cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

میزان - کـوردستان

🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10 👉 @rojhelat65

Більше
Рекламні дописи
1 695
Підписники
Немає даних24 години
-87 днів
-2630 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

👏 4 1🥰 1
🌐لێكدانەوەی كوردیانە بۆ ئیسلام دوو بنچینەی هەیە، بنچینەیەكی عەقڵی و بنچینەیەكی ئەخلاقی. ئەم لێكدانەوەیەش لە سەردەمی دەوڵەتدارییە كوردییەكەی ئەیبووبیەكاندا كە سەلاحەدین دایمەزراند دەست پێدەكات، سەڵاحەدین چاكبوونی كرد بە بنچینە بە پێی بنەمای چاكبوون مرۆڤ شیعە بێت یان سوننە، مەسیحی بێت یان موسڵمان یان جوو، ئەوە گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە چاك بێت و ئاشتی بوێت، هەر ئەمە وایكرد سەڵاحەدین بتوانێت لە هەمان كاتدا سوپاسالاری خەلیفەی عەیاسیی سونی بێت و وەزیری خەلیفەی فاتمی شیعە بێت. جگە لەوەش هەر ئەمە وا دەكات كە پشتیوانییەكی زۆری لە لایەن مەسیحی و جولەكەشەوە بكرێت و دواتر لە جیهانی مەسیحیەتدا و لەلای جوڵەكەش ببێت نموونەیەی سەركردەیەكی ئاینی باڵا. هەر لەسەردەمی ئەیوبیەكاندا دوو موشەرعی گەورەی كورد هەن كە یەكێكیان سەیفیدین ئامەدییە و ئەوی تریان سراجەدین ئەرموویە، كتێبەكانی ئەو دوانە لە اصوڵی فقه دا، لوتكەی ئەو زانستەیە و لەلای ئەوان عەقڵ بنمایە بۆ اصولی فقە كە ئەو زانستەیە دەبێت حوكمە سشەرعییەكان بەپێ ئەو زانستە بدرێن. كۆی حوكمە شەرعییەكانیش بە زانستێكی تر ناو دەبرێت كە پێی دەوترێت فقە. هەر لەو سەردەمەی سەلاحەدیندا و بە هۆی ئەو لێكدانەوە كوردییە بۆ قورئان سوننەت، دەرگا لە سەر عارفێكی وەك ئیبن عەرەبی و جەلالەدین رۆمی دەكرێتەوە، كە بتوانن ئەوە بڵێن كە یار واتە خودا هەر هەمان یارە چ لە مزگەوتێكدا بێت یان لە كەنیسەیەكدا بێت یان لە دیرێكدا بێت. هەر ئەم لێكدانەوە كوردییە كە دەبێت بنچینەیەك بۆ مەسەلەی لێبوردەیی ئایینی لە سەردەمی رۆشنگەریدا. كە لەلایەن یەكێك لە فەیلەسوفەكانی رۆشنگەرییەوە بە ناوی لیسینگەوە شانۆنامە گرنگەكەی لە باری لیبوردەیی ئاینییەوە دەنوسێت كە باس لە ناتان داناو سەلاحەدین دەكات. لە دوای سەردەمی ئەیبوییەكانیشەوە ئەم لێكدانەوە كوردییە بۆ قورئان سونەت بەردەوام دەبێت و لە لای عارەفە كوردەكانیش بەردەوام دەبێت. باوكی مەلا ئیدریسی بەتلیسی كە ناو حسامدەینە تەفسیرەكەی بۆ قورئان تەفسرێكی كوردییە بۆ قورئان، لە دوای ئەوانیش ئەمە هەر