنەرانی پەیڤکاتۆر بناسێنن.
▪️کۆڕی پەیڤکاتۆر چەمەڕای پەیڤکاتۆر و پێشنیار و ڕەخنە و ڕێنوێنییەکانتانە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی تێلێگرامی کۆڕی پەیڤکاتۆر+ لاپەڕەی ئینستاگرام:
@peyvkator
بەڕێوەبەری کۆڕ:
@xaloreuf
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://telegram.me/peyvkator
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی کۆڕی پەیڤکاتۆر
@xaloreuf
🔴 پەیڤکاتۆر:
🔹دووریت، خەیاڵی لە پێ خستووم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 پەیڤکاتۆر ١٠
🔹بارهەڵگرێک جادەی گرتۆتە کۆڵ
▪️ ئاسانشۆرێک، لە هەزار ئاسانسۆر باشترە!
▪️ئاسانسۆر، هەنگاوەکان سانسۆر ئەکا.
▪️ وتم عەشق ئاگری بەردا وجوودم، وتی بۆ شکاتی لێ ناکەی؟
▪️ لەو ڕۆژەوە کە ئەوین دڵی دزیوم، دنیا هی منە!
▪️ڕەنگزەردیی خەزان خەتای من بووایە، بێکەسکوژیان ئەکردم!
▪️ هەموو ساڵێ، "ڕەنگزەردیی خەزان خەتای پاییزە" و کەس یەخەی ناگرێ!
▪️ ڕەنگزەردیی خەزان خەتای پاییزە و ڕەنگزەردیی وڵات، دووریی هاووڵاتی.
▪️ ئەگەر دەم بێڵێ، سەر سەتەلایتە!
▪️ ماوەیەکە چاوم ئەفڕێ، لە کوێ بینیشێنمەوە؟
▪️ چاوم ئەفڕێ و باوشی ئەوینیش کراوەیە.
▪️فیلم و سریاڵە خۆشەکانی ڕەمەزان، برسێتیمان ئەتاسێنن.
▪️خەونی بازرگانێک، لە خەونی نوێنەر ئاڵترە.
▪️ بارهەڵگرێک، جادەی گرتۆتە کۆڵ.
▪️ بارهەڵگرەکانی لای ئێمە، لە مەرگ خێراتر ئەڕۆن.
▪️ جادە لە ژێر بارهەڵگرەوە هەڵهات.
▪️ نوێنەرێکی بێ نوێنم نەدیوە!
▪️ تایە لە زولفت هات بە دەسمەوە، ڕێک لە قژی جارانت ئەچوو کەچەڵ گیان!
▪️ جادە لە بارهەڵگر خێراتر دوا ئەکەوێ.
▪️زوڵفت بەڵێنی نوێنەرە: خاو و دوور و درێژ.
▪️ دڵم پڕە لە ئەوین، جێی کچیتر نابێتەوە.
▪️ سمۆرە، سرکترین پەیڤکاتۆری جیهانە.
▪️ئەوین، کۆشکی تەنیایی ڕماندم.
▪️نوێنەرێک ئەیوت من تازە هاتوومە مەجلیس، تا قسەی خانەخوی تەواو نەبێ، دەم ناکەمەوە!
▪️ نوێنەرێک لە مەجلیسدا وتی: جا من قسەی چیتان بۆ بکەم، خۆ هەمووتان لە من ژیرترن!
▪️دڵم بۆ تۆ لێ ئەدا، گوێت لە نۆتەکانی نییە؟
▪️کانییەکی یاخی بینی نا بە سەرابەوە.
▪️برینپێچێک، برینی کۆڵبەرێکی کردە جێژوان.
▪️کۆڵبەرێک له جریوەی چۆلەکەیەکدا قەتیس ما.
▪️نوێنەرێک لە بەر بارانی ڕەخنەدا، بوو بە مراوی.
▪️بە کوردی ئەژیم، بە کوردی ئەمرم، وەلێ سڵاو لە هەندەران!
▪️جاڵجاڵۆکەیەک کەوتە داوی خۆیەوە.
▪️پەیڤکاتۆرێک وتی کوڵی دڵی دایکانم پێ هەڵمەگرن.
▪️لێوت لە کام قوتابخانەدا فێری پەیڤکاتۆری ژین بووە؟
▪️چ سیاسەتێکی شیرینە، ڕقم لە سیاسەت هەڵگرتووە.
▪️سیاسەتی چاوەکانت پڕی کردووم لە دوودڵی.
▪️لە ترسی ژیان، چووە باوەشی مەرگەوە.
▪️ئەوین، ڤیتامینی ژینە، کەچی دوکتۆرەکەم بۆم نانوێنێ.
🔺لێرەدا بڵاوکراوەتەوە:
هەفتەنامەی سیروان(١٤٠٠/٠٢/١١)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)
@xaloreuf
Оберіть інший тариф
На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.