cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

غرباء - Strangers

❖رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت لایدخل الجنة نمام ✨واتە ئەوکەسەی کە قسە دەبات و دەهێنێت ناچێتە بەهەشت @ahmad_zandi_kurdi

Більше
Рекламні дописи
379
Підписники
Немає даних24 години
-37 днів
-1130 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

C2FB97ADC83D3461648EA07238CA296EΩóδ_ƒΘÜ⌐áπ∩δ_ƒΘδφφ∩í.pdf2.24 KB
حوکمى گوێگرتن لە گۆرانى و مۆسیقا وە حەرامی گۆرانی و مۆسیقا بە بەڵگەی قورئان و حديث...!!   بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ... به‌ڵگه‌كانى حه‌رام كردن ، ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) لە قورئانی پیرۆز دا دەفەرمووێت : ( وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ )-(لقمان:6) واتا : ( هەندێ لە خەڵكی هەیە كە قسە و باسی بێ سوود دەكڕێ جا بە هۆی كڕینی ئەو قسە و وتە بێ بایەخانەوە خۆی‌ و خەڵكی چەواشە دەكات‌ و گومڕا دەكات بەبێ ئەوەی عیلم‌ و زانستێكی هەبێ وە شوێن كەوتنی دینی《ٱللَّە》و ئایەتەكانی قورئانیش دەكاتە جێگای گاڵتە ، ئەوانەی ئەو كارانە دەكەن سزایەكیان بۆ هەیە كە سوكو ڕیسوایان دەكات‌ و ئابڕویان دەبات ). ◈ عبدالله کوڕی مسعود ( رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ) لە تەفسیری ئەم ئایەتە دا سێ‌ جار سوێند دەخوات و دەفەرمووێت : سوێند بە《ٱللَّە》کە هیچ پەرستراوێك بەحەق نیە شایانی پەرستن بێت جگە لە《ٱللَّە》، مەبەست لەم ئایەتە : ( لَهْوَ الْحَدِيثِ ) ، واتا : ( قسەوباس ‌و وتەی بێ سوود بریتیە لە گۆرانی ) تفسير ابن كثير(6/333) ◈ عبداللە کوڕی عباس‌ و جابر و عیكریمە و سەعید ابن جوبەیر و موجاهید و مەكحول‌ و عەمری ابن شوعەیب ‌و عەلی كوڕی بوزەیمەیش ( رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ) وایان فەرمووە. ◈ حەسەنی بەصری ( رَحِمَهُ اللَّه ) دەفەرمووێت : ئەم ئایەتە لەسەر گۆرانی‌ و مۆسیقا دابەزیووە. وە زۆر لە زانایانی تەفسیر و جگە لەوانیش دەڵێن : مەبەست لە ( لهو الحديث ) مۆسیقایە ، وە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ڕێگای《ٱللَّە》، هەر بۆیە فەرموویەتی : ( لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ). ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە مۆسیقا هۆکارێکی دوور خستنەوەی خەڵکە لەزیکر و یادی《ٱللَّە》، و هۆکارە بۆ گاڵتە کردن بە ئایەتەکانی 《ٱللَّە》، وە هۆکاری گوێ نەگرتنە لە قورئانی پیرۆز. ◈ أبو عامر وە  أبو مالك الأشعري لە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی : ( لَيَكُونَنَّ مِنْ أُمَّتِي أَقْوَامٌ يَسْتَحِلُّونَ الْحِرَ وَالْحَرِيرَ وَالْخَمْرَ وَالْمَعَازِفَ ) رواه البخاري واتا : ( بەدڵنیایەوە لە ناو ئوممەتەكەم كەسانێك پەیدا دەبن‌ و ڕاست دەبنەوە زینا و حەریر و عارەق‌ و مۆسیقا حەڵاڵ دەكەن ). ◈ أنس کوڕی مالك ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) لە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی : ( لَيَكُونَنَّ في هَذِهِ الأُمَّةِ خَسْفٌ وقَذْفٌ ومَسْخٌ، وذَلِكَ إذا شَرِبُوا الخَمْرَ، واتَّخَذُوا القَيْناتِ، وضَرَبُوا بِالمَعازِفِ ) انظر السلسلة الصحيحة الصفحة أو الرقم(2203)، و عزاه إلى ابن أبي الدنيا في ذم الملاهي والحديث رواه الترمذي رقم(2212). واتا : ( لە ناو ئەم ئوممەتە دا ڕۆچوون بە ناخی زەوی دا وە بارینی بەرد و گۆڕینی شێوەی مرۆڤ بۆ دیمەنی ئاژەڵ‌ و مەیمون ڕوو دەدات ، ئەویش كاتێك ڕوودەدات كە ئەمانە پەیدا بوو : ( خواردنەوەی عەرەق و ئافرەتی گۆرانی بێژ و لێدانی مۆسیقا‌ و زوڕنا ) وە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) نەهی كردووە لە تەپڵ و بەكارهێنانی قەدەغەكردووە ، وە دەربارەی ( زوڕنا و نەی ) دەفەرمووێت خراپترین و پیسترین دەنگە. وە زانایانی پێشو وەكو الإمام أحمد ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) هەموو ئالەتی مۆسیقایان بەحەرام داناوە و پێداگیریان كردووە لەسەر بە حەرام دانانی ئامێرەكانی مۆسیقا بە گشتی ‌وەکو ( زوڕنا و عود ‌و كەمانچە‌ و ڕەبابە ‌و شەبابە‌ و تەپڵ ‌و نەی...هتد ). وە شتێكی حاشا هەڵنەگرە ‌و گومانی تێدا نیە كە هەموو ئامێرە مۆسیقیە نویێەكانی ئەم سەردەمەش دەچێتە ژێر ئەو حدیثەی کە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) نەهی لە مۆسیقا كردوە و قەدەغەی كردوە. ◉ له‌ کۆتایی دا ، داواكارم له‌ ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) وامان لێبكات هه‌ر كاتێك گوێمان له‌ حه‌ق بوو ، يان حه‌قمان به‌رچاو كه‌وت ، يان حه‌قمان له‌ كتێبێك يان ته‌نانه‌ت له‌ ناميلكه‌يه‌ك دا خوێنده‌وه‌ ، ملكه‌چ بين بۆی وە گوێڕايه‌ڵی بكه‌ين وە داواکارم لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) زیاتر شاره‌زامان بکات له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌که‌ی وە کۆمان بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) و هاوەڵەکانی له‌ بەهەشت. آمین آمین آمین. وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين ، سبحانك اللهم وبحمدك لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إلیك ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
Показати все...
اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَمَّـد خۆشەویستﷺدەفەرمووێت( نزیکترینی خەڵکی لەمنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوانەن کە زۆرترین سەڵەواتم لەسەرلێدەدەن)
Показати все...
#اللهم_نستودعك_اخوتنا_في_غزة يارب ياكريم ياحي يا قيوم ندعوك باسمك الأعظم ان تحفظ شعبها و ارضها وجوها وبحرها🇵🇸😢 #احــــــــمـــد_زەندی
Показати все...
دوعا بکەن بپاڕێنەوە برایانی موسڵمانمان سەر بخەی برا فەڵەستێنێکانمان سەر بخەی بەسەر کافرانا یا اللە سەریان بخەی یارب خۆت بەهانایانەوە وەرە و سەریان بخە امین امین
Показати все...
3😢 1
ایمامی بوخاری محمدی کوڕی اسماعیل چەنی هجری لەدایک بوە ‌..؟Anonymous voting
  • 194هـ
  • ‌205هـ
  • 159هـ
  • ‌256هـ
0 votes
Показати все...
زانـیـاری علـمی شــەرعی📚📙

بـە ئیمامی (علی رضی الله عنه )ووترا: ئەی باوکی حەسەن وەسفی دونیامان بۆ بکە. فەرمووی :بەدرێژی یان بە کورتی ؟ وتیان:بە کورتی فەرمووی "حەڵاڵەکەی لێپرسینەوەی لەسەرە ،و حەرامەکەشی ئاگر " 📚الزهد لٳبن ٲبي النیا(٢٩)

السلام علیکم براو خوشکانی بەڕێزم ان شاء اللە دەست ئەکەینەوە بە پۆست و چالاکی و ڤۆیسکردنەوە و وتار دان ماوەیەکە دابڕاوین لەبەر چەن هۆکارێکی خۆم بەڵام ان شاء اللە بەردەوام دەبینەوە دووبارە وە گروپێکمان داناوە بەناوی (زانیاری علمی شەرعی )هیوادارم جۆینی ئەو گروپە بکەن ان شاءاللە سودی لێ ئەبینن زۆر سوپاستان دەکەم ئەگەر بۆ هاوڕێکانتانیشی بنێرن خوای گەورە پاداشتان بداتەوە ان شاء اللە برای بچوکتان #احــــــــمـــد_زەندی https://t.me/zanyari_7
Показати все...
زانـیـاری علـمی شــەرعی📚📙

بـە ئیمامی (علی رضی الله عنه )ووترا: ئەی باوکی حەسەن وەسفی دونیامان بۆ بکە. فەرمووی :بەدرێژی یان بە کورتی ؟ وتیان:بە کورتی فەرمووی "حەڵاڵەکەی لێپرسینەوەی لەسەرە ،و حەرامەکەشی ئاگر " 📚الزهد لٳبن ٲبي النیا(٢٩)

👍 1
واتە: بە هۆی ئەو قسەیەشیان كە دەیان وت: بەڕاستی ئێمە مەسیح پێغەمبەری كوڕی مەریەممان كوشتووە، كەچی لەڕاستیشدا نە كوشتوویانەو نە لە خاچیشیان داوە، بەڵكو لێیان تێك چووەو، لەبری ئەو یەكێكی تریان كوشت و لە خاچیان دا كە بەویان شوبهاندوو بەو لێی حاڵی بوون...نەخێر بەڵكو خوا بەرزی كردەوە بۆ ئاسمان بۆ لای خۆی، وە خوا هەمیشە باڵا دەست و دانایە. وە هیچ كەسێك نامێنێت لە جولەكەو گاورەكانی كاتی دابەزینی عیسی ئیللا باوەڕ دەهێنێت پێی پێش مردنی عیسی.[جولەكەكان بۆیان دەردەكەوێ كە درۆزن نەبووەو كوڕی زانیە نییەو پاكە خۆی و دایكیشی، وە گاورەكانیش بۆیان دەردەكەوێت كە عیسا كوڕی خوا نییەو خواش نییە، بەڵكو عەبدو بەندەی خوایەو، تێكڕاش باوەڕ دەهێنن كە نێردراوی خوایە، وە كەس لێی قەبووڵا ناكرێت لە سەر هیچ دینێك بمێنێتەوە جگە لە ئیسلام] وە ڕۆژی قیامەتیش شایەتە بە سەریانەوە. ئیمامی ابن کثیرـ ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ـ دەفەرمووێت: ((مەبەست بەم ئایەتە ئەوەیە كە باسمان كرد لە داننان بە بوونی عیسی عليه السلام وە مانی ژیانی لە ئاسمان, وە ئەو دادەبەزێت بۆ سەر زەوی بەر لە ڕۆژی قیامەت بۆ ئەوەی ئەوانەو ئەمانە بە درۆ بخاتەوە لە جوولوكەو گاور ئەوانەی ووشەكانیان ڕوون بۆتەوە كە بە یەك دادانو پێچەوانەو هەڵوەشاندنەوەو خاڵی بوونی تێدایە بۆ حەق‌و ڕاستی, جا ئەو جوولەكانە زۆر زێدە