درێژەی دەبێت لە رێگەی تەریقەتی قادری و نەقشییەوە، تەفسیرەكەی مەلای گەوەرە كۆیە بۆ قورئان تەفسیرێكی كوردییە و لە بواری ئیلاهیات و اصول فقه و علمی كەلامدا دوای دواقوناغی لێكدانەوەی شەرعیانە و كەلامیانەی قورئان سونەت لەلایەن گەوەر زانای كوردە مەلا باقری بالەكی دەكرێت كە كتێبەكانی لە بواری زانستی كەلام و تەسوفدا لە لوتكەدان و ئەم پیاوە لە حەفتاكانی سەدەی پیشودا كۆچی دوایی دەكات. لە پال ئەویشدا مەلا عەبدولكەرمی مودریش و دكتور موستەفا زەڵمی هەن كە لە لێكدانەوەكانیان بۆ دەقە ئاینییەكان سەر بەو پارادایمە كوردییەیە. لە لێكدانەوە مۆدێرنەكانیشدا بۆ ئیسلام سەعدی نورسی و ئەحمدی موفتیزادە و ناسری سوبحانی لێكدانەوەیەكی عەقڵی ئەخلاقیان بۆ ئیسلام هەیە. ئەوەی لە باشور بڵاو بووەتەوە لە راستیدا لێكدانەوەی سعودی و میسری و پاكستانییە بۆ دەقە ئاینییەكان نەك لێكدانەوەی كوردی. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە لێكدانەوەی مۆدێرنی كوردی بۆ ئایین نییە، بە پێچەوانەوە عەقڵانیترین و ئەخلاقیترین لێكدانەوە بۆ ئیسلام لێكدانەوە كوردییەكەیە. بە كورتی و بە كوردی لێكدانەوەی كوردی بۆ ئایین سەر بە مەزهەبی خۆشەویستیییە نەك مەزهەبی رق و بوغز و كینە، لەسەر مەزهەبی ئاشتییە نەك جەنگ و خوێن ڕشتن. ✍عرفان مستەفا/کوردناس و توێژەری فەلسەفە
Показати все...
👍 3😍 2👏 1
🌐هیچ ئاینێك گەردوونی نییە، هەر لەبەر ئەمەشە لەجیهاندا ئەو هەموو ئاینە جیاوازە هەیە و یەك ئایین نییە. بەڵام هەر ئاینێك گوزراشتێكە لەوەی كە گەردوونییە لە فۆرمێكی زمانیی دیاریكراودا كە زمانی میللەتێكە. هیچ زمانێكیش جیهانی نییە. هەر زمانێك زمانی نەتەوەیەكە و لەسروشتی ئەو نەتەوەیەوە ئەو شێوەیەی وەرگرتووە. ئاینەكان كە دەچنە ناو نەتەوەكانەوە، ئەوەی لە ئاینەكاندا گەردوونیە ئەو نەتەواونە بەپێی سروشتەكەی خۆیان  لۆكاڵی دەكەنەوە. هەر لێرەشەوەیە كە مەزهەبە جیاوازەكان و ئەو هەموو ڕوانگە جیاوازانە لە ئاینێك جیادەبنەوە. كوردیش وەك هەر میللەتێكی تر بە پێی لێكدانەوەی خۆی و شێوازی گوزراشت كردنی خۆی لەوەی كە لەو ئاینەدا گەردوونییە گوزارشتی لەوە كردۆتەوە كە گەردوونیە. بۆیە لێكدانەوەی كوردی بۆ دەقە ئاینییەكان لێكدانەوەیەكی كوردیە و جیایە لە لێكدانەوەیەكی عەرەبی یان پاكستانی یان فارسی یان توركی. ✍عرفان مستەفا/کوردناس و توێژەری فەلسەفە http://T.me/Mizankurdi 🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Показати все...
