ھیچستان
Відкрити в Telegram
ئێرە زبڵدانی مێشکی منە، ھەرچی بەکەڵکم نەیەت و پێمخۆشبێ، فڕێیدەدەمە ئێرەوە. @naridarbandi
Показати більшеКраїна не вказанаЛінгвістика1 735
4 234
Підписники
Немає даних24 години
-97 днів
-7230 день
Архів дописів
4 234
هەمیشە حەزم کردووە کافێم هەبێت. من هەمیشە حەزمکردووە ئەو میوزیکانەی کە گوێیان لێدەگرم، لە جێگەیەکدا بە دەنگی بەرز پەخشبکەم و تەماشای کاردانەوەی خەڵکی بکەم. هەمیشە حەزم کردووە بەهۆی میوزیکەوە خەڵکی بناسم. پێموایە کافێ ئەم کارە ئاسانتر دەکات. پێمخۆشە لە کافێدا میوزیکی کات’ی هانس پەخشبکەم و تەماشا بکەم و ببینم کێ لەسەر کورسیەکەی خەوی لێدەکەوێت. کێ هاوار دەکات؛ ئەوە هانسە! پیاوماقوڵ و شاپیاوی نێو دونیای میوزیک. پێمخۆشە کاس پلەی بکەم و ببینم کام دوو عاشق دەستت لە ملی یەک دەکەن. حەزدەکەم کۆهن پلەی بکەم و ببینم کێ کڵاوەکەی لەسەر دەکات و یەخەی چاکەتەکەی بەرزدەکاتەوە. کریس ڕیە پەخش بکەم و ببینم کێ دەست دەکات بە سەما.لیودۆڤیکۆ بە گرامافۆن پلەی بکەم و ببینم و بزانم کێ داوا دەکات دوبارەی بکەمەوە. میوزیک دەتوانێت خەڵکیم بۆ فلتەر بکات. بۆیە حەز دەکەم کافێم هەبێت، تا بتوانم سەرنجی خەڵکی بدەم. تێیان بگەم و هەڵیانبژێرم و بیانناسم و لەگەڵیان بمرم.
4 234
ئازار بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ. هەمیشە هەیە. ڕێژەییە و لەسەرو سفرەوەیە. واتە مرۆڤ ئەوکاتانەش کە قاقا لێدەدات و پێدەکەنێت و باڵ با دەدات کە یانی ها من دڵخۆشم و ئارامم و گوو! ئازارێکی هەیە. هەندێکجار ئەم ئازارە خۆزگەیەکی بەدی نەهاتووە. ڕێگەیەکی بنبەستە. ئاهێکە. چوزانم ئیتر کاکە. تۆ بڵێ پەشیمانی! تاریکی! نادیاری. یا هەرچی… ئازارێکە. هەیە. یەخەت دەگرێت و هەمووی پێکەنینەکەت لێ دەکات بە زەهری مار. بەڵێ بەڵێ ئیگزاکتلی، بەوجۆرەیە.
4 234
کە هاتمە ئێرەوە ئەو دیمەنەی لاست ئۆف ئەسم بیرکەوتەوە کە پێدەخاتە ناو شارە چۆڵکراو و وێرانەکەوە. کۆتا جار سەیری ئێرەم کرد ٥ هەزار و شتێک کەسی تێدابوو، ئێسە چوار هەزارە. چۆڵ و هۆڵ. ئەو مرۆڤانە بۆ کوێ چوون؟ ئەکرا لەگەڵ هەندێکیان یادگاری جوان دروستبکەم من.
4 234
دەممێکە هیچم نیە بیڵێم. هەرچی هەبێ وتومە. خاڵی خاڵیم. دوور لە ژاوە ژاو ژیان دەکەم. دوور لە سۆشیال و بلا بلا بلا… ئارامترم. لەراستیدا زۆر باش ناژیم، بەڵام ڕازیم. زۆریش. لانیکەم لەپێشوتر ئاسودەترم. ئەگەر جاران هەر پرتەوبۆڵە و نرکەنرک و شینوڕۆڕۆبووە، ئێستا تەنها پێکەنین و بێدەنگیە. پێموایە ژیانیش هەر ئەمەیە؛ پێکەنین، پێکەنین، پێکەنین تا دەمرین! بەڵێ بێگومان.
4 234
لە رۆژی ئاهەنگەکەمدا هەموان بە قات و ڕیباتەوە وەرن. دەمەوێت لە کەشێکی تەمومژاوی سیحراویدا، هەموومان بە یەکەوە کڵاوەکانمان داگرین و گوێ لە پیتەر گاندرێ بگرین.