ڕەویان كردوە وە ئەو گاورانەش زێدە ڕەویان تیا كرد, جوولەكەكان خودا لەكە دار دەكەن و تەنقیصی دەكەن بەو بوهتانە گەورەیەی بۆ خۆی و دایكیان هەڵبەست وە گاورەكانیش زێدە ڕەویان كرد لەوەی كە هەندێ شتیان سەبارەت بەو ووت كە تێیدا نییە, جا لە بەرامبەر بەو لەكەداركردنەی جوولەكە گاورەكان لە مەقامی پێغەمبەرایەتی بەرزیان كردەوە بۆ نەقامی پەروەردگاری(الربوبية), پاكی و بێ گەردی برزو باڵا لەوەی ئەوان و ئەوانی تریش دەی ڵێن, پاكی و بێ گەردی بۆ ئەو خوایەی كە تەنها شایەنی پەرستنە بە حەق لاإله إلاّ هو)). (١) بڕوانە: (فتح الباري: ١٤/٦٠٩) شرح حديث (رقم ٧١٢٨) .
Показати все...
وشەی مەسیح لە زمانی عەرەبیدا لەسەر وەزنی (فعیل)ە، كە بەدوو مانا دێت: ١. بە مانای اسم مفعول (ممسوح) واتە ڕەش بوەوەو سڕاوە. وە بەو مانایەی بە دەججال دەوترێ‌ مەسیح, چونكە چاوێكی سڕاوەتەوە و ڕەش بۆتەوە و نەماوە. ٢. بە مانای اسم فاعل (ماسح) واتە سڕەرەوەو دەست پێداهێنەر. وە بەو مانایە بە عیسا پێغەمبەر دەوترێت مەسیح, چونكە دەستی دەهێنا بەسەر نەخۆشداو بە ئیزنی خوا چاكی دەكردەوە. • كەواتە دەججال مەسیحی گومڕایی یە. وەعیسی مەسیحی ڕێنمایی‌و هیدایەتە. پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: دەججال لە ڕۆژ هەڵاتەوە دەردەچێت، لە شوێنێك كە پێ‌ی دەوترێت (خوراسان)، وە حەفتا هەزار لە جولەكەكانی(ئەصفەهان)ی شوێن دەكەوێت، كە ڕوویان (دەم و چاویان) پانەو، كوڵمەیان زەق و دەرچووە، وەك مەتەرێز (قەڵغانی پارێزەر لە هێرشی بەرامبەر) (المجان المطرقة أي الترس). وە لە ڕێگایەكەوە دەڕوات لە نێوان عێڕاق و شام، وە لە ڕاست و چەپی خۆی فەسادی وخراپەكاری بڵاو دەكاتەوە. پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: ئەی بەندەكانی خوا، ئێوە خۆڕاگر بن خۆڕاگر لەسەر ئیمان و ئیسلامەكەتان، هەر چەندە ئازاریشتان بدات و شوبهەشتان بۆ بهێنێ‌، بۆ سەر لێ‌ شێواندنتان. وە من بۆتان وەسف دەكەم، وەسف كردن و باس كردنێك وەها كە هیچ پێغەمبەرێكی پێش من، بەو شێوەیە بەتەواوی باسی نەكردووە. وەئەم دەججالەش گەنجێكی ئەسمەری كوڵمە سوور (سوركەی)(١) قژ زۆری ئاڵۆزو لول و گرژو بڵاوە، وە كورتە باڵای زەخمە، وە لەكاتی ڕۆیشتندا قاچەكانی (لینگەكانی) لێك دوور دادەنێت، وەك منداڵی خەتەنە كراو. ئەمەش یەكێكە لە عەیبەكانی(٢) وە لە نێوان دوو چاوەكانی نوسراوە (كافر)، وە هەموو بڕوادارێكی خوێندەوارو نەخوێندەوار، یان [ هەموو ئەوانەی ڕقیان لە ڕەفتاری دەججالە] ئەم نوسراوە دەخوێنێتەوە. وە دەججال