میزان - کـوردستان

🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی یەکەم پۆست:

https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65

👍 3👎 1
🌐نیشانەكانی كوردبوون لە نێوان داهێنان و لاسایی كردنەوەدا.... ئەوەی كە لە ناو كوردا و لەڕێگەی كوردەوە بەرهەم هێنراوە و لە ڕێگەی نیشانەكانی كوردبوونەوە كوردیەتیەكەی دیاریدەكرێت، بە پرۆسەی داهێنان هاتووەتە ئاراوە، نەك بە پرۆسەی لاسایی كردنەوەی بەرهەمەكانی ڕوحە نەتەوەییەكانی تر. هەموو داهێنانێكی كلتوری و زمانی و ئاكاری گەڕانەوەیەكی قوڵی داهێنەرەكەی دەوێت بۆ ڕوحی خۆی، هەموو داهێنانێكیش مەحكومە بە فۆرمێكی تایبەت كە سروشتی كوردیانەی ئەو داهێنەرە دەیدات بە داهێنانەكەی، بیرۆكەكانی داهێنانەكە بیرۆكەی عەقڵی و جیهانین، شێوەگرتنەكەیان سەرچاوە لە سروشتی ئەو تاكەوە دەگرێت كە لەگەل تاكە نەتەوەییەكانی تردا هاوبەشە. ئەمەش وادەكات ئەو داهێنانە لەگەڵ خۆیدا ئەو نیشانانەش هەڵگرێت كە مۆركی ئەو ڕوحە نەتەوەییەیان هەڵگرتووە. كاتێك كەسانێك لە ناو نەتەوەیەكدا لە بری ئەوی بگەڕینەوە بۆ خودی خۆیان، دەگەڕێنەوە بۆ ئەو داهێنانەی كە لەلایەن ڕوحە نەتەوەییەكانی ترەوە داهێنراون و ئەمە وەك نەریتێك وەردەگرن و تەقلیدی دەكەنەوە، كارەكەیان كارێكی داهێنەرانە نییە و هەڵگری ئەو مۆركە نەتەوەییەش نییە كە لە داهێنانەكانی ڕوحی ئەو نەتەوەیەدا هەیە. ڕوحی نەتەوەیی چالاك هەموو ئەوەی كە بەرهەمی ڕوحی نەتەوەیی نەتەوەكانی ترە یان لەگەڵیدا دەكەوێتە ناوگفتوگۆوە، یان دەیكاتەوە بە كەرەستە لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی شێوەكەیەوە و بەكاری دەهێنێت لە داهێنانەكەی خۆیدا. هەر ئەمەش وادەكات بۆ نموونە كۆمەڵناسی ئەڵمانی جیاوازبێت لە كۆمەڵناسی ئەمریكی و فەرنسی، ئەدەبیاتی فەرنسی جیاواز بێت لە ئەدەبیاتی ئەڵمانی و فەرەنسی. هەر ئەمەیە وادەكات بیركردنەوەی فەلسەفی ئەمریكیەكان پراگماتیكی بێت و بیركردنەوەی فەلسەفی ئەڵمانەكان عەقڵانی بێت و بیركردنەوەی فەلسەفی فەرەنسیەكان كۆمەڵایەتی بێت. ئەمەیە وادەكات لە ناو ڕۆژئاوادا ترادیسیۆنە جیاوازەكان تەنانەت لە زانستەكانیشدا هەبن. ئەوە سەرەڕای ئەو كاریگەریانەش كە لەسەر یەكتری هەیانە. ✍عرفان مستەفا/ کوردناس و توێژەری فەلسەفە. http://T.me/Mizankurdi 🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Показати все...
میزان - کـوردستان

🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی یەکەم پۆست:

https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65

👍 5
هەڕاجەبازاڕی مرۆڤایەتی سەر لە بەیانی، هەموویان لەبەر دەرکەی کۆشک و سەرا چاوەڕێ بوون. هاتنی ئەمانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئاگاداری نامەیەک بوو کە دوێنێ لە نێو شار گەیشتبووە دەستیان. لەو نامەدا هاتبوو: " هاوڕێیان و هاوبیران؛ بە بۆنەی تازەکردنەوەی ئامراز و کڕینی کەرەستەی نوێ، سەرجەم کەلوپەلی نێو عەمارەت بە نرخێکی گونجاو، پێشکەش بە دۆستان و یاران دەکرێت." نزیکەی کاتژمێری نۆی بەیانی شەیتان دەرکەی سەرای کردەوە. لە نێو حەوشە و حەسار چەندین بەردی زل دانرابوو. دەیگوت تایبەت بە ڕێگای گەورەپیاوانە کە بە ئاواتیان نەگەن و خەڵکیش بەدوایان نەکەون. لە نێو داڵانی کۆشک چەندین ئاوێنەی بەرزەباڵایان دانابوو. تایبەت بە ناوزلانی بێناوەرۆک، کە لە ئاوێنەدا خۆیان بە گرینگ ببینن، وا بزانن ئەگەر ئەوان نەبن، کۆمەڵگا لاروسەنگ دەبێت. لە هەر هۆدەیەک چەندین ڕادیو و تەلەفزیۆنی تێدابوو. مێشکی خەڵکیان لە درۆ پڕ دەکرد و ئاستی وشیاری خەڵکیان نزم ڕادەگرت. چەندین جۆر چاویلکەیان دانابوو تایبەت بە کەسانی بێبنەڕەت، کە هەژاران بە سووک و بچووک بێتە پێش چاویان. وا بزانن خەڵک بە کراسەکۆنی ئەوان گەورە بوون. چەندین جۆرە خەنجەر بە دیواردا هەڵواسرابوو بۆ حیزەفێڵی و داوەشاندن لە پشتەوە. پێستی مەڕی لێ بوو، پڕ بە باڵای گورگ و ..... لە نێو دیوی تایبەت، دوو ئامرازی کۆن دانرابوو. بەڵام نووسرابوو بۆ فرۆشتن نابن. ئەگەرچی شەقوشڕ بوون بەڵام شەیتان بە هیچ نرخێک لە سەریان ڕازی بە سەودا نەبوو. دەیگوت: لە مێژوودا زۆر خەڵکانم بەو دوو ئامرازە لە کار و کەرەم خستووە.یەکێکیان بێمتمانەبوونی خەڵکی بەرانبەر بە یەکتر، ئەوی دیکە خۆبەکەمزانین. پاولۆ کۆیلۆ، برازیلیا/(موسی نامی) خوێنەری هیژا؛ مرۆڤی ئەمڕۆ وا بارهاتووە کە لە باتی ئەوەی لە خزمەتی کۆمەڵگا بێت، بە تەمایە کۆمەڵگا لە خزمەتی ئەودا بێت. هەرکەس خۆی بە گەورە دەبینێت، بۆیە ڕێگای گەورەپیاوان خەریکە کوێر دەبێتەوە. زۆرێک جێگە و پێگەی خۆیان ناناسن. بە هۆی دەوڵەمەندی یان پلەوپایەوە، بە چاوی سووک بۆ خەڵکی دەڕوانن. مێدیاکان بەر بە بیری قووڵ دەگرن. داخوازی و دڵخوازی گەلان دەگۆڕن. هەبوونی گورگان لە پێستی مەڕان، متمانەی لە نێو خەڵک هەڵگرتووە. لە مێژە زامێکی قووڵیش کوردی تەواو کەلەلا کردووە. بە ناشوکری نەبێت بەو زمانە بە هێزەوە، بەو مێژووی دێرینەوە، بەو کەلتوور و جلوبەرگ و هونەرە ڕەسەنەوە، هێشتا بە کەم سەیری خۆی دەکا... ئەم دەردانە هەر کامە لایەکی کۆمەڵگایان تووشی داڕمان کردووە و هەتا دێت، هەر قرمیان قایمتر دەبێت..... بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە مانای ڕاستەقینەی خۆمان دوور نەبینەوە، زۆر پێویستمان بە بیرێکی نوێ و هەڵویستێک وەرگرتنە. دەنا ئەم لافاوە دیار نیە بەرەو کوێمان دەبات! عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٢/٢٩
Показати все...
👍 6
غەریب بوونەوە و بێ جیهانی .............................. هەر مرۆڤێك لە ناو دنیایەكدا لەدایك دەبێت، ئەو دونیایە دنیای نەتەوەیەكە، ئەو نەتەوەیە زمانێكی پێ دەدات بۆ وتن، هونەرێكی پێدەدات بۆ ئاوەدانی دڵ، ڕوحانیەتێكی پێدەدات بۆ گەشانەوەی ڕوح، ئەدەبیاتێكی پێدەدات بۆ خەون و خەیاڵەكانی. نەتەوە ئەو جیهانەیە كە ڕوحی نەتەوە بۆ تاكەكانی دایمەزراندووە. مرۆۆڤ كاتێك لەو جیهانە نەتەوەییە دادەبڕێت و دەچێتە ناو جیهانێكەوە كە جیهانەكەی خۆی نییە، ئەگەر زمانی ئەو جیهانەش فێرببێت هەر ئەوەی كە لە دڵیدا گینگڵ دەدات ناتوانێت بیڵێت، گەر شادی لە هونەری ئەو جیهانەش ببینێت، ئەو شادییە ناگاتە قوڵایی دڵی، ئەگەر بە شیعر و ڕومان و ئەدەبیاتەكەشیان ئاشنا ببێت، ئەو خەونەی كە لە قوڵایی خەیاڵیدایە ناتوانێت بیبینێت، ئەگەر بە ڕوحانییەتی ئەو جیهانەش ڕوحی بفڕیت هەرگیز ڕوحی ناگاتە ئەو قوڵاییەی كە تێیدا ئارام دەگرێت. لەم حاڵەتەشدا ئەو مرۆڤە لە ناخیدا غەریبە و لە هەموو ساتێكدا هەست بەو غەریبیە دەكات،بەبێ ئەوەی كەسەكانی دەوربەری هەست بە غەریبیەكەی بكەن. غەریب بوون ڕۆشتن لە جیهانە نەتەوەیەكەی خۆتەوە بۆ جیهانێكی نەتەوەیی تر دروستی دەكات، بۆیە بە گەڕانەوەت بۆ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت ئەو غەریبییە لە ناوتدا دەڕەوێتەوە. لێرەدا مرۆڤ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیی گۆڕیوە. ئەی ئەو كاتەی كە مرۆڤ لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام ئەوەی گۆڕاوە نیشتمانەكەی نییە، بەڵكو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی لە ناو نیشتمانەكەی خۆیدا، ئەو كاتە چی ڕوودەدات؟ چی ڕوودەدات كاتێك لە ناو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆتدایت بەڵام دەبینیت زەمانی جیهانەكەت زەمانی جیهانە نەتەوەییەكانی تر جێگەیان پێ لەق كردووە، چی ڕوودەدات كاتێك هونەرەكەت هونەری جیهانە نەتەوەییەكانی تر پەراوێزیان خستووە، چی ڕوودەدات كاتێك ڕوحانییەكەت لەلایەن ڕوحانییەتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە خزێنراوەتە ناو كونجی فەرامۆشییەوە، چی ڕوودەدات  كاتێك شیعر و ئەدەبیاتەكەت بە هۆی گۆڕانی میزاجی ئەدەبیتەوە  لەلایەن شیعر و ئەدەبیاتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە بووە بە كۆمەڵە تێكستێك كە جار جارە لە بۆنەكاندا وەك یادەوەرییەكی كۆن دەهێنرێتە گۆ ، چێ ڕوودەدات كاتێك لە سەردەمێكدایت لە بری ئەوەی ڕوحی نەتەوەكەت جیهانەكەت بۆ نوێ بكاتەوە، جیهانەكەت دەبێت بە ئاوێنەیەک بۆ نواندنەوەی جیهانی نەتەوەكانی تر؟ لەم دۆخەدا ئەو مرۆڤەی سەر بە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی نابێت بە كەسێكی غەریب، بەڵكو غەریب دەبێتەوە، ئەو لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام لە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیدا نییە، بە زمانەكەی خۆی دەدوێت بەڵام ناتوانێت ئەوە بڵێت كە لە قوڵایی دڵیدایە، ئەوەی كە دەیبیستێت ڕوحی غەریبتر دەكاتەوە، ئەوەی كە دەیبینێت لە بری ئەوەی ئاشنایی بكات بە خۆی نائاشنای دەكات بە خۆی. ئەم غەریبوونەوەیە سەخترە لە غەریبی، چونكە لەم دۆخەدا تۆ جیهانە نەتەوەییەكەت لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا نەماوە و لە جیهانی نەتەوەیی ئەوانی تردا دەژیت. لە هیچ شوێنێكیش ئەو جیهانە نەتەوەییەی خۆت بوونی نییە تا بۆی بڕۆیت. بۆیە تاكە ڕێگایەك لە بەردەمتدا تەنها ئەوەیە لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت بكەیت. (ئەو بێتاقەتی و بێماناییەی كە تووشی ئێمەی باشوری هاتووە، سەرچاوە لە قەیرانە سیاسیی و ئابورییەكانەوە ناگرێت، بەڵكو سەرچاوە لەوەوە دەگرێت كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان لە دەستداوە) بۆیە ئەگەر قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانیش نەمێنن، ئەو وەڕس بوونە لە ژیان و ئەو بێ ماناییەی كە تێیدا دەژین كۆتایی پێ نایەت، ئەوەی كۆتایی بەوە دەهێنێت تەنها ئەوەیە كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان دامەزرێنینەوە تا لەو غەریب بوونەوە و بێ جیهانییە نەجاتمان بێت. لە نەوەدەكاندا جەنگی ناوخۆ بوو و ئێمە لە نزمترین خاڵی هەژاریدا دەژیاین، بەڵام ئەو كات جیهانە نەتەوەییەكە زیاتر لە ئێستا ئامادەبوو. بۆیە لەگەڵ ئەو هەموو بارودۆخە ناهەموار و ترسناكەدا وەڕەس نەبووین و هەستمان بە بێمانایی ژیان نەدەكرد، بەڵكو پڕبووین لە وزەی كاركردن و پڕبووین لە هیوا و ئۆمێد. بۆیە هەتا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان نەكەینەوە، قەیرانە سیاسی و ئابووریەكانیشمان نەمێنن، ئەو وەڕەسی و بێ ماناییە بەرۆكی دڵ و دەرونمان بەرنادات، هەر لە ناو ئەو ناڕازیبوونەدا بە ژیان دەمێنینەوە. ✍عرفان مستەفا توێژەری فەلسەفە و کوردناسی http://T.me/Mizankurd
Показати все...