بە پارچە گۆشتێكی ئەستوری سەوزی درەوشاوە ناوچەی چەپی داپۆشراوە. وەچاوی ڕاستیشی لە جێگای خۆی ڕەش بۆتەوەو ڕوناكی تێدا نەماوە، وەكو دەنكە ترێ‌ی پوكاوەی ئاو تێدا نەماو وایە، كە نە ڕۆچووەو قوڵە، وەنە دەرچووەو زەقە. وە ئەمەش نیشانەیەكی تری درۆكەیەتی، چونكە پەروەردگارتان هیچ چاوی كوێر نییە. وە نیشانەیەكی تری ئەوەیە، كە لەسەر زەویدا دەڕوات، بەڵام زەوی و ئاسمان موڵكی پەروەردگاری بونەوەرن. وە ئەوەندە زۆر باسی دەججالم بۆ كردن، هەتا ترسام لەوەی لە بەر زۆری باسەكان تەواو لەبەری نەكەن و لێیان تێ‌ نەگەن!. پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: وە پێش هاتنی دەججال سێ‌ ساڵی زۆر ووشكانی و گرانی دەبێت، خەڵكی زۆر توشی برسیەتی دەبن تیایاندا. خوای گەورە لە سالێ‌ یەكەمدا فەرمان دەكات بە ئاسمان كە سێ‌یەكی باران بهێلێتەوە و نەی بارێنێت. وەفەرمانیش بەزەوی دەكات كە سێ‌یەكی ڕووەكی نەڕوێنێت. وە ساڵی دووەم فەرمان دەكات بەگرتنەوەی دوو سێ‌یەكی(٢\٣)ی باران و ڕووەك. وە ساڵی سێهەم فەرمان دەكات بەگرتنەوەی هەموو باران و ڕووەك، جا ئەو ساڵە قەترە ئاوێك نا بارێت و چڵە ڕووەكێك ناڕوێت و سەوز نابێت، وە گشت مەڕو ماڵات دەمرن تەنها ئەوە نەبێت كە خوا ویستی مانەوەی هەیە. وترا: ئەی چ شتێك خۆراكی خەڵكی دەبێت لەو زەمانەدا؟. فەرمووی: {لا إله إلا الله، ألله أكبر، سبحان الله، والحمد لله}. (واتە ئەم زیكرانە شوێنی خواردنیان بۆ دەگرنەوە). پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: جا لە كاتێكدا كە پێشەوای موسڵمانان لە پێشیانەوە پێش نوێژیان بۆ دەكات. لەو كاتەدا (عیسی)ی كوڕی مەریەم(عليه السلام) لە ئاسمان دادەبەزێت بۆ لای منارە سپیەكەی رۆژهەڵات (دیمەشق) لە دوو پۆشاكی ڕەنگ كراودا بە وەرسی زەعفەران دوو لەپە دەستەكانی لەسەر باڵی دوو مەلائیكە داناوە كە سەر بەرز كات و نەوی بكات، دڵۆپە ئاوی سافی لە شێوەی دەنكە زیوی شێوە مرواری لێ‌ دەتكێت (١). (١) جولەكە غەزەب لێ‌ گیراوەكان وا بانگەشەو ئیدیعا دەكەن كە عیسا پێغەمبەریان كوشتووەو لەخاچیان داوە، وە گاورە گومڕاكانیش باوەڕیان كردووە بە قسە درۆیەكەیان. بەڵام قورئان بەدرۆی هێناونەتەوەو فەرموویەتی: [وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (١٥٧) بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (١٥٨) وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا (159)] [النساء: ١٥٧-١٥٩].
Показати все...
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.