👍 4
باشترین مرۆڤ لای من ئەو کەسانەن کە ڕێز و خۆشەویستی ئینسانییەتی خۆیان دەخەنە پێش هەموو شتێک، واتە خۆشەویستی ئینسانییەتی خۆیان لە پێش هەموو جۆرە عەشقێک و خۆشەویستیییەکی ترەوە دادەنێن، لە پێش خۆشەویستی خوداوە، لە پێش خۆشەویستی مەزهەب و دینەوە وە لە پێش خۆشەویستی نەتەوە و نیشتمانەوە. چونکە مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای خۆشویستنی مرۆڤەکەی ناخی خۆیەوە دەتوانێت ڕووکاری مرۆڤانەی مەیل و هەوادارییەکانی تری بپارێزێت. گەر خۆشەویستی مرۆڤ پێش خۆشەویستی خودا یان مەزهەب نەکەوێت دەبینە فانەتیک و فەندەمەنتالیست و لەوانەیە تیرۆریستیش، ئەو کەسەی خۆی دەتەقێنێتەوە خودای خۆشدەوێت بەڵام خاڵییە لە خۆشەویستی مرۆڤ. خۆشەویستی خودا لێرەدا لەوەی نەپاراستووە ببێتە دڕندە بەرامبەر بە مرۆڤ، بۆیە خۆشەویستی خودا تەنیا لەگەڵ خۆشەویستی مرۆڤدا مانای هەیە. لەوەش بترازێت خۆشەویستی نەتەوە گەر خاڵی بوو لەخۆشەویستی مرۆڤ، گەر پێش ئەوەی نەتەوەکەتت خۆشدەوێت مرۆڤایەتی خۆت و مرۆڤت بە گشتی خۆش نەوێت، نەتەوەپەرستی و ناسیونالیزم بەرەو ڕەشەکوژی و کاولکاری دەتبات. دەمێک نازییەکان جوولەکەکانیان سووتاند، ئەڵمانیا و نەتەوەی ئەڵمانیان خۆشدەویست بەڵام بە مرۆڤەکەی ناخی خۆیان نامۆبوون و ئاشنایان لەگەڵ بوونەوەرێکدا نەبوو ناوی ئینسان بێت. ئەنفالچییەکان عەرەبیان خۆشدەویست، بەڵام شتێکیان نەبینی بوو ناوی مرۆڤ بێت، چ لە ناو خۆیان و چ لە دەرەوە. هەر مرۆڤێک خودا، نەتەوە، ئایدۆلۆژیا یان هەرجۆرە شتێکی تری لە مرۆڤ بۆ گرنگتر بێت، زەمینەیەکی لەباری تێدایە بۆ ئەوەی ببێتە دڕندە. ✍بەختیار عەلی بەشێک له وتاری "دەربارەی مرۆڤی تەواو" لە کتێبی "لە دەستدانی ئاسمان http://T.me/Mizankurd 🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Показати все...

👏 4
باشترە هەموومان یەک ڕێنووس بەکار بهێنین لە کاتی نووسیندا، ئەم ڕێنووسە کە ئەکادیمیای کوردییش پاڵپشتیی کردووە بژاردەیەکی باشە بۆ ئەوەی پێکەوە لەسەر بنەمای یەک ڕێنووس بنووسین ✍دیاکۆ هاشمی
Показати все...
👍 3 2
🟥 شەرەف یان پارە.....؟ بڕیار بوو لەگەڵ کچێک کە زۆر یەکترمان خۆش ئەویست زەماوەند بکەین. ئەو کچە، تاقانەی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی شار بوو. شەوێک لە ماڵی خزمێک میوان بووم. لەو کۆڕەدا چەند کەسی دیکەش بەشدار بوون. یەک لەوانە پیرەپیاوێک بوو کە خەڵکی شارێکی دوور بوو، دەیانگوت زۆر گەڕیدە و دنیادیدەیە. داوایان لێکرد لە بەسەرهات و بیرەوەری ژیانی خۆی شتێکمان بۆ بگێڕیتەوە. وتی: سەردەمی لاویەتیم، ئاگری شەڕ وڵاتی داگرتبوو. ئەرتەش حوکمی هەموو لای دەکرد. لەو بگرە و بەردە، من بە شەقی سیاسەت کەوتبوومە بەندیخانە. ڕۆژێک لاوێکیان هێنا و وتیان ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە. ڕەنگی بزرکابوو، دەیگوت لێرە غەریبم، تازە دوێنێ شەو لەگەڵ هاوریەک، هاتوومەتە ئەم شارە. دوێنێشەو لە هوتێلی شار تەنیا یەک وتاغی بەتاڵ هەبوو، بە کرێمان گرت. هەر ئەو کاتە پیاوێکی غەریبیش هاتە هوتێل. جێگا بۆ ئەو نەمابوو. پێکەوە شاممان خوارد. لە سەر سفرە، کابرا لە لامان درکاندی کە هەموو دارایی خۆی کردۆتە پارەو لە جانتاکەی ناوە و دەیەوێ ناوچەی شەڕ بەجێبێڵێت. هاوڕێکەم بە کابڕای گوت: تۆ بەو هەموو پارەوە ناکرێ لەدەرەوە بخەوی. وەرە لە جێگای من بخەوە. من هیچم نیە و بێخۆفم، دەچم لە سالونی هوتێل دەخەوم. من و کابرا چوێنە وتاغەکەوە. کاتی خەوتن شەیتان کەوتە کەوڵم کە کابرا بکوژم و پارەکەی بڕفێنم. بەڵام لە دەروونەوە لەگەڵ وێژدانی خۆم دەستەویەخە بووم. لەم ڕاو و بێڕایەدا، بە بێدەنگی هاتمە دەرەوە و ڕووم کردە دارستان و قەراخی چۆم. تا نیوەشەو بیرم دەکردەوە کە خودابەردار نیە کاری وا بکەم. ئاخۆ بۆ ئەو پارە چەندە ڕەنجی کێشاوەو و لە نانی ژن و منداڵی گرتۆتەوە؟ زانیم ددانی من ئەو نانە نابڕێ، بۆیە لەحنەت لە شەیتان، بێدەنگ گڕامەوە و خزامە نێو جێگەی خۆم و خەوتم. بەیانی بە قیژە و هەرای خزمەتکارانی هوتیل وە خەبەرهاتم. سەری کابرا بە چەقۆ بڕابوو. هاوڕێکەم و جانتای پارەش دیار نەبوون. زانیم کە دوێنێشەو پێش هاتنەوەم هاوڕێکەم ئەو کارەی کردووە!! بەڵام منی غەریب و بێکەس لەم ئاگربارانەدا ئەو هەموو ژنێڕاڵە یاسا نەزانە چۆن تێبگەینم؟ ئەو شەوە تا بەیانی وەکوو مەنجەڵ دەکوڵا. دەیگوت تەنیا دایکە پیرێک شک دەبەم و ماڵمان لە فڵانە دێهاتە لە باکووری وڵات. دەزانم تا ڕێوی قەباڵەی خۆی بخوێنێتەوە، کەوڵی دەکەن. هەرواش بوو. کاتێ دەیانبرد بۆ پای سێدارە، چاوی هیوای بڕیە چاوانم و وتی وەرە پیاوەتیم لە گەڵ بکە، هەر کاتێ رزگار بوویت، بچۆرە دێهاتەکەی ئێمە و بە دایکم بڵێ تەنیاکوڕەکەت بێتاوان بوو. پاش چەند مانگ کە لە زیندان ئازاد کرام. ڕێگەی باکوورم گرتە بەر. کە چوومە ئەو دێهاتە وتیان درەنگ هاتووی. هەر زوو هەواڵەکەمان پێگەیشت. دایکی پاش چەن ڕۆژ دوای ئەو هەواڵە لە خەفەتان دیقی کرد.. بەسەرهاتی کابرا کە گەیشتە ئێرە، پرسیارم کرد: ئەو لاوە ئەو شەوەی زیندان، هیچ باسی هاوڕیەکەی نەکرد؟ وتی ئەوەی من لەبیرم مابێت، وتی ناوی فڵانەکەسە، خەڵکی فڵانە شارە و... بە بیستنی ئەو قسانە تەزووی سەردم بە لەشدا هات. ئەوانەی ئەو دەیگوت هەمووی ناوونیشانی خەزوورم بوو. پاش ئەو شەوە، زۆر بە دوایدا چووم، هەر خۆی بوو. جا دەزگیرانی من، ئەبوو بە میراتگری ماڵێک کە هێلمە(گرێچن) بە هێلمەی فەرشەکەشیان حەرام بوو، لە سەر گۆڕی سێ بێتاوان بنیات نرابوو. پاش چەند مانگ خەزوورم عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێهێشت و کچیش چاوەڕی گواستنەوە بوو. نەمەدەزانی چ بکەم. بۆیە چەندین کەسم هەڵبژارد: قازی، نوینەری پێشووی پارلمان، زانای ئایینی، مافناس، چەند لاوێکی هاوتەمەنی خۆم و وەلحاسڵ لە هەموو مەرامێک... بەبێ ئەوەی ناوی کچە بێنم، لە شوێنیکا کۆ بووینەوە و داوام لیان کرد ڕای خۆیان بفەرموون. یەکیان وتی: ئەگەر بمانەوێ زۆر لێی وردببینەوە، کەس ماڵی حەلاڵ نیە. جارجارە دەبێ خۆتی لێ گێل بکەی. ئەوی دیکە دەیگوت: وەرە بەو پارە بنکەیەکی خێرخوازی دامەزرێنین. ئەوی دیکە: زەکاتەکەی بدەی تەواوە. لاوێک پرسیاری کرد ماڵی خەزوورت لە کوێیە؟ ئەویتر..... وتم بەڕێزان وانابێت. تکایە بە شێوەی دەنگدانی شاراوە. ڕای خۆتان بنووسن. دوایی کە سەرەنجم دەدا زۆربەیان نووسیبوویان لەگەڵی زەماوەند مەکە. خەڵکی قسەیان و کردەوەیان یەکناگرێ و هەمیشە لە پشتی شانۆگەری درۆزنانەوە بە تەواوی هێزەوە مڵازیان گرتووە کە لە گرفتی کەسانی دیکە، بە دوای قازانجی خۆیان دا بگەڕێن. ئاخۆ ئەو کچە کە تەواوی تەمەنی لە تەڕی خواردووە و لە وشک خەوتووە، حازرە لەگەڵ من، لە ماڵێکی هەژارانە، دوور لە ناز و نێعمەتی ماڵە باوکی، ژینی هاوبەش دەستپێبکات، یان ئەوینیش سنوورێکی هەیە؟ باڵزاک ۱۸۴۸ پاریس/( محمد نجابتی) خوێنەری هێژا؛ باڵزاک پێمان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە هەموو رۆژێ دووپات دەبێتەوە. نابێت پێوەرمان بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆمانبێت. ماڵی حەرام بۆ خۆمان حەڵاڵ نەکەین. دڵنیابن ماڵی حەرام لە سەر گۆڕی بێتاوانان بنیات نراوە... عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۱۱
Показати все...
👍 7😍 1
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین. منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە! وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا... شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان. هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە. ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ. بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا. وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست! لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری) خوێنەری بەڕێز؛  زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین. بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە. هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن... عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱
Показати все...
👍 